له‌مه ملكه‌چیتر بووه له مێژووی گه‌لی كوردستاندا ؟
Tuesday, 28/02/2023, 17:04
ده‌وڵه‌تی توركی داكیركه‌ر ئه‌وه‌ی راگه‌یاند كه به‌رپرسێكی په كه‌كه‌یان له شاری سلێمانی نه‌ك هیچ شارێكی نزیك له سنوره‌كه‌یان ده‌ستگیركردووه و بردویانه‌ته‌وه بۆ توركیا. جاوه‌ره به ئاشكرا و بێ حساب كردن بۆ هیچ یاسا و رێسایه‌كی په‌یوه‌ندیی نێوان دوو ده‌وڵه‌تی جیا و مه‌رجه‌كانی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ كێشه و گرفته‌كانی نێوانیان ئه‌و كاره‌یان كردووه، بۆچی تا ئێستا هیچ كاردانه‌وه‌یه‌كمان له هیچ لایه‌كه‌وه نه‌بینی، نه حكومه‌تی هه‌رێم و نه حزبێكی كوردستانی خاوه‌نی خۆی بێت له باشوری كوردستان و نه داواكاری گشتی و نه‌ش هیچ رێكخراوێكی سیاسی و مه‌ده‌نی.
ئه‌وا پێشتر ئه‌گه‌ر به فرۆكه درۆنه‌كانیان یان به داروده‌سته‌كانیان زۆر پرۆسه‌ی تیرۆركردنیان ئه‌نجامدا و كه‌س نقه‌ی لێوه‌نه‌هات ، له‌وێدا گوتمان هیچیان له‌ده‌ست نایه‌ت و ناچارن و ئه‌و ده‌ستدرێژیانه بێ ره‌زامه‌ندی ئه‌مان ده‌كه‌ن و ململانێی ئه‌م دوو حزبه له‌سه‌ر ئه‌وه وه‌ستاوه كه كامه‌یان زیاتر ملشۆرٍی ده‌كات بۆ رازیكردنی دوژمنه‌كانمان ، به‌ڵام ده‌ستگیركردنی كه‌سێك له ناوه‌رٍاستی شارێكدا كه سه‌دان كیلۆمه‌تر له سنوری وڵاته‌كه‌ت دوور بێت و پرس به‌كه‌س نه‌كه‌یت و بێ هیچ رێگری و ناره‌زایه‌تیه‌ك بیبه‌یته‌وه بۆ ولاته‌كه‌ی خۆت، له‌مه ملكه‌چیتر و سه‌رشۆریتر شتی ماوه ؟
خۆت به ده‌سه‌ڵاتێكی ئازاد و سه‌ربه‌خۆ بزانیت، بۆ ململانێی حزبی هیچ هێڵێكی سورت نه‌هێشتبێته‌وه، به‌كه‌مترین نرخ ته‌نازولی سیاسی و ئه‌خلاقی و كۆمه‌ڵایه‌تیی هه‌مه‌جۆر ت بۆ ده‌ژمنه‌كه‌ت بكه‌یت، پابه‌ندی هیچ ته‌ناه‌ت هیچ زه‌رٍه‌یه‌ك له عورف و عاده‌تێكی كورده‌واری نه‌بیت و ته‌نها كارت هه‌ڵلوشینی سامان و سه‌روه‌تی ولاته‌كات بێت، له‌ولاشه‌وه شۆرٍه‌سواری مه‌یدانه‌كه بیت و خۆت به ئازاد و به‌رگریكاری پرسی گه‌له‌كه‌ت له‌قه‌ڵه‌م بده‌یت. له‌مه سه‌رشۆریتر له مێژووی گه‌لی كوردی هه‌رچوار پارچه‌كه‌ی كوردستاندا بینراوه ؟ كوا شه‌ره‌ف ، كوا ئه‌خلاق، كوا دابونه‌ریتی ره‌سه‌نی كورده‌واری، كوا میواندۆستی و رێزی غه‌ریب، كوا و كوا و كوا هه‌موو سیفه‌ته ره‌سه‌نایه‌تیه‌كانی كورده‌واری. به‌ڵێ ده‌بێت دان به باڵاترین ملكه‌چی و سه‌رشۆرٍی و ملپانی و ته‌نانه‌ت بێ غیره‌تی خۆیان بنێن و بڵێن هیچ شتێكی نامۆ نه‌ماوه نه‌یكه‌ین و ئێمه وه‌كو هیچ شتێكمان به ناوی به‌های ئه‌خلاقی و سیاسی و فكری و فه‌لسه‌فی نه‌ماوه.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست