کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


پارادۆكسی بۆچونی نه‌وه‌ی دوای راپه‌رٍین

Tuesday, 28/02/2023, 17:06


ئه‌گه‌ر گه‌نجانی پێش راپه‌رٍین گیرۆده‌ی ده‌ستی دكتاتۆری و زوڵموزۆر بوون، به‌ڵام له‌ زۆر رووه‌وه‌ له‌م نه‌وه‌یه‌ی دوای راپه‌رین به‌خته‌وه‌رتر بوون، ئه‌وان زۆر خه‌می لاوه‌كی ژیانیانان له‌كۆڵ بووبوه‌وه‌، پاره‌ و سه‌رمایه‌ به‌قه‌د ئه‌مرٍۆ وا به‌ شێوه‌یه‌كی زۆر گه‌وره‌ و ریشه‌یی رۆَڵی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی بۆ به‌سه‌ربردنی ژیانیان نه‌بوو، ئه‌مه‌ش چی له‌به‌ر ئه‌وه‌ی چێژبه‌خشه‌كانی به‌رچاوین  ئه‌وه‌نده‌ فراوان و زۆر خۆی له‌ سه‌رجه‌م باره‌كان نه‌سه‌پاندبوو بۆ به‌ده‌ستهێنانی تموحه‌ هه‌مه‌جۆره‌كانیان  و گه‌یشتن بوه‌ ئامانجی كاتیی لاوێتی هیلاكیه‌كی ئه‌وتۆی نه‌ده‌ویست، یان گه‌نج زیاتر  دووربوو له‌ زۆر شتی لاوه‌كی و روحی شۆرشگێرٍی و نه‌ته‌وه‌یی باڵای هه‌بوو كه‌ زۆرتر گرنگی به‌ بواره‌ سیاسی و فكری و فه‌لسه‌فیه‌كه‌ی ده‌دا و له‌ ژیاندا سه‌رقاڵی جه‌وهه‌ری شته‌كان بوو نه‌ك توێكڵ و شتی لاوه‌كی.
به‌ڵام هه‌رچه‌ند نه‌وه‌ی ئه‌مرٍۆ  زۆر شتی لا ئاسان و مه‌یسه‌ر بووه‌و په‌ره‌سه‌ندنی باری زانستی و كۆمه‌ڵایه‌تی له‌ سه‌رجه‌م بواره‌كاندا ئاسانكاریی بۆ كردوون، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ده‌یبینن و هه‌ستی پێ ده‌كه‌ن له‌ نادادپه‌روه‌ری نێو خودی نه‌ته‌وه‌كه‌ی خۆیان له‌ رووی ده‌روونیه‌وه‌ ئه‌وه‌نده‌ كاریگه‌ریان له‌سه‌ره‌ به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له‌ نه‌وه‌كانی پێشتر هه‌ستت پێ نه‌ده‌كرد و زاڵبونی پێویستیه‌ مادی  و روحیه‌كانی ئه‌مرٍۆ قۆرخی به‌شی زۆری بیركردنه‌وه‌ی نه‌وه‌ی ئه‌ مرٍۆی كردووه‌ و گه‌یندونی به‌ باری بێ ئومێدی قووڵ.
ئه‌گه‌ر ئاستی ژیانی نه‌وه‌ی كۆن له‌یه‌كتر نزیك بووبێت و جیاوازیه‌كان ئه‌وه‌نده‌ زۆر نه‌بووبێت كه‌ هه‌ستی پێ بكه‌یت به‌ڵام له‌ نه‌وه‌ی ئه‌مرٍۆدا زۆرینه‌ی بیری گه‌نجان غه‌رقی ئه‌و جیاوازیانه‌یه‌ له‌ نێوان گه‌نجاندان و هۆكاری فراوانبوونی ئه‌و جیاوازیانه‌ وای كردووه‌ زیاتر هه‌ست به‌غه‌در بكه‌ن و هیچ  قه‌ناعه‌تێكیان به‌ هیچ نه‌مێنێت و بگه‌نه‌ باری پوچگه‌رایی. پێویستیه‌كانی ژیانی چینه‌كانی كۆمه‌ڵگای ئه‌وسا تاراده‌یه‌كی باش فه‌راهه‌م بوون، به‌ڵام سه‌ره‌رٍای ئه‌وه‌ی جیاوزی فراوان له‌ نێوان باری ژیانی خه‌ڵكه‌كه‌ له‌ ئارادایه‌ كه‌چی به‌ ئاسانی ناتوانرێت چینه‌كانی ئه‌مرٍۆ جیابكه‌یته‌وه‌، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئاڵۆزیی ژیانی ئه‌مرٍۆ وای لێكردووه‌ دوور له‌به‌ده‌ستهێنانی ئه‌و پپَویستیانه‌ نائاسوده‌ و بێ حه‌سلانه‌وه‌ و ژیانی لێ تاڵ بێت.
ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر ئه‌و رێسا زانستنیه‌ برٍۆین كه‌ سه‌رجه‌م بیر و فه‌لسه‌فه‌ زاده‌ی واقعی خۆیه‌تی، بۆیه‌ بیرو بۆچونی نه‌وه‌ی نوێ زاده‌ی سیفه‌ته‌كانی ژیانی ئه‌مرٍۆیه‌ و ئه‌و پاۆادۆكسه‌ی له‌ رێرٍه‌و و سیفه‌تكانی چۆنێتی به‌ڕٍێوه‌چونی ژیان به‌دیده‌كرێت له‌ بیر و فكر و ئه‌خلاق و بۆچونی نه‌وه‌ی نوێشدا ره‌نگی داوه‌ته‌وه‌.
بۆ قوتاركردنی گه‌نجانی نه‌وه‌ی دوای راپه‌رٍین له‌م باره‌ قورسه‌، پلان و رێكاری هه‌مه‌جۆری ستراتیجی و ته‌كتیكی رۆژانه‌ی پێویسته‌ و ئه‌ركێكی سه‌ره‌كی ئه‌م حكومه‌ته‌یه‌ كه‌ باوه‌رناكه‌م ئاگای له‌ بارودۆخی گه‌نجانی ئه‌مرٍۆ بێت .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە