ره‌مه‌زان وه‌ك هه‌لێك بۆ چاكخوازی
Wednesday, 22/03/2023, 15:55
ئه‌م مانگه زۆر شت له خۆی ده‌گرێت و ته‌نها ده‌م به‌ستن نیه. ئه‌گه‌ر هه‌میشه ئه‌وانه‌ی خۆیان به باوه‌ردار ده‌زانن چاویان له‌سه‌ر لایه‌نی ئه‌رێنی بێت و وه‌ك نه‌ریتێك ئه‌م مانگه بۆ چاكه كاری ئه‌خلاق به‌رزی و هاوكاری و مرۆڤدۆستی به‌كاری بێنێت، جێگه‌ی خۆی ده‌گرێت و ئه‌گه‌ر مامه‌لًَه‌كردنی توندره‌وانه و ره‌تكردنه‌وه‌ی ئه‌ویتری تێداوه‌لابنرێت، ده‌كرێت تا راده‌یه‌كی باش قازانجی جه‌سته‌یی و كۆمه‌ڵایه‌تی و ئه‌خلاقی و ئابووریی باشی لێ هه‌لًَهێنجێنرێت.
باری سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی خه‌ڵكی كوردستان به‌م شێوه‌یه له نه‌بونی هیچ رۆَڵیكی چاكه‌خوازی و په‌یره‌ونه‌كردنی سیستمی سۆشیال له كوردستان، وا ده‌كات بتوانرێت له‌م مانگه‌دا ئه‌گه‌ر بۆ هه‌ر مه‌به‌ستێكی ئاییینیش بێت یان دونیایی، به ئامانجی مرۆڤدۆستانه و یه‌كسانیخوازی و هه‌ست به‌باری ئه‌ویتر له ئاوردانه‌وه له هه‌ژار و نه‌دار و كه‌م ده‌رامه‌ت به‌كاربێت و له‌و حاڵه‌ته‌شدا كه‌سی به‌خشنده‌ش هه‌ست به ئاسوده‌یی ده‌رونی ده‌كات و روحی برایه‌تی و خۆشه‌ویستی و هاوكاری و لێبورده‌یی زالً ده‌بێت و ئه‌گه‌ر باوه‌رٍدار جگه له‌ده‌م به‌ستن واز له ره‌فتار و قسه و هه‌ڵوێستی خراپ و توندره‌وانه بێنێت، ئه‌م مانگه له نێو كه‌لتوری كورده‌واریدا به باشی جێگه‌ی خۆی ده‌گرێت.
هه‌ر كه‌سێك له ناخی خۆیدا مه‌یلی له موڵكداری و خودپه‌رستی و نه‌رجسیه‌تی زۆر هه‌یه و ئه‌گه‌ر ئامانجێكی گه‌وره‌ی وه‌كو باوه‌ربون به به‌هه‌شت و رازیبونی خودا له‌به‌رده‌میدا بێت، ده‌توانێت له‌و سیفه‌تانه دوركه‌وێته‌وه و روو له پێچه‌وانه‌كه‌ی بكات، له‌م باره‌دا رووبه‌ری چكه‌خوازی و چاكه‌كاری زۆرتر دوه‌بێت، ئه‌گه‌ر به هه‌ر بیانویه‌كه‌وه بێت و بۆ هه‌ر مه‌به‌ستێك بێت سودی گشتی لێده‌كه‌وێته‌وه، له‌م باره‌دا هه‌موو كه‌سێك، هه‌ر خێر وخۆشیه‌كی بۆ خۆی بوێت بۆ ئه‌ویتریشی ده‌وێت و ناخۆشی بۆ خۆی و ئه‌ویتری ناوێت و سته‌م له‌ویتر ناكات وه‌ك چۆن بۆ خۆی قبوڵی نه‌كات، چۆن بۆ خۆی ده‌یه‌وێت چاكه‌كرای بكر]ت بۆ ئه‌وی تریش به هه‌مان شێوه ده‌بێت و ئه‌وه‌ی پێی رازی ده‌بێت بۆ خۆی بۆ ئه‌ویتریش ده‌یكات.
واته، ئه‌گه‌ر مرۆڤ بۆ هه‌ر مه‌به‌ست وئامانجێك ئه‌م مانگه بكاته هه‌لێكی باش بۆ به‌خۆداچونه‌وه و رامان و وه‌رگرتن و به‌خشینی وزه‌ی ئه‌رێنی و گیانی هاوكاری و برایه‌تی، نه‌ك ته‌نها هه‌ر ده‌م به‌ستن و قسه‌ی ناجۆر و بوختان كردن بۆ ئه‌ویتر بیروباوه‌رٍی هه‌رچۆنێك بێت، مانگێك ده‌بێت بۆ لێكنزیكبونه‌وه و به‌یه‌كگه‌یشتنی خه‌ڵك و چاكه‌خوازی و دوور كه‌وتنه‌وه له ناكۆكی و ئیره‌یی و ته‌كفیركردن.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست