حەمید ئەفەندی جانەوەرەکەی خێڵی بارزانی
Monday, 20/02/2023, 9:04
بە نیازی گەیشتن بە ئەوروپا، گەیشتمە " ئیسلام ئاباد" پایتەختی پاکستان، لەوێ یەکەم جار خۆم بەنوێنەری نەتەوە یەگرتوەکان ناساند، یەکسەر مووچەیەکی باشیان بۆ بڕینەوە، بەشی ژیانی بەباشی دەکردین، دەستبەجێش کارتێکی بنکەی "وای،ئێم،سی،ئەی"یان دامێ، کە وەک بنەکەی فێربوونی زمان، ڕۆژنامەی عەرەبی و فارسی لەوێ دەست دەکەوت، لەگەڵ فێرکاری فێربوونی ژیانی جیهانی ئەوروپا و جیهانی پێشکەووتوو.
هەر یەکەم ڕۆژ، لەو بنکە کاک "ئەحمەد عەیزیم" ناسیەوە، کە پێشمەرگەی حدکا بوو، پێشتر یەکتریمان دیبوو، بەبینی دڵشاد بووم، چەندین کەسی دیکەشم لەوێ ناسی کە کوردی باشوربوون، بەداخەوە یەکسەر لەوێش مێردە زمەی دەزگای سیخوڕی عێراقی بەرۆکی بەرنەدەداین، بۆیە دەبوو بە ووریای مامەڵە بکەین، لەوێش یەکتری تاوانبارکرد و پەنجە راکێشنا وەک ئەوەی کە خووە بەدە، پشتا و پشت بێت، بەڵام لە خۆرا نەبوو، نزیکەی لە دوو ساڵی رابردودا پێش ئەوەی کە خۆم بگەمە پاکستان، پیاوەکانی بەعس سەری شالیاری ئێرانیان بڕیبوو، بە فڕۆکەش کە لەسەر شالیاری ئێرانیان گەیاندەبووە بەغداد، کوردەکانی باشور کەسێکیان تاوانبار دەکرد بەناوی "شاکر حسێن" کە کوردێکی خانەقینی بوو، هاوسەرەکەی ناوی" کەژاڵ" خانم بوو، نازانم تا چەند ڕاستبوو. کوردەکانی ئەوێ باسیان دەکرد کە گوایە ئەو شاکر ناوە خانەقینیە و کوڕێکی باریکەلەی تەمەن ٣٥ ساڵانە، لەگەڵ کەللە سەرەکەی شالیاری ئێران چۆتەوە بۆ بەغداد، ئێستا بۆ سیخوڕی هاتۆتەوە، تا بزانێت کێ کێیە.
هەرچەند کەشێکی بارگاوی و دڵەڕاوکێ بوو، لەگەڵ ئەوەشدا دڵشاد بووم بە بینی کاک ئەحمەد عەیزیزی، پاش تەواوبونی فێرکاریەکانی ڕۆژانە، پێکەوە دەگەڕاینەوە، جاروباریش پێکەوە بازاڕمان دەکرد و دەنوگوباس و هەواڵی نیشتیمانمان بۆ یەکتری باس دەکرد، بەڕێزیان هەمیشە گلەیی زۆری لەدەست تاقمەکەی خێڵی فەقێ مستەفا بارزانی دەکرد، چوونکە زۆربەی خاکی ڕۆژهەڵاتی نیشتیمان ئازاد کرابوو، ئەوە چەتەکانی خێڵی مەلا مستەفا بوو، کە پێش پاسدارانی ئێران دەکەوتن بۆ گرتنەوە ڕادەستکردنی ناوچە ئازادکراوەکان بە سوپای خوێنخۆری کۆماری پەت و سێدارە.
کاک ئەحمەد عەیزی باسێکی دامەزراند لەسەر حەمید ئەفەندی، خوشکەزایەکی هاوڕیەکی پێشمەرگەی شەهید کردووە، ئەوەش ئەوکاتەی کە بۆ یەکەم جار خۆپیشاندان دەکرێت دژ بە کۆماری ئیسلامی لە شنۆ.
بەڕێزیان ووتی: هەرەکە یەکەم خۆپیشاندان دژی کۆماری ئیسلامی بەرپا دەبێت، فەرمان دەردەکرێت، کە تەقە لە خۆپیشاندەران بکەن، بەرپرسی باڵای شنۆ ئەڵێ بێتەلم کرد بۆ قەرارگای ڕەمەزان و ووتم ئێمە دوێنێ پێکەوە خوێنمان لەگەڵ ئەم خەڵکی شارە تێکەڵ بووە دژی شا، چۆن دەتوانم تەقە لەخەڵک بکەم، قەرارگای ڕەمەزان ناچار پەنایان برد بۆ خێڵی بارزانیەکان، بە بەرپرسیارێتی حەمید ئەفەندی تەقە لە لاوانی شنۆ دەکرێت. ٢١ لاوی شنۆ شەهید دەکرێت، دواتر ئیدریس و مەسعود بارزانی، دەچنە دەڤەرەکە و داوای سوڵح دەکەن، خەڵکەکە کۆدەکەنەوە کە پارەیان بدەنێ و سوڵح بکەن، ئیدریس ئەڵێ کارێکی ناڕەوابوو، بەڵام تازە قەوماوە، باشترین چارە سوڵح کردن و لێبوردنە، مامەیەکی بەساڵاچوو ئەڵێ
باشە خۆ ئەو خەڵکە هوتافیان دژ بە کۆماری ئیسلامیدا، دژ ئێوە نەبوون، پارەی چیمان دەدەنێ؟ پارەتان لەکوێ بوو؟ نا..... ئێمە نازانین پارە خەرج بکەین، هەرخۆتان دەزانن کە پارە چۆن خەرج بکەن، جگە لە باسەکەی کاک ئەحمەد، ئەم باسە کاتی خۆی بە بەربڵاوی باسی لێکرا، دواجاریش کە لە " کوردستان پۆست" لەسەر ئەم باسەم بڵاو کردەوە، حدکا، دیموکراتەکانی ئەوسا ووتیان کە لە ئەرشیڤی حدکاشدا تۆمار کراوە ( زۆرێک لە حدکاییەکان، سەرەتا بەگەرمی باسیان لەم ڕووداوە خیانەتکاریە دەکرد، تەنانەت جەمیل محمەدی مامۆستای زانکۆی تاران، کاک ماشاالله، زۆرێکی دیکەیان، کە بەرپرسی حدکا بوون، بەخەستی باسیان لەم ڕووداوە بۆ خەڵکی دەکرد، بەداخەوە هەر کە سەرکردایەتی حدکا بووە جیرەخۆری ماڵی مەلا مستەفا، ئیتر نقەیان لێبڕاوەو لە پیاوەکانی بارزانی زیاتر و سەرسەختر پشگیری خێڵی مەلا مچەی بارزانی دەکەن). هەروەها حەمید ئەفەندی، ئازاری زۆری شکاکەکانی دەدا، بەفەرمانی خێڵی فەقێ مستەفا بارزانی ماڵ وموڵکی شکاکەکانی داگیر دەکرد، کوشتنی شکاکییەکان بە بڕنەوێک خەمڵاندووە، هەروەها مەسعود خۆی دەچێتە لای تار خان، واتا تاریق خان کوڕازای "سمکۆخانی شکاک" کە بیکاتە جاشی سوپای پاسدارن، بەڵام تارخان ناچێتە ژێر، ئیتر لەو ساتەوە حەمیدە فەندی بەردەداتە گیانی شکاکەکان دەڤەرەکە سەدانیان بەگرتن دەدەن و ژمارەیەکی زۆریشیان بەناوی پەکەکەیەوە لێ شەهید دەکەن، زۆرێک لە خزم و کەسان شکاکەکان لە نزیکەوە دەناسم، بەڵام لەترسی جانەوەرەکانی خێڵی مەلا مچەی بارزانی ناوێڕن خۆیان ئاشکرا بکەن.
هەر دوێنێ پێش تەواوکردنی ئەم باسە، پەیوەندیم کرد بە هاوڕێیەکمەوە کرد، کەلەنزیکەوە ئاگاداری ئەو کارەساتەن، بەڵام ڕێگەیان نەدامێ کە ناویان بهێنم، چونکە هەموو دەزانینن کە بنەمەڵەی مەلا مچە لە زێراب بۆگەنترە، خوودی حەمید ئەفەندی لەلای خزم و نزیکەکانی خۆی گووتویە کە سەری ئەم باسانە بنێنەوە، چوونکە بۆخۆشیان مەترسییە، حەمید ئەفەندی خۆی سەربە خێڵی" برادۆستی" خێڵێکی نیشتیمان پەروەر بوون، بەڵام هەروەک چۆن توانیویانە کەڵک لە لاوازی کەسەکان ببینن، کەڵکیان لەلاوازی حەمید ئەفەندی بینووە، دژ بە خێلەکەی خۆی بەکاریان هێناوە.
سیخوڕی بنەماڵە بۆ دەگا سیخوڕیەکانی دوژمن کارێکی نوێ نییە، خۆ دەیان جار سەدان بەڵگە بڵاوکراوەتە کە خوودی مەلا مستەفا سیخوڕی بۆ دوژمن کردوە، لەوانە ئەرشیڤەکەی کاک "د کەمال سەید قادر" هەروەها دەیان سەرچاوەی دیکە لە کوردستانپۆست.
تەنانەت کاتێک ئەمەریکا سەدامی ڕووخاند، چەند کەسێک هەوڵماندا کە داوا لە پۆلیسی سویدی بکەین، کە ئەرشیڤی کۆنسوڵگەری عێراق لە ستۆکهۆڵم، کە موڵکی گەلانی عێراقە، لێیان وەربگرین، چونکە زۆرینەیان کورد و سەربە بنامەڵەی مەلا مچە بارزانیبوون، ئاخر یەکێکیان لە کارمەندانی سەفارەتی عێراقی، تا ئاستی مردن ترساندمی، ئەوەش نەک لەبەر خۆم بەڵکوو لەترسی کەسو کارم، چونکە شەوان جاروبار لەگەڵ کاک "هاوڕی کرێکار" ڕحیم مام قادر" لەبێ دەسەڵاتیدا گێچەڵمان بە سەفارەتی عێراق دەکرد بەتەلەفۆن، یەکێک لەو خۆفرۆشە شەلاتیانە بەتەلەفۆن جنێوی ناشیرنی دەدا و پێی ووتم دەتناسم، بزانە بەم زوانە کەسو کارەت دەدەم لە قیمە، هەر بەڕاستی ماوەیەک لەترساندا ئارمم لەبەر بڕابوو و نەمدەزانی جیبکەم، خۆشبەختانە مام ئیمپریالیزم وای تیسرەواندن، هیچیان لەبیر نەما، بەکورتی ناسیاووێکی شیعەم، تەلەفۆنی بۆ کردم ووتی" هەرە خۆشترین مژدە، وەرە کۆپی ناوی سیخوڕەکانی بەعست بدەمی کە دەستمان بەسەردا گرتووە، دەستبەجێ بڵاوم کردنەوە، کە ووشیار زێباری خاڵی مەسعودی فەقێ مەلا مچەی بارزان، هەروەها شاخەوان شوانی، سەعدی ئەحمەد پیرە، شیرین ناوێک کە کاری وەرگێریبوو، لەگەڵ دەیانی دیکە، ئەوەی بۆمن شۆک بوو، ناوی "شاخەوان شوانی" کە لە سوید، برا گەورەی کامەران شوانی بوو، کە نزیکە ٧ یان ٨ بران، خۆیان بەباوکی کورد بە خەڵک دەناساند، ئەم دوو وێنەیەی خوارەوە ناوی چەند لەو سیخورانەی سەفارەتەکانی بەعسە لە ئەوروپا، زۆریانم بیر نەماوە.
|
بەبێ دادگایی ئەم خائینەش لاربووەوە |
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست