کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


رووداوەکان دەدوێن

Monday, 20/02/2023, 8:44


لە گووتنی مەتەڵداجوابە جەنگیی نییە.

مەلا نەسرەددین پشتاوپشت سواری کەرەکەی ببوو.بەوواتایە رووی لە قوونی کەرەکەو پشتیشی لە سەری کەرەکەی بوو.رێبوارێک بە رێککەوت تووشی مەلابوو.پێی گووت مەلا بۆچی پشتاوپشت سواری کەرەکەت بووی.مەلالە جوابی ئەو رێبوارەداگووتی:بۆ ئەوەی ئەو رووداوانەی کە لە پشتی سەری من روودەدەن بەچآوی خۆم بیانبینم وبە شآراوەیی نەمێننەوە.
رێبواردووبارە پرسی: ئەدی ئەو رووداوانەی کە لە پێشەوەی کەرەکەت روودەدەن،چۆنیان دەبینی؟مەلا بەڕآشکاوی گووتی:دیتنی ئەوان هاسانە چون کەردەیبینێ.مەبەست لە نوسینی ئەو مەتەڵە بێ رێزیی بە هیچ کەس ولایەنێك نییە.بەڵام خودای راستان وامان نادوێنێ ولە راستیەکان دەگەڕێ.
ماوەیەکی باس لەوە دەکرێ کە بەرپرسانی باڵای دەسەڵاتدارانی بەغداوتاران دووبارە مژاری چۆلکردنی ئەو کەمپانەیان باسکردوە کە حیزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان تێیدا زەمینگیرکراون.لە چەند رۆژی رابوردووشدا هەمیسان باس لە دەرکردنی دێمۆکڕاتەکان وکۆمەڵەکان کراوە.
بنەماڵەی بارزانی وتاڵەبانی لەسەر ساتوسەودایەکی قڕێژیی سیاسی وبە زەبری چەک لە کاتی خۆیدا ئەو حیزبانەیان کۆتوبەندیی کەمپەکان کرد،ئێستێش ناوێرن پشتیوانیان لێ بکەن بەرانبەر بە تاران وبەغدا.ماوەیەکە کۆماری ئیسلامی لە ژێڕ گووشآروزەختێکی ناونەتەوەییدا بە سەر دەبا.بەتایبەت دوای شۆڕشی،ژن،ژیان،ئازادی،و ئەو خۆنیشآندانانەی دوایی رۆژهەڵاتی کوردستان وئیڕان.فشآرەکانی سیاسیی وئابوروری رؤژلەرؤژ زیاتر وڵات بەرەو گرانی ونەهامەتی هان دەدا.
لەوبارودۆخەشدا تاران وبەغدا خەریکی رێککەوتنێکن دژ بەحیزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان.حیزبەکانیش بۆ خۆیان باش دەزانن،داهاتوویان بەرەو کوێ دەڕوا.بۆیە وێنەی مەلا نەسرەددین سواری سیاسەت بون.بەوجیاوازییە کە نە خۆیان ئامادە کردوە بۆ رووداوەکانی پشتی سەریان،نەش خۆیان ئامادەکردوە بۆ ئەو رووداوە لەناکاوانەی کە لە رەنگە لەپڕدا رووبەڕوو تووشی ببن.
تەنیا بابەتێک کە ئاشکرایە ئاش بەتاڵێکی نەخوازراوی دیکە لە رێدایە.لەو ئاش بەتاڵەدا بەرپرسانی باڵای ئەو حیزبانە زۆربەی هەرە زۆریان پاسپۆڕتی وڵاتانی بیانیان دە تەنگەی گیرفانیدایە هەرکات هەست بە مەترسی بکەن روولەو وڵاتانە دەکەن کە ئیزنی پەنابەریان پێدراوە.
ئەوەی کە تاسکلآوی سیاسیشی خراوەتە سەر،چەکداروبنەماڵەی ئەو چەکدارانەیە کە لەسەر حیسابی پێشمەرگایەتی دەستوپێ بەسترادەمێننەوە.خاڵی سرنجڕاکێش هەڵویستی بەغداوتاران نییە.پرس ئەو دەسەڵاتەیە کە لەسەر ناوی ئەو دووبنەماڵەیە لەوەتی هەن تەنیا خەساریان بۆ باشووری کوردستان نەبووە،دۆزیی کوردیان لە بەشەکانی دیکەی کوردستانیش تووشی بێ بەختیی کردوە!
کات بەخێڕایی تیدەپەڕێ.حیزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان لە جیاتی ئەوەی خۆ دەباوەشی کوڕی شای ئێڕان باوێن وبەرەی دەگەڵ ببەستن،سەرەتا رێچارێک بۆ ئەو بارودۆخە شڕەی خۆیان بدۆزنەوە باشترە.بە هیوای یارمەتی بنەماڵەی بارزانی وتاڵەبانیش نەبن.چون ئەو دووبنەماڵەیە بۆ مانەوەی خۆیان حازرن کوردستان بە خڕووپتوونی رادەستی داگیرکەری وڵات بکەن

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە