كورد له كوێی رێككه‌وتنه‌كه‌ی سعودیه و ئێران‌دا ده‌بێت
Monday, 13/03/2023, 15:42
مارك دوبفیتز به‌رٍێوه‌به‌ری جێبه‌جێكاری ده‌زگای به‌رگری له دیموكراسیه‌كان، پشتگیریكار له په‌یوه‌ندی زۆتری نێوان ئیسرائیل و وڵاتانی عه‌ره‌بی ده‌ڵێت: تازه‌كردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی سعودیه و ئێران به نێوه‌ندگیری چین ، دۆراٍندن و دۆرٍاندن و دۆرٍاندنی به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی ئه‌مریكایه.
ریچارد گۆڵدبێرگ گه‌وره‌ی راوێژكاره‌كانی ئه‌و ده‌زگایه ده‌ڵێت: رێككه‌وتنه‌كه ده‌رئه‌نجامی راسته‌وخۆی سیاسه‌تی ئه‌مریكا و وریبوونی سعودیه‌یه له ئه‌گه‌ری هه‌ڵگرتنی سزاكانی سه‌ر ئێران و گه‌رٍانه‌وه‌ی بۆ رێككه‌وتنه ئه‌تۆمیه‌كه و كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكایه له ناوچه‌كه.
له‌مباره‌دا هه‌مووان هێڵی گه‌رٍانه‌وه‌یان بۆ هه‌موو ئه‌گه‌ره‌كان داناوه, روسیا و به تایبه‌تی چین ئه‌و سیاسه‌ته‌ی گرتیوه‌تیه به‌ر به‌رده‌وامه و سه‌ركه‌وتنی باش به خۆیه‌وه ده‌بینێت و به هێمنیه‌كی زۆره‌وه هه‌رجاره گۆڵی خۆی ده‌كات و له‌وباره‌وه ناوچه‌ی گه‌رمی بۆ سیاسه‌تی ئابووری خۆی ڤایمتر كردووه و له‌و باره‌وه زۆرتر له‌وانیتر پێشكه‌وتن به خۆیه‌وه ده‌بینێت.
كاریگه‌ری ئه‌م رێكه‌وتنه له‌سه‌ر حزبوالله و حوسیه‌كان راسته‌وخۆ ده‌بێت و له‌م باره‌دا به‌رژه‌وه‌ندی به‌رده‌وام خۆی زیاتر ده‌سه‌پێنێت و سیاسیه‌ت باوكی نیه و ئه‌وانیش له دوورمه‌ودادا ده‌بێت گۆرٍان له هه‌ڵوێست و سیاسه‌تی بنه‌رٍه‌تی خۆیان بكه‌ن. قۆناغی دوای رێككه‌وتنه‌كه واده‌كه‌وێته‌وه كه ولاتانی ناوچه‌كه به تایبه‌تی عیراق و لوبنان و سوریا و توركیا خۆیان له چه‌قی هاوكێشه‌یه‌كی نوێ‌دا ده‌دۆزنه‌وه و به هێواشی ناچارده‌بن گۆرٍان له هه‌ڵوێست و باری سیاسی و په‌یوه‌ندیه‌كانیان بكه‌ن.
له‌وبه‌ینه‌شدا هه‌ر گۆرٍانكاریه‌ك له بارودۆخی سیاسی و په‌یوه‌ندیه‌كانی توركیا و عیراق و سوریا رووده‌دات به راسته‌وخۆبێت یان ناراسته‌وخۆ كاریگه‌ری گه‌وره‌ی له‌سه‌ر ره‌وشی كورد له هه‌رچوار پارچه‌كه ده‌بێت.
له زۆر شوێن باری سه‌ربازی هێوری به‌خۆیه‌وه ده‌بینێت و ده‌ستوه‌ردانه‌كان تا راده‌یه‌كی باش و له ماوه‌یه‌كی دوور له ئه‌گه‌ری سه‌ركه‌وتنی ریككه‌وتنه‌كه كه‌م ده‌بێته‌وه و جێگه ستراتیجیه‌كان به‌تایبه‌تی عیراق و ئێران رۆَڵی باڵاتریان بۆ روسیا و چین و ئه‌مریكا ده‌بینن و كێبركی زیاتر یله‌سه‌رده‌كه‌ن و له ئه‌گه‌ری نه‌كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكا به‌یه‌كجاریی وه‌كو سه‌ره‌داوه‌كانی ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ده‌ركه‌وتووه رۆڵی كورد وه‌كو ولاتێكی گرنگ به تایبه‌تی بۆ ئه‌مریكا زیاتر خۆی ده‌بینێته‌وه و ئه‌گه‌ر سه‌رانی كورد و كێشه گه‌وره‌كانیان بخه‌نه لاوه و تۆزێك بیری ستراتیجی پرسه‌كه بخه‌نه پێشه‌وه‌ی به‌رژه‌وه‌ندیه ته‌سكه‌كانیان، ده‌توانن له‌م ناوه یاریه‌كی باشی خۆیان بكه‌ن.
تۆیه‌كی بێده‌وڵه‌ت رێكه‌وتی سیاسی وافه‌رزبكات وه‌كو وڵاتێك له هاوكێشه‌كاندا گرنگی خۆت ده‌ربكه‌وێت و له‌و په‌یوه‌ندیانه‌تان بواری هه‌مه‌جۆری زۆرت بكه‌وێته‌به‌رده‌ست بۆ قایمكردنی باره‌سیاسیه‌كه‌ت، به‌تایبه‌تی دوژمنێكی وه‌كو توركیا و ئێران سه‌رقاڵی كێشه‌گه‌وره‌كانی خۆیان بن و ناچاربن له مامه‌ڵه‌كانیان گۆرٍانكاری بكه‌ن.
بۆیه ئه‌گه‌ر وه‌كو هه‌میشه كێشه سه‌ره‌كیه‌كانی نێوان لایه‌نه‌كانی ده‌سه‌ڵاتی كوردی رێگر نه‌بن و عه‌قڵی سه‌ركردایه‌تیه‌كه‌ی په‌ی به رێگه گرنگ و ستراتیجیه‌كانی په‌یوه‌ندیه‌كان له نێو جه‌نجاڵی هاوكێشه تازه‌كه‌ی ناوچه‌كه ببات و بتوانێت خۆی له ئاستی گرنگی خۆی كه‌م نه‌كاته‌وه، ده‌توانێت وه‌ك ژماره‌یه‌كی له ئێستا گرنگتر له‌وێدا خۆی بدۆزێته‌وه و بێ ئه‌و نه‌توانرێت به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ندَك له‌و لایه‌نانه‌ی نێو هاوكێشه‌كه و به‌تایبه‌تی ئه‌مریكا مه‌یسه‌ر ببێت ، ئه‌ویش به شكست له‌ناوچه‌كه ناكشێته‌وه و له‌و ناوه‌نده‌دا كورد ئاسانترین ئامرازه بۆ به‌كارهێنانی له دابینكۆردنی به‌رژوه‌ندیه دوورمه‌وداكانی و به مانه‌وه‌ی پێگه‌ی چین و روسیا به‌م شێوه‌یه، كه‌س له‌وباوه‌ره‌دا نیه ئه‌مریكا كورد له هاوكێشه‌كه دووری بخاته‌وه. بۆیه تاماوه‌یه‌كی دوورودرێژیتر هه‌لی كاری باشتر و سه‌ركه‌وتن بۆ كورد زیاتر ده‌ره‌خسێت ئه‌گه‌ر كورد خۆی ته‌نها ته‌ماشاكه‌ریش بێت و نه‌بێته ئامرٍازی له‌ناوچونی خۆی.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست