سەرکردایەتی یەکێتی و پەند وەرگرتن لە مێژوو
Tuesday, 28/02/2023, 17:13
هه‌رچه‌نده هه‌رێمی كوردستان ناوچه‌یه‌كی
به قه‌باره بچووكه، شێوه‌ی حوكمڕانییه‌كه‌ی و دامه‌زراوه ده‌وڵه‌تییه‌كانی به‌پێی یاسا و رێسا باوه‌كان چه‌سپاونین. كیانێكی به‌هێز و لهسهرپێوهستاوی نییه، نه خاوه‌نی ئابوورییه‌كی سه‌قامگیر و نه هێزێكی چه‌كداری بهدیسپیلینی هه‌یه، به‌ڵام بۆ هه‌لومه‌رجێكی وه‌ك ئه‌م سه‌رده‌مه‌ی جیهان و هه‌ندێ هاوكێشه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و هه‌رێمایه‌تی، بایه‌خێكی زۆر له قه‌باره‌ی خۆی گه‌وره‌تری وه‌رگرتووه. به‌تایبه‌تیش به‌هۆی ئه‌وه‌ی هیچ كام له وڵاتانی دراوسێی كوردستان، دۆستی ئه‌و سیستمه جیهانییه نین، كه ئه‌مڕۆ سه‌ركردایه‌تیی جیهان ده‌كات، ئه‌مه‌ش شانسێكی زۆری بۆ پێگه جوگرافییه‌كه‌ی كوردستان ره‌خساندووه، كه زیاتر چاوی ئومێدیان له‌سه‌ربێت.
له‌م دید و تێڕوانینه‌وه، سیستمه جیهانییه‌كه كه ئه‌مریكا و ئه‌وروپا به‌ڕێوه‌ی ده‌به‌ن، وه‌ك جۆرێك له خاوه‌ندارێتیی كوردستان ده‌ستیان خستووەته پشتی قه‌واره كوردییه‌كه‌وه. نكۆڵی له‌و راستییه‌ش ناكرێت، كه هه‌ر ئه‌وان ئه‌ندازیاری دروستكردنین و هه‌ر ئه‌وانیش ئه‌م سێ ده‌یه‌یه پاراستویانه، ئه‌گینا نه‌ك 30 ساڵ، به‌ڵكو 3 ساڵ به‌رگه‌ی كێشه ناوخۆییه‌كانی و 3 مانگیش به‌رگه‌ی ململانێی وڵاته هه‌رێمایه‌تییه‌كانی نه‌ده‌گرت. هه‌موو وڵاته داگیركه‌ره‌كانی كوردستانیش ئه‌م راستییه ده‌زانن، بۆیه سه‌رباری شێوازی جۆراوجۆری دوژمنایه‌تیكردنی ئه‌م قه‌واره كوردییه، به‌ڵام خۆیان له شه‌ڕی راستەوخۆی پاراستووه.
هه‌ركاتێكیش مه‌ترسیی راسته‌قینه كه‌وتبێته سه‌ر ئه‌م جوگرافیایه، ئه‌مریكا و ئه‌وروپا ده‌ستوه‌ردانی راسته‌وخۆیان هه‌بووه. جیا له هه‌ر ئامادهگییهكیان، له‌ناوبردنی (ئه‌نسار ئیسلام و جوندل ئیسلام) هه‌روه‌ها هاتنی داعش، ئه‌مه‌ی سه‌لماندووه، كه ئه‌گه‌ر ئه‌مریكا و وڵاتانی ئه‌وروپا نه‌بووان، ده‌بوو تائێستاش منداڵی خه‌ڵك له چیاكانی هه‌ورامان به‌كوشت بدرایە له شه‌ڕی ئه‌نسار. له سه‌رهه‌ڵدانی داعشیشدا دوای ئه‌وه‌ی به‌شێك له سه‌ركردایه‌تییه‌كه‌ی كه‌وته ده‌ستی ده‌زگا هه‌واڵگرییه‌كانی ناوچه‌كه و ئاراسته‌ی شه‌ڕی داعشیان بۆ كوردستان گۆڕی، ئه‌گه‌ر رۆژئاواییه‌كان نه‌بووان هه‌رێمی كوردستانیش به‌ده‌ردی ناوچه سونییه‌كانی عێراق ده‌چوو.
پرسیاره گرنگه‌كه ئه‌وه‌یه، رۆژئاواییه‌كان بۆچی ئه‌مه ده‌كه‌ن؟ ئایا عاشقی به‌ژن و باڵا و شان و شه‌وكه‌ت و چاو و ئه‌برۆی كورد بوونه؟ سه‌رسامن به مرۆڤدۆستیی كورد و سیستمی حوكمڕانیی كوردستان؟ پێیان وایه كێڵگه‌یه‌كه و ده‌كرێت تۆوی دیموكراسی تێدا بڕوێنن؟ بێگومان نه‌خێر، وه‌ڵامه ئاسانه‌كه ئه‌مه‌یه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كاریان به كورد و به جوگرافیاكه‌ی كوردستانه.
ئه‌وانه‌ی له كوردستان سیاسه‌ت ده‌كه‌ن و ئه‌وانه‌شی كوردستان به‌ڕێوه‌ده‌بەن، پێویسته له هه‌موو كه‌س باشتر ئه‌م راستییانه بزانن.
ده‌بێت ئه‌و هێڵه سووره نادیارانه‌ش ببینن، كه ئه‌مریكا و ئه‌وروپا كێشاویانه و رێگه‌ناده‌ن ببه‌زێندرێن. خۆ ئه‌گه‌ر ئیدراكی سیاسی و دونیابینیشیان به‌شی ئه‌وه ناكات ئه‌و نادیارانه‌ی پێبخوێننهوه، ده‌توانن كه‌ڵك له رووداوه‌كانی مێژوو وه‌رگرن.
هیچ نهێنی و شاراوه‌ییه‌ک له‌وه‌دا نه‌ماوه‌ته‌وه، كه ئه‌مریكا و ئه‌وروپییه‌كان كوردستان وه‌ک به‌شێك له به‌ره‌ی خۆیان ده‌بینن، ده‌شیانه‌وێت له‌كاتی پێویستدا جوگرافیاكه و توانای كوردیش بخه‌نه خزمه‌تی پرۆژه ستراتیژییه‌كانی خۆیانه‌وه، جا ئیتر ئه‌گه‌ر پێویستییه‌كه بریتیی بێت له به‌كاربردنی كێشه‌ی كورد له ململانێیه‌كانی ناوچه‌كه‌دا، یاخود هه‌ر جۆر و شێوازێكی دیكه‌ی به‌كاربردن بێت.
له ئێستای كێشه‌كانی ئه‌مریكا و ئه‌وروپا له‌گه‌ڵ رووسیادا، به‌هۆی ئه‌و گه‌مارۆ و گوشاره ئابوورییانه‌ی خراونه‌ته سه‌ر رووسیا، ئه‌مریكا ده‌یه‌وێت كوردستانیش شانبه‌شانی ئه‌و وڵاتانه‌ی دیكه‌ی دۆستی ئه‌مریكا، به‌شداربن له پڕكردنه‌وه‌ی پێویستیی ئه‌وروپا لە دابینكردنی گازی سرووشتی.
له‌به‌رامبه‌ر ئه‌مه‌دا رووسیا و ئێرانیش وه‌ك دژبه‌رێكی ئه‌مریكا و ئه‌وروپا ده‌یانه‌وێت رێگه له‌وه بگرن كوردستان به‌شداریی ئه‌و پرۆسه‌یه بێت. بۆ ئه‌مه‌ش به حوكمی جوگرافیا و وابه‌سته‌یی سیاسی، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كێڵگه‌ی گازی كۆرمۆر كه‌وتووەته چه‌مچه‌ماڵه‌وه و به‌شێكه له‌و زۆنه سیاسییه‌ی یه‌كێتیی نیشتمانی به‌ڕێوه‌ی ده‌بات، بۆیه ده‌یانه‌وێت یه‌كێتی رێگریی بكات بۆ گه‌یاندنی گازی كوردستان به جیهان.
ئه‌وه‌ی جێی تێڕامانه یه‌كێتیش به ئاسانی چووه‌ته ژێر ئه‌و به‌رپرسیارێتییه‌وه، كه ئێران لێی ده‌خوازێت و چه‌ندجارێك له‌سه‌ر ئاستی باڵای بڕیاربه‌ده‌ستانی یه‌كێتی ئه‌وه دووپاتكراوه‌ته‌وه، كه رێگه‌ناده‌ن گازی كوردستان ئێستا بنێردرێته ده‌رەوه. له‌وه‌ش زیاتر ئه‌و چه‌ندجاره‌ی به مووشه‌ك له كێڵگه‌ی گازی كۆرمۆر درا كه ئه‌وكات له میدیاكان وابڵاوكرایه‌وه ئێران یاخود گرووپه‌كانی سه‌ر به حه‌شدی شه‌عبین، ئێستا ناوه‌نده هه‌واڵگرییه ئه‌مریكی و ئه‌وروپییه‌كان په‌نجه‌ی تۆمه‌ت بۆ گرووپ و ده‌سته‌ی ناو یه‌كێتی درێژ ده‌كه‌ن.
هه‌رچه‌نده سه‌ركردایه‌تیی ئێستای یه‌كێتی پێناچێت ئیدراكی سیاسی ئه‌وه‌یان هه‌بێت له‌و شتانه بكۆڵنه‌وه و هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ ئه‌م هاوكێشه هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تییانه بكه‌ن، به‌ڵام پێویسته به‌ئاگا بهێنرێنه‌وه له‌وه‌ی به رێگەیه‌كی هه‌ڵه‌دا ده‌ڕۆن، چونكه ناكرێت هه‌ر جارێک به‌هۆی جۆرێك سیاسه‌تی هه‌ڵه‌ی حیزبه‌كانه‌وه، میـللهت باجه‌كه‌ی بدات و په‌ند له هه‌ڵه‌كان وه‌رنه‌گرن و به‌رده‌وام چه‌ندباره‌ی بكه‌نه‌وه. هه‌روه‌ك ناشكرێ بۆ پاراستنی قه‌واره‌ی هه‌رێمی کوردستان و ره‌تكردنه‌وه‌ی هه‌ر هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسییه‌ك چاوت له ده‌ستی ئه‌مریكا و ئه‌وروپا بێت، بۆ وه‌رگرتنی چه‌ك و كۆمه‌كی سه‌ربازی خۆت به دۆستیان بزانی، پاره‌یان لێوه‌رگریت بۆ پێشمه‌رگه و ده‌زگا ئه‌منی و هه‌واڵگرییه‌كان، له‌م لایه‌نه‌وه خۆت له‌به‌ره‌ی رۆژئاوا ببینیته‌وه، به‌ڵام كه گه‌یشته خاڵێك به‌لای ئه‌وانه‌وه جێی بایه‌خ و گرنگ بێت، تۆ بكه‌ویته سه‌نگه‌ر و به‌ره‌ی نهیارهكانیانهوه.
دوو رووداو هه‌ن له مێژووی یه‌كێتیی نیشتمانیدا پێویست بوو نه‌وه له‌دوای نه‌وه وه‌ك ئه‌ڵقه له گوێی بكه‌ن و هیچ كات بیریان نه‌چێته‌وه كه‌چی زیانێكیان له یه‌كێتی داوه، یه‌كه‌میان جوگرافیای یه‌كێتی بچووك كرده‌وه و دووه‌میان جه‌ماوه‌ر و نفوزی یه‌كێتی هێنایه نیوه. ئه‌وانیش رووداوی 31ی ئاب و جیابوونه‌وه‌ی نه‌وشیروان مسته‌فایه له یه‌كێتی.
ئێستا یه‌كێتی سه‌رله‌نوێ له‌ناو ئه‌زموونكردنه‌وه‌ی هه‌ردوو رووداوه‌كه‌یه، به‌ڵام له رووی زه‌مه‌نییه‌وه به هه‌ڵگه‌ڕاوه‌یی واتا ئه‌گه‌ر پێشتر یه‌كه‌مجار جوگرافیاكه‌ی بچووك كرایه‌وه و دواتر نفوز و جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی، ئێستا به‌هۆی رووداوه‌كانی 8ی ته‌ممووز و دواترییه‌وه هه‌مان سیناریۆی سه‌رهه‌ڵدانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان خۆی دووباره ده‌كاته‌وه، سبه‌ی ئه‌گه‌ر هه‌ڵبژاردن ئه‌نجام بدرێت، ئه‌گه‌ر نیوه‌ی زیاتری ده‌نگه‌كانی یه‌كێتی بۆ لاهوور جه‌نگی نه‌چن، كه‌متر له نیوه‌ی نابات.
ئەگەر سیاسەتەکەیان نەگۆڕن، ئه‌وه‌ی وه‌ك مه‌ترسی و هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی چاوه‌ڕوانكراویش دێته به‌رده‌م جوگرافیاكه‌ی یه‌كێتی، په‌یوه‌ندی به به‌ڕێوه‌بردنی سیاسه‌تی یه‌كێتییه‌وه هه‌یه له‌سه‌ر گازی كوردستان. خۆیه‌كلاكردنه‌وه‌ی یه‌كێتی به‌و ره‌هایه‌ی كه ئه‌مریكی و ئه‌وروپییه‌كان وه‌ك به‌شێكی وابه‌سته به سیاسه‌تی هه‌رێمایه‌تیی ئێران له ململانێ و هاوكێشه‌كانی ناوچه‌كه لێی بڕوانن، بێشك به‌بێ باج تێناپه‌ڕێت. به‌مه دەگوترێت په‌ندوه‌رنه‌گرتن له مێژوو.
یه‌كێتی دیاره هیچ په‌ندێكی له 31ی ئاب وه‌رنه‌گرتووه، كه ناوه‌ندی بڕیار و پایته‌ختی به‌ڕێوه‌بردنی قه‌واره‌ی هه‌رێمی کوردستان له ده‌ستی یه‌كێتی ده‌ركرا، چونكه تائێستا خوێندنه‌وه‌ی یه‌كێتی بۆ ئه‌و رووداوه له‌وه تێنه‌په‌ڕیوه كه پارتی خیانه‌تی كرد و ده‌بابه‌ی به‌عسی هێنایه سه‌ر په‌رله‌مان. له‌كاتێكدا ده‌بوو یه‌كێتی هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ ئه‌و دیوه‌شی بكات چۆن و بۆچی ئه‌مریكا و ئه‌وروپا رێگه‌یاندا سوپای عێراق هێڵی 36 ببه‌زێنێت و هێز بێنێته سه‌ر هه‌ولێر؟ هیچ خوێندنه‌وه‌یه‌كیان بۆ ئه‌وه نه‌بوو ئه‌ی سه‌دام چۆن رازی بوو بێت هه‌ولێر له ده‌ستی یه‌كێتی ده‌ربكات و بگه‌ڕێته‌وه بۆ به‌غدا؟
ساڵانێك پێش رووداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ر، زۆرمان به سه‌ركردایه‌تیی ئه‌وكاتی یه‌كێتیمان ده‌گوت، كه ئه‌م جۆره له به‌ڕێوه‌بردنی سیاسی و ئیداریی كه‌ركووک، ده‌رئه‌نجامه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه كه‌ركووك له ده‌ستی كورد ده‌رده‌هێندرێت. به‌گوێیان نه‌كردین و له 16ـی ئۆكتۆبه‌ری 2017 به‌ری ئه‌وه‌یان چنییه‌وه كه چاندبوویان.
بۆ ئێستاش ده‌بێت وه‌ك هاواری پێشوه‌خته به‌گوێیاندا بده‌ین ئه‌م جۆره له به‌ڕێوه‌بردنی سیاسه‌تیی یه‌كێتی به‌تایبه‌ت په‌یوه‌ست به گازی كوردستان، ئه‌نجامه‌كه‌ی روونه چه‌مچه‌ماڵیش له ده‌ستی یه‌كێتی ده‌رده‌هێندرێت و ده‌ربه‌ندی بازیان ده‌بێته دوا وێستگه‌ی دهسەڵاتهكهی.
https://www.rudaw.net/sorani/opinion/18022023
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست