لە سەرەتای ئینشیعابەوە دە فکری ئیئتیلاف دان بەڵام دەگەڵتان ناکەن!
Saturday, 04/03/2023, 14:14
کا ک ڕەزا قسێک دەکات وەک ئەوەی که س ئاگای لەسیاسەت و خەبات و تێکوشانی ئەمان نه بێت!
ئێوە چ وەک خۆتان و چ وەک ناوەند ساڵەهای ساڵە لەخەونی سازان و یەکگرتن و ئیئتیلاف دەگەڵ هەموو ڕەوت وکه سایەتیە ئێرانیەکان دان بەڵام هیچ یەک لەو لایەنانە قەبوڵیان نەکردوە ئێوە وەک نوێنەرایەتی خەڵکی کوردستان بچنە ناویانه وە!
تەنانەت ڕەزا پەهلەویش هەرچەند هیوا و ئومێد تان پێ بوو کە شایەد قەبوڵتان بکات و دەناو ئیئیلافی داهاتوی بەرەی سەڵتەنەت دا دیاربن نەک هەر ددانی خێری پێ دا نەهێنان بەڵکوو بە سەراحەتەوە ڕەتی کردنەوە !
تەنانه ت لە کاناڵە تەلەڤیزیۆنیەکانیان دا باسی مەحاکمەو دادگایی سه رانی ئەحزابی کورد دەکەن کە شەڕی چەکداریان دژ بە جمهوری ئیسلامی ئەنجام داوە!
باسی مافی نەتەوەیی دەکەیت کام ماف؟
تائێستا ڕەسمەن و موستەنەد وەک ناوەندی هاوکاری کە خۆتان بە نوێنه ری گەلی کورد دەزانن کام خواست و بەرنامەی مووشەخەس تان پێشکێشی گەلی کوردکردوە هەتا خەڵک بزانن کە ئێوە چیتان لە بەرنامە دایە؟
فیدڕالیسم؟
ئەمیش لە خشە خش و پەڕاوێز کەوتوە!
سه ربەخۆیی ومافی چارەنوس؟
ئێوە وشەی تەجزیەتەڵەب بە تەوهین دەزانن!
ئێوە خۆتان لە سەڵتەنەت تەڵەبەکان و موجاهیدینیش پێ ئێرانی تر و پارێزەرتری مەرزی پڕگەوهەرە!
قسەکانی سەرکردایەتی ناوەند و فڕکە فڕکی ناوەند بە شوێن تاج و لێچکه دا خەڵکی کوردستانی توشی شۆک کردوە.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست