کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


فەتوایەك لەبارەی هەڵگرتنەوەی ئەو منداڵانەی لە بوومەلەرزەكانی باكووری كوردستان (بەشی١)

Tuesday, 21/02/2023, 21:23


رەحیم حسامی ئەمجەد

بە گوێرەی زانیارییەكان، سەرۆكایەتی كاروباری ئایینی توركیا، لە هێڵێكی تایبەتدا، كە بە “هێڵی فەتوا” ناسراوە، لە ڕووی شەرعی و ئایینییەوە وەڵامی پرسیارەكانی خەڵكی، سەبارەت بە مەرجەكانی هەڵگرتنەوەی ئەو منداڵانە داوەتەوە، لە بەشێك لە وەڵامەكاندا هاتووە، هیچ ڕێگرییەك و ئاستەنگێك لەبەردەم بەخێوكەرەكانیان نییە و ڕێگەیان پێدەدرێت دواتر هاوسەرگیریان لەگەڵ بكەن.
ئەو وەڵامەی سەرۆكایەتی كاروباری ئایینیی لە هێڵەكەدا، كە وەڵامەكان وەك فەتواش هەژمار دەكرێت، كاردانەوە و ناڕەزایەتی زۆری، بەتایبەتی لەلایەن ڕێكخراوەكانی ژنانەوە لێكەوتووەتەوە و لەو چوارچێوەیەشدا فیدراسیۆنی عەلەوییە دیموكراتیكەكان و یەكێتی ژنانی عەلەوی دیموكراتیك، وەك ناڕەزایەتییەك ڕاگەیەندراوێكی بڵاوكردووەتەوە.
لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە، دەسەڵاتی ئاكەپە-مەهەپە، بوومەلەرزەكەی ٦ی شوباتی كردووەتە دەرفەتێك بۆ خۆی و هەموو ئەو شتانەی لە یاسای نێودەوڵەتییەكاندا بە جینۆساید پێناسە كراوە، لەسەر كورد، عەلەوییە كورد-عەرەبەكان، دەیسەپێنێت و جێبەجێ دەكات.
لە بەشێكی تری ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە، لەماوەی ڕابردوودا سەرۆكایەتی كاروباری ئایینی فتوایەكی “خورافی” دەركرد و ڕاگەیاند، هیچ ئاستەنگێك لەبەردەم ئەو كەسانەی منداڵیان هەڵگرتووەتەوە و بەخێویان كردووە نییە، كە دواتر هاوسەرگیرییان لەگەڵدا بكەن.
ئاماژە بەوەشكراوە، هەر ڕووداوێك كە ڕوودەدات، ئەوەمان بۆ دەردەخات، كە دەسەڵات دەیەوێت بوومەلەرزەكە لە بەرژەوەندی خۆی بەكاربهێنێت، بەپێی ئەو زانیارییانەی لە ڕایگشتیدا بڵاوبوونەتەوە، بەپاڵپشتی دەوڵەت، مافیایی بازرگانیكردن بە ئەندامانی جەستەی مرۆڤ، دەست بەسەر منداڵانی لێقەوماوی بوومەلەرزەكاندا دەگرن و دەیانڕفێنن.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە