قەنارەی هەرێمی باشووری کوردستان
Tuesday, 21/02/2023, 21:40
بە بۆنەی رۆژی زمانی دایک:
ئەوەی لە باشووری کوردستان دوای رووخانی دەسەڵاتداریەتی سەددام وحیزبی بەعس هاتۆتەئاراوە نە قەوارەیە ونە هەرێمیکی ئازادو فیدڕاڵە، بەڵكوم قەنارەیەکە کە بێ ڕەحمانە تەنگی بە ژیانی رۆژانەی خەڵک هەڵگرتووە وجگە لە نەهامەتی هیچ دیاردەیەکی دیکەی دەگەڵ خۆی نەهێناوە.ئەو قەنارەیە رۆژ لە رۆژ زیاتررێگای هەناسەکێشانی کۆمەڵگا بەرتەسکتر دەکاتەوە وبەرەوخنکاندنێکی ناخواستەی ڕادەکێشێ.
هەردامودەزگایەکی حوکمی یان حیزبیی یان فەرهەنگیی لە ماوەی ئەوسێ دەیە بونیادنراوە یەکسەرلە خزمەتی ئەو دووبنەماڵەیەدا وەگەڕ خراوە.بۆ نموونە،ئەو چەکدارەی کە ناوی خۆی ناوە پێشمەرگە وپارێزەریی وڵات،بۆتە ئامرازێک بۆ بەرفراوانکردنی سیستمێک کە بنەماڵەی بارزانی وتاڵەبانی نانی لێدەخۆن وپێی بوونە میلیاردێڕ!
لە ماوەی چەند مانگی رابوردودالە وڵاتی ئیڕان ورۆژهەڵاتی کوردستان چەخماغەی سەرهەڵدانێکی نوێ دوای شەهیدکردنی ژینا،خەڵكی شآری سەقزسەریهەڵداودرووشمی ژن،ژیان،ئازادی،بۆ یەکەمجار لەوشارە لە کاتی بە خاک سپاردنی ژینای کورد بووبە سەردێڕی خەبات وتیکۆشآن لە ئێڕان ولە رۆژهەڵاتی کوردستان.تەنانەت ئەو درووشمە سنوورەکانیشی بڕی بووبە رێبازێکی جیهانی.ئەوەی کە کۆماری ئیسلامی پێی هەرەس نەکراخۆپیشآندانەکانی چەند مانگی رابوردووبووە کە هەزاران کەسی خستە ناوزیندانەکان وسەدان کەسیش شەهیدکران.ئەوە واتای سرووشتی کەمتیارەکانی کۆماری ئیسلامییە وگازەندەی لێ ناکرێ.
ژیانی نەتەوەیەک لە دووبەشی وڵات
ئەوانەی دانیشتووی رۆژهەڵاتی کوردستانن بەشێکن لە جەستەی نیشتمان ونەتەوەی کورد.ئەوانەش کە دانیشتووی باشووری کوردستانن، بەشێکن لە جەستەی نیشتمان ونەتەوەی کورد.بەشی یەکەم لە ژێڕزەختوزۆرداریی دەسەڵاتێکدا دەژین کە دووژمنی قەستەسەری کوردن وهیچ مافێک بۆ کورد قایل نابن.ئەو بەشە لە کورد کە لە باشووری کوردستان دەژین لە ژێڕدەستی داگیرکاریی دووبنەماڵەدا ژیان بەسەردەبەن،کە خۆیان بە کوردورزگاریخوازپێناسە دەکەن.
لە هەردووک پارچەدانەتەوەکەمان لە یەک خاڵی دیرۆکیدا،جودالە هەر دووک دەسەڵات خۆسەپێن لە ئێڕان وباشووری کوردستان،یەکتر دەگرنەوە.کورد لە باشووری ورۆژهەڵاتی کوردستان بە گشتی فیداکارودڵسۆزیی نیشتمان وزمان وفەرهەنگ وکولتورکوردستانن.لەهەر بارودۆخێکی ئابوری وسیاسیدابۆنە گرینکەکانی نەتەوەیی لە بیر ناکەن وگەشەی پێدەدەن.
چاو لەو کورتە ویدئۆیە بکەن کە دوێ شەو بە بۆنەی رۆژی جیهانی زمانی دایک لە رۆژهەڵاتی کوردستان لە شآری بانە بەرێوە چووە.ئەوشارەی کە ماوەیەک لەوەی پێش کەوتە بەرغەزەبی کۆماری ئیسلامی وخەڵتانی خوێن کرا!بەڵام گەلی فیداکاروئاشق بە زمانی دایکی لەرۆژی ٢١/٢/٢٠٢٣ کە دەبێتە ساڵڕۆژی جیهانی زمانی دایک بۆ ئەوەی سرنجی دونیاش بە زمانی کوردیی رابکێشی وبە هەمووجیهان بڵێ،کورد،کوردە.نەفارسە نە تورک ونەعەڕەب توانیان بە رێکوپێکیی ئەو رێوڕەسمە بەرێوە بەرن وبە دونیا بڵێن:کورد نەتەوەیەکی زیندوویە وقەت نامرێ.من فکر ناکەم رێوڕەسمێکی بەوشێوەیە لە باشووری کوردستان بەرێوە چووبێ.وەبیر هێنانەوەی ئەو بابەتە لە چآکەی کۆماری ئیسلامی وپاکانە بۆ ئەو دڕندانە نییە.لە دڵسۆزیی خەڵكیدا دەبینم.
ئێوە شآیانی ئەو گەلە نین
بەشێک لە نەتەوەکەمان کەوتونە ژێڕ زەختی قەنارەی باشووری کوردستان وئەودووبنەماڵەیە کە سێ دەیە زیاترە تاموچێژی ژیانیان لە دەستداوە.رۆژانە چاوەڕوانی ئەوەن خەبەریان بۆ بێ کە دەسەڵاتداریەتی بگەڕێتەوە سەر بەغداوخەڵك لەو ژیانە رزگاریان بێ.
پرس گرینگ ئەوەیە،دەسەڵات لە باشوری کوردستان شآیانی ئەو خەڵكە فیداکارە نییە ودەبێ وەلابنرێ.گەلی ئیـمە لە باشورشایانی دەسەڵاتێکن کە رێزلە بنەماڵەی کیمیاباران وئەنفال کراوەکان بگرێ.رێز لە یاساوسیستمی پەروەردەوڕاهێنان بگرێ.هەروەها، گەلی کورد لە رۆژهەڵاتی کوردستانیش هەر بەوجۆرە.
دەسەڵات لە رۆژهەڵاتی کوردستان ولە باشووری کوردستان لە یەک خاڵدا دەگەنە یەکتر.هەردووکلا وێنەی قەنارەیەکن لە ملی خاک ولە ملی دانیشتوانی سەر ئەو خاکە.هەردوودەسەڵات شایانی ئەو نەتەوەیە نین.لەئیڕان دەسەڵات کورد نییە ودژە کوردە.لە باشووری کوردستان دەسەڵات کوردە بەڵام ئەویش هەر دژە کوردە!
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست