قووڵایی ستراتیجی له كوێی راپرسی و سه‌ربه‌خۆیی دایه؟
Sunday, 05/03/2023, 15:44
بنه‌ماكانی قووڵایی ستراتیجی خۆی له؛ هاوسه‌نگی نێوان ئاسایش و ئازادی و باوهرٍبوون به په‌یوه‌ندیی به‌تینی بێ پچرٍانی نێوان لایه‌ن و پێكهاته‌كان و نه‌بوونی كێشه و گرفت و پرسی گرنگ و كاریگه‌ریی هاوبه‌شی هه‌مووان له‌سه‌ر سیاسیه‌تی گشتی و هه‌ماهه‌نگی هه‌مه‌ره‌هه‌ندی هه‌نگاوه‌كانی سیاسه‌تی وڵاته‌كه و یه‌ك ئامانجیی میله‌ت و گرتنه‌به‌ری رێگه‌ی ئاشتی و ئارامی و له‌یه‌ك تێگه‌یشتن و چاره‌سه‌ركردنی بنهرٍهتی ناكۆكیه ریشه‌ییه مه‌بده‌ئیه‌كانی نێوان هه‌مووان، ده‌بینێته‌وه.
تۆیه‌ك له بنهرٍهتدا گه‌ل و نیشتمان و قه‌واره و مێژوو و جوگرافیایهكت هه‌بێت و خاوه‌ن مافی ده‌وڵه‌تی خۆت و قه‌واره‌ی تاتیبهتی خۆت بیت و مافت خورابێت و وڵاته‌كه‌ت داگیركرابێت و نه‌ته‌وه‌ی سه‌رده‌ست جێگه‌ی به ئازادیت له‌ق كردبێت و دیدگای هاوبه‌شی خودپهسهندت له‌گه‌ڵ ئه‌ویتردا نه‌بێت و سیاسه‌تی ناوه‌ندیی به‌شیك بێ قه‌ناعه‌تی ته‌واوی تۆ به‌سه‌رتدا سه‌پێنرابێت و خۆت به خاوه‌ن مافی سه‌ره‌كی راپرسی و پێكهێنانی ده‌وڵه‌ت بزانیت و له وڵاتێكدا بیت هیچ بنه‌مایه‌كی قووڵایی ستراتیجی له‌گه‌ڵ واقیعی ژیانی میله‌ته‌كه‌ی تۆدا نه‌گونجێت، تۆ چۆن قووڵایی ستراتیجی خۆت ده‌خوێنیته‌وه و له خۆرٍاو بۆ مه‌به‌ستی سیاسی و قازانجی كاتی و خودی و حزبی خۆت به قووڵایی ستراتیجی جێگایه‌ك ده‌به‌ستیته‌وه كه ته‌نانه‌ت هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی ئاسایی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووریت له‌گه‌ڵیدا نیه؟
ئه‌گه‌ر بهرٍاستی خۆت به هاوبه‌شیی سیاسی و خاوه‌ن یه‌ك قوولایی ستراتیجی به عیراقێكهوه ده‌به‌ستیته‌وه، ده‌بێت پێش هه‌موو شتێك په‌شیمانی خۆت له راپرسی و په‌نجه گهزینت له هه‌نگاو و ئیدعاكانی دوێنی رابگه‌یه‌نیت و ئینجا په‌نا به‌ریت بۆ پایته‌ختی وڵاتێك كه به ره‌زامه‌ندی و قه‌ناعه‌تی ته‌واوه‌وه ،بواری پێكه‌وه‌ژیانی گه‌له‌كه‌ت له‌گه‌لأ ئه‌ودا نیه‌و ناچار كراوه به خۆبه‌ستنه‌وه‌ی به‌و ناوه‌ندێكه‌وه كه تۆ قووڵایی ستراتیجیهكهت به‌وه‌وه ده‌به‌ستیته‌وه و ئه‌و بێمنه‌ته له تۆیه‌كی خۆ به‌كه‌مزان.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست