کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


گەرانەوە بۆ دواوە

Saturday, 04/03/2023, 14:43


ئەگەر چاوێک بە مێژووی کوردا بخشێنین لە سەدەکانی ناوەڕاستدا و لە سەرو بەندی دوای شەڕی چاڵدێرانیشدا ، زۆر بە ڕوونی و بە سانایشێوازی حوکمرانی کورد دەبینین و دەیناسین، میرنیشینە کوردیەکان کە گوزارشت بوون بۆ دەستەڵاتی  حوکمرانی کوردی زۆر ناوچەیبوون ، هیچ کات نەیان توانی سنوری ناوچەی خۆیان تێ بپەڕێنن ، هەمیش میرنیشینە کوردیەکان لە بەرداشی سەفەوی و عوسمانیەکان بوون، بە دروشمی ئەو دو لایەنە شێوازی  حوکمرانیان پیادە دەکرد ، لەسەر مەزهەب و فتوای ئەوان بوون. چنگی فارس و تورک لە قوڵای خاکیکوردستاندا بوون دەستیان گەیاندبوە هەموولایەنەکانی ژیاری لە کوردستاندا .
هەر لە ناونانی گوندو شارو شارۆچکەکانی کوردستان لە لایەن ئەو بێگانانەوە تا ناونانی پلەو پۆستەکان بەرهەمی ئەو گۆرانکاریە تائێستەش دەبینرێن تائیستە ش ناوی زۆر لە گوندو شارۆچکەکان تورکین و دەستە ڵاتی فاشیلی کوردی نەیتوانیوە گۆرانکاریان تێدا بکات. 
نازناوی (ئاغا، کوێخا، سەرسەری، چاوەش.....هتد)
هەروەها دابەشکاری کارگێری ناوچەکان هەمووی لەلایەن  تورکو فارسەکان ناونراون .
میرنیشینەکان لە سایەی دەستەڵاتی تورک و فارسدا
برەویان بە حوکمرانی دەستەڵاتی ناوچەی خۆیان دەدا .
چەک و جبەخانەیان دەدرایە مزگەوت و تەکیەو خانە قایان لە ناوچە کوردیەکان دەکردەوەو شاعیرو مەلاو سەرۆک خیل و میرەکانیان لە خۆیاننزیک دەکردەوە.ئەم سیستەمە وای کرد دیاردەی ئاغاو دەرەبە گو مسکین لە کوردستاندا رەگ داکوتێت 
چینی هەژارو جوتیارو کاسبکار لە خزمەت ئاغاکاندا برەو بەژیانی کولە مەرگیان بدەن . 
لە دوای ساڵانێکی زۆر هێدی هێدی خەلک وشیار دەبونەوە لە دوای ساڵانی ١٩٢٠ و هەڵوەشاندنەوەی ئئمپراتۆریەتی عوسمانی ودامەزراندنی کۆماری تورکیاو لە دواتردا دامەزراندی کۆماری عێراق و هاتنی بەریتانیەکان بۆ ئەم ناوچانە وای کرد خەڵک زیاتر وشیار بیتڕاپەرین و شۆڕشی چینی جوتیارو ژێردەستەکان وردە وردە سەری هەڵدەدا ، و ناوی ئاغا و کوێخا وەک ناوێکی سواو و هێمای جەورو ستەمتەماشا دەکرا ، ئەمەش زۆر فاکتەری هەبوو وەک بڵاو بونەوەی بیری شوعیەت و ناسیۆنالیستی نەتەوەی و دروستکرندی حیزب و ڕێکخراوەکوردیەکان . کە بیری عەشیرەت گەریان دادەماڵی و بیری نیشتیمان ی و سەربەخۆی و ئازادی و داد پەروەریان بڵاو دەکردەوە.
لە دوای خەبات و ماندوبوونێکی دورووێژ  و بەرەو پێش چونی زۆر خێرای جیهان لە هەمووکایەکاندا و ڕوودانی چەندین ڕووداوی چارەنوسازلە جیهاندا وەک ڕوخاندنی سۆڤیەت و باڵکێشانی سیستەمی سەرمایەداری بەسەر جیهاندا و بوونی چەندین نەتەوە کە بوونە خاوەن دەڵەتیخۆیان . سەرباری هەموو ئەوشتانە کوردستان بەرەو پێش چونێکی وای بە خۆیەوە نەبینی . لە ئێستادا و دوای سەدان ساڵ کوردستاندەگەرێتەوە بۆ دۆخی خۆی . 
دەبینین حیزبە کوردیەکان هاوشێوەی میرنیشینەکان سەر بە دەوڵەتەکانی دراوسێن و لە ژێر ئەجیندای ئەواندا سیاسەت دەکەن . بینیمان کەمەسعود بەرزانی وەک سەرۆکی هەرێم ی کوردستان و سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان سەر دانی تورکیای کردو شان بەشانیئەردۆغان بانگەشی هەڵبژاردنی دەکرد بۆ ڕاکێشانی سۆزی کورد زمانەکان کە دەنگ بدەن بە ئاکپارتی و ئەردۆغان .
لە سەرو بەندی شەڕی چاڵدێرانیشدا هەر وابوون میرو سەرۆک خێڵ و مەلا کان فەتوایان دەداو کۆمەکیان بە عوسمانیەکان دەکرد.
یەکێتیش بە هەمان شێوە مام جەلال تا مابو  پێیەکی لە دەباشان بو پێیەکەی تری لە تاران بوو . دۆستی گیانی بەگیانی تاران بوو ، ئەممۆدیلە کە لە میرنیشینەکانەوە بۆ ئەم حیزبە کوردیانە گواسراوەتەوە حیزبە ئۆپۆزسیۆن و ئیسلامیەکانیشی گرتۆتەوە !!! دەبینین کۆمەڵیئیسلامی مەیلی بەلای ئێراندا هەیەوە یەکگرتوی ئیسلامیش ئیخوانەوە لە تورکیاوە نزیکە .!
لەم کوردستانەی ئیمادا چی دە گوزەرێت ؟!
بۆ دەبێت سەر کردەو سیاسیەکانمان نۆکەرو چاوشۆڕی وڵاتان بن؟
ئەم شێوازە وای کرد لە سەدەی بیستو یەکدا دیسان سیستەمی خێڵایەتی سەر هەڵ بداتەوە.
دەبینین کورو نەوەی ئاغاکان دیوەخانیان بۆ کراوەتەوە و پلەوپایەو چەکیان پێ دراوە هێزی تایبەتیان هەیە و لە کۆرو مەجلیسەکاندا لەسەرەوە دادەنشین و سوڵح عەشایەری دەکەن و بە پارەی میلەت کاری خیر خوازی دەکەن و بەئۆتۆمۆبێلی گرانبەهاو پاسەوان نمایش دەکەنلە تۆڕەکۆمەڵایەتیەکاندا.
وەکو شا هۆی خولە سور کە ئێستا خۆی بەسەرۆک عەشیرەتی غەوارە دەبینیت و لە پەنای پارتی دایە .
لە دوای کوژرانی باوکی ناسناوی شێخی لە خۆی ناوە و هێزی تایبەتی دراوە پێی و چەکدار کراوە. 
و دیوەخانی بۆ کراوەتەوە و ساڵانە پارەی پێ دەدرێت بۆ بەرێوە بردنی دیوە خان.
 
 ئەمانە بە پێ ئەوەی پۆستێکی دیاری کراویان لە ناو حیزب و حکومەتدا هەبیت وەکو سەرکردەیوکی سیاسی دەژین . ئەمە لەکاتێکدایەخەڵکی لە هەرێمی کوردستاندا بە دۆخێکی سەختی ئابوریدا تێدەپەڕن . و موچەی فەرمان بەران و مامۆستایان لە کاتی خۆیدا نایەت وگرانی و نەبوونی هەلی کار تەنگی بە خەڵکی هەڵچنیوە لە پەنادا ئەم سەرۆک خێڵانەش پارەی زۆروو زەوەندیان دەخرێتە بەردەم . 
نمونەی لەمشێوەیە لە کوردستاندا  زۆرن کە حیزب گەورویان دەکات .
وەکو عەبدوڵای کوێخا موبارەک . 
کە لەناوچەی چەمچەماڵدا دەژی و لە ئێستادا سەر بە پارتی دیموکراتی کوردستانە .
ئەم کەسە بە بێ ئەوەی هیچ پسپۆریەکی سەربازی هەبێت  لیوایەکی سەربازی پرچەکیان خستوەتە ژێر دەست . کە بۆ کاری خراپەکاری وسەرانە وەرگرتن لە خەڵک بەکار دێنێت . تا لە ناو گۆڕاندا بوو باسی گەندەڵی و بێ دادی ئەکرد . و دژی دەستەڵات دەهۆڵی ئەکوتی . ئێستەزۆر بێ شەرمنانە لە ناو پارتیدا کاری جەردەی دەکات . ئەمانە نە شەرەفیان هەیە  نە ئەخلاق 
بەرژەوەندیان  لە کوێوە بێت ئەمان لەو لایەن .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە