کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


شەڕە خوێناویەکەی ئۆکرانیا و وەهمی پیلانگێری

Friday, 24/02/2023, 17:22


ئەمڕۆ ساڵێک تێدپەڕیت بەسەر ئەو شەڕە خوێناویەی ئۆکرانیا و ڕوسیادا، کە بەلای کەمەوە دروێنەی گیانی٢٠٠ هەزار کەسی لێکەوتۆتەوە، سەرەڕای وێرانی کردنی ژێرخانی ئابووری چەندین ووڵاتی دیکەی جیهان. بەڵام پێش ٢٤ی٢ی٢٠٢٢، کە سوپای ڕوسیا سنووری خاکی ئۆکرانیا ببەزێنێت وپێش ئەوەش کە یەکەم گوولە چرای ژیانی سەربازێک بکوژێنێتەوە، بە چەندین ڕۆژ سوپای ڕوسیا لە" بێلاروسیا"ی سەر سنوورەکانی ئۆکرانیا مۆڵدرابوو، ڕێبەرایەتی ڕوسیا داوای لەکۆمەڵگای نێو نەتەوەی کرد، کە چارەسەرێک بۆ کێشەی ڕوس نەژادەکانی خۆرهەڵاتی ئۆکرانیا" لۆهانسک،دۆنێتسک، زابەرۆجیا،خیرسۆن" بدۆزنەوە، هەتا شەڕ ڕوونەدات، زۆربەمان ئەم دیمەنەمان بینی لە چاوی مانگە دەستکردە سیخورییەکانی " ئیلۆن ماسک" وە، تەنانەت باسی ئەوەیان کرد، کە درێژای سوپای ڕوسیا دەگاتە١٢٠ کم، بەڵام کۆمەڵگای نێو نەتەوەی خۆی کرد بە کەڕی شەربەت، ڕێک وەک ئەوەی کە گوێی لەهیچ نیەو هیچ نابینێت.
ئەوەبوو ٢٤ی ٢ی ٢٠٢٢ شەڕە ماڵوێانکەرەکە قەومان، ماشینە خوێن خۆرەکانی جەنگ کەووتنە دروێنەی گیانی هاووڵاتی هەردوو ووڵات.
هەر لەگەڵ یەکەمین گوولە، یەکەم لێدوان لە شالیاری ئەمەریکا لە سعودیەوەبوو، سەرجەم ڕۆژنامەکانی جیهان بڵاویان کردەوە "جاس دەبلیوو فرێدمان" کە وووتی چەک و پارە ڕەوانەی ئۆکرانیا دەکەین، هەتا بە کوشتدانی ئاخر ئۆکرانی.

https://www.facebook.com

یەکەسەریش دوا بەدوای سەفیری ئەمەریکا، سەرجەم مەدیاکانی ڕوسیا بێدەنگکران، بۆ نموونە هەرلەیەکەم ڕۆژی شەڕەکەوە، تێڤی "ڕوسیا الیوم"، هەروەها سەرجەم ڕۆژنامەکانی ڕوسیا، بە گشتی سەرجەم مەدیاکاندا داخران ونەمان، واتا ئیتر کەس بۆی نەیتوانی کە گوێ لەهەواڵەکانی ڕوسیا ببێت.
دوا بەدوای ئەمانەش، کۆڕە و دەستی پێکرد، ئەبوو ئۆکرانیەکان وەک نەتەوەکەمان ئاوارەبوون، هەمووشمان بینیمان و بیستمان کە ووتیان ئەمانە واتا ئۆکرینیایەکان پرچ زەرد، چاوشینن، وەک عێراقی و ئەفغانی نین خەڵکانی ئێ تێ ووشیارو تێگەیشتوون، واتا زەمینەیان پێشتر خۆشکرد، کە بارگرانی ئەو ژمارەیە زۆرە ئۆکرانیە هەڵاتوانە لەسەر شانی خۆیان واتا دەسەڵاتداران سووک بکەن، کارێکیان کرد، کە خەڵک ئۆکرانیەکان ببەنە ماڵەکانی خۆیان، ئەمەش ڕویدا و خەڵکە بێئاگاکە، دوو دوو، سێ، سێ ئاوارەکانیان بردە ماڵەکانیان، وەک ئەندامێکی ماڵەکەی خۆیان باوەشیان بۆ کردنەوە، کارێکی باشە کە توانیان خەڵک والێبکەن، ئاوارەکان بەرنە ماڵەکانی، بەڵام هەرگیز ئەم کارەیان بەرانبەر بە گەلانی ئاوارەی دیکە نەکرد!
هەرچەند ئەمەش کۆمەڵێک کێشەی کۆمەڵایەتیشی بەدوای خۆیدا هێنا، کە کچە ئۆکرانیەکە دەستی تێکەڵ بکەن لەگەڵ خانەخوێکاندا، کە خاوەن ماڵ دەستی لە خێزانەکەی خۆی هەڵگرتووە، یان زۆرێکیش لەو خاتووانە بوونە قوربانی بازرگانەکانی لەشفرۆشی، ڕۆژنامەی بەربڵاوی سویدی نووسی کەلە٣٨ لەشفرۆش ٣٠ لە خاتوونانەی کەدەسگیر کراون خاتوونی ئۆکرانیە.

https://www.facebook.com

لە ٣ مانگی ڕابردوشدا " جۆزێف بوۆرێل" ووتی جەنەگەڵەکەی پشتی باخچەکەمان، واتا جگە لەئەوروپا کەباخچیەیانە، خەلەکەکەی دیکە سەراپا دڕنند و کێوین، جۆزیف بۆریل، ئاگادارە کەچی ئەڵێت ومەبەستیشی چیەو کێیە، کە پەمپدانی لاوانی ئۆکرانیە.  هەروەها زۆربەشمان بینیمان کەسەراپای ئەندام پەرلەمانەکان و کاربەدەستە باڵاکان، هەریەکەوە لەپاڵ ئاڵای ووڵاتەکەی خۆی ئاڵای ئۆکرانیاشی بەیەخەیەیاندا هەڵواسی، جگەلەوەش، کە سەدان هەزاران بنکە کرایەوە بۆ هاوکاری ئۆکراینیەکان، ئەمەش دەزگا فەرمیەکان، بۆ نمونە ئەگەر بەهەر زمانێکی ووڵاتە ئەوروپەیاکن بنوسی" شەڕی ئۆکرانیا" ئەوا گۆگلە هەزاران نموونەت دەداتێ، ئەمە واتا دەزگا فەرمیەکانی دەسەڵاتدارانی لەپشتەوەیەو پشتگیریان دەکرێت، هەروەها مەدیا جیهانیەکانیش دەستیان کرد بە بڵاوکردنەوەی هەواڵی ساختە و چەواشەکاری لەهەموو بوارەکاندا، تەنانەت کارگەیشتە ئەوەی کە کەناڵی تێڤی٤ سویدی هاوار بکات و بڵێ ئەو پەلامارەی کە هێرشە، کە دەکرێت، بۆ خستنەخوارەوەی فڕۆکەیەکی ڕوسی ڕاست نیە و گەمەی ئەتارییە، بەڵام بینیمان بەدەستێک پارە بەدەستەکەی دیکەیان ‌هەموو جۆرە چەکێکیان گەیاندە ئۆکرانیا. ڕێک وەک سەفیری ئەمریکا لە حەرەبستانی سعودیە، کەوەک لەسەرەتاوە باسمان لێوەی کرد. تێگەیشتن لە نهێنی ئەو شەڕە ئاسان نیە، باتیبەت بۆکەسێکی سادە، چوونکە دەبینێت، کە ڕوسیا هاتۆتە نێو خاکی وولاتێکی دیکەوە بەهێزی سەربازیەوە وهیچ هەواڵێک و لێدوانێکی ڕوسیاش نابیسترێت، هەموو کەسیکێس ئەو تواناو تاقەتەی نیە، کە بگەڕێت و بزانێت کە " پێتۆرۆ پڕۆشینکۆ" نەک هەر سەربە ڕۆژائاوایە، بەڵکوو کارمەندێکی چالاکی سەربە " سی،ئای، ئەیە" ئەمەش هەمان لاسایی کردنەوەی شەڕەکەی "گورجستان و ڕوسیایە" کە جۆرجیا هاوشێوی خۆرهەڵاتی ئۆکرانیا کێشەی ڕوس نەژادیەکانیان هەبوو لە "ئۆستیسیاو ئەبخازیا" کە ڕوسیا و جۆرجیا ڕێکەووتن کە بە سەربازی هەردوولایان، ڕیگیری بکەن لەسەر هەڵدانی کێشە، بەڵام ئەوەبوو فەڕەنسا سەرۆکی گورجستان"ساکەشفیلی" لە خشتە برد و بەهەمان شێوەی ئێستای ئۆکرانیا کە دەیان نە ئەندامی یەکێتی ئەوروپا وئەندامی " ناتۆ"

https://www.novinite.com/articles

 ئەوە بوو، هەروەک چۆن ئۆکرانیا نازیەکان ١٣ هەزار ڕوس نەژادیان لە خۆرهەڵاتی ئۆکرانیا کوشت، گورجەکانیش سەربازی ڕوسیان کوشت بەتایبەت لەئەبخازیا، ڕوسیا ناچار پەلاماری گورجستانی داو ئەو دووناوچەی هاویشتە سەر ڕوسیا، کە کوردێکی زۆریشی تێدا دەژین، هەرلەهەمان بابەتەوە کوردێکی زۆر بوون بەو داوەوە، لە بنکەی پۆلیس ناوی خۆیان نا بێ ووڵات بەونیازەی کە بگەنە ئەوروپا چونکە بێوولاتن، تەنانەت خوودی جۆریش بەوفرت و فێڵە لە خشتەبرا.
هێشتا کۆتایی شەڕی ئۆکرانیا دیار نیە، کەچی یەکەم لێدوانی سەرۆک وەزیرانی مۆڵدۆڤیا خانمی "ساندۆ" کە هەڵبژێردرا بەسەرۆک وەزیرانی مۆلداڤیا، ئەڵێ ڕوسیا هەڕەشەمان لێدەکات، ئەمەش لە کاتیکدایە کە مۆداڤیا لەسەدا٦٠ ڕوس نەژادە، واتە ئەو ووڵاتەش ئامادەکراوە بۆ شەڕی ئایندەی دوای ئۆکرانیا.

 https://www.facebook.com

سەراپای دیاردەکان ئەوە بورهان دەکەن، کە سەراپای ئەو گۆمی خوێنە، پیلان بۆ داڕێژراوە، هەربەهاتنە سەرکاری" " پێتۆرۆ پڕۆشینکۆ" ئەمەش هەمان شانۆگەریە خوێناویەکەی " لیبیا، عێراق" ه، ئەمەش ئەوکاتە بەئاشکرا دیار دەکەوێت، کە  ئەندام سەناتۆری سەربەکۆماریەکان "لینسیگراهام" لەگەڵ کۆمەڵێک گەنجی ئۆکرانی لەشاری "ماریپۆڵی ئۆکرانیا" ئەڵێ شەڕی داهاتوو، تەنها شەڕی ئێوە نیە، بەڵکوو شەڕی ئێمەشە ( ڤیدێۆکانی لینسی گراهام) دوو ڤیدێۆی دەنگ وڕەنگە، بەداخەوە دووەم ڤیدێۆیانم نەدۆزرایەوە، کە لینسیگراهام بە گەنجە ئۆکرانیایەکان ئەڵێ: شەڕی سەرکەووتن بەسەر ئیمپراتۆریەتی سویدی لە "پۆلتۆڤاساڵی١٧٠٠" ئەوە باوباپیری ئێوە بوون کە ئیمپراتۆریەتی سویدیان تێک شکاند لە پۆلتۆڤا"، بەڵام قەیسەری ڕوسا خیانەتیان لێتان کرد). مێژووی ئەو ڤیدیۆیە دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی٢٠١٥، واتا هەرلە ساڵی ٢٠١٥ وە، گەنجانی ئۆکرانیا بارگاوی دەکەن بە بیری نازیەت.
هەمان شانۆگەری خوێناوی " ڕوناڵد ڕیگن" بە سەرکردەکانی ئەفغانستان ئەڵێ: ئێوە نازانن و ئاگادار نین کە باوباپیری ئێوە ئەمەریکایان دۆزیەوە و ئاوەدانی کردۆتەوە.

 http://www.hambastagi.org

لەسەرووی هەموویانەوە ئەندام پەرلەمانی ئیتالی " گیلیتۆ گیسا" هەر ساڵی٢٠١٥ پێشبینی کردووە کە ئەمەریکا ناتۆ تازە نازیەکان زیندوو دەکەنەوە، و شەڕ بەرپا دەکەن، دژ بە ڕوسیا، لەو شەڕەشدا ئابووری ئەوروپا وێران دەبێت،

https://www.kurdistanpost.nu

 ئەم پێشبینیەی ئەندام پەرلەمان نووسەری ئیتالیا، فاڵگرتنەوە نیە، بەڵکوو شارەزاییە لەکار وکردەوەکانی ناتۆ و ئەمەریکا بە پشتبەستن بە مێژووە خوێنایەکەی دەست تێوەردان لەکاری وولاتان و کاولکردنیان، چوونکە بەرچاوی هەموومانەوە بە پاساوی بێبناغە دوو سەرۆکی پەنەمایان کوشت و سیهەمیشیان لە زینداندا داڕزاند، گوایا بازرگانی بە نەرکۆتیکاوە دەکەن، بەڵام هەر خوودی ئەو سیخوڕانەی کە ئەمەریکا خستونیە کار، دانیان بەوەدا نا کەئەمەریکاو "سی، ئای،ئەی" راستگۆ نین، بەڵکوو ئەمەریکا خۆی بازرگانی بە نەرکۆتیکاوە دەکات.

https://www.kurdistanpost.nu

جگە لەوانەش، هەر هەمووی "جەنەڕاڵ ڕیچارد بلاک" بەدەنگ ڕەنگەوە، هاوار دەکات ئەمەریکا ئۆکرانیا بەکار دەهێنێت، بۆ بەرپاکردنی شەڕ، ئەوە ئێمەین ووڵاتان وێران دەکەین، دووبەرەکی دروست دەکەین، وولاتان تاڵان دەکەین.
هەروەها هەرەکە " نۆردستریم" هێڵی لولەی ژێردەرایای گواستنەوەی ووزەی ڕوسی بۆ ئەڵمانیاو ئەوروپا تەقێندرایەوە، سەرەتا ناتۆییەکان ڕوسیایان تاوانبار کرد، کەچی هەر خوودی ئەمەریکیەکان سەلماندیان، کە ئەوە ئەمریکاو نەرویج بوو نۆردستیرێۆمی تەقاندەوە. بەکورتی بەڵگەنەویستە کە شەڕەکە لە لایەن ناتۆوە هەڵگیرساوە، ئەمەش بە بەڵگەکانی خوودی خۆیان ئەمەریکەیەکان، ژەنەراڵەکان، نوسەرەکان،بیرمەندانی وەک "نوئام چۆمسکی" و دەیان بەڵگەی دیکە.
وەک پێشتر باسمان کرد، کە لەبێ ئاگای پشگیری ئۆکرانیا بکرێت، وەک زۆربەی هەرە زۆری جیهان بێ ئاگان، ئەمەیان کێشە نیە، بەڵام کەسێک لەوێ ژایابێت و  ئاگاداری وورد و درشتی نهێنیەکان بێت و درۆی شاخدار بکات، ئەمەیان شەرمە، بێ ئابڕوویە، سەرەڕای ئەوەی کەنەتەوەیەک بە سووکی ناوببرێت ئەمەیان ئەو پەڕی بێشەرمی نەژاد پەرستیە، گرنگی لێدوان یان نوسین لەوەدا کە مرۆڤ ڕاستگۆ بێت لەگەیاندنی هەواڵەکان، چوونکە ڕێڕەوی ئەم شەڕە نەفرەتیە بە درۆی شاخدار پینە ناکرێت وهیچیش لە ڕێڕەوی شەڕەکە ناگۆڕێت. لە ڕاستیشدا هۆکاری سەرەکی ئەم شەڕە ترسە لەداڕمانی سیستەمی دیموکرات وسەرمایەداری، چوونکە نوسەری بەناوبانگی پسپۆڕی بواری ئابوری" نایل فێرگسۆن" بەژمارە و داتا دەیسەلمێنێ کەئەمریکا بەرە و کۆاتای دەسەڵاتی دەڕوات، نووسەر ئەڵێ چونکە قەرزەکانی دەگاتە دووبەرانبەر، هەر کە قەرزیش گەیشتە دووبەرانبەر، ئیتر ناتوانێت بودجە دابین بکات، بۆ پاراستن وزرات دیفاع، بۆ پەروەردەی خوێندن، هەروەها خەستەخانە، ئەمە جگە لە دروستکردنی سیستەمی " بریکس" واتا بەرازیل، ڕوسیا، چین، ئەفەریقای باشوور، هندستان" جوومگە دیارەکان ئایندەی جیهانن، ئەم ٥ ووڵاتەش ووردە ووردە تەشەنە دەکەن، ئەم بریکسەش گورزێکی دیکەی کەمەر شکێنە لەسیستێمە کەڵەگایەکەی ناتۆ و ئەمریکا.
ئەم بوخچە لینکەش پەیوەستن بەهەمان بابەتەوە، کە ناتۆ نایەکان زیندوو دەکاتەوە ودەیانکە بەگ ڕوسیاو لەکۆاتیشدا، ئابوری جیهان تووشی زیانی گەورە دەبێت، بەئابووری ئەوروپاشەوە، بەلام لەهەمووکاتدا ئەمریکا قازانجیەتی، چوونکە چەک دەفرۆشێت.

   https://www.facebook.com

     https://www.facebook.com/

      https://www.facebook.com/

    https://www.facebook.com
 https://www.facebook.com/

        https://www.facebook.com

          https://www.facebook.com/

       https://www.facebook.com/


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە