کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


كاریگه‌ریی دڵه‌رٍاوكێی خه‌ڵك به‌هۆی سیاسه‌تی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌وه‌

Tuesday, 07/03/2023, 21:33


به‌ پێی زانستی سایكۆلۆجی بێت، هه‌میشه‌ نیگه‌رانی ده‌بێته‌ هۆكاری لاوازی و چه‌قبه‌ستنی عه‌قلأ و تێكچونی ده‌روون و ناره‌حه‌تی و دڵته‌نگی و خه‌مخۆری و متبون و لاته‌ریكی و گۆشه‌گیری.  له‌ رووی جه‌سته‌ییشه‌وه‌ هۆكاری سه‌ره‌كی زۆربونی لێدانی دڵ و به‌رزبونه‌وه‌ی فشاری خۆێن و زۆربونی تێكرٍای هه‌ناسه‌دان و ئاره‌قه‌كردن  و گرژبونی ماسولكه‌ و سه‌رئێشه‌ و شلًه‌ژانی كۆئه‌ندامی هه‌رس و تیكچونی خه‌و  یان نه‌خه‌وتن و لاوازبونی به‌رگری له‌شی مرۆڤ.
[ تۆ وه‌ره‌ له‌ بارێكدا بژی هیچ ده‌سته‌به‌ری ژیانت نه‌بێت و رۆژ نیه‌ ره‌فتارێكی ئه‌م دوو حزبانه‌ كاریگه‌ری نه‌رێنی له‌سه‌ر خه‌ڵك به‌ گشتی نه‌بێت  و گوێت له‌وم هواڵ و راستیانه‌ بێت ( هه‌ردوو حزبه‌كه‌ ناكۆكن، بوون به‌ دوو به‌شه‌وه‌، ملكه‌چن بۆ وڵاتانی دراوسێ و هیچ خه‌مێكی ستراتیجی میله‌تیان نیه‌، ته‌نها بیر له‌ پركردنه‌وه‌ی گیرفانی خۆیان ده‌كه‌نه‌وه‌ ، مه‌عاشه‌كه‌ دواده‌كه‌وێت یان متمانه‌ی خه‌ڵك ئه‌وه‌نده‌ لاوازبووه‌ هیچ مانگێك باوه‌رناكه‌ن ته‌نها سه‌رچاوه‌ی ژیانیان وه‌كو خۆی وه‌رگرن، ئێران به‌ لایه‌كدا رایانده‌كێشێت و توركیا به‌كه‌یفی خۆی  فه‌رمانیان پێده‌كات، ئه‌گه‌ری شه‌رٍی نێوخۆ له‌ ئارادایه‌، دابه‌شبونی كوردستان به‌رێوه‌یه‌، نه‌خۆشی نوێ بڵاوبۆته‌وه‌، ده‌رمان نه‌ماوه‌، ته‌عریب و ته‌بعیس له‌ كوردستان به‌ربڵاوه‌ .. هتدٍ) ] تۆ وه‌ره‌ له‌ ژێر كاریگه‌ریی  ده‌ردانه‌كانی ئه‌م هه‌موو خه‌فه‌ته‌ بژی و نیگه‌ران مه‌به‌ و ده‌روونت تێكنه‌چێت و باوه‌رت به‌ پرسه‌ ستارتیجیه‌كه‌ت بمێنێت. 
له‌ لایه‌كی تره‌وه‌ سه‌یری سه‌ركرده‌یه‌ك ده‌كه‌یت زه‌رٍٍه‌یه‌كی خه‌می گه‌له‌كه‌ت نه‌بێت و خۆ بسه‌پێنێت وخه‌ریكی گاڵته‌ گه‌پ بێت و به‌ لاقرتێوه‌ باس له‌ كێشه‌ گه‌وره‌كانت بكات و ژیانی خۆی و ماڵ و منداڵی بۆ سه‌دان ساڵی تر ده‌سته‌به‌ر كردبێت و له‌سه‌ر حسابی تۆ  له‌وپه‌رٍی خۆشیدا بژین و مێش میوانیان نه‌بێت و كه‌س باسی هه‌ڵه‌و ناپاكیه‌كانیان نه‌كات و لێپرسینه‌وه‌یان لێنه‌كرێت. ئه‌وسا وه‌ره‌ نیگه‌ران مه‌به‌ و توشی دڵه‌راوكی مه‌به‌ و له‌و وڵاته‌ بژی كه‌ ئه‌م حزب و به‌ناو سه‌ركردانه‌ی تێدا ده‌ژین و كاریگه‌ری ئه‌م باره‌ له‌سه‌رت ره‌وتی ژیانت به‌ روونی ده‌ركه‌وێت و ده‌رئه‌نجامه‌كه‌ی ژیانت تێكبدات، كه‌چی بڵێن باری ژیانی خه‌ڵكی كوردستان له‌ شوێنی دیكه‌ باشتره‌!

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە