وتە بەناوبانگەكانى سیاسەتمەدارەتان بیستووە؟
Saturday, 04/03/2023, 14:22
م.عومه‌ر چالاك
سەیری مێژووی گەلانی جیهان بکەن، ڕابەرانی چه‌ندین نەتەوە ئەبینی کە چۆن میللەتیان یەکخستووە و ئیمپراتۆری بۆ دامەزراندوون یا سامان و گیانی خۆی بەخشیوە بە وڵاته‌كه‌ی، نمونەی ماندێلا و گاندی هەر بەنەمری ماونەتەوە.
لەم رۆژانە لە دانیشتنێکدا پرس و ڕاوێژ‌مان ئەکرد بۆ یادکردنەوەی بۆنە نەتەوەییەکان، پرۆژه‌یه‌ك بێ له‌بۆ بوژاندنه‌وه‌ی هه‌ستی خۆشه‌ویستی بۆ خاك و نیشتیمان، باسی کۆمەڵێک پڕۆژە کرا کە پێویستە ئەنجام بدرێت لە خزمەتگوزارییەوە تا هەلی گەنجان. زۆرم لاسەیر بوو لەتێف شێخ عومەری کۆنەوتەبێژی یەکێتی لە دانیشتنەکەدا میوان بوو، بەزمانێکی بازاڕی و بێ ئەدەبانە وتی ده‌یان وڵات هەیە نان نیە بیخوا ئەم میللەتەی ئێمە لەخۆشیا هار بووە.. گەنج چی ئەوێ لەوە زیاتر کە ئازادانە هەناسە هەڵئەمژێ ئێمه به‌گه‌نجی ئه‌وه‌شمان نه‌بوو.
هەرچەندە وەڵامی باش درایە و پۆرتی شکێنرا كه گه‌نجی خۆی له‌گه‌ڵ گه‌نجی ئێستا به‌راورد مه‌كه له‌گه‌ڵ كوڕ و كچه‌كانی خۆتی به‌راورد بكه كه خاوه‌نی ڤێلا و به‌نزینخانه و كۆمپانیان.
دوای زیاتر له سی ساڵ ئه‌زمونی حوكمڕانی، ئەمەیه بیرکردنەوەی زۆربەی سیاسییەکانمان، لەتیف شێخ عومەر ڤێلای لە گوندی ئەڵمانی و باخی گەورەی لە سیتەک و مێرگەپان و باخی پاشا هەیە، بەناوی نەخۆشیەوە لەهەر قەیرانێکا خۆی و ماڵ و مناڵی سەفەری ئەوروپا ئەکەن، سی ساڵ زیاتره ساردی و گه‌رما و قه‌یرانی دارایی و ده‌یان موشكیله‌ی وه‌ك بێ نه‌وت و بێ غازی و بێ پاره‌یی به‌خۆیه‌وه نه‌بینیوه، ئێستاش خەریکی پڕۆژەیەکی گەورەی نیشتەجێبوونە.. وەک سیاسییەک خۆی بە چڵێس و هار نازانێ بەڵام گەنجێ لە بۆنەیەکی نەتەوەیی داوای هەلی کار بکات، میللەتێ خەون بەکارەبا و خزمەتگوزارییەوە ببینێ، هار بووە؟.
محەمەد ماغوت بۆ شەرحی ئەم وه‌زعه سیاسییه‌و مەسئولەکانی وەک لەتیف شێخ عومەر چەند جوانی فەرمووە کە له‌م وڵاتانه پارەو ڤێلا و قەحبە پشكی مەسئولەکانه، شه‌ڕ و نه‌هامه‌تی و قه‌یرانه‌كانی وڵاتیش پشكی میللەته.
پێویسته ئه‌م وته‌یه‌ی له‌تیف شێخ عومه‌ر له مێژوودا بنوسرێته‌وه، چونكه خۆی ڤێلاكه‌ی له گه‌ڕه‌كی پاشایه، به‌ڵام پادشای هیچ وڵاتێك له سه‌ده‌كانی تاریكیشدا به‌و زمانه قسه له‌سه‌ر نه‌ته‌وه‌كه‌ی و گه‌نجان نیشتیمانه‌كه‌ی ناكات.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست