خه‌ونی فه‌یله‌سوفان
Monday, 20/02/2023, 8:00
نووسینی: سه‌لامه موسى
و: عیماد عه‌لی
وته‌یه‌كی وهرگێرٍ
فه‌یله‌سوفان هه‌میشه له‌مێشكی خۆیاندا بیری ئاینده‌یان كردۆته‌وه و له زه‌مانی خۆیاندا رٍاماون بۆ ئه‌وه بزانن نیشانه‌كانی گۆرٍٍان چیان بۆ ده‌رده‌خات و چی رووده‌دات و ئه‌و گۆرٍانكاریانه ژیان به‌ره‌و كوێ ده‌به‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بزانن حه‌قیقه‌ت له‌كوێدایه و كه‌ی و چۆن به‌رهه‌می وههم و خه‌یاڵ له‌سه‌ر زه‌مینه‌ی واقیع پێده‌گات و په‌یوه‌ندی نێوان وههم و خه‌یاڵ له‌گه‌ڵ حه‌قیقه‌تدا چۆنه و ده‌رئه‌نجامی به‌رهه‌می خه‌یاڵ و وههم چیه وچی دروست ده‌كات و چۆن به خه‌یالأ داهێنان ده‌كرێت و چۆن وههم ده‌بێت به‌حه‌قیقه‌ت. گومانیش له‌وه‌دا نیه كه زۆرجار حه‌قیقه‌ت به‌رهه‌می خه‌یاڵ و بیركردنه‌وه بووه و ئه‌و داهێنانانه‌ی كه له مێژوودا كراون له ده‌رئه‌نجامی بیر قووڵی خاوه‌نه‌كانیان بوون و حه‌قیقه‌ت كچی وههم و خه‌یاڵه. بۆیه ئه‌وه‌ی له‌م قۆناغه‌دا تێیدا ده‌ژین زه‌مانێك له خه‌یاڵدانی فه‌یله‌سوفان و ژیر و بیریاران خه‌یاڵ بووه و ئَێستاش خه‌یاڵی واقعێكی گۆرٍاو به‌ده‌ر له‌م دیفاكتۆیه له مێشكی زانا و فه‌یله‌سوفان خول ده‌خواته‌وه و رۆَژێك دێت ئه‌و وههم و خه‌یاڵه‌ی باوه‌ر ناكرێت بێته ئاراوه دێته‌دی و گۆرٍان له شێوازی ژیان و بیركردنه‌وه و پیشه و په‌یوه‌ندیه‌كانی مرڤ وه‌كو تاك و گۆمه‌ڵگه‌ش رووده‌ده‌ن.
له‌م كتیبَبهدا كۆمه‌ڵێك خه‌یاڵ و یۆتۆبیای ئه‌وتۆی تێدایه كه له ماوه‌یه‌كی دیاریكراوی پێشوتر ته‌نها له خه‌یاڵدانی فهبلهسوفان و زانایاندا بوون، كه‌چی له قۆناغێكی دواتر خۆیان سه‌پاندووه و هاتونه‌ته‌دی و كه‌س باوهرٍ ناكات كه پبَشتر ئه‌مانه خه‌یاڵ و وههم بوون ، زۆرێكیان له‌م سه‌رده‌مه‌ی خۆماندا وه‌كو خۆیان هاتونه‌ته‌دی، له‌و كاته‌ی كه خه‌یاڵی لێكراوه‌ته‌وه و باسی لێوه كراوه جێگه‌ی سهرسورٍمان بووه. گومانیش له‌وه نیه كه مرۆڤ زینده‌وه‌رێكی بیركه‌ره‌وه‌یه و ئه‌وه‌ی رایگرتووه هاوسه‌نگی نیوان خواست و زیهنی خۆی و كاریگه‌ریه‌كانی واقیعه به‌سه‌ر بیروبۆچون و ئه‌ندێشه‌یدا، بۆیه یه‌كێك له‌و ئامرازانه‌ی بۆ هاوسه‌نگی بهكاریدێنیت، خه‌یاڵه له‌كاتی ئاگایی و خه‌ونه له‌كاتی خه‌وتنیدا.
كه عه‌قڵ واقیعه‌كه‌ی بهكهموكورتیهوه بینی، بێگومان مرۆڤی خاوه‌ن بیركردنه‌وه‌ی گشتی و فه‌یله‌سوفان به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێت هه‌وڵی ته‌واوكردنی ده‌ده‌ن، بۆ ئه‌وه‌ش خه‌یاڵ و خه‌ون ئاسانترین ئامرازیانه. بۆیه یه‌كێك له ئامرازه‌كانی پێشكه‌وتنیش له‌سه‌ره‌تاوه هه‌ر خه‌یاڵكردن بووه. ئه‌گه‌ر خه‌یاڵ و خه‌ون و هه‌وڵی به‌دیهێنانی كرٍۆكی بیركردنه‌وه یان ئه‌و وه‌همانه نه‌بووایه، ئێستا به‌هه‌مان شێوه و شێوازی رابوردوو ده‌ژیاین و هیچ پێشكه‌وتن و گۆرٍانكاریهك نه‌هاته ئاراوه و ژیان له‌سه‌ر شێوازێكی چه‌قبه‌ستوو ده‌وه‌ستا و له‌سه‌ر یه‌ك ریتمی نهگۆرٍی خۆی ده‌رۆشت. له‌مه‌شدا پهرٍهسهندنی مرۆڤیش له‌ده‌رئه‌نجامی كاریگه‌ریی هاوبه‌شی بایۆلۆجی و ئیكۆلۆجیانهیه له‌سه‌ر یه‌ك ببێته هۆكاری ئه‌وه‌ی عه‌قڵ و ژیری و زیره‌كیش به رێژه‌یه‌كی به‌رچاو پێشبكه‌وێت و مرۆڤ له پهرٍهسهندنی به‌رده‌وامدا بێت و تا دێت باوهرٍی به خورٍافه و ئه‌فسانه و قاڵ وقیل و شتی بێ بنه‌ما كه‌متر ده‌بێته‌وه و زانست كاریگه‌ری تایبه‌تی خۆی له‌سه‌ر بیركردنه‌وه و ژیری مرۆڤ جێده‌هێڵێت و تا بێت باوهرٍ به میتافیزیك و له ناوه‌شدا ئایین كز ده‌بێته‌وه و رێژه‌ی باوه‌رداری به چیرۆكی خورافیانه و تا رٍادهیهكی زۆریش به‌سه‌رجه‌م ئایینه‌كان نامێنێت و ژیان و زانست ده‌بنه دوو جه‌مسه‌ری تێكه‌ڵ و هه‌موو شتێكی ناواقعی و نازانستی و خورٍافی تورٍ ده‌ده‌ن و زانست جیگه‌ی هه‌موو ئامراز و بۆچون و باوهرٍهكانی به‌رهه‌می زرٍ خهونهكان ده‌گرێته‌وه.
عیماد عه‌لی
پێشه‌كی
هه‌ریه‌كه له ئێمه بگره دوو ژیانی هه‌یه، ئه‌و دیفاكتۆیه‌ی تێیداین و له ژێر كاریگه‌ریی ئه‌و ناوه‌نده كاتشوێنهی كه تێیدا ده‌ژین و، له‌و ژیانه خهیاڵیهداین كه له‌ناخی خۆماندا ئاره‌زوو ده‌كه‌ین به‌و شێوه‌یه بژین. جیاوازیی نێوان ئه‌و دوو ژیانه جیاوازی نێوان بوونێكی كهموكورت و خه‌یاڵێكی ته‌واوه. یان جیاوازیه له نێوان ئه‌وه‌ی هه‌یه هه‌ر چیه‌ك بێت له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئێمه چیمان بوێت و ئه‌وه‌ی پێویسته به پێی خه‌یاڵ و ئاره‌زووه‌كانی ئێمه‌دا بێت.
ئاوه‌زی مرۆڤ به‌و شێوه نه‌خشێنراوه، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌رشتێك له واقیعدا كه‌موكورتیی لهراستیهكانی ده‌وروبه‌ریدا هه‌بێت، ئه‌م ته‌واوی بكات. هه‌رچه‌ند رێگری له عه‌قڵ بكه‌ین و بیبه‌ستینه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی نه‌هێڵین بیر له ئاره‌زووه‌كانی خۆی بكاته‌وه، به‌ڵام ئه‌و ئه‌گه‌ر له كاتی خه‌وتنیش بێت، له‌ده‌ستمان ده‌ربازی ده‌بێت و كه‌موكورتیه راسته‌قینه‌كانمان به خه‌یاڵێكی وه‌همی پر ده‌كاته‌وه. ئه‌وه‌ی له رۆّژدا له كاتی به‌ئاگابونی برسیی بێت، له شه‌و له‌كاتی خه‌ودا خۆشترین خۆراك ده‌خوات. ئه‌وه‌ی زۆر په‌رۆش بێت بۆ بینینی خۆشه‌ویسته‌كه‌ی له بێده‌نگیدا خه‌یاڵی ئه‌گریجه‌ی خاوی خۆشه‌ویسته‌كه‌ی ده‌كات. به‌ڵكو ئێمه له ئاگاییشدا خه‌ون ده‌بینین و خۆمان راده‌ستی ئه‌و خه‌یاڵه جوانانه ده‌كه‌ین، به خه‌یاڵ له ڤیلایه‌كی به‌رز و جوان ده‌ژین و ئه‌سپه شێكانمان گالیسكه‌كان راده‌كێشن .
هه‌روه‌ك به زاری سه‌رۆك قسه له‌گه‌ڵ خزمه‌تكار و ده‌رباره‌كان ده‌كه‌ین، كه‌چی ئێمه له جێگه‌ی خه‌وتنی خۆمان‌داین، واخه‌یاڵ ده‌كه‌ین هاوسه‌ری خۆشه‌ویست و منداڵی گوێرٍایهڵ و باخچه‌یه‌كی پر له گوڵ وگوڵزارمان هه‌یه‌و پیاسه‌ی تێدا ده‌كه‌ین. هه‌موو ئه‌مانه و له‌مه زیاتریش به خه‌یاڵ ده‌بینین، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له راستیدا و له‌سه‌ر ئه‌رزی واقیع ئه‌و كهموكورتیانهمان هه‌یه. بۆ ئاسوده‌یی عه‌قڵ و بۆ هاوسه‌نگی له ئاره‌زووه‌كانی جه‌سته و چیّژوهرگرتنی ده‌روون، په‌نای بۆ ده‌به‌ین. هه‌ر ئه‌مه‌ش هۆكاره بۆ ئه‌وه‌ی له دوای خۆشی و پێكه‌نین هه‌ندێك خه‌می به‌دواوه دێت.
بۆیه زۆر رۆچون له چێژبینینیش قێزكردن و ساردبونه‌وه له دوای خۆیدا دێنێت. ئه‌گه‌ر راستیه‌كانی ژیان ئازار به‌خش بن، بیروهۆشی بێگه‌ردی خۆت به رێكاره‌كانی گه‌یشتن به‌و راستیانه هیلاك ده‌كه‌یت و تێكی ده‌ده‌یت، به‌شێك له ئاسوده‌یی بیر و زیهنت به پێچه‌وانه‌ی ئه‌و راستیانه له نه‌خشاندنی خه‌یاڵێك بۆ ده‌روونی خۆت دروست ده‌كه‌یت، كه‌ئه‌ویش دونیایه‌كی دیكه‌یه به‌ده‌ر له‌م دونیایه‌ت و پره له خۆشی و ئاسوده‌یی.
كه‌وابێت هه‌ریه‌كه له ئێمه له دووجیهاندا ده‌ژێت، جیهانی واقیع، كه هه‌میشه پره له كه‌موكورتی و جیهانی خه‌یاڵی بێ كه‌موكورتیه، واته به‌و شێوه‌یه‌ی ده‌بینین كه بێ كه‌موكورتی و ته‌واو بێت. ئه‌گه‌ر راستیه‌كان ئازاری داین روو ده‌كه‌ینه ژیان، یان به دهربرٍینێكی تر: ئه‌گه‌ر واقیعی ده‌ره‌وه‌ی خۆمان به ناكامڵ و نا ته‌واو و ئازاربه‌خش بینی، له‌وێوه راده‌كه‌ین بۆ خه‌یاڵی بیركردنهومان و به خه‌ون قه‌ره‌بوی ئه‌و راستیانه ده‌كه‌ینه‌وه.
نه‌كه‌ی رقت له خه‌ون بێت..
كه‌س رقی له خوداوه‌ند ده‌بێته‌وه؟
كاتێك ده‌سته‌یه‌كی بچوك له میر و قه‌شه و سه‌رباز زۆرینه‌ی خه‌ڵكیان سه‌ركوت كرد و ده‌ستیان به‌سه‌ر سه‌روه‌ت و سامانی وڵات‌دا گرت، میسریه كۆنه‌كان په‌ندیان لێ وه‌رگرتن. زۆرینه‌ی خه‌ڵك بینیان كه له نه‌داریدا ده‌ژین و هیچ سود له ئه‌م هه‌موو نیعمه‌ته‌ی ژیاندا نابینن، روویان كرده خه‌یاڵ و جیهانێكی تریان له خه‌ون بۆ ئه‌وه داهێنا كه زوڵملێكراو و ماڵزهوتكراوهكان تێیدا بژین، بۆ ئه‌وه‌ی پاداشتێكی باش له بری ئه‌و نه‌داری و زوڵم و نه‌هامه‌تیه‌ی ئه‌م ژیانه وه‌رگرن و له‌وێدا له نیعمه‌تێكدا بژین كه له‌م دونیایه نه‌یانتوانی به‌وجۆره بژین. وه‌كو ئه‌وه‌ی خه‌یاڵیان له‌سه‌ر راستیه‌كان بنیاتنابێت، هه‌روه‌ها وه‌كو ئه‌وه‌ی ئاوه‌زی ناوه‌كییان له ئاوه‌زی ده‌ره‌كییان له ئاراسته‌ی واقیعه‌كه ده‌رچوبێت و چۆرێك له هاوسه‌نگی له ژیانیاندا دۆزیبێته‌وه. وایان دانا كه ریّژهیهك له واقیعی چیژبهخشینی جیهانی دووه‌م كه خه‌یاڵیان لێكردبووهوه، به‌شێك بێت له ئازاره‌كانی جیهانی یه‌كه‌م . له‌وانه‌یه لێره‌وه د‌رك به‌و ره‌هه‌نده ئیلحادیه بكه‌یت كه به مێشكی هه‌ندێك له شه‌یتانه‌كانی سۆشیالیست و كۆمۆنیسته‌كاندا دێته‌وه، كه به‌ره‌نگاری ئایین ده‌كه‌ن و هانی زۆرینه ده‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی وازی لێبێنن.، ترسیان له‌و هاوسه‌نگیه‌یه كه باوهرٍكردن به‌و دونیا دروستی ده‌كات و له دوای ئه‌وه ده‌روونی كرێكاران هێور ده‌كاته‌وه ، ئه‌وان ئاره‌زووی روودانی نائارامی و دڵه‌راوكێ و وروژاندنی ده‌روونییان ده‌كه‌ن.
هه‌موو فه‌یله‌سوف و دانا و ئه‌دیبان، خهیاڵدهكهن و خه‌ون ده‌بینن، ئه‌وان كه بارودۆخی ژیانیان ناجۆر بێت، زیاتر خه‌یاڵ ده‌كه‌ن و خه‌ون ده‌بینن، خه‌یاڵی چیّژبهخشیی دوور كه‌وتنه‌وه له واقیعدا. ئێمه له كاتی توشیوون به هه‌ر قه‌یران و كاره‌ساتێك، له‌به‌رامبه‌ر سێ چاره‌سه‌ر ده‌بین و ده‌بێت یه‌كێكیان هه‌ڵبژێرین, یان لێی راده‌كه‌ین، وه‌كو چۆن خواپه‌رستان ، وه‌كو شێرێكی بریندار چۆن راده‌كات و روو ده‌كاته ئه‌شكه‌وته‌كه‌ی، ئه‌مان له‌دونیا دوور ده‌كه‌ونه‌وه و روو ده‌كه‌نه په‌رستگاكانیان و زاهیدانه ده‌ژین . یان تێده‌كۆشین و به‌رگری ده‌كه‌ین، زۆرینه‌شمان ئه‌مه هه‌ڵده‌بژێرین، یان هێرش ده‌كه‌ین ، ئه‌دیبان و دانایان یان فه‌یله‌سوفان ئه‌مه هه‌ڵده‌بژێرن و راناكه‌ن و به تێكۆشانیش ناوه‌ستن، به‌ڵكو خه‌یاڵ ده‌كه‌ن و له بری ئه‌وه ناوه‌ندی راستی داده‌نێن و به‌وه‌ش هێرش ده‌كه‌نه‌سه‌ر واقیعه‌كه و بانگه‌شه‌ی خه‌ڵك بۆ دواكه‌وتنی خه‌یاڵه‌كانیان ده‌كه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی جێگۆركێی حه‌قیقه‌تی واقیع به حه‌قیقه‌ته خهیاڵیهكانیان بكه‌ن. له‌و باره‌وه هه‌ر كه‌سێك هه‌وه‌سی تایبه‌تی خۆی هه‌یه. به‌ڵام هه‌وه‌س و ره‌وشتی خه‌ڵك به‌ناویه‌كدا چوون.. هیچ كه‌سێك له ئێمه نیه هه‌ندێك جار بیر له راكردن نه‌كاته‌وه ، كۆچكردنیش بۆ ئه‌مریكا جگه له راكردن له ئۆرپا هیچی تر نه‌بوو. هیچ كه‌سێكیشمان نیه هه‌ندێك جار خه‌بات نه‌كات، به‌ڵكو به درێژایی رۆژگار ئه‌مه كاروباری ئێمه‌یه. هه‌روه‌ها هیچ كه‌سێك له ئێمه نیه ئه‌گه‌ر چه‌ند چركه‌سات و خوله‌كێكی دوای نانی نیوه‌رۆش بێت ، له‌كاتی پشووی ئاوه‌زی دیار و ئاسوده‌یی ئه‌وه‌ی به مێشكدا نه‌یه‌ت و، بێ قه‌ید و مه‌رج ، خه‌یاڵ نه‌كات و خه‌ون نه‌بینێت.
فهبلهیسوفان و بیریارانیش جیاوازن له قه‌شه دێرینه‌كان، فه‌یله‌سوفان خه‌یاڵ به سته‌مكارانی میله‌ته‌وه ده‌كه‌ن و ناهێڵًن جیهانی دووه‌م مه‌یدانی خه‌ونبینینیان بێت. خه‌می بیركردنه‌وه‌یان ته‌نها بۆ ئه‌م جیهانه كورت كراوه‌ته‌وه . خه‌ڵك له‌سه‌ر زه‌ویه و پهریهكان له ئاسمانن، ئه‌وان بابه‌تی قسه و خهیاڵهكانیانن. ئه‌وان له رووی تێكه‌ڵبوون له شێوازی كۆمه‌ڵایه‌تی و زوڵم و ده‌ستبردن بۆ ماف و خراپی له مامه‌ڵه‌ی خهلًَك، هانی ئه‌وه‌یان ده‌دات كه سیستمێكی باشتر دابهێنن بۆ ته‌واوكردنی ئه‌وه‌ی له سایه‌ی دادپه‌روه‌ری و ته‌ندروستی و ئاوه‌دانیدا خه‌یاڵی لێ ده‌كه‌نه‌وه. ئه‌وان له‌جیاتی ئێمه خه‌ون ده‌بینن، كه‌چی ئێمه له‌سه‌ر زه‌وی ده‌ژین و زیندووین و، ئه‌وان هیچ گرنگی به دوای مردنمان ناده‌ن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ژیان نه‌ك مردن بابه‌تی بیركردنه‌وه‌ی ئه‌وانه و ئامانجی بینینی ئه‌وانه بۆ چاكسازی.
ئه‌وه‌مان له بیر نه‌چێت كه هه‌ر چاكسازیه‌ك له رابوردوو روویداوه یان له ئاینده رووده‌دات خه‌ونێكه له خه‌ونه‌كانی یه‌كێك له بیریاران. ئه‌ناتۆڵ فرانس راستگۆ بوو كه وتی:
به بێ خه‌ونی فه‌یله‌سوفان له زه‌مانی پێشتردا، خه‌ڵك تا ئهمرٍۆ به‌و شێوه‌یه ده‌ژیا كه له كۆندا ژیاون، رووت و هاروهاج له ئه‌شكه‌وته‌كاندا . بنیاتنانی یه‌كه‌مین شار خه‌یاڵێك بوو له خه‌یاڵه‌كانی بیریاران.. له‌و خه‌ونه فراوانانه راستیی سودبه‌خش ده‌ركه‌وت, خه‌یاڵ بنه‌مای پێشكه‌وتنه, له‌وێ هه‌وڵی ئایندهی چاك ده‌درا.
لێره‌دا هه‌ندێك له‌و خه‌ونه به‌ناوبانگانه‌ی فه‌یله‌سوفان كه له كاتی بهئاگابوویاندا بینیویانه و به هێوری و رێكخراوی بیریان لێكردۆته‌وه و هیوایان چاكسازی كۆمه‌ڵگه‌كه‌یان بووه، بۆ خوێنه‌ران كورت كردۆته‌وه، له‌وێوه خوێنه‌ر له‌سه‌ر زهرهروورهتی ئه‌و چاكسازیه ده‌وه‌ستێت كه ئه‌و فه‌یله‌سوفانه خه‌یاڵیان لێ كردۆته‌وه و كاریگه‌ریی ناوه‌نده‌كه‌یان له‌سه‌ر هه‌ریه‌كه‌یان چه‌ند بووه و، چۆن بیریان له شاری خۆشگوزه‌ران و فهرمانرٍهوای چاكه‌كار و باشترین جۆری هاوسه‌رگیری و باشترین سیستمی په‌روه‌رده و شتی له‌و بابه‌ته كردۆته‌وه.
بێگومان له‌وه‌ی خوێنه‌ر كه له شێوازێكهوه بۆ ئه‌ویتر و له به‌رنامه‌یه‌كه‌وه بۆ به‌رنامه‌ی تر ده‌گوازێته‌وه، خه‌یاڵی وا پاڵی پێوه دهنێنت كه ئه‌ویش خه‌ون بینێت و وابزانێت شایانی ئه‌وه‌یه له نێو ئه‌و خه‌ونانه‌دا بێت. ئه‌گه‌ر ئه‌مه بێت یان نا، دانه‌ر بوێر بووه له دانانی خه‌ونه‌كه‌ی له نێویاندا له ( یۆتۆبیا) یه‌كدا به خهیاڵپڵاوێكی ته‌واودا بووه به مه‌رجی خۆشحاڵی بۆ ئه‌وانه‌ی كه ته‌نها به‌خته‌وه‌ری و خۆشحاڵیان پێویسته.
س . م
كۆماری ئه‌فلاتۆن
ئه‌ده‌بی گریك دوو شتی تایبه‌ت به خۆی هه‌یه: سه‌ركێشی و، ئازادی. بۆچی گریكه‌كان ئه‌وسا و ئێستاش كانگای سروتی رابوون یان نوێگه‌ری بوون له ئه‌ده‌بدا. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه‌سی تازه‌گه‌ر یان رابوو تا خۆی له‌و كۆت و به‌ندانه‌ی كه سه‌رچاوه‌كه‌ی شه‌ریعه‌ت یان نه‌ریت بێت رزگار نه‌كات، نابێته تازه‌گه‌ر و رانابێت. ئینجا ئه‌گه‌ر ئه‌و له‌خه‌ڵك زیاتر هه‌ست به ئازادی نه‌كات، نابێته تازه‌گه‌ر. ئه‌وه‌ی كه خه‌ڵكی دیكه به مه‌ترسی دایده‌نێت، ئه‌و به وه‌رزشی فكری دایده‌نێت و وا ده‌یبینێت كه هیچ مه‌ترسی و سه‌ركێشیه‌كی تێدا نیه. هه‌ر كه‌سێك گریگ بخوێنێته و ئیلهام له روحیان وه‌رگرێت وه‌كو ئه‌وانی لێ دێت. له ئازادی بیركردنه‌وه و بوێریی لێتێگه‌یشتن، هاوته‌ریبی كاروانی ئه‌وان دهرٍوات ، تاوه‌كو ئه‌و بوێریه ده‌بێته مۆركێكی تایبه‌تی خۆی و وای لێدێت هاوشێوه‌ی گریكه‌كان ژیان به‌سه‌ربه‌رێت.
ئه‌وه‌ی راستی بێت، له سه‌ر سورهێنه‌ره‌كانی مێژوو ، ئه‌وه‌یه كه رێنیسانسی ئۆرپا له سه‌ده‌ی پانزه‌هه‌م له‌سه‌ر ده‌رس و په‌ندی كۆمه‌ڵێك خه‌ڵك، روویدا، كه هه‌زار ساڵً ئه‌و دۆخه به سه‌ریاندا تێپه‌ریبوو. له كاتێكدا ئیمه چاوه‌رێی تازه‌كان ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی كۆنه‌كان له ناخۆشیدا جێبهێڵن و ته‌ماشای ئێستا بكه‌ن و له ئاینده‌ش برٍوانن. به‌ڵام گریك له‌سه‌ر كۆنی و كهموكورتیهكانیان تا ئێستاش شوێنه‌واره فكریهكانیان ئه‌ندێشه‌مان ئاگادار ده‌كه‌نه‌وه كه ناچاربین ئه‌گه‌ر ته‌ماشای هه‌ر بابه‌تێك بكه‌ین له گۆشه‌نیگایه‌كه‌وه چاره‌سه‌ری بكه‌ین به‌ده‌ر بێـت له‌وه‌ی له گه‌ران و توێژینهكانمان له‌سه‌ری راهاتوین. له زانین و زانیاریه‌كانی گریك شتێك نیه كه پێویستمان بێت بیزانین ، جگه له‌وه‌ی پێویستمان به ره‌هه‌ندی ئازادی و سه‌ركه‌شی له گه‌ران نه‌بێت، كه هه‌موو رێنیسانس و بزوتنه‌وه‌یه‌كی نوێگه‌ری پێویستی پێی هه‌یه. لێره‌وه‌یه كه هه‌میشه روحی گریك ده‌بێته كانگای رابوونی فكری و ئه‌ده‌بی و فهلسیهفی.
با هه‌ندێك نمونه له‌سه‌ر بوێریی بیركردنه‌وه‌ی گریك بهێنینه‌وه..
ئهرستۆنالیس دان به‌وه‌دا ده‌نێت و ده‌ڵێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی خوداوه‌ند توانای هه‌یه به‌ڵام ناتوانێت سیستمی سروشتی بگۆرٍێت. به‌وه‌ش دان به په‌رجوی خوداوه‌ند نانێت. ( تۆقید) دڵته‌نگی له هاوسه‌رگیری هاكه‌زایی بێ هه‌ڵبژاردن دهربرٍی ، وتی ئێمه گرنگی به ره‌سه‌نایه‌تی به‌رخ و ئه‌سپه‌كان زیاتر له مرۆڤ ده‌ده‌ین. رێزی مرۆڤ لامان له رێزی ئه‌سپ كه‌متره ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌موو كه‌سێك مافی زاوزێی هه‌یه.
هه‌روه‌ها ( ئه‌رستۆتالیس ) جوانی به مه‌رجێك له مه‌رجه‌كانی خۆشحاڵی داده‌نێت و ئه‌فلاتۆن به دوای فه‌راهه‌مبونی ژنان بۆ هه‌مووكه‌سێك دهگهرٍا.
له‌م ناوه‌نده ئازاده‌دا ئه‌ده‌بی بێگه‌ردی به‌تاڵ به بێ هیچ قهیدو به‌ندێك دروستبوو، وه‌كو وتمان تا ئێستاش گریك به روحی پاك و بێگه‌رد و ئازاد و بوێر ئیلهامبه‌خشی نوسه‌ر و ئه‌دیبانه.
بۆیه كه به‌دوای خه‌ونی فه‌یله‌سوفاندا ده‌گه‌رێین، پێویسته یه‌كه‌مجار به‌دوای خه‌ونه‌كه‌ی ئه‌فلاتۆندا بگه‌رێین، بۆ ئه‌وه‌ی له‌وه بگه‌ین كه خه‌یاڵی كام شاری چاكه‌خوازیی كردووه بۆ ده‌سته‌به‌ری خۆشحاڵی مرۆڤ و ئاسوده‌بونی. ئه‌وانه‌ی له دوای ئه‌و له‌م بابه‌ته‌یان كۆڵیه‌وه، له‌سه‌ر رێچگهیهكدا رۆیشتن كه ئه‌و له پێش ئه‌مان ویستی دروستی بكات. هیچ كه‌سێك له سه‌ر شاری چاكهخوازانی نه‌نوسی، ئه‌گه‌ر كۆماری ئه‌فلاتۆنی له زیهنیدا نه‌بۆبێت و ئه‌و ئیلهامبه‌خش و بوێری و راستهرێخستنی نه‌بوبێت .
بێگومان شاری چاكه‌خوازان كه فارابی خه‌یاڵی كرد، نه‌ك هه‌ر له سروت به‌خشیندا به‌ڵكو ته‌نانه‌ت له هه‌ندێك وێنهكێشانیشدا دهگهرٍێتهوه بۆ ئه‌فلاتۆن، به ڵام فارابی به پشت به‌ستن به‌و سه‌رده‌مه‌ی خۆی ره‌هه‌ندی باوی خۆی هه‌بووه، له جیاتی له‌وه‌ی پشت به وێنه‌كردنی كۆماری مرۆڤ ببه‌ستێت بشتی به (خوداوه‌نده‌كان) ی ئه‌فلاتۆن به‌ستووه و لێیكۆڵیوهتهوه و راڤه‌ی كردووه، ته‌نانه‌ت ئه‌مه وایكردووه مرۆڤ په‌یوه‌ندی نێوان شاری چاكه‌خوازی فارابی و كۆماری ئه‌فلاتۆن نه‌بینێت.
ئه‌فڵاتۆن له منداڵی له یه‌كێك له قوتابخانه‌كانی ئه‌سینا ده‌یخوێند، گرنگترین شت له فێربونی ئه‌و كاته‌ی هه‌ر قوتابیه‌ك ئه‌وه بووه كه زۆرترین شیعری هۆمیرۆس و شاعیره‌كانی تر بزانێت، ئینجا فێری مۆسیقا ده‌بوو و چه‌نگ (گیتار)ی لێده‌دا، خۆی ته‌رخان كرد بۆ زانستی وه‌رزشی و داهێنانی تێدا ده‌كرد و هه‌موو ساڵانی ته‌مه‌نی منداڵی و گه‌نجێتی بێزار نه‌بوو له وه‌رزش كردن و زۆر خه‌ڵاتی تێدا وه‌رگرت.
یه‌كه‌مین هه‌وه‌سی فكریی ئه‌وه بوو كه ببێته شاعیر و درامای شیعری له شانۆدا نوسی. به‌ڵام به هه‌ڵكشانی ته‌مه‌نی وازی له شیعر هێناو رووی كرده فه‌لسه‌فه و، تاوه‌كو له ته‌مه‌نی بیست ساڵیدا سوقراتی بینی و برٍیاری دا كه له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته بوه‌ستێت و هه‌موو شیعره‌كانی سوتاند و خۆی ته‌رخان كرد بۆ فه‌لسه‌فه. بۆ ماوه‌ی 6 ساڵ له‌گه‌ڵ سوقرات مایه‌وه و ئه‌وه‌شی بینی كه له ساڵی 399 پ. ز سوقرات ژه‌هره‌كه‌ی خوارد. ئه‌م رووداوه‌ش كاریگه‌ری گرنگی له‌سه‌ر زیهنیدا جێهێشت. هه‌میشه بیری شهرٍانگێزی و دژایه‌تی له دژی جه‌ماوه‌ر و حكومه‌ته‌كان له مێشكی‌دا ده‌خولایه‌وه.
ئه‌فڵاتۆن ئه‌وه‌ی بینی كه ئه‌سینا ئه‌و شوێنه ئارامه نیه بۆ ئه‌وه‌ی تێیدا بژێت، به‌جێیهێشت. هه‌ندێك له ساڵانی ته‌مه‌نی له كۆچ كردن‌دا به‌سه‌ر برد و سه‌ردانی میسر و ئیتاڵیای كرد. دابونه‌ریت و سیستمی سیاسی و ئایینی ولاتانی ده‌وروبه‌ری ده‌ریای ناوهرٍاستی خوێند و له كاتی ده‌ستپێكردنی نوسینی یۆتۆبیا یان نمونه باڵاكه‌ی له كتێبی (كۆماری ئه‌فڵاتۆن) سوودی له‌و شتانه بینی.
ئه‌فلاتۆن له ته‌مه‌نی چل ساڵی گهرٍایهوه بۆ ئه‌سینا و رووی كرده دێیه‌ك له نزیك ئه‌سینا له باوكیه‌وه به میراتی بۆی مابووه‌وه و له‌وێ نیشته‌جێ بوو، گه‌نجان به په‌رۆشیه‌وه ده‌رۆیشتن بۆ لای، بۆئه‌وه‌ی له‌سه‌ر ده‌ستی ئه‌و فێربن، وانه‌ی پێده‌وتنه‌وه. باس و وانه‌كانی، یان له ماڵه‌كه‌ی خۆی، یان له باخچه‌یه‌كی زه‌یتونی نزیك له گۆرٍٍی پاڵه‌وانێك به ناوی ئهكادیمۆس پێده‌وتنه‌وه. هه‌ر لێره‌وه قوتابخانه‌كه‌ی به ئه‌كادیمیا ناونرا و تاوه‌كو ئهمرٍۆش وشه‌ی ئه‌كادیمیا به زانكۆ و كۆمه‌ڵگه زانستیه‌كان ده‌وترێت. له‌وانه‌یه ئه‌و ئه‌كادیمیه‌ی كه ئه‌فڵاتۆن دروستی كرد یه‌كه‌مین زانكۆ بێت له جیهاندا و فێربوون به پێی به‌رنامه‌ی نوێ تێیدا به‌رێوه‌چوو. ئه‌فڵاتۆن له‌سه‌ر هیچ شتێك به یه‌كلایی رای دهرنهدهبرٍی به‌ڵكو گفتوگۆی ده‌كرد و پشتی به عه‌قڵ ده‌به‌ست. قوتابیان پێش ئه‌وه‌ی فه‌لسه‌فه بخویًنن، خوێندنی بیركاریی به‌سه‌ردا سه‌پاندن.
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی، یه‌كه‌مجار په‌روه‌رده‌ی ئه‌ده‌بی و دووه‌مجار رۆشنبیری زانستی، به‌زمانی وه‌ك ئه‌دیب قسه‌ی ده‌كرد و به بیری زانا بیری ده‌كرده‌وه. بۆیه خوێندكاران حه‌زیان له وانه‌كانی ده‌كرد. ئه‌رستۆتالیس له‌سه‌ر ده‌ستی ئه‌م ده‌رچوو و روونكاری له نوسین ته‌نانه‌ت له نوسینی زانستیش له‌م فێر بوو. ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر ده‌وترا كه ئه‌گه‌ر خوداوه‌ند قسه‌ی به زمانی گریكی بكردایه به‌و شێوه‌یه قسه‌ی ده‌كرد كه ئه‌فڵاتۆن پێی ده‌دوا.
سه‌رده‌مه‌كه له نێوان ساڵی 600 و ساڵی 300 پ. ز بوو، سه‌رده‌می بنیاتنانی شار بوو له وڵاتی گریكدا. وڵات به‌م شێوه‌یه پێكنه‌ده‌هات كه‌وا ئێستا ده‌یبینین . ژماره‌یه‌ك شار و گوند و كۆڵۆنیاڵی به‌ده‌ر یان دوور له خۆی له لای گریكه‌كان ناسراو بوون، هه‌رچه‌ند گوێبیستی ئه‌وه‌ش بوون ئه‌مه له لای میسریه‌كان و فارسه‌كانیش هه‌یه. ئه‌گه‌ر وێنای فهرمانرهوایهتیهكیان بكردایه جگه له شار هیچ شتێكیان له زیهنی خۆیاندا دانه‌نا. لای ئه‌وان ته‌لاری فه‌رمانره‌وایی كهسایهیتیهكی یاسایی نه‌بوو . ئه‌فڵاتۆن ته‌نها كه‌سێك نه‌بوو كه خه‌یاڵی نمونه‌ی باڵای له‌سه‌ر فهرمانرٍهوایی و كۆمه‌ڵگه بكات، ئهرستۆتالیسیش باسی له‌وه كرد، كه ئه‌وه‌ی ئیدعای ( فالیاس ) ده‌كات، له‌م جۆره خه‌یاڵانه ده‌كات و باس له پێویستی یه‌كسانی له مافی خاوه‌ندارێتی ده‌كات ، هه‌روه‌ها هیودامس كتێبێكی له سه‌ر پلاندانانی شاری چاكه‌خوازیی نوسی.
به‌ڵام كۆماری ئه‌فلاتۆن پاشماوه‌ی ئه‌و خه‌ونانه‌یه له ده‌رئه‌نجامی ئه‌و خهیاڵكردنهدا هاتبووه ئاراوه، كه له پاش هه‌ڵایسانی جه‌نگی ناوازه‌ی نێوان ئه‌سپارتا و ئه‌سینا و شاره‌كانی گرته‌وه و گرٍهكهی درێژ بووه‌وه بۆ زۆرێك له وڵاتان و تێكیدان و پشێوی له نێو كۆمه‌ڵگاكانیان بڵاو بووه‌وه. تێكدان و روخان و پشێوی له شهرٍدا، ده‌بنه هۆكاری ئه‌وه‌ی بوێری له بیركدنه‌وه‌ی خه‌ڵك و، وێناكردنی پێویستیان له داننان به خراپی سیستمی كۆن و، هه‌وڵی پلاندانانی نوێ بێته‌ئاراوه. وه‌كو چۆن سه‌رۆك ویلسۆن بیری له كۆمه‌ڵه‌ی گه‌لان له پاش جه‌نگی جیهانی یه‌كه‌م كرده‌وه ئاوهاش ئه‌فلاتۆن له پاش جه‌نكی ئه‌سپارته و ئه‌سینا بیری له سیستمێكی نوێ كرده‌وه كه ده‌سته‌به‌ری خۆشحاڵی و دڵخۆشی و خۆشگوزه‌رانی بۆ خه‌ڵك بكات.
ده‌وڵه‌ت له سه‌رده‌می ئه‌فلاتۆندا وڵات نه‌بوو به‌ڵكو شار بوو. بۆیه ئه‌فلاتۆن خه‌ونه‌كه‌ی له شاردا كورت كرده‌وه نه‌ك له وڵات‌دا. شاره‌كه‌شی ئه‌وه‌نده بچوك كرده‌وه كه هه‌موو خه‌ڵكه‌كه‌ی بتوانن له كۆبونه‌وه‌ی گوتار خوێنێكدا كۆببنه‌وه. یان بتوانن له یاریه‌كدا به‌شدار بن. هه‌موویان هاوكار و هاورێ بن و یهكتربناسن. كه‌س له‌ویتر نامۆ نه‌بێت. با ئه‌وه بخه‌ینه به‌رچاومان كه ئه‌م ئامرازانه‌ی به‌شداری له گۆرٍینهوهی راوبۆچون و یهكترناسینهی كه‌وا ئێستا هه‌یه ئه‌وسا و له‌و زه‌مانه‌ی ئه‌ودا نه‌بوو. ئێمه به رۆژنامه و ته‌لیفۆن و ته‌لیگراف و گواستنه‌وه یه‌كتر ده‌ناسین ( ئێستاش به سۆشیال میدیا و ئامرازه پێشكه‌وتوه‌كانی دیكه – و---). ئینجا ئامرازه‌كانی گه‌یاندن دوور نزیك ده‌كه‌نه‌وه و واده‌كه‌ن كه سهرهرٍای ده‌لاقه‌ی نێوان گه‌لان، یه‌كتر بینین و كۆبونه‌وه ئاسان بێت. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، بارودۆخی خه‌ڵكیش له زه‌مانی ئه‌فلاتۆندا به‌م شێوه‌یه نه‌بوو.. بۆیه شاره‌كانی بچوك دانا، كه ژماره‌ی دانیشتوانیان نه‌گاته پێنج هه‌زار كه‌س.
كۆماره‌كه‌ی ئه‌فلاتۆن گوندێكی شێوه شاره و كێڵگه‌ی كشتوكاڵی تایبه‌تی له‌ده‌وره‌به‌ردا بێت. دانیشتوانی له بارودۆخی ناوه‌ندیدا ده‌ژین، واته له نێوان خۆشگوزه‌رانی و نه‌داریدا. نه خۆشگوزه‌رانیان وایان لێده‌كات جه‌سته و سه‌ریان شلوخاو ێت نه نهداریهكهیانیش وا ده‌كات لهرولاواز و داماو بن و هیلاكی كاری قورس بن . ئینجا نه‌داری و خۆشگوزه‌رانیش كاریگه‌ریی خراپی له‌سه‌ر هونه‌ر ده‌بێت. گریكێك نادۆزیته‌وه بیر له نمونه‌یه‌كی باڵا بكاته‌وه و خه‌می هونه‌ری خه‌ڵكه‌كه‌ی نه‌بێت. كۆماره‌كه‌ی ئه‌فلاتۆن به‌تاڵ بوو له ده‌وڵه‌مه‌ندی و هه‌ژاری. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی؛ یه‌كه‌میان خۆشگوزه‌رانی و ئاسوده‌یی دێنێته ئاراوه. دووه‌میان وڵاتی بێ ناوهرٍۆك و سوكی و بێ توانا ده‌بێت و هه‌ردووكیشیان بێزاری دروست ده‌كه‌ن. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خه‌ڵك له‌وه‌ی كه خاوه‌ندار بن یان ئه‌وه‌ی پێویستی راسته‌قینه‌یان پێی هه‌بێت، به‌ده‌ستی دێنن و ئه‌وه‌ی پێویستیان پێ نیه گرنگی پێ ناده‌ن . ئامانجی ئه‌فلاتۆن به‌ده‌ستهێنانی خۆشگوزه‌رانی خه‌ڵك بوو. به‌ڵام ئه‌م خۆشگوزه‌رانیه له‌وه‌دا به‌ده‌ست ناهێنرێت كه موڵكی دونیات هه‌بێت به‌ڵكو له به پیتی و گه‌شانه‌وه و پاكیی ده‌روونه‌وه دێت. خۆشحاڵیهكهی وه‌كو ئه‌وه نیه كه په‌رۆشی خواردنی خۆراكێك بیت و به‌ده‌ستی بێنیت و هه‌ستی پێ بكه‌یت، به‌ڵكو ئه‌و خۆشحاڵیه‌ی گۆرانی بێژ یان سه‌ماكار یان مۆسیقاژهنهیه كه له‌و جوڵه‌و ئاواز و ده‌نگانه‌ی ده‌یبیستێت و ده‌یژه‌نێت و ده‌یڵێته‌وه، چێژ ده‌بینێت . به‌وه‌ش ده‌بێت كه خاوه‌ندارێتی نێوان خه‌ڵكه‌كه به‌یه‌كسانیه. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و جیاوازیه له نێوان خه‌ڵكدا به‌وه نابینێت كه خاوه‌نی چی بن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی باوهرٍی وایه جیاوازیی له خاوه‌ندارێتی خۆشحاڵی له نێوان خه‌ڵكدا دروست ناكات.
بێگومان شێوازی كۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌م كۆماره له تاكه‌كان پێكهاتووه. به‌ڵام كۆبونه‌وه‌ی ئه‌و تاكانه هه‌ر كه‌س بۆخۆی نیه، به‌ڵكو به هه‌مان شێوه‌ی هاوهپهیمانێتی ئه‌ندامه‌كانی له‌شی مرۆڤه له كه‌سێكدا.
هه‌ر تاكێك به‌و شێوه‌یه خزمه‌ت ده‌كات كه چه‌ند ده‌توانێت و چه‌ندی پێویسته، وه‌كو كاری ئه‌ندامانی له‌ش. ئه‌و كاته ئاشتی و سازان له نێًوان ئه‌م شێوازه كۆمه‌ڵایه‌تیه دێته‌ئاراوه كه هه‌ر ئه‌ندامێك پسپۆرێتی خۆی پیاده‌بكات و ده‌ست نه‌خاته نێوكاری ئه‌ویتره‌وه. دادپه‌روه‌ری له‌م كۆماره‌دا(دۆزینه‌وه‌ی جێكار بۆ هه‌ر كه‌سێك و هه‌ر كه‌سێكیش له جێكاری خۆیدا بێت) هه‌ر وه‌كو چۆن له تیپێكی جۆقه و مۆسیقادا ده‌یبینین. كاتێك هه‌ر تاكێك له كاری دیاریكراوی خۆی ده‌ربچێت كێشه بۆ تیپه‌كه درست ده‌بێت و، ئه‌گه‌ر هه‌ر كه‌سێك ئه‌و ئاوازه‌ی پێی سپێردراوه بگۆرٍێت، سازانی نێو ئاوازه‌كه نامێنێت و كێشه بۆ ئاوازی تیپه‌كه به‌گشتی دروست ده‌بێت.
ئه‌فڵاتۆن چۆن ده‌توانێت ده‌سته‌به‌ری ئه‌وه بكات كه هه‌ر كه‌سێك له‌سه‌ر پیشه و كار و شوێنه‌كه‌ی بمێنێته‌وه و بۆ ئهوبتر تر جێی نه‌هێڵێت؟
لێره‌دا ئه‌فلاتۆن پێویستی به سیستمی چینه‌كان ده‌بێت. چینێك تایبه‌ت بێت به وتنه‌وه‌ی وانه‌ی حیكمه‌ت و رێكخستنی كاروباری سیاسه‌تی كۆمار و حكومه‌ت، ئه‌مه‌ش چینی راسپاردهكاران ده‌بێت و چینێكیش تایبه‌ت بێت به سه‌ربازی بۆ پاراستنی شار، كه ئه‌مه‌ش چینی جه‌نگاوه‌ران ده‌بێت. چینیٍكیش تایبه‌ت ده‌بێت به كشتوكاڵ و پیشه‌سازی، ئه‌مه‌ش چینی كرێكارانه.
بێگومان هه‌ردوو چینی سه‌ره‌تا جێگه‌ی گرنگی ئه‌فلاتۆن ده‌بن، به‌ڵام زۆر گرنگی به چینی سێیه‌م نادات كه دار‌و
ده‌سته‌ی حكومه‌تین، چینی راسپاردهكار له سه‌رووی ئه‌مه‌یه و فه‌رمان ده‌كات. له‌مان نزمتر چینی جه‌نگاوه‌رانه و فه‌رمانی ئه‌مان جێبَهجێ ده‌كه‌ن. ئه‌م چینانه بێجوڵه نین وه‌ك ئه‌وه‌ی یه‌كێك له‌م چینانه نه‌توانێت بچێته ناو ئه‌ویتره‌وه، هه‌ر كه‌سێك ده‌توانێت له چینێكه‌وه بۆ ئه‌ویتر به‌رز بێته‌وه، ئه‌مه‌ش له‌ده‌رئه‌نجامی ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر شتی باشی لێ ده‌ركه‌وێت و ته‌مه‌نی بچوك بێت و بتوانرێت په‌روه‌رده بكرێت.
مافی خاوه‌ندارێتی شت و خاوه‌ندارێتی ژنان له نێو چینه‌كانی راسپاردهكاران و جه‌نگاوه‌ران هه‌ڵوه‌شاوه‌ته‌وه، به‌ڵام له چینی كرێكاران هێشتراوه‌ته‌وه. بۆ گرنگی پێدانیان، خاوه‌ندارێتی له نێویان ئه‌م دوو چینه هه‌ڵوه‌شێندراوه‌ته‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌فلاتۆن ویستی تاكی ئه‌م چینانه ملكه‌چی سیستمێكی تایبه‌ت بێت تاوه‌كو تاكی هه‌ر چینێك له‌سه‌ر شێوازێكی تایبه‌ت دروست بكات. به‌ڵام ده‌ست پیكردن به دابه‌شكردنی چینه‌كان سه‌خت ده‌بێت ، بێگومان به هه‌ڵبژاردن ده‌بێت، منداڵی ژیر هه‌ڵده‌بژێرێت بۆ ئه‌وه‌ی راسپاردهكار ده‌بێت، بۆیه به په‌روه‌رده‌یه‌كی تایبه‌ت په‌روه‌رده ده‌كرێت، ئینجا منداڵێكی تر هه‌ڵده‌بژێرێت كه مه‌یلی وه‌رزشی له‌شولار بێت و نیشانه‌كانی به‌هێزیی تێدا بێت و بۆ چینی جه‌نگاوه‌ران هه‌ڵیده‌بژێرێت.
با ته‌ماشای ئه‌و ئامرازانه بكه‌ین كه ئه‌فلاتۆن بۆ زیندومانه‌وه‌ی ئه‌م سیستمه و به‌رده‌وامی مانه‌وه‌ی به‌كاری دێنێت. ئه‌م ئامرازانه له سێ شت‌دا كورت ده‌بنه‌وه، ئه‌وانیش: منداڵبون و، په‌روه‌رده و، ئینجا وه‌رزشی رۆژانه.
به‌ڵام چینی كرێكاران كاری كشتوكاڵی ده‌كه‌ن ، هیچ مه‌به‌ستێكیان له منداڵبون نابێت، ته‌نها ئه‌وان هاوسه‌رگیری ده‌كه‌ن و منداڵیان ده‌بێت. په‌روه‌رده‌یان شتێكی باوی ئاسایی ده‌بێت و له نێو كاری كشتوكاڵی و پیشه‌سازیدا گه‌وره ده‌بن. منداڵ له‌به‌رده‌ستی جوتیار و كرێكاردا ده‌بن و له‌وان فێر ده‌بن و له‌سه‌ر ده‌ستی ئه‌وان ده‌رده‌چن و ئه‌م پیشه‌یه ده‌كه‌ن و وه‌رزشی رۆژانه‌ی تایبه‌تیان نابێت، به‌ڵام چینی جه‌نگاوه‌ران له سه‌ربازگه‌یه‌كی تایبه‌تدا ده‌ژین، هیچ موڵكێكیان نیه و هاوسه‌رگیریش ناكه‌ن، به‌ڵام هاورێیه‌تی ژنان ده‌كه‌ن، ئه‌گه‌ر منداڵیان لێ بوو بۆ هیچ باوكێكی ناسراویان ناگه‌رێته‌وه . به‌ڵكو منداڵه‌كه وه‌كو جه‌نگاوه‌ر گه‌وره ده‌بێت و به په‌روه‌رده‌ی چینه‌كه‌ی په‌روه‌رده ده‌بێت, جگه له نیشتمان پشتگیری و وه‌لائیان بۆ كه‌س نابێت. جگه له به‌رژه‌وه‌ندی شاره‌كه‌یان ئاورٍ به‌لای هیچ بهرژهوهندیهكدا ناده‌نه‌وه. ئینجا په‌روه‌رده‌یه‌كی سه‌خت و توند ده‌درێن، ئه‌گه‌ر هه‌ر كه‌سێك كهموكورتیهكی لاشه و زیهنیی هه‌بوو ده‌كوژرێت و دوور ده‌خرێته‌وه، ئه‌گه‌ر لاشه‌ی له‌گه‌ڵ پیشه‌ی جه‌نگاوه‌ریدا گونجا، ده‌یهێڵنه‌وه و گرنگی پێ ده‌ده‌ن و راهێنانێكی تایبه‌تی پێ ده‌كه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی له‌شولاری و زیهنی به‌هێز بێت.
هه‌روه‌ها بۆ چینی راسپاردهكاران، ژنان و پیاوان بێ ده‌ستنیشانكردنی هیچ ژنێك یان پیاوێك ده‌پیتێنرێن بۆ ئه‌وه‌ی نه‌وه دروست بێت و هیچ كه‌س باوكی خۆی نه‌ناسێت. به‌ڵام گرنگی به بژارده‌كردنی كه‌سه‌كه ده‌ده‌ن، حوانترین پیاو و كه‌سی خاوه‌ن حیكمه‌ت و عه‌قڵ، بۆ زاوزێ هانده‌درێن بۆ زیادبوونی منداڵًهكانیان، بۆ ئه‌وه‌ی سیفه‌ته‌كانیان له ئازایه‌تی و عه‌قڵمه‌ندی به میراتی بۆ نه‌وه‌كانیان بمێنێته‌وه . ئه‌فلاتۆن ئه‌وانه‌ی ده‌بینی كه چالاكبوون له خزمه‌تی كۆمار ئه‌و مافه‌ی ده‌دا به‌و نه‌ك خه‌ڵكی تر، بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌كی زۆری ژناندا زاوزێ بكات. نازانرێت ئایا ئه‌فلاتۆن ئه‌وه‌ی بۆ پاداشت كردنی راسپاردهكاران كردووه كه بۆ ئه‌وه‌ی زۆر باش خزمه‌تی كۆمار بكه‌ن یان ویستویه‌تی ئه‌و نه‌وانه زۆر بكات، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خزمه‌تی باش به‌ڵگه‌یه بۆ باڵابونی عه‌قڵ.
ئه‌فلاتۆن رێگه‌ی نه‌داوه به چینه‌كان تێكه‌ڵاویی سێكسی بن، ژن و پیاوی هه‌ر چینێك نه‌رۆیشتوون بۆ لای چینێكی تر , وه‌كو ئه‌وه‌ی ویستبێتی هه‌ر چینێك نه‌وه‌ی تایبه‌تی خۆی هه‌بێت به سیفه‌تی تایبه‌تی خۆیانه‌وه.
وه‌كو وتمان ئه‌فلاتۆن كه‌سێكی خاوه‌ن هه‌وه‌سی ئهسپهرتی بوو ، رقی له لاوازی و نه‌خۆشی بوو، ده‌یوت هه‌موو منداڵانی نه‌خۆش بكوژرێن و ژماره‌ی نه‌وه‌كانی چینی كرێكاران دیاری بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی زۆر نه‌بن نه‌وه‌ك ده‌غڵ و دانی زۆر به‌كار بێنن.
به‌ڵام په‌روه‌ردی راسپاردهكاران به‌و په‌روه‌رده گریكیه ناسراوه‌ی زه‌مانی ئه‌فلاتۆندا بێت، له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌مواركردنه‌وه‌ی كه سیستمه‌كه‌ی پێویستیی بوو . راسپاردهكاران خێزانیان نه‌بێت منداڵه‌كانیان راده‌ستی خه‌ڵكانی په‌روه‌رده‌كار ده‌كرێن ، بۆ ئه‌وه له‌شولاریان وه‌رزشیانه رابهێنرێت و عه‌قڵیان به مۆسیقا گۆش بكرێت، تاوه‌كو ته‌مه‌نی منداڵیان ته‌واو ده‌كه‌ن و گه‌وره ده‌بن. ئینجا مندالً جۆره‌ها مه‌عریفه‌تی له رێگه‌ی یاریه‌وه فێرده‌كرێت، به شێوه‌یه‌ك كه هه‌ست نه‌كات ته‌نها به فێربونه‌وه هیلاك ده‌بێت، به‌ڵكو ئه‌و له كاتی یاریكردندا به خۆشحاڵیه‌وه فێر ده‌بێت. ئه‌گه‌ر بكاته ته‌مه‌نی گه‌نجی سیستمێكی فێربونی دیكه‌ی بۆ داده‌نرێت، ئینجا هه‌ر ماوه‌یه‌كی بۆ ئه‌ویتر تاقی ده‌كرێته‌وه، هیچ كه‌سێك له‌مانه ناچنه چینی راسپاردهكاران، جگه له‌وانه‌ی له تاقیكردنه‌وه‌كاندا شایانی ئه‌وه‌بن حكومه‌تی شار به‌رێوه‌به‌رن. راسپاردهكاران له شوێنێكدا ده‌ژین شیّوه سه‌ربازگه‌یه، نابێت هیچ كه‌سێك خانوو یان كۆگای هه‌بێت، بۆیان نیه هیچ شتێكیان هه‌بێت جگه له‌و پێویستیانه‌ی كه مرۆڤ ناتوانێت بێ ئه‌و شته زه‌روریانه بژێت. ئه‌وان پاداشتێكی ئه‌وتۆ وه‌رده‌گرن كه به‌شیان بكات، نه هه‌ست به نه‌بوونی بكه‌ن و نه‌شگه‌ن به حاڵه‌تی رابواردن و به به‌فیرۆدانی ماڵ‌و سامان. پێكه‌وه خواردن ده‌خۆن و زێر و زیویان نابێت. مه‌به‌ست له‌م سیستمه هه‌مووی ئه‌وه‌یه كه راسپاردهكار ده‌ست پاك بێت و هیچ كارێكی تایبه‌تی به‌دوور له كاروباری شار سه‌رقاڵی نه‌كات و لابدات له راو بۆچونی كاروباری حكومه‌ت، له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی خۆی. هیچ خزمێكی نیه لایه‌نگیری بكات یان كورٍێكی نیه سامانی بۆ كۆبكاته‌وه و هه‌روه‌ها تێكه‌ڵی خه‌ڵك نابێت و جگه له چینه‌كه‌ی خۆی له‌گه‌ڵ كه‌سی تردا ناژێت، بۆیه ئه‌سته‌مه هاورێیه‌تی بكات و تێكه‌ڵیه‌ك بكات دووری بخاته‌وه له ده‌ست پاكی.
راسپاردهكاران له گهنجیتیاندا له چینی جه‌نگاوه‌راندا ده‌بن، خه‌ریكی رێككردنی له‌شولاری خۆیان و رۆشنبیركردنی عه‌قڵیان ده‌بن، كه گه‌یشتنه ته‌مه‌نی بیست و پێنج ساڵی سه‌رۆكایه‌تی هه‌ندێك به‌شی سوپایان پێده‌سپێرن و له‌سه‌ر وه‌رگرتنی ئه‌زمون رادێن. ئه‌گه‌ر بگه‌نه ته‌مه‌نی سی ساڵی و له تاقیكردنه‌وه قورسه‌كان ده‌ربچن، ده‌بن به راسپاردهكار . له‌وێدا كاریان له خوێندنی فه‌لسه‌فه و دانانی سیستمی حوكم كورت ده‌بێته‌وه.
كاری تایبه‌تی راسپاردهكار ده‌ركردنی یاسا نیه به‌ڵكو داهێنانی سیستمی حوكمه، یان دانانی ده‌ستوری شاره، بۆ ده‌سته‌به‌ر كردنی ئازادی تاكه‌كان. ئازادی خه‌می یه‌كه‌میانه، وه‌كو چۆن ئه‌فلاتۆن و ئه‌وانه‌ی دوای ئه‌و گرنگیان پێده‌دا و هكو گرنگترین شت كه پێویسته گرنگی پێبدرێت. بۆیه پاراستنی ئازادی ده‌درێته ده‌ست ئه‌و راسپاردهكارانهی كه وافهرزه له‌سه‌ریان سیستمێك دابهێنن نه‌توانرێت یاری پێ بكرێت. له شاره‌كه‌ی ئه‌فلاتۆن خه‌ڵك خۆی حوكمی خۆی ده‌كات ، به‌ڵام راسپهردهكاران ده‌ستوریان بۆ داده‌نێن، ئه‌گه‌ر بۆ چینی كرێكار بێت یان چینی جه‌نگاوه‌ران، ئه‌وان زیاتر له‌وه‌ی فهرمانرهوابن وه‌كو سه‌رپه‌رشتیكار كارده‌كه‌ن. ئه‌گه‌ر ببینن كه ئه‌و ده‌ستوره‌ی بۆ نمونه بۆ چینی كرێكار دانراوه پێویستیه‌كانیان ناهێنێته‌دی ده‌یگۆرن بۆ یه‌كێكی تر. ئه‌م فیكرانهش له كۆماردا ئاڵۆزتره. ئه‌فلاتۆن باوهرٍی وایه كه ئه‌م گه‌ردونه‌ی به‌رده‌ست كۆمه‌ڵه فیكرێكه له پێش ئه‌ودا بوون، لای ئه‌و وه‌كو بنه‌چه و روح وایه. ئه‌م فیكرانه شتێكی جێگیرن. به‌ڵام شته هه‌ستپێكراوه‌كان كه هه‌ستیان پێ ده‌كه‌ین نامێنن. بۆ نمونه ئێستا به پێنوسێكی هه‌ستیار ده‌نوسم، ده‌شێت فیكره‌ی پێنوسه‌كه له پێش ماده‌ی پێنوسه‌كه بێت. فیكره‌كه جێگیره به‌ڵام نه‌ریته‌كه نامێنێت. لێره‌وه ئه‌فلاتۆن گرنگی به بیركاری ده‌دات. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌مووی فیكره. ئه‌و بۆ هه‌ر كه‌سێك كه نیازی حوكم كردنی خه‌ڵك بێت به‌زه‌رووره‌تی ده‌بینێت. ئینجا قوتاتبیان له پاش خوێندنی فیكره‌كان ده‌چنه نێو كۆمه‌ڵگاوه، ئه‌وه‌یان له‌سه‌ره كه هه‌ریه‌كێكیان چۆن بۆی بلوێت به ههوڵًی تاكانه‌ی خۆی بژێت. ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر په‌نجا كه‌سیش بكه‌نه راسپاردهكاری ده‌وڵه‌ت، به‌ڵام ئه‌فلاتۆن قه‌ناعه‌تی به هه‌موو ئه‌مانه نیه، به راشكاوی ده‌ڵێت ( ده‌بێت په‌روه‌رده له پِاش له‌دایكبوون ده‌ست پێبكات) بۆیه ده‌بێت دایك و باوك ساغ و سه‌لامه‌ت بن. ده‌بێت پیاو له نێوان بیست وپێنج بۆ سی ساڵی هاوسه‌رگیری بكات. كوڕی زۆڵ یان به‌رهه‌می زینا ، ده‌بێت منداڵی ناته‌واو له پاش له‌دایكبونی بكوژرێت.
له‌وانه‌یه خوێنه‌ر هه‌ست به‌وه بكات كه ئه‌فلاتۆن له‌و وه‌همه‌ی بۆ نه‌هێشتنی هاوسه‌رگیری و موڵكداری له ناو هه‌ردوو چینی جه‌نگاوه‌ران و راسپاردهكاراندا خۆی راده‌ستی خه‌یاڵ كردووه . تا راده‌یه‌ك ئه‌مه راسته، به‌ڵام ده‌بێت بێته‌وه بیرمان كه قه‌شایه‌تی كریستیانی و به‌تایبه‌تی سیستمی یهسوعیهكان له‌سه‌ر ئه‌م شێوه‌یه رۆیشتوون. قه‌شه هاوسه‌ر و شتی تریشی نیه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌م سیستمه سه‌ركه‌وتو بوو. ئه‌گه‌ر لای مرۆڤ وه‌لانانی ویستی خودی هه‌بوو، قوربانیدانی به غه‌ریزه‌ی سێكسی و غه‌ریزه‌ی موڵكداری له پێناو خزمه‌تی ئایین ئاسان ده‌بێت، به‌ڵام ئه‌و كاره له پێناو خزمه‌تی مرۆڤدا ئاسان نیه . ئه‌گه‌ر له نێو مرڤدا كۆمه‌ڵێك خه‌ڵك هه‌بوون خۆیان بۆ خزمه‌تی خودا ترخان كردبێت ، خۆیان له كه‌نیسه زیندانی ده‌كه‌ن و به درێژایی ژیانیان لێی ده‌رناچن، ساته‌كانیان به نوێژ و خودا په‌رستی به‌سه‌رده‌به‌ن، ئایا هیچ كه‌سێكیان ئه‌وه‌ی له پێناو خوێندنی حیكمه‌ت و دۆزینه‌وه‌ی سیستم بۆ حكومت و ده‌سته‌به‌ری ئازادی تاك كردووه؟
ده‌بێت وانه‌زانین كه ئه‌فلاتۆن به ته‌واوی ته‌واوه‌تی راده‌ستی خه‌یاڵ بووه. ئه‌و ده‌یه‌وێت حوكمی خه‌ڵك به ده‌ست فه‌لسه‌فه‌وه بێت. ئه‌و به هه‌مان شێوه‌ی په‌یامبه‌ری ئیسلامی دوای ئه‌فلاتۆن وا یدهبینی كه منداڵ تێكه‌ڵه و پێكهاته‌یه‌كی باوكیه. ئه‌یویست له دهرئهنحامدا ئه‌وه بڵێت كه لهیرۆسهی هاوسه‌رگیریدا ده‌یبینێت ، بۆیه له په‌رۆشی ئه‌و بۆ ئه‌وه‌ی راسپاردهكار یان جه‌نگاوه‌ر بهدهستپاكی بمێنێته ده‌بێت هیچ كارێك نه‌كات ئه‌گه‌ر له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی شاره‌كه‌ی نه‌بێت، بۆیه هاوسه‌رگیریی هه‌ڵوه‌شانده‌وه. باسی قهشهكانمان كرد وه‌ك به‌ڵگه‌یه‌ك بۆ وازهێنانی سروشتی مروڤایه‌تی له مافی چێژوه‌رگرتن له هاوسه‌رگیری و موڵكداری. سوپای ئینكشاری لای توركه‌كان وه‌كو نمونه‌یه‌ك دێنینه‌وه، ده‌ڵێین په‌یوه‌ندی خێزانی له‌ئازایه‌تی خهڵَك كه‌م ده‌كاته‌وه . ئه‌م سوپایه له منداڵانی نه‌صرانیه دیله‌كان پێكهاتبوو، كه گه‌وره‌ده‌بوون نه‌یانزانی خێزانیان هه‌یه, ئه‌وه هۆكاری ئازایه‌تی و چاونه‌ترسیان بوو له شهرٍدا.
خه‌ونی تۆماس مۆر
پاش مردنی گریك ئازادی فیكری له سه‌رجه‌م جیهاندا مرد، جگه له تروسكاییه‌ك لای عه‌ره‌ب مایه‌وه، كه‌به پێی زه‌مان و شوێن تروسكه‌ی ده‌هات و ده‌كوژایه‌وه . گریكه‌كان بوێر بوون، له خه‌یاڵدا سه‌ركه‌شییان ده‌كرد و هیچ گوێیان به خوداوه‌ند و خه‌ڵك نه‌ده‌دا. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خوداوه‌ند و خه‌ڵك به هه‌ردووكیان ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌یان نه‌بوو كه دواتر په‌یدایان كرد، واته له پاش ده‌ركه‌وتنی كریستیان و ئیمبراتۆر و پاشا‌كان ده‌سه‌ڵاته‌كانیان په‌یداكرد. خوداوه‌نده‌كانی گریك ژماره‌یان زۆر بوو، هه‌ر یه‌كه‌یان تایبه‌ت بوو به كارێك، ئه‌م خوداوه‌ندانه ئه‌و رێزه‌ی خوداوه‌ندی كریستیان یان خوداوه‌ندی ئیسلامیان نه‌بوو، یان هیچ سه‌روه‌ریه‌كی ئۆتۆكراتیهكانیان نه‌بوو و هه‌موو شتێكیان نه‌زانی، بۆ ئه‌وه‌ی به‌سه‌ر خه‌ڵكدا بیسه‌پێنن. هه‌روه‌ها پاشای سه‌ركوتكه‌ری هاوشێوه‌ی فه‌رمانره‌وایی و سیاسه‌تی وڵاتان و شه‌ریعه‌ت دانه‌ریان نه‌بوو رێگری له خه‌ڵك بكات بیربكهنهو.
هه‌موو شتێك لای گریك نه‌بوو، بیروبۆچونیان به ئازادی دههردهبرٍی و به‌هه‌ر شێوه و ئاراسته و بۆ هه‌ر كوێیه‌كیان بویستایه مه‌له‌ی خۆیان ده‌كرد. فه‌یله‌سوفه‌كانیان هه‌ر شتێكیان بخرایه‌ته به‌رده‌ست به بێ رووگیری ده‌یاننوسی, هیچ سڵێكیان له ئایین نه‌ده‌كرده‌وه و له سه‌ركوتكردنی پاشاش نه‌ترسان . كه‌چی كریستیان و خوداوهندهكهی ده‌یانتوانی هه‌موو شتێك بكه‌ن و هه‌موو شتێكیشیان ده‌زانی. موڵكداری و فه‌رمانره‌وایی له ده‌ستی مرۆڤ ده‌رچوو و كه‌وته ده‌ستی خودا، هه‌روه‌ها له‌م دونیاوه ده‌رچوو بۆ ئه‌و دونیا. ، ئه‌گه‌ر ( ئه‌فلاتۆن) له‌به‌ر خه‌یاڵ فراوانی بواری زۆری دۆزیه‌وه و خه‌ونی به هێنانه‌ئارای موڵكداری و فه‌رمانره‌وایی سه‌ر زه‌وییه‌وه بینی، بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵك خۆشگوزه‌رانی به‌ده‌ست بێنن و خۆشحاڵ بن. ، مه‌سیحیه‌ت ئه‌م بواره‌ی ته‌سك كرده‌وه ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌هه‌شتی خۆشگوزه‌رانیی له‌و دونیا وه‌ك ئه‌ڵته‌رناتیڤێكی ئه‌م جۆره خه‌ونانه سه‌ر زه‌وی هێنایه ئاراوه . له چاوی مه‌سیحیه‌ت ئه‌م زه‌ویه جگه له‌وه‌ی خانه‌ی ناخۆشی و تاقیكردنه‌وه ی خه‌ڵك بێت بۆ گه‌یشتن به به‌هه‌شتی خۆگوزه‌رانی ئه‌و دونیا هیچی تر نیه. ئه‌مه‌ش هه‌مان دیدی ئیسلامه .
پاشای نه‌سرانیه‌كان و خه‌لیفه‌ی موسڵمانان رێگرێكی تر بوون له خه‌یاڵكردن و گهرٍان به‌دوای نمونه‌ی باڵای حكومه‌ت و شێوازه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كاندا. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی گهرٍان به‌دوای ئه‌م بابه‌تانه به‌ڵگه‌ی بێزاری بوو له‌و سیستمه‌ی هه‌یه و پاشا و خه‌لیفه‌ش رازی نابن ره‌خنه‌یان لێبگیرێت.
ئینجا رێنیسانسی ئه‌رۆپا هاته ئاراوه، ئه‌وروپا گهرٍایهوه بۆ باره كۆنه‌كه‌ی و وای لێهات كه گرنگی به مێژووی گریك بدات، فێری كهلتورهكهیان بێت و نوینه‌رایه‌تیی بكات، تاوه‌كو شێوازی گریكی نوێ بێته‌ئاراوه . وای لێهات زانا و فه‌یله‌سوفانیان له‌و باره‌وه پێشبینی بكه‌ن و و خه‌یاڵی لێبكه‌نه‌وه و خه‌ونی پێوه ببینن.
یه‌كێك له‌و خه‌ونبینانه( تۆماس مۆر)ی ئینگلیزی بوو، كه وه‌زیری هینری هه‌شته‌م بوو. خه‌ونه‌كانی له‌سه‌ر بناغه‌ی خهیالً دانه‌نابوو ، ئاگای له وڵاتان بوو ، له‌به‌ر درێژی پیاده‌كردنی سیاسه‌تی به‌شێك له حه‌قیقه‌ته سروشتیه‌كانی مرۆڤایه‌تی، خه‌ونه‌كانی له‌سه‌ر بناغه‌ی خه‌یاڵ دانه‌نابوو. بۆیه كهخهیاڵی ده‌كرد، خه‌یاڵه‌كه‌ی له‌سه‌ر بناغه‌ی حه‌قیقه‌ت ات بونیات ده‌نا.
پاڵه‌وانی خه‌ونه‌كه‌ی تۆماس مۆر پورتوغالی بوو، ناوی ( هیتلودای) بوو، زمانی گریكیی ده‌زانی, له‌سه‌ر سه‌ره‌رۆیی فیكری فه‌یله‌سوفانی ئه‌و زمانه راهاتبوو ، به‌ڵام ئه‌و ته‌نها پیاوی كتێب نه‌بوو، پیاوێكی ده‌ناسی ناوی ( فسبۆتیۆس) بوو ، له‌گه‌ڵ ئه‌ودا سه‌ردانی ئه‌مریكای باكوور و باشوور‌و دورگه‌كانی هیندی رۆژهه‌ڵات كرد، له‌وێدا ولاتێكی بینی كه ناكۆك بوو له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی له ولاته‌كه‌ی حۆی له‌سه‌ری راهاتبوو له رووی داموده‌زگه‌یی و سیستم و پێكهاته‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی . بۆیه باسی ئه‌و خه‌ونه‌ی كردووه كه له‌وێدا بینیویه‌تی...
هیڵتۆدای ده‌ڵێت سه‌ردانی دورگه‌یه‌كی كردووه له شێوه كه‌وانه‌یی بووه له ناوهرٍاستی ئۆقیانوسدا. ده‌وری كه‌نداوێكی گه‌وره‌ی داوه، كه درێژیه‌كه‌ی دوو سه‌د میل بووه، ئه‌و شێوه‌یه ئاسان بووه به‌رگری لێ بكرێت له هێرٍشی دوژمنان. 45 شاری تێدابووه، نزیكترین شاریان له‌یه‌كتر به‌دووری بیست و چوار میل بووه و دوورتریینیان به‌دووری رۆژه رێیه‌ك بووه. پایته‌ختی دورگه‌كه شارۆچكه‌یه‌ك بووه پێی وتراوه ( ئامۆرت)، هه‌ر یه‌ك له‌و شارانه ده‌سه‌ڵاتی كاروباری داداگهری به‌سه‌ر بیست كیلۆمه‌تر له ده‌وروبه‌ری خۆیدا هه‌بووه.
بناغه‌ی به‌سه‌ربردنی ژیان له‌م وڵاته‌دا له‌سه‌ر كشتوكاڵ وه‌ستاوه. هیچ كه‌سێكی تێدا نه‌بووه ئه‌م پیشه‌یه نه‌زانێت. له‌وێدا جوتیار هه‌بووه كه هه‌موو ژیانی له كێڵگه‌دا به‌سه‌ربردووه، هه‌ر یه‌كه‌و له‌وانه شاگوندێكی له شاردا هه‌بووه ، به‌ڵام له‌كاتی دره‌و و چنینه‌وه‌دا كرێكاریان بۆ هاتووه بۆ یارمه‌تیدانیان، هه‌ر شاگوندێكیان چل ژن و چل پیاوی تێدا بووه. هه‌ر ساڵێك بیست له‌وانه دهگهرٍانهوه بۆ شار به بیست دانه‌ی دیكه ئاڵوگۆرٍیان پێده‌كرا به‌وانه‌ی له شاره‌وه دێن بۆ شاگوندهكان بۆ ئه‌وه‌ی فێری كشتوكاڵ بن.
كشتوكاڵ له هه‌ردوو رووی ئابووری و به‌رهه‌مهێنانه‌وه‌ی پێشكه‌وتوو بوو، ئه‌وان ده‌زانن چۆن به رێگه‌ی پیشه‌سازی مریشك به‌رهه‌مبهێنن و ده‌زانن ئه‌و برٍه خۆراكه پێویستهی بۆ ژیانی خه‌ڵكی دورگه‌كه پێویسته چه‌ند بێت، بۆیه ئه‌وان به‌قه‌د ئه‌و برٍه یان تۆزێك زیاتر به‌رهه‌مدێنن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی سه‌رجه‌م خه‌ڵكی دورگه‌كه كشتوكاڵ ده‌زانن، له ماوه‌یه‌ك له ژیانیاندا كاریان له كشتوكاڵ كردووه ، به‌ڵام سه‌رجه‌میان پیشه‌ی تریشیان وه‌كو به‌نایی و بازرگانی و ئاسنگه‌ری و رستن و چنینیان هه‌بووه و ئه‌و كاره‌شیان كردووه. هه‌موو پیشه‌كان یه‌كسان بووه له به‌هادا و هیچ جیاوازیه‌كیان له نێواندا نه‌بووه و یه‌كێكیان له‌ویتر به باشتر دانانه‌نراوه. خه‌ڵك به پێی هه‌مان پیشه‌ی باوكیان رٍۆیشتوون. خێزانه‌كان پیاده‌ی پیشه‌كان ده‌كه‌ن نه‌ك تاكه‌كان. ئه‌گه‌ر هه‌ر كه‌سێك پیشه‌كه‌ی باوكی نه‌گرێته‌به‌ر و به لای پیشه‌ی تردا برٍوات، دهرٍوات بۆ لای خێزانێكی تر‌و ئه‌وانیش لای خۆیان دایده‌نێن و فێری پیشه‌كه‌یان ده‌بێت. ئه‌گه‌ر بیه‌وێت به‌م رێگه‌یه فێری پیشه‌ی دیكه ده‌بێت و كام پیشه‌یان بوێت ده‌یكات.
كاری دادوه‌ر له‌وه‌دا قه‌تیس ده‌بێت كه خه‌ڵك ناچار بكات بۆ كاركردن. ئه‌مه‌ش واتای ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت كه خه‌ڵكی دورگه‌كه شه‌و و رۆژ خۆیان به ئیشه‌وه هیلاك كردبێت، كاتی دیاریكراویان هه‌یه بۆ كار و پشودان. ئه‌وان هه‌شت كاژێر ده‌خه‌ون و شه‌ش كاژێر كار ده‌كه‌ن و ده كاژێره‌كه‌ی تر ئه‌وه‌ی بیانه‌وێت ده‌یكه‌ن. ئه‌م كاژێره كه‌مانه‌ی كار ده‌كه‌ن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌موو كه‌سێك ناچاره كار بكات. ئه‌وان سه‌رپه‌رشتیار و میر و سواڵكه‌ریان نیه كه له‌سه‌ر ئه‌ویتر بژین. هبچ كه‌سێك له‌و كاره ناچاریه نابورێت جگه له قوتابی له قوتابخانه و دادوه‌ر نه‌بێت.
له نێوان شار و شاگوند دا ئاڵۆگۆر ده‌بێت، هه‌موو مانگێك ئاهه‌نگێكی گه‌وره دهگێرٍن. جوتیاره‌كان ئه‌وه‌ی پێویستیان پێیه له به‌رهه‌می پیشه‌ی خه‌ڵكی شاره‌كان ده‌یبه‌ن و خه‌ڵكی شار ئه‌وه‌ی پێویسته له ده‌غڵودانی گونده‌كان ده‌یبه‌ن. ده‌بێت ئه‌م ئاڵۆگۆره سیستمی هه‌بێت، به‌ڵام هیتلۆدای باسی ئه‌م سیستمه‌ی نه‌كردووه.
شار له خێزانه‌كان پێكدێت، وه‌كو وتمان خێزانه‌كان نه‌ك تاكه‌كان پیشه‌سازی ده‌كه‌ن. هیتلۆدای ده‌ڵێت: هه‌ر شارێك دابه‌شكراوه بۆ چوار به‌ش و له ناوهرٍاستی هه‌ر به‌شێكدا بازارێك هه‌یه، ئه‌و به‌رهه‌مه پیشه‌سازیانه‌ی كه خێزانه‌كان ده‌یهێنن، ده‌یبه‌ن و هه‌ر جۆرێك له شوێنی تایبه‌تی خۆی داده‌نرێت، ئینجا باوكان دهرٍۆن هه‌ر شتێكیان پێویست بێت بێ به‌رامبه‌ر ده‌یبه‌ن، بێ ئه‌وه‌ی نرخه‌كه‌ی بده‌ن یان هیچ شتێك له جێگه‌ی ئاڵۆگۆرٍی پێ بكه‌ن.
(هیچ شتێك واناكات كه یه‌كێك داواكاری كه‌س ره‌تبكاته‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و شتانه‌ی دانراون زۆرن و هیچ ترسێكیش نیه كه كه‌سێك له پێویستی خۆی زیاتر ببات، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هیچ وروژاندنێك بۆ ئه‌وه نیه و ئه‌و به‌رهه‌مانه به به‌رده‌وامی هه‌یه).
ئینجا ده‌ڵێت، ترسی پێویستی هه‌ڵپه و چاوچنۆكی له ده‌روونی ئاژه‌ڵدا هان ده‌دات، له‌ناخی مرۆڤ له گه‌ڵ ترس‌دا خه‌سڵه‌تێكی دیكه هه‌یه كه ئه‌ویش لوتبه‌رزیه، مرۆڤ له‌و وه‌همه‌دا ده‌بێت كه ئه‌و له سه‌رووی خه‌ڵكی تره‌وه‌یه و هه‌ست به گه‌وره‌یی و مه‌زنێتی و شكۆداری زیاتر ده‌كات. به‌ڵام له‌وێدا كه‌س له توانایدا نیه له دورگه‌كه‌دا ئه‌وه ناكات.
تۆماس مۆر خه‌ون به فه‌راهه‌مبونی ژنان بۆ هه‌مووان نابینێت وه‌كو ئه‌وه‌ی ئه‌فلاتۆن خه‌ونی پێوه بینی, به‌ڵام خه‌ون به رێگه‌دان به خاوه‌ندارێتیه‌وه ده‌بینێت. ئه‌و بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م رێگه‌دانه بێنێته‌دی پاره ناهێڵێَت، خه‌ڵك پێویستیه‌كانیان به بێ پێدانی نرخه‌كه‌ی ده‌به‌ن.
هه‌موو ساڵَك دادوه‌ران ( ئه‌وان فهرمانرهوایانیشن) له ( ئارۆمۆت) ی پایته‌خت كۆده‌بنه‌وه و ته‌ماشای ده‌غڵودانی هه‌ر ناوچه‌یه‌ك ده‌كه‌ن و بۆ ئه‌و ناوچانه ده‌ینێرن كه پێویستیان پێیه و له زۆر ناوچه‌كانی دیكه‌دا زێده‌تر به‌رهه‌م هاتووه.
زێرٍ و زیو و جه‌واهێر هیچ به‌هایه‌كی نیه له لای خه‌ڵكی دورگه‌كه. بۆیه ئه‌و خه‌ونه‌ی كه تۆماس مۆر ده‌یبینێت به خه‌ونه‌كه‌ی یوحه‌نا ناپێورێت، له لایه‌ن جوانكاری و مرواریه‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئه‌م ده‌یه‌وێت له‌م جیهانه‌دا ئه‌م خه‌ونه بێنێته دی، به‌ڵام له ئاسمان نه‌بێت نایه‌ته دی. ئه‌وه‌ی نامۆیه پیاوی دونیا داوای مهلهكوتێك بكات به‌تاڵ بێت له جوانكاری و جه‌وهه‌ر كه‌چی پیاوی ئایین داوای ئه‌وانه‌ی له ئاسمان ده‌كات. (ئارۆمۆت) پایته‌ختی دورگه‌كه له‌سه‌ر تهپهیهكه شورای له‌ده‌وردا و خانووه‌كانیشی له‌سه‌ر ریكه ریًیهكدان ته‌نانه‌ت وه‌كو تاكه بینایه‌ك ده‌رده‌كه‌وێت، پانی جاده‌كه بیست پێیه، له پشته‌وه‌ی هه‌ر خانویه‌ك باخچه‌یه‌كی تێدایه كه دانیشتوانه‌كه‌ی گرنگی پێده‌ده‌ن و له ئه‌ستۆی ده‌گرن بۆ ئه‌وه‌ی به سه‌وزی وبه‌رده‌وام به‌گه‌شاوه‌یی بمێنیته‌وه. له هه‌ر جاده‌یه‌كدا هۆڵی تایبه‌تی هه‌یه له دووری یه‌كسان بۆ خانووی خه‌ڵكه‌كه بنیاتنراوه كه دادوه‌ران( فه‌رمانره‌وایان) تێیدا نیشته‌جێن، هه‌ریه‌كه‌یان كاروباری سی خێزانی له‌به‌رده‌سته نیوه‌یان له‌سه‌ر لایه‌كی جادهكهن و نیوه‌كه‌ی دی له‌ودیوی جادهكهن.
هه‌موو دانیشتوانه‌كه له‌م هۆڵانه خواردنی خۆیان ده‌خۆن، ژنانی سی خێزانی یه‌ك له‌دوای یه‌ك به ریز چێشت لێده‌نێن . له‌ته‌نیشت هه‌ر هۆڵێكه‌وه په‌رستگایه‌ك و شوێنێكی دیكه هه‌یه بۆ یاری ئه‌و منداڵانه‌ی كه دایكیان چێشت لێده‌نێن .
با ئێستا ته‌ماشای حكومه‌تی ئه‌م دورگه‌یه بكه‌ین ، خێزان بناغه‌ی كۆمه‌ڵگه‌یه. هه‌ر سی خێزانێك هه‌موو ساڵێك دادوه‌رێك هه‌ڵده‌بژێرن, هه‌ر ده دادوه‌ر سه‌رۆكێكیان هه‌یه. هه‌موو دادوه‌رانی دورگه‌كه كه ژماره‌یانه 200 دادوه‌ره میرێك هه‌ڵده‌بژێرن، به درێژی ژیان له شوێنی خۆیدا ده‌بێت، ئه‌گه‌ر خه‌ڵكه‌كه نه‌یانه‌وێت لایده‌ن. بۆ ئه‌وه‌ی رێگری بكرێت له میر یان خهڵكیتر كوده‌تا دژی سیستمی حوكم بكه‌ن، هه‌ر پرۆژه‌یه‌ك له ئارابێت ده‌خرێته به‌رده‌ست سه‌رجه‌م دانیشتوان. دادوه‌ر ده‌یخاته به‌رده‌ست ئه‌و سی خێزانه‌ی سه‌ر به‌ون، ئینجا گفتوگۆی له‌سه‌ر ده‌كه‌ن و دواتر ئه‌و بریاره‌كه‌یان بۆ ئه‌نجومه‌نی پیران به‌رزده‌كاته‌وه. وه‌ك ده‌بینیت خێزان ته‌نها ماڵێك نیه به‌ڵكو هه‌روه‌ها یه‌كه‌یه‌كی پیشه‌سازی و سیاسیشه. به‌م شێوه‌یه ئه‌م پرۆسه‌یه ده‌بێت به رێسایه‌كی سیستمی دیموكراسی له هه‌ڵبژاردنی حكومه‌ت و ده‌سته‌به‌ری مانه‌وه‌ی ده‌كات .
به‌ڵام ئه‌م خه‌ونه شتی وای تێدایه كه شایانی ره‌خنه لێگرتنه و تۆماس مۆر نه‌یتوانی له حوكمی ژینگه‌كه‌ی خۆی ده‌ربچێت. دركی به‌وه نه‌كردوه كه دانیشتوان زۆر ده‌بن، له‌گه‌ڵ گرنگیدان به ته‌ندروستی خه‌ڵك و پێویستی به زۆری خواردن بۆیان, ده‌بێته هۆكاری بێسنووری ژماره‌ی دانیشتوان و پێویستیان به برٍی خۆراكی زیاتر به‌گشتی. ئه‌مه‌ش هه‌ڵه‌یه‌كی تۆماس مۆره و ده‌بێت لێی نه‌گیرێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی مردن له‌و كاته‌دا ئه‌وه‌ند زۆربووه نزیكبووه له ژماره‌ی له‌دایكبوان. هیچ خه‌یاڵ له‌وه نه‌كراوه‌ته‌وه له‌دایكبون له كۆمه‌ڵگه‌یه‌كدا سنووردار بكرێت.، هه‌رچه‌ند ژیری ئه‌فلاتۆن وای لێ‌كرد حسابی ئه‌م ئه‌گه‌ره‌ش بكات و رایسپاردوه كه ئه‌وانه‌ی زیادبن بكوژرێن.
له پرسه‌كانی تر ئه‌وه ده‌رده‌كه‌وێت كه تۆماس مۆر چاره‌سه‌ری ئه‌و شتانه‌ی كردووه، ئه‌وه‌ی تێدایه كه ئاستی نمونه‌ی باڵا لای ئه‌و تا ئه‌و راده‌یه به‌رز نه‌بووه كه ئَێمه خه‌یاڵی لێ ده‌كه‌ینه‌وه. ئه‌مه‌ش به‌تایبه‌تی له چاره‌سه‌ری مه‌سه‌له‌ی گواستنه‌وه‌ی خه‌ڵكه‌كه له شوێنێكه‌وه بۆ ئه‌ویتر و مه‌سه‌له‌ی جه‌نگ ده‌رده‌كه‌وێت. له مه‌سه‌له‌ی گواستنه‌وه‌دا، وا دانراوه كه تاك كارێكی هه‌بوو له لایه‌ن میری دورگهكهوه رێگه‌ی پێده‌درێت. ئه‌گه‌ر هه‌ر كه‌سێك زیاتر له رۆژێك دیارنه‌بوو، ده‌بێت پیشه‌كه‌ی له‌و شوێنه پیاده‌بكات كه بۆی دهرٍوات. ئه‌گه‌ر هه‌ر كه‌سێك بدۆزێته‌وه به‌ڵگه‌نامه‌ی گواستنه‌وه‌ی پێ نه‌بێت، سزا ده‌درێت. ئه‌گه‌ر ئه‌مه دوباره بكاته‌وه، وه‌كو كۆیله مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت.لای خوێنه‌ر وا ده‌رده‌كه‌وێت كه تۆماس مۆر بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌م مه‌سه‌له‌یه هیچ گرنگیه‌كی به بیركردنه‌وه‌ی جددی نه‌داوه، یان ویستویه‌تی كۆیله به‌ده‌ست بێنێت بۆ دورگه‌كه. ئه‌وه‌ی ده‌بینی لێره‌دا ئه‌وه‌یه كۆمه‌ڵێك پیشه هه‌ن خه‌ڵك پێویستیان پێیه و خه‌ڵكه‌كه به كارێكی سروشتی نازانن و به دڵخوازی خۆیان پیاده‌ی ناكه‌ن، وه‌كو سهربرٍینی ئاژه‌ڵان و پاك كردنه‌وه‌ی رێگه‌وبان و له‌و شێوه ئیشانه ، بۆیه كۆیله‌كان به‌م كارانه تاقی ده‌كرێنه‌وه و، له سیستمی ئه‌م جۆره كۆمه‌ڵگه‌دا بێكهڵكترین كاریان بۆ كۆیله‌كان ده‌دۆزیه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی تاكه‌كانیان له‌و كاره پیسانه دوور بن. به‌ڵام ئه‌و شتێكی تری له‌بیرچوو، ئه‌وه بوو كه به‌سه‌ربردنی ژیان له‌گه‌ڵ كۆیله كاریگه‌ریی له‌سه‌ر گه‌وره‌كان هه‌یه. ئه‌گه‌ر له گه‌ڵ سه‌ركوتكردنی كۆیله له لایه‌ن گه‌وره‌وه رابێن، ئه‌وا له نێوان میرو گه‌وره‌ش رادێن.
به‌ڵام به مه‌رج رێگه‌ی به شهرٍ ده‌دات، له‌و مه‌رجانه‌ش به‌رگری له زه‌وی و، چه‌وسانه‌وه‌ی بازرگانانی بیانی و، رێگری له میله‌تان له كۆچكردن بۆ ولاتێك كه بتوانرێت كشتوكاڵ له زه‌ویه‌كه‌یدا بكرێت و كه‌س نه‌بێت له‌خه‌ڵكه‌كه‌ی كشتوكاڵی تێدا بكات. خوێنه‌ر له‌م مه‌رجانه‌ی تۆماس مۆر وا تێده‌گات كه‌باس له‌و رووداوانه ده‌كات كه‌وا له سه‌رده‌مه‌كه‌ی ئه‌ودا روویداوه. ئه‌مریكا زۆر تازه دۆزرابووه‌وه، كۆچكردن بۆ ئه‌وێ به‌رده‌وامبوو. له به‌نده‌ره‌كاندا ده‌ست به‌سه‌ر كه‌شتی بازرگاناندا ده‌گیرا و كاڵای سه‌ر كهشتیهكانیش راورووت ده‌كرا . به‌ڵام سوپا له‌سه‌ر رێگه ( یۆجینی) دادهمهزا، ئه‌و خراپترین پیاوانی ریز ده‌كرد بۆ ئه‌وه‌ی بیاننێرێت بۆ جه‌نگ، ئه‌گه‌ر بكوژرێن، وه‌كو چۆن جوتیار گژوگیای زیانبه‌خش له كیڵگهكهی هه‌ڵده‌كه‌نێت، میله‌ت له نه‌مانی ئه‌م بێ كهڵكانهش قازانج ده‌كات.
با ئێستا ته‌ماشای مه‌رجه‌كانی هاوسه‌رگیری و ئایین بكه‌ین. خهلًكی ئه‌م دورگه‌یه ریگه به كورٍ و كچ ده‌ده‌ن له پێش هاوسه‌رگیری به‌رووتی یه‌كتر ببینن. بۆ جیابونه‌وه دوو هۆكار هه‌ن: یه‌كه‌م زینا، دووه‌م لادانی یه‌كێك له‌و دوانه، ژن یان مێرد له‌ویتر، به شێویه‌ك كه نه‌توانرێت راست بێته‌وه. ئه‌گه‌ر زینا بكات به كۆیله كردن حوكمی له‌سه‌ر ده‌درێت، ژن بێت یان پیاو ناتوانێت جارێكی تر هاوسه‌رگیری بكات.
ئه‌مه خه‌ونی تۆماس مۆر بوو, هیچ بیرێك یان خه‌یاڵێكی قووڵی داهێنراوی تێدا نیه ، به‌ڵام تاكه فیكرێك له پشت پێشنیارهكانیهوه بێت ئه‌ویش زاڵبونی مرۆڤه به‌سه‌ر موڵك و تفاقهكانیدا و چێژی لێ ده‌بینێت، نه‌ك خۆی كۆیله‌ی ئه‌و مولًك وماڵهی بێت و هه‌موو ژیانی به كۆكردنه‌وه و هه‌ڵگرتنی به‌سه‌ر ببات و هه‌موو هه‌وڵی بۆ پاراستنی بێت و پاسه‌وانی بكات و گرنگی پێ بدات، كه به موڵكی خۆی دایده‌نێت، به‌وه‌ش حسابی وا ده‌كات كه ته‌نها بۆ خۆی موڵكداری ده‌كات. له حه‌قیقه‌تدا ئه‌و موڵك و ماڵه‌یه كه ژیانی ده‌دزێت، ئه‌و ده‌بێته كۆیله و موڵكی كاڵاكان، بۆیه پاره و دراو هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئامرازێكی كۆكردنه‌وه و هه‌ڵگرتنی موڵك وماڵه.
وا فه‌رزه له‌سه‌ر هه‌مووان كه له كشتوكاڵ كار بكه‌ن، ئه‌گه‌ر ماوه‌كه‌ی هه‌چه‌ند بێت، تاوه‌كو هه‌موو مرۆڤێك هه‌ست بكات كه به‌رهه‌مهێنه، ئینجا فه‌رزه له‌سه‌ر هه‌ر كه‌سێك ئه‌گه‌ر كشتوكاڵ نه‌كات له پیشه‌یه‌كدا كار بكات و شتیًك دروست بكات. ئبنجا سه‌رجه‌م كاڵاكان ده‌خه‌نه به‌رده‌ست خه‌ڵكه‌كه بۆ ئه‌وه‌ی چیان پێویست بێت بیبه‌ن و ترسیان له‌وه نیه كه كه‌سێك ده‌ست بخاته سه‌ریان و له پێویستی خۆی زۆرتر ببات و كۆی بكاته‌وه.
به‌ڵام كاتی بێكاری زۆره، له فێربونی زانست و ئاداب به‌سه‌ر ده‌برێت، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو كه‌سێك به‌وه‌ی ده‌یخوێنێت یان گفتوگۆی له‌سه‌ر ده‌كات زیهنی پێشبخات.
ئه‌ندریا و خه‌ونه‌كه‌ی
( یۆحه‌نا ڤانتین ئه‌ندریا)جێرمهنییهكی كریستیان بوو. ویستی مه‌ده‌نیه‌تی كریستیان له خه‌ونه‌كه‌یدا پراكتیزه بكات ، وه‌كو چۆن پیاوی باوهرٍداری ئه‌م ئایینه خه‌یاڵ ده‌كات. به‌ڵام هه‌روه‌كو هه‌موو پیاوانی ئایینی، زۆرجار له خه‌ونه‌كه‌ی هه‌ڵده‌سێت و زاری ئامۆژگاریانه‌ی به‌سه‌ردا زاڵه. به‌رده‌وام خه‌ریكی ئامۆژگاریه تا ئه‌و راده‌یه‌ی گوێگر بێزار ده‌كات.
خه‌ونه‌كه‌ی به‌وه ده‌ست پێده‌كات كه باسی حكایه‌تی كۆچكردنی له ده‌ریادا ده‌كات و چۆن كه‌شتیه‌كه‌ی به‌ر تاشه‌به‌رده‌كانی دورگه‌كه ده‌كه‌وێت ئه‌وێ ده‌بێته شانۆی ئه‌م خه‌ونه و له‌وێدا كه‌شتیه‌كه تێكده‌چێت. له‌م دورگه‌دا شاری ( كریستیان‌و پۆلس) یان شاری مه‌سیحیه‌ت هه‌یه. هه‌ركه‌سێك بیه‌وێت بچێته نێو ئه‌م شاره‌وه ، یه‌كه‌م جار خه‌ڵكه‌كه له‌سه‌ر چاكه‌كاری و ئه‌خلاق و رۆشنبیریی تاقیی ده‌كه‌نه‌وه. كه هیچ شتێكی ناكۆك له‌گه‌ڵ یه‌كدا لێی نه‌بینن رێگه‌ی پێ ده‌ده‌ن بچێته شاره‌كه‌وه.
با ئێستا وه‌سفی ئه‌م شاره‌ت بۆ بكه‌م: شێوه‌ی چوارگۆشه ئاسایه و درێژی هه‌ر لایه‌كی 700 پێ یه. به چوار شوره و قولله ده‌وره‌دراوه و توندكراوه .. بۆیه به‌سه‌ر چوار ئاراسته‌كانی جیهاندا دهرٍوانێت. دیواری خانوه‌كانی به دوو ریز دروست كراوه. به‌ڵام كه ته‌ماشای بینای فه‌رمانگه‌ی حكومه‌ت و كۆكاگان بكه‌یت ده‌بینیت له چوار ریز و به شێوازی توندوتۆلتر دروست كراون، جگه له جاده‌یه‌ك و بازارٍێك له ته‌رزی یه‌كه‌م، هیچی دیكه‌ی تێدا نیه. له ناوه‌راستی شاره‌كه په‌رستگایه‌كی بازنه‌یی هه‌یه تیره‌كه‌ی 100 پێیه, هه‌ر خانویه‌كی ئه‌م شاره له سێ نهۆم پێكهاتووه. هه‌مویان بهلهكۆنیان هه‌یه و به‌یه‌كه‌وه به‌ستراونه‌ته‌وه . به شێوه‌یه‌كی گشتی خانوه‌كان هاوشێوه‌ی یه‌كترن . هیچ زیاده‌رۆیی و به فیرۆدان كه‌ره‌سته و شتی پۆخڵ له‌وێدا بوونی نیه. بای پاك و بێگه‌رد به ناو سه‌رجه‌م خانوه‌كاندا دهسورٍێتهوه، ژماره‌ی دانیشتوانی ئه‌م شاره‌دا چوارسه‌د كه‌س ده‌بێت، به هێمنی و ئاشتی و باوهرٍداری ده‌ژین. سه‌رجه‌م خه‌ڵكی دورگه‌كه تایبه‌تمه‌ندن به كاری كشتوكاڵی و كارگه‌وه.
شاری مه‌سیحیه‌ت له رووی پیشه‌سازیه‌وه به‌سه‌ر سێ به‌شدا دابه‌ش ده‌بێت. یه‌كێك بۆ پیشه‌سازیه سوكه‌كان كه پێویستی به ئاگر نیه، یه‌كێكی دیكه‌ی بۆ ئه‌و پیشهسازیهیه كهههروهها پێویستی به سوته‌مه‌نی نیه به‌ڵام ئاگری تێدا ده‌مێنێته‌وه، به‌شی سێیه‌م بۆ به‌خێوكردنی ئاژه‌ڵ و پێویستیه گوندیهكانه. مه‌به‌ست له‌م به‌شه بۆ ئه‌وه‌یه كه پیشه‌سازیه‌كان زه‌ره‌ر به‌و خه‌ڵكه نه‌گه‌یه‌نن كه له ته‌نیشتیانه‌وه نیشته‌جێن و، به بێ هیچ رێكخهرێك له هه‌موو شاره‌كه‌دا دابه‌شبوون. ئه‌و كرێكارانه‌ی بۆ ئه‌وێ ده‌برێن، وه‌كو ئاژه‌ڵ بهرٍێناكرێن، به‌ڵكو ئه‌وان پێشتر فێركراون و ( مه‌عریفه‌تی راسته‌قینانه‌ی مه‌سه‌له بیركاریه‌كان ) یان به‌ده‌ست هێناوه. تیۆری خاوه‌ن خه‌ونه‌كه ، له زه‌رووره‌تی ئه‌م په‌روه‌رده زانستیه‌ی كارگه‌كان ئه‌وه‌یه : (تۆ كه كه‌ره‌سته و ماتریاڵ به تاقیكردنه‌وه شیی نه‌كه‌یته‌وه، ئه‌گه‌ر په‌ند له كه‌موكورتیی زانیاریه‌كانت به چاك كردنی ئامێره‌كانت قهرهبونهكهیتهوه، هیچ سودێكت نابێت ).
ئه‌مه‌ش سه‌رنجێكی سهرسورٍهێنهره له دیدی ئه‌ندریادا، كه باس له سودی زانست له پیشه‌سازی و توانای فێربوونی پیشه‌وه‌ر ده‌كات، هه‌ردوكیان ئامانج و مه‌به‌ستێكن تاوه‌كو ئهمرٍۆش له هه‌موو ولاتانی شارستانی نه‌هاتونه‌ته‌دی، به‌ڵكو هه‌ندێك كه‌س هه‌ن باوهرٍیان پێی نیه. ئه‌مه‌ش وه‌سف كردنێتی بۆ پیشه‌سازی: ( كاركردنیان یان وه‌كو له‌وێدا ده‌ڵێن: بهكارهیًنانی ده‌ستیان: له‌سه‌ر ته‌رزێكی تایبه‌تی ده‌روات به‌رێوه، هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی دروست ده‌كرێن ده‌برێن بۆ كۆگایه‌كی گشتی, پیشه‌وه‌ر دێت و ئه‌وه‌ی پێویستی پێیه بۆ كاره‌كه‌ی بۆ ماوه‌ی هه‌فته‌ی داهاتووی ده‌یبات، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له راستیدا شار یه‌ك كارگه‌یه و شتی جۆراوجۆر دروست ده‌كات). ئه‌گه‌ر له كۆگاكه‌دا برٍێكی زۆر له دروستكراوه‌كان كۆكرابنه‌وه، رێگه به پیشه‌وه‌ر ده‌درێت له كۆت‌و به‌نده‌كانی كاره‌كه‌یان ده‌ربچن و زیهنیان به‌كاربێنن بۆ هه‌ر شتێك بیانه‌وێت.. هیچ كه‌سێك پاره هه‌ڵناگرێت، له لای ئه‌وان پاره هیچ سودێكی نیه.له‌گه‌ڵ ئه‌وشدا كۆمار كۆگای خۆی هه‌یه. دانیشتوانیش له‌م لایه‌نه‌وه تایبه‌تمه‌ندی یه‌كسانیان هه‌یه، هیچ كه‌سێكیان پاره‌ی زۆرتری له‌ویتر نیه، به‌ڵام به به‌هێزی زیهنیان و به ئه‌خلاق و و لێهاتوویی و شیاویان به‌راورد ده‌كرێن. ژماره‌ی كاژێره‌كانی كاركردنیان كه‌مه، له‌گه‌ڵ ئه‌وشدا ئه‌وان لایه‌نی زۆری كاره‌كان ته‌واو ده‌كه‌ن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زۆر شوره‌ییه بۆ یه‌كێك له‌و ماوه‌یه زیاتر پشووبدات كه رێگه‌ی پێده‌درێت. له‌وێشدا ئه‌ركی نیشتمانی هه‌یه كه دانیشتوان له‌گه‌ڵ پیشه‌وه‌ران پێی هه‌ڵده‌ستن، وه‌كو چاڵ كه‌ندن و درهوكردن و رێگه دروست كردن و به‌نایی و فرٍێدانی پیسایی و خۆڵ و خاشاك بۆ ئاوه‌رۆكان.
به‌ڵام بازرگانیی ده‌ره‌كی نادرێته ده‌ستی كه‌سێك بۆ خۆی كاربكات، به‌ڵكو له لای ده‌سته‌یه‌كه له لایه‌ن شاره‌وه داده‌مه‌زرێت. مه‌به‌ست له‌م بازرٍگانیه زیادكردنی سامان و قازانج نیه، به‌ڵكو بۆ هێنان و ئاڵوگۆركردنی ئه‌و كاڵایانه‌یه له هه‌موو وڵاتاندا هه‌ن و له (شاری مه‌سیحیه‌ت) دروست ناكرێن .
بناغه‌ی ئه‌م سیستمه لای ئه‌ندریا خێزانی مه‌سیحیه. هه‌ر كورٍه گه‌نجێك ده‌گاته ته‌مه‌نی بیست و چوار و هه‌ر كچێك ده‌گاته هه‌ژده سالًَ، هاوسه‌رگیری ده‌كات و له‌گه‌ڵ منداڵه‌كانیاندا خێزانی نوێ داده‌مه‌زرێنن.
هیچ شتێك نیه قورسایی بخاته سه‌ر ژن و مێرده‌كه، تانه‌نات كه‌ره‌سته‌كانی ماڵی نوێ به بێ نرخ ( بهخۆرٍایی) حكومه‌ت پێیان ده‌به‌خشێت. ئه‌م كه‌ره‌ستانه ساكارن و ژن ده‌توانێت به بێ هیلاكبون پاكیان بكاته‌وه، بۆیه له شاری مه‌سیحیه‌ت خزمه‌تكاری ماڵان نیه. ژنان به خۆیان ئه‌وه فێرده‌بن، مێرد له كاری ماڵدا یارمه‌تی ژنه‌كه‌ی ده‌دات جگه له درومان و شت شتن. ئینجا له‌وێدا چێشتخانه‌ی گشتی هه‌یه، ئه‌گه‌ر ژن هیچ چێشتێك بۆ خۆی لێنه‌نێت، هه‌ر چێشتێكی بوێت پێی ده‌به‌خشرێت.
به‌ڵام منداڵ تاوه‌كو ته‌مه‌نی شه‌ش ساڵان له ژێر سه‌رپه‌رشتی دایكی‌دا ده‌مێنێته‌وه، دوای ئه‌وه ده‌چێته قوتابخانه و تاوه‌كو ته‌مه‌نی گه‌نجێتی له ژێر سه‌رپه‌رشتی ئه‌ودا دهبیًت. ئه‌م قوتابخانانه باشترین مامۆستای ده‌بێت. باوكان هه‌ر كاتێك بیانه‌وێت ده‌توانن منداڵه‌كانیان ببینن. به‌ده‌ر له كاتی خوێندن، منداڵه‌كان كاری ده‌ستی ده‌كه‌ن وخاوه‌نی به‌هره‌ی زانستی و هونه‌ری ده‌بن، هه‌ر كه‌سه‌و ئه‌وه هه‌ڵده‌بژێرێت كه له‌گه‌ڵ مۆركی خۆیدا بگونجێت. منداڵ كاتی بێ ئیشی به وه‌رزشی له‌شجوانی ده‌باته‌سه‌ر. به بۆچونی ئێمه له قوتابخانه‌كانی ( شاری مه‌سیحیه‌ت) دوو شتی خاوه‌ن تایبه‌تمه‌ندی هه‌ن، یه‌كه‌میان ئه‌وه‌یه كه قوتابخانه له رووی ده‌ستوریه‌وه، به ته‌واوی هاوشێوه‌ی كۆمارێكی بچوكه. دووه‌م مۆمۆستاكانیان له نێو باشترین و چاكهخوازترین دانیشتواندا هه‌ڵده‌بژێردرێن، باشترین پۆستی ده‌وڵه‌ت داخراو نیه له به‌رده‌م مامۆستایان، به‌م شێوه‌یه باسی مێژووی سروشتی ده‌كه‌ن: ( لێره‌دا وێنه‌ی مێژووی سروشتی به دوورودرێژی و به گه‌وره‌ترین لێهاتوییه‌وه له‌سه‌ر دیواره‌كان وێنهدهكێشرێن. وێنه‌ی شێوازی ئاسمان و دیمه‌نه‌كانی زه‌وی له ناوچه جیاوازه‌كان، گه‌لانی مرۆڤی جیاواز و نمونه‌ی ئاژه‌ڵان و جۆره‌كانی گیانه‌وه‌ران و زینده‌وه‌ران و جۆره‌كانی به‌رد و گه‌وهه‌ر، هه‌مووی وێنه‌یان كێشراوه و ناونراون. قوتابی سروشت و جۆره‌كانی له‌و وێنانه‌وه فێرده‌بێت.. ئایا حه‌قی ئه‌وه نیه كه شته‌كانی ئه‌م زه‌ویه بزانرێت و ئاسان بێت بۆ ئه‌وه‌ی روون بێت لایان؟ ئه‌گه‌ر له‌وێدا نمونه هه‌بێت بۆ روونكردنه‌وه له‌گه‌ڵ بوونی به‌ڵگه بۆ یارمه‌تیدانی یادگه دانرابێت باشتر نیه؟ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زانست له رێگه‌ی بینینه‌وه ئاسانتره له‌وه‌ی له رێگه‌ی بیستنه‌وه بچێته یادگه‌وه).
كه وتمان دانه‌ر جێرمه‌نیه، ورده‌كاریه‌كان به ورد و درٍشتیهوه له‌م قوتابخانه به‌جێناهێڵێت تاوه‌كو نهیژمێرێت و ئاماره‌كه‌ی نه‌نوسێت، به وردی به‌و شێوه‌یه باس له گۆرٍهپانی وه‌رزش و كارگه‌ی سروشت و توێكاری و ده‌رمانخانه ده‌كات، وه‌كو ئه‌وه‌ی پرۆژه‌یه‌ك وێنا بكات كه جێبه‌جێ بكرێت. سهرهرٍای ئه‌وه‌ی جێرمه‌نی زانستی خۆش ئه‌وێت به‌ڵام واز له كاروباری هونه‌ریش ناهێنێت. ده‌ڵێت : له‌به‌رده‌م ده‌رمانخانه‌دا دوكانێكی فراوانی هونه‌ری وێنه‌كێشان هه‌یه ، كه هونه‌رێكه خه‌ڵكی شاره‌كه چێژ له گرنگی پێدانی ده‌بینن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا شاره‌كه به وێنه‌ی شێوه جیاوازه‌كانی زه‌وی جوانكاری كراوه، ئه‌و دوكانه بۆ فێركردنی گه‌نجان و ئاسانكردنی فێركردنیان دانراوه.. ئینجا وێنه مه‌زنه‌كان و په‌یكه‌ره‌كانیان له هه‌موو شوێنێكدا ده‌بینرێن، ئه‌وه‌ی تێدایه كه هانی سۆزی گه‌نجان ده‌دات له (چاكهخوازیاندا )لاسایی بكه‌نه‌وه .
بێگومان په‌رستگای شار گرنگترین تهلاریانه و داهێنراوترین هونه‌ری تێدایه و له شوێنی تردا نیه. به‌ڵام وه‌كو وتمان ئه‌ندریا پیاوی ئایینی بوو، سه‌ردانی جنێفی كرد و كه‌وته ژێر كاریگه‌ریی كاڵفنهوه، بۆیه خواپه‌رستی له په‌رستگاكه ده‌كاته ناچاریی. كۆبونه‌وه گشتیه‌كان له‌م په‌رستگایه بهرٍێوه ده‌چێت، هه‌روه‌ها نواندنی كۆمیدیای ئایینیش هه‌ر لێره ده‌بێت.
ئێستا كه باسی شتێكمان له‌پیشه‌سازی و فێركردن وخێزان كرد، با شتێكیش له‌سه‌ر حكومه‌ت بڵێین. ئه‌نجومه‌نێكی 24 كه‌سی له شاره‌كه داده‌نیشێت و ده‌سته‌ی جێبه‌جێكار له‌م ئه‌نجومه‌نه له سێ كه‌س پێكدێن، كه وه‌زیر و دادوه‌ر و بهرٍێوهبهری فێركردنن. یه‌كه‌میان نوێنه‌ری ویژدانی میله‌ته و دووه‌م تێگه‌یشتن و سێیه‌م حه‌قیقه‌ت.
فه‌رموو بزانه چی له‌سه‌ر سزای تاوانباران ده‌ڵێت: دادوه‌رانی ( شاری مه‌سیحیه‌ت) ئه‌م نه‌ریته ره‌چاو ده‌كه‌ن، ئه‌ویش قورسترین سزای ئه‌وانه ده‌درێت كه تاوان دژی خودا بكه‌ن، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی تاوان دژی مرۆڤ بكه‌ن سوكترین سزایان ده‌درێت. سوكترین سزایه‌كیش دژ به مرۆڤ بێت، به‌رامبه‌ر ئه‌وانه‌یه كه تاوان دژی موڵك و ماڵ ده‌كه‌ن. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی شاره‌كه دژی خوێنرشتنن: (ئه‌وان رێگه له سێداره‌دان بۆ خۆیان ده‌ده‌ن... له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌موو كه‌سێك ده‌توانێت بكوژێت، به‌ڵام ته‌نها چاكترین كه‌س ده‌توانێت چاكساز بێت).
زرٍه خه‌ون
(بیكۆن) و (كامبانیلا) هه‌ردوكیان به‌ناوبانگن به خه‌ونه‌كانیان. یه‌كه‌میان ئینگلیزیه و دووه‌میان ئیتاڵیه. ئه‌گه‌ر له‌و خه‌ونانه‌ی له‌سه‌ر نمونه‌ی باڵا بۆ ژینگه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی وردبیته‌وه ئه‌وه‌ت بۆ ده‌رده‌كه‌وێت كه ئه‌م خه‌ونانه زرٍن و له‌وانه‌ن كه كۆمه‌ڵه خه‌ون و دیدێكی ناوازه‌ن كه وا مۆر و ئه‌فلاتۆن له پێش ئه‌مان ئیلهام به‌خشی بوون، له‌گه‌ڵ كه‌مێك زیاده‌رۆیی كه روحی ئه‌و سه‌رده‌مه‌مان پیشان ده‌ده‌ن، واته ئه‌و كاته‌ی ئه‌م دانه‌رانه خه‌ونه‌كانیان له كتێبه‌كانیاندا داناوه.
كامبانیلا خه‌ونێك دبهینێت ناوی ده‌نێت ( شاری خۆر) كه له دوای هێڵی كه‌مه‌ره‌یی ناوه‌راستدایه، جیاواز نیه له كۆماری ئه‌فلاتۆن، جگه له فه‌راهه‌م كردنی گشتی ژنان بۆ هه‌مووان و خاوه‌ندارێتی بۆ هه‌مووان. ئه‌وه‌ی له كامبانیلا ده‌یبینین هه‌ندێك دهربرٍینه، پێشبینی هه‌ردوو سه‌ده‌ی هه‌ژده‌هه‌م و نۆزده‌هه‌م ده‌كات. بۆ نمونه ده‌ڵێت : دانیشتوانی شاری خۆر كه‌شتییان هه‌یه له‌سه‌ر ئاودا ، نه به‌هێز و توندی با و نه به هێزی سه‌وڵ دهرٍۆن ، به‌ڵكو به (داهێنانێكی سه‌رسورهێنه‌ر) دهرٍۆن. ئینجا یه‌كێك له دانیشتوانی شار قسه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌كات و ده‌ڵێت:
(ئاه گه‌ر تۆ گوێت له فاڵچیهكانی لای ئێمه بێت له‌سه‌ر زه‌مانی داهاتوو چی ده‌ڵێن ) ئه‌وه‌ی له یه‌ك سه‌ده رووده‌دات زیاتر ده‌بێت له‌وه‌ی له چوار هه‌زار ساڵی رابوردوو روویداوه. به‌ڵی داهێنانی چاپكردنی سه‌رسورهێنه‌ر، تۆپی جه‌نگی سه‌ربازی و موگناتیسی تێدا ده‌بێت..) ئه‌وه‌ی داهێنان بێت، له ( شاری خۆر) زۆر ده‌بێت و به‌ره‌و سه‌ركه‌وتن ده‌چێت، خه‌ڵكی شار پێویستیان به به‌كارهێنانی كۆیله نابێت. ئینجا : (ئه‌وان یان ده‌وڵه‌مه‌ند ده‌بن و پێویستیان به هیچ شتێك نابێت، یان هه‌ژار ده‌بن كه هیچ شتێكیان نابێت. بۆیه ئه‌وان كۆیله‌ی باردۆخه‌كه نابن، به‌ڵكو ئه‌وان خۆیان بارودۆخه‌كه به‌كاردێنن).
له‌م قسانه‌دا ئاماژه‌یه‌ك بۆ ئاینده ده‌رده‌كه‌وێت كه كامبانیلا هه‌ستی پێكردووه. له‌و زه‌مانه‌دا ویژدانی مرۆڤ راده‌بێت و پرسیار ده‌كات: ئه‌وه‌ی خوداوه‌ندی كۆن له‌سه‌ر كۆیله برٍیاری داوه شایانی ئه‌وه‌یه كه مرۆڤی نوێش هه‌مان برٍیار بدات؟ ئایا ئه‌و داهێنانه‌ی ده‌كرێت رۆژێك دێت كاری مرۆڤیش نه‌كات، كه به شێوه‌یه‌ك نه‌فره‌تی ئاده‌می له‌سه‌ر لا نه‌چێت یان نزیك نه‌بێت له لاچوون؟ ئینجا كامبانیلا به ئه‌رێنی وه‌ڵام ده‌داته‌وه و كۆیلایه‌تی هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه و كاركردن كه خه‌ڵك پێویستی پێیه‌تی بۆ ته‌نها چوار كاژێر كه‌م ده‌كاته‌وه. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌موویان كارده‌كه‌ن و داهێنانه نوێكانیش كاتیان زیاتر پۆ دابین ده‌كات.
به شێوه‌یه‌كی گشتی خه‌ونه‌كانمان به پێی هه‌وه‌س و خوو و راهاتنی خۆمانه. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی مۆر و ئه‌ندریا هاوسه‌رگیریان كردبوو و هه‌ر یه‌كه‌یان خێزانی خۆی هه‌بوو، بۆیه خێزان بناغه‌یه‌ك بوو له‌و بناغانه‌ی ئه‌و شێوازه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌ی خه‌یاڵیان لێ كردبووه‌وه، به‌ڵام ئه‌فلاتۆن و كامبانیلا ره‌به‌نی بوون، بۆیه فه‌راهه‌مكردنی ژن بۆ هه‌مووان یه‌كێك بوو له بنه‌ما سه‌ره‌كیه‌كانی شێوازی كۆمه‌ڵگه‌ی لای ئه‌مان، كه هه‌ر یه‌كه‌یان له خه‌ونه‌كانیدا ده‌یبینی. مرۆڤ به پێی مۆرك و راهاتنی خۆی خه‌یاڵ ده‌كات، به‌ڵام ده‌بێت ئه‌وه‌ش بڵێین، ئه‌فلاتۆن به خۆی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ره‌به‌نی بوو زۆر باوه‌ری به فه‌راهه‌مكردنی ژن بۆ هه‌مووان نه‌بوو. به‌ڵكو ئه‌و ئه‌م فهراههمكردنهی ژن بۆ هه‌ردوو چینه زاڵه‌كه‌ی كورت كردبووه‌وه. به‌ڵام بۆ چینی جوتیاران و پیشه‌وه‌ران، بێگومان ئه‌مان جه‌ماوه‌ری شار و میله‌تن، رازی نه‌بوو بۆ فه‌راهه‌مكردنی ژنان بۆ هه‌مووان له نێوان ئه‌ماندا . ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌یه كه ئه‌و دركی به‌وه كردبوو كه هاوسه‌رگیری خێزان دروست ده‌كات و بۆ زیادبونی میله‌ت زه‌روریه. ئه‌و له رێگری كردنی له هاوسه‌رگیری و پێكهێنانی خێزان له چینی راسپاردهكاران و چینی جه‌نگاوه‌ران، بۆ ئه‌و بیره رۆیشتووه كه ئه‌سته‌مه خزمه‌تی هه‌ردوو مه‌به‌ست بكات. هه‌ر ئه‌و فیكره‌یه بوو كه قه‌شایه‌تی هێنایه ئاراوه. ئه‌وه‌ش واده‌كات كه پیاوی هونه‌ر زۆرجار له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندیی هونه‌ره‌كه‌ی هاوسه‌رگیری ناكات، هه‌روه‌ها قه‌شه‌ی كریستیان له‌به‌ر خۆته‌رخانكردنی بۆ خزمه‌تكردنی ئایین هاوسه‌رگیری ناكات، به پێی به‌هره‌كه‌ی خۆی ته‌رخان ده‌كات بۆ په‌رستن، هه‌روه‌ها ئه‌فلاتۆن ئاره‌زووی ده‌كرد كه چینی راسپاردهكار به ره‌به‌نی ببینێت و هه‌موو هیلاكیه‌كی بۆ خزمه‌تی میله‌ت بێت نه‌ك بۆ ژن و منداڵه‌كانی. رێساكه لای ئه‌فلاتۆن هاوسه‌رگیریه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ههڵاویرد كردنی ره‌خساندنی ژن بۆ هه‌مووان به‌شێوه‌یه‌كی دیاریكراو.
با ته‌ماشای بیكۆن و زرٍه خه‌ونه‌كانی بكه‌ین. ئه‌وه‌مان بینی كه كامبانیلا هیچ شتێكی زیاتری نه‌وت و هه‌روه‌ها بیكۆنیش وا بوو، به‌ڵكو ئه‌گه‌ر خه‌یاڵی بیكۆن به‌راوردی بكه‌یت به خه‌یاڵی كامبانیلا، خه‌یاڵێكی باڵبرٍاو بوو. ئینجا پهرٍی باڵه‌كانی خه‌یاڵی بیكۆن زیاتر بوو له باڵه‌كانی خه‌یاڵی كامبانیلا، ئه‌م پهرٍه به‌م شێوه‌یه وه‌رگیراوه له خه‌یاڵی ئه‌ندریا و خه‌ونی ئه‌فلاتۆندا ره‌سه‌ن بوون. هیچ پێویست به دووباره كردنه‌وه‌ی ناكات. ئه‌وه‌ی گرنگه له خه‌ونه‌كه‌ی بیكۆن ئه‌وه‌یه ( ماڵه‌كه‌ی سلێمان، وه‌كو دامه‌زرێنه‌ر هاوشێوه‌ی هه‌موو ماڵه‌كان بوو، ئامانج له‌وه: زانینی هۆكاری جوڵه‌ی شته‌كان و نهێنیه‌كانیان و، فراوانكردنی ده‌سه‌ڵاتی مرۆڤ بوو، تاوه‌كو ئه‌و كاته‌ی ناتوانێت هیچ كارێك بكات. له‌م دامه‌زراوه‌یه كارگه و تاقیگه له لاپاڵی ته‌پۆڵكه‌كاندا داتاشرابوون و روانگه هه‌بوو و قوله‌كانی بهرزیهكهیان نیو میل بوو و زۆنگاوی خوێیاو و ئاوی سازگاری هه‌بوون . له قسه‌كانی بیكۆن ئه‌وه دهردهكهوێتن كه ده‌یه‌وێت تاقیگه بۆ به‌خێوكردنی ماسی و سه‌رجه‌م زینده‌وه‌ره ئاویه‌كانی هه‌بێت و ئینجا ئامێری هه‌بێت بۆ به‌رێوه‌بردنی كاروباره‌كان، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كارگه‌ی تاقیكردنه‌وه‌ی ده‌رمانیشی هه‌بێت و،هۆڵی گه‌وره بۆ ده‌رخستنی تاقیكردنه‌وه‌ی سروشتی و ناوه‌ندی كشتوكاڵی گه‌وره بۆ كاری تاقیكردنه‌وه‌ی كوتانی هه‌بێت . ئینجا كارگه‌ی ده‌رمانخانه و پیشه‌سازیشی هه‌بێت. كارگه‌ی تر بۆ تاقیكردنه‌وه له ده‌نگ و ره‌نگ و رۆشنایی و شتی خۆش و تام و چێژه‌كان. بیكۆن ده‌ڵێت ئه‌مه هه‌مووی له (ماڵی سلێمان) دایه به بێ هه‌ماهه‌نگی و به په‌رشوبڵاوی شته كه‌ڵه‌كه‌بووه‌كانی كۆده‌كرێنه‌وه، ئه‌مه به شێوه‌ی بیره‌وه‌ریه زیاتر له‌وه‌ی خه‌ونێكی بینراو بێت. له‌م كۆلێجه یان ( ماڵی سلێمان) دوانزه زانا گه‌شت ده‌كه‌ن بۆ وڵاته بیانیه‌كان و كتێبی نامۆ ده‌هێنن و راپۆرت له‌سه‌ر داهێنراوه‌كان و شته سه‌رسورهێنه‌ره‌كان ده‌نوسن كه له گه‌شته‌كه‌یاندا ده‌یبینن. ئه‌م كۆلێجه گرنگترین شته له شاره‌كه‌ی بیكۆن و ناوی ده‌نێت ( ئهتڵهنتیسی نوێ).ئه‌وه‌ی له‌م شاره‌دا هه‌یه جیاواز نیه له‌وه‌ی لای ئه‌فلاتۆن و ئه‌ندریا هه‌بوو.
ئه‌م كۆلێجه وه‌كو بیكۆن باسی كرد خه‌ونێكه تاكو ئێستا زانیاانی كۆلێجه‌كان خه‌ونی پێوه ده‌بینن. نزیكه له‌وه هه‌ندێكیان بۆ نمونه له ( ده‌زگای رۆكفیلهر) له ولایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا بێته دی. ئه‌وه‌ش خه‌مه‌كانی بیكۆنمان پیشان ده‌دات. خه‌می پیاوێكی زانا بوو، شایانی ئه‌وه بوو یه‌كێك بێت له كۆڵه‌كه‌كانی رێنیسانسی ئۆروپا. ئه‌و باسی له عه‌قلأ له جێی نه‌قل (گواستنه‌وه) كردووه. ده‌یه‌وێت بینای حه‌قیقه‌ت له‌سه‌ر تاقیكردنه‌وه و ئه‌زمون بكات و هێزی مرۆڤ له پێشخستنی زانست و مه‌عریفه‌ت پر بكاته‌وه. بۆ ئه‌م پێشخستنه ئه‌وه‌ی پێویستی بێت له نێو میله‌تدا كۆبكاته‌وه. ئینجا ئه‌و هیچ لقێك له لقه‌كانی مه‌عریفه‌تی مرۆڤایه‌تی ، پیشه‌سازی بێت یان كشتوكاڵ یان پزیشكی یان شتی تر جێناهێڵێت، تاوه‌كو ئامرازی تاقیكردنه‌وه و ئه‌زمون ئاماده نه‌كات، كه بنه‌چه‌ی ئه‌و زانسته یان هونه‌ره‌ی له‌سه‌ری بنیات ده‌نرێت. لهگهلً ئه‌وه‌ی تێكه‌ڵ و پێكهڵیهك له خه‌ونه‌كه‌یدا هه‌یه، به‌ڵام ئه‌و وێنه‌یه‌كی بۆ كێشاوین كه مه‌به‌ستی پێكاوه له‌وه‌ی زانست و پێشخستنی مه‌عریفه‌ت پێشكه‌ش بكات.
سه‌رده‌می پیشه‌سازی و خه‌ونه‌كانی
سه‌ده‌ی هه‌ژده‌هه‌م و نۆزده هه‌م به‌وه ناوزه‌د ده‌كرێت كه داهێنانه پیشه‌سازیه‌كانی تێدا ده‌ركه‌وتوون و زۆربوون ، ئه‌م داهێنانانه له‌م ماوه كورته‌ی هاتۆته‌دی زیاتر بوون له داهێنانی ئامێره‌كانی مرۆڤ له ماوه‌ی په‌نجا هه‌زار ساڵدا، ئه‌گه‌ر له‌رووی قازانجیهوه نه‌بێت له زۆری جۆره‌كانی و جۆراوجۆری كاره‌كانی بووه. به‌ته‌نها ئه‌م زۆریه پاڵنه‌رێكی به‌هێز بوو بۆ ئه‌وه‌ی مرۆڤ بیر له ئاینده ی ئامێره‌كان بكاته‌وه و، به هیوا بێت جێگه‌ی خودی كرێكار بگرنه‌وه و ئاسوده‌یی به كرێكار ببه‌خشن. ده‌ركه‌وتنی ئامێر و گرنگیدانی خه‌ڵك به پیشه‌سازی بوونه هۆكاری ئه‌وه‌ی سامانه زه‌به‌لاحه‌كان له ماڵانه‌وه بگوازرێنه‌وه بۆ ده‌ستی تاكی نوێگه‌ر، ئه‌م گواستنه‌وه‌یه‌ش بووه هۆكاری له‌قبون و ناجێگیری كۆمه‌ڵگه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی نوێی داهێنراو جێگه‌ی كۆنه‌كه‌ی نه‌گرته‌وه و نوێكه وه‌ك ئه‌ڵته‌رناتیڤی كۆنه‌كه پراكتیزه نه‌كرا و نه‌سه‌پێنرا، ئه‌م حاڵه‌ته‌ش به شۆرشی فه‌ره‌نسا كۆتایی هات . له حه‌قیقه‌تدا شۆرشیش هه‌وڵێكی تونده بۆ چاكسازی و گۆرٍینی كۆنێك نه‌گونجێت بۆ ژیانی نوێ و دوور بێت له باری نوێ، ئه‌گه‌ر چاكسازی سه‌رنه‌كه‌وێت شۆرشگێر روو ده‌كاته روخاندن. هه‌موو ئه‌م حاڵه‌تانه خاكێكی به‌تینه بۆ ئه‌وه‌ی پیاو نمونه‌ی باڵای وه‌كو ئه‌وه بێت خه‌یاڵپڵاوی لێكات له شێوازی كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك بێت له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی خه‌ونی به چاكسازیهكهیهوه ده‌بینێت بۆ ئه‌وه‌ی بیهێنێته‌دی. پێشتر وتمان مرۆڤ له ئاست ئه‌و ناوه‌نده‌ی كه تێیدا ده‌ژێت و هه‌ست به كهندهڵیی ده‌كات ، یان هه‌ست به قورسایی سیستمه‌كه‌ی ده‌كات: یان له‌وێ راده‌كات و نامێنێت و ده‌روات بۆ ناوه‌ندێكی دیكه كه له‌گه‌ڵیدا بگونجێت. یان به‌رگری ده‌كات و خۆی لێ ده‌پارێزێت.. یان بۆ ئه‌وه‌ی بیگۆرٍێت به ئه‌نقه‌ست هێرشی ده‌كاته سه‌ر.
ئێمه كه ته‌ماشای پیاوی سه‌ده‌ی هه‌ژده‌هه‌م ده‌كه‌ین، ئه‌گه‌ر ئه‌وه بكه‌ین ئێمه له پیاوانی جۆری یه‌كه‌مین و ئه‌مانه‌وێت رابكه‌ین. واته كه گه‌نده‌ڵی زۆر بوو ئه‌وه‌مان پێ باش بوو وازی لێ بێنین له جیاتی ئه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری بكه‌ین. هه‌موومان روحی ( رۆبنسۆن كرۆز)مان تێدایه، كه به حاڵی دهشتهكیانهی ساكار له دورگه‌یه‌كی بچوك رازی ده‌بێت و وه‌كو تاكێك ده‌ژێت كه پێداویستیه‌كانی ژیانی هه‌بێت. ئه‌م باره كاریگه‌ریی هه‌یه له‌سه‌ر شارستانیه‌تی شار و ئه‌وه‌ی له خۆشگوزه‌رانی و قه‌ره‌باڵغی و خه‌رجیی زۆردا ده‌ژێت . بۆ نمونه ( جان جاك رۆسۆ) كتێێك ده‌نوسێت له‌سه‌ر گه‌نده‌ڵی شارستانیه‌ت به‌و پێیه‌ی له كاتی بڵاوبونه‌وه‌ی زانست و ئه‌ده‌ب ئازاردانی خه‌ڵك دێته ئاراوه. هاوار بۆ خه‌ڵك ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌رێنه‌وه بۆ سروشت. ئینجا له‌وێدا ( شاتوبریان) هه‌یه هیچ جوانی و سهربهرزیهك نابینێت له لایه‌ن درٍندهی خانه‌دانه‌وه نه‌بێت، كه به ساكاری له ده‌شتی بادیتما میركا ده‌ژێت، ئینجا كه خۆی ده‌پشكنێت( درٍندهی خانه‌دان) له خودی خۆیدا ده‌بینیت و ئاره‌زووی راكردن له شارستانیه‌ت ده‌كات. ئینجا له‌وێدا (برناردین سان بییر) هه‌یه بێزی له شارستانیه‌ت و خه‌رجیه‌كانی دێته‌وه ، ئه‌و شانۆیه‌كی نه‌دۆزیه‌وه جێگه‌ی خه‌یاڵه‌كانی خۆشحاڵی ئه‌و بێت جگه له ئه‌وپه‌ری باشووری ئه‌فریقا، كه سروشتی تێدا جارێك له سه‌ره‌تادایه، ته‌نانه‌ت حۆشحاڵی خۆشه‌ویستی و هه‌وه‌س و ورٍێنهی دڵداری به كتوپرٍی خۆی له گیانی مرۆڤ ده‌دات كه كورٍی گه‌نج پێی نازانێت و كچیش هه‌ڵه‌ی تێدا ده‌كات، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له باری دهشتهكیانهی سه‌ره‌تاییدا ده‌ژین و نوقمی نه‌زانی و ساكارین, هه‌ردووكیان بناغه‌ی دڵخۆشی وخۆشحاڵین، رای ئه‌م وایه كه ئه‌مانه رایانكردووه له قه‌ڵاچۆكردنی شارستانیه‌ت.
رووكردنه سروشت و ساكاریهكهی بۆ ده‌شته‌كی و ئازادیه‌كه‌ی، كاردانه‌وه‌یه‌كی له ده‌روونی هه‌موو مرۆڤێكدا هه‌یه، كه تێچووه‌كانی شارستانیه‌ت زۆربن، ئێمه زیاتر هه‌ست به به‌هێزی ئه‌م كاردانه‌وه ده‌كه‌ین. ئه‌گه‌ر هه‌موو پیاوانی نمونه‌ی باڵا له قورٍی ئه‌و قهشانهش دروست كرابن كه له رووبه‌روبونه‌وه‌ی حه‌قیقه‌ته‌كان راده‌كه‌ن، خه‌یالأ به فهردهوسێكهوه ده‌كه‌ن كه نایه‌ته دی، ئه‌وه‌ی لای ئه‌وان گرنگه له باسكردنی خه‌ونه‌كانیان ، ئه‌وه‌یه ئێمه لێره‌دا مه‌به‌ستمان ئه‌و خهباتگێرٍه هێرٍشبهرانهیه كه بینای شارستانیه‌تی نوێی ته‌واو یان نیمچه تهواممان بۆ وێنه دهكێَشن به‌ده‌ر له‌وه‌ی تێیدا ده‌ژیان.
ئه‌گه‌ر وات دانابێت ئه‌و یۆتۆبیایهی فه‌یله‌سوفان یان ئه‌و خه‌ونانه‌ی كه خه‌یاڵی سیستمیان تێدا كرد پێشكه‌وتو ترین شت بێت لای ئه‌وان ، له‌وێدا ده‌زانیت كه دوو له‌سه‌ر سێیی ئه‌م یۆتۆبیانه ده‌كه‌ونه سه‌ده‌ی تۆزدهههمهوه و یه‌ك له‌سه‌ر سێكه‌ی دیكه ده‌كه‌ونه سه‌رجه‌م سه‌ده‌كانی تره‌وه، ئه‌وه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی داهێنان له‌م سه‌ده‌یه زۆر بووه و پیشه‌سازیش به‌ربڵاوتر بووه تێیدا و تێكچونی هاوسه‌نگیی شێوازی كۆمه‌ڵایه‌تی زۆر روون و دیار بووه و چینێك له خه‌ڵك ده‌ركه‌وتن، كریكارانیان سه‌ركوت ده‌كرد و قازانجی زۆر بۆخۆیان ده‌كرد و شتێكی زۆر كه‌م نه‌بێت كه ته‌نها به‌شیان بكات هیچیان به كرێكار نه‌دا.
پیشه‌سازی له پێش هاتنه ئارای ئامێر، به ده‌ستی پیشه‌وه‌رانه‌وه بوو و به‌ده‌ست كاریان ده‌كرد. پینه‌چی به كه‌مترین نرخ ئامێره‌كانی دهكرٍٍی و له قه‌راغی شاردا دوكانێكی ده‌كرده‌وه و پێڵاوی تێدا دروست ده‌كرد و به خۆی ده‌یفرۆشت، هه‌موو ئه‌وه‌ی ده‌كرد له ناخی خۆیدا رازی بوو له حكومه‌ته‌كه‌ی و له‌و شارستانیه‌ی ئه‌م سیستمه‌ی بۆ فه‌راهه‌م كردووه. به‌ڵام له‌دوای ئه‌وه‌ی ئامێره‌كان ده‌ركه‌وتن، هه‌زاران پیڵاو له كاتێكی كه‌مدا دروست ده‌كران و پازارٍیان به كاڵا نغرۆ ده‌كرد، تاوه‌كو بازارٍ جێگه‌ی ئه‌و هه‌موو پێڵاوه‌ی نه‌ده‌گرت و پینه‌چی ساكاریش پێڵاوه‌كه‌ی چی لێ بكات. وای لێهات كه پینهچیهكهش ببێته كرێكارێك له‌و كارگه گه‌ورانه‌ی كه به هه‌زاران له‌و كاڵایانه دروست ده‌كه‌ن. سه‌رجه‌م پیشه‌سازیه‌كان به‌م جۆره‌ی لێهات. ئه‌و پیشه‌وه‌رانه‌ی كه كاڵاكه‌یان به‌ده‌ستى دروست ده‌كرد، بوون به كرێكار ، هیچ سهرمایهیهكیان نه‌بوو. كارگه‌كه له‌كاتی كه‌ڵه‌كه‌بوونی كاڵا ده‌ریان ده‌كرد و به‌های كرێكه‌شیان گه‌یشته نزمترین ئاست، ئه‌مه سه‌رباری هاتنه ئارای ململانێی كریكاره‌كان له‌گه‌ڵ یه‌كتردا، ئه‌وه‌ش وایكرد كه كرێكار له باری هه‌ژاریه‌كی پرٍوكێنهردا بمێنێته‌وه و خاوه‌ن كارگهش بدرٍێت له ده‌وڵه‌مه‌ندیدا، ئه‌م جیاوازیه‌ی به‌ختی هه‌ردووكیان له ژیان وای كرد كه كرێكار بێزار و نارٍازی بێت و ئه‌مه‌ش ببێته هۆكاری ده‌ركه‌وتنی بزوتنه‌وه‌ی سۆشیالیزم. هیچ نامۆ نیه كه وشه‌ی سۆشیالیزم له نزیكه‌ی ساڵی 1852 دا ده‌ركه‌وت، سیستمی سۆشیالیزم هیچ نیه جگه له یۆتۆبیایهك كه كرێكاران ئاواته‌خوازن له دواجاردا بێته‌دی ، ئه‌مه‌ش ئاوات و خه‌ونیان بوو, به‌ڵام كه لاپه‌ره‌ی وه‌زعی سیاسیی گه‌لانی رۆژئاوا هه‌ڵده‌ده‌یته‌وه، ئه‌وان له‌و رێگایه‌ن بوون بۆ به‌دیهێنانی ئه‌م یۆتۆبیایه یان هاوشێوه‌كه‌ی. زۆرینه‌ی یۆتۆبیاكاران ، پیاوانی نمونه‌ی باڵا بوون له سه‌ده‌ی نۆزده‌هه‌م، بۆیه زۆرینه‌یان سۆشیالیست بوون. ئه‌م سۆشیالیستانه كه ئه‌و ئامیره پێشكه‌وتوانه و ئه‌و برٍه زۆره‌ی كاڵای به‌رهه‌مهاتوویان بینی، ده‌پرسن: بۆچی میله‌ت ئه‌م ئامێرانه‌ی نیه یۆ ئه‌وه‌ی هه‌ر جلوبه‌رگێكیان بوێت بۆ خه‌ڵك دروستی بكه‌ن؟ بۆچی ئه‌م ئامێرانه بۆ كشتوكاڵ به‌كارناهێنن و حوتیار كاتی زیاتری بێت بۆ ئه‌وه‌ی هه‌رچیه‌كی بوێت له په‌روه‌ردی خۆی و حه‌سانه‌وه و رابواردن بیكات؟ بۆچی ئه‌م ئاسن و ئاگره و ئه‌و هه‌موو پاره‌یه بۆ ئه‌و خاوه‌ن پارانه دابین ده‌كرێت؟ ئایا ئه‌و هه‌موو داهێنانانه بۆ هه‌مووان بێت و هه‌موو تاكی میله‌ت له كه‌سایه‌تی حكومه‌تدا بێت دادگه‌ری نیه؟
یه‌كه‌م خه‌ون له خه‌ونه‌كانی سه‌ده‌ی نۆزده‌هه‌م باسی بكه‌ین خه‌ونی (شارل فۆرییه)یه، ئه‌میش یه‌كێكه له سه‌ركرده‌كانی سۆشیالیزم له فه‌ره‌نسا. فۆرێیه ئه‌وه‌ی ده‌بینی كه كه‌سێكی رابوو ده‌یبینی . كۆمه‌لێك ژماره‌یان ده‌دات له نزیكه‌ی 1600 كه‌س به‌یه‌كه‌وه ده‌ژین و ئه‌ندامه‌كانیان هه‌ڵده‌ستن به دابینكردنی سه‌رجه‌م پێویستیه‌كانیان. میله‌تێك ئه‌م كۆمه‌ڵه‌ی تێدابێت، به‌سه‌ر شێوه ته‌رزی ئه‌م كۆمه‌لانه دابه‌شكرابێت و هه‌ر یه‌كه‌یان به‌خۆی بێ هیچ پشت به‌ستنێك به كۆمه‌ڵه‌ی دیكه پێویستیه‌كانی خۆی دابین بكات. به رای فۆرییه، مرۆڤ كه‌سایه‌تیه‌كی سیانیه: پیشه‌وه‌ره و ده‌یه‌وێت به پیشه‌سازی له گه‌ڵ ناوه‌نده‌كه‌یدا رابێت، كه‌سێكی كۆمه‌ڵایه‌تیه و ده‌یه‌وێت له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگه‌كه‌ی خۆیدا رابێت. كه‌سێكی زیهنیه ده‌یه‌وێت له‌سه‌ر ئه‌و یاسا و رێسایانه بێت كه بۆ سیستمی ئه‌م گه‌ردوونه كارده‌كات. ئه‌ویش به‌م كه‌سایه‌تیه سیانیهوه، كۆمه‌ڵه 1600 كه‌سیه‌كه‌ی له جێگه‌یه‌ك داده‌نێت دیمه‌نی شێوه جیاوازی تێدا بێت و پێكهاتبێت له شاخ و رووبار و جه‌نگه‌ڵستان و ده‌شت و شار.
كاری سه‌ره‌كیی خه‌ڵكه‌كه كشتوكاڵه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ههمووخهڵكهكه هونه‌ر و پیشه‌كانی تریش ده‌كه‌ن، هه‌ر كۆمه‌ڵه‌یه‌ك سه‌ربه‌خۆیه و جیاوازه له‌ویتر.
له ناوهرٍاستی هه‌ر جێگه‌یه‌كدا كه كۆمه‌ڵه‌كه تێیدا ده‌ژین، بینایه‌ك هه‌یه: (ته‌لارێكی ته‌واوه پێویستیه‌كانی خه‌ڵكی كۆمه‌ڵه‌كه دابین ده‌كات، سێ به‌شی هه‌یه، یه‌كێكیان پیشه‌سازی ئه‌ویتر كۆمه‌ڵایه‌تی و سێه‌م زیهنی. یه‌كه‌م كارگه و هۆڵه‌كانی تێدایه ، ئه‌وه‌ی كۆتایی كتێبخانه و كۆمه‌ڵه‌ی زانستی و مۆزه‌خانه و هۆڵی هونه‌ر و له‌و بابه‌تانه‌ی تێدایه، له ناوهرٍاستدا، به‌شی كۆمه‌ڵایه‌تی هۆڵی خواردن و پێشوازی و رابواردن. له‌وپه‌ری ته‌لاره‌كه‌وه په‌رستگای به‌یه‌كه‌وه‌بوون، تایبه‌ته به دانس و مۆسیقا و هه‌ڵپه‌ركێ و شیعر و وێنه‌كێشان و ئه‌و شتانه. له‌م پهرٍی ته‌لاره‌كه له لایه‌كی تره‌وه، په‌رستگای یه‌كێتی كه به سروتی گونجاو لهگهلً یه‌كگرتنی مرۆڤ و گه‌ردوون ئاهه‌نگ دهگێرٍن . له‌وێشدا قوله و روانگه‌ی تێدایه بۆ په‌یوه‌ندی به‌سه‌رجه‌م كۆمه‌ڵه‌كانه‌وه)
بێگومان ئه‌م تهلارهش هه‌موو شاره‌كه‌یه. خه‌ڵكه‌كه‌ی هه‌موو پێكه‌وه ده‌ژین، یه‌ك چێشتخانه‌یان هه‌یه، منداڵه‌كانیان هه‌ر له بچوكیه‌وه فێری چۆنێتی چێشت لێنان ده‌بن. هه‌موویان پێكه‌وه چێشت ده‌خۆن، هه‌رچه‌ند هه‌ر كه‌سێك ده‌توانێت بۆ خۆی به ته‌نیا چێشتی خۆی بخوات. هه‌ر كه‌سێك له كۆمه‌ڵه‌كه برٍێكی زانراو له چێشت و خواردن و خانوو و جێی یاری هی خۆی ده‌بێت، به‌شی سه‌رجه‌م تاكی كۆمه‌ڵه‌كان ده‌كات، به‌چاو پۆشین له‌وه‌ی چی كارێك بكات. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا بۆی هه‌یه ئیمتیازی تری هه‌بێت و به‌وه‌ش رٍێگهی پێ ده‌دات كه چه‌ند پشكی هه‌بێت له كۆمپانیای ئه‌م كۆمه‌ڵه‌دا. لێره‌دا جیاوزای له نێوان كرێكاری گورج و گۆڵ و كرێكاری خاوخلیج ده‌بێت. لێره‌شدا تا راده‌یه‌ك مۆڵه‌ت ده‌ده‌ن به تاك موڵكی تایبه‌تی خۆی هه‌بێت، كۆمه‌ڵه‌كه پشكدارن و به هاوبه‌شی پێكه‌وه ده‌ژین و هه‌موویان یه‌كسانن تێیدا، ئینجا هه‌ندێك لێیان له‌وه‌دا جیاواز ده‌بێت كه پشكی زیاتر له‌ویتر هه‌بێت. به‌ڵام ئه‌م ئیمتیازه كاریگه‌ری كه‌م ده‌بێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له كۆتاییدا سودی پاش خه‌رجی له‌م ژیانه بچوك ده‌بێت و هیچ گرنگیی پێ‌نادرێت. له‌مه‌شدا وه‌كو خوێنه‌ر ده‌یبینێت، سازانێك له نێوان سۆشیالیزم و تاكگه‌راییدا دێته‌ئاراوه. پیشه‌سازیه‌كان له‌سه‌ر سیستمی فراوانی ئابووری، له‌سه‌ر خه‌رجی ژیان ده‌بێت . هه‌ر كرێكارێك به‌شێك له كاره‌كان ده‌كات ، وای لێ دێت كه زۆرێك له كاره‌كان به كه‌مترین كات ته‌واو ده‌كات. كۆمه‌ڵه‌كه‌ش پێكه‌وه بازرگانی ده‌كه‌ن، وه‌كو ئه‌وه‌ی ده‌سته‌یه‌ك بن، ئه‌وه‌ی بۆ خۆی پێویستی پێ نه‌بێت دهیفرۆشێت به كۆمه‌ڵه‌كانی دیكه، قازانجه‌كه‌ی به‌سه‌ر ئه‌ندامه‌كانی به پێی پشكه‌كانیان دابه‌ش ده‌كرێت، وه‌كو چۆن كۆمه‌ڵه هاوكاریه‌كانی ئێستا ده‌یكه‌ن .
ژن له‌م سیستمه ئازاده، وه‌كو چۆن پیاو كار ده‌كات ئه‌مانیش كار ده‌كه‌ن.. فۆرییه وا ده‌یبینێت كه هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ ئه‌م ئازادیه‌دا ناگونجێت. له ناو ته‌لاره‌كه شوێن بۆ په‌روه‌ردی منداڵی شیره‌خۆر هه‌یه. كۆمه‌ڵه‌كه سوپایه‌كی هه‌یه گرنگی به جه‌نگ نادات، به‌ڵكو له‌سه‌ر ئه‌وه دهرٍوات كه سروشت رێكبخات. كه‌ناڵی روباره‌كان بكاته‌وه، جهنگهڵستانهكان برٍوێنێت ، پرد دروست بكات و زه‌وی قورٍاوی وشك بكاته‌وه و له‌و شتانه‌دا كاربكات. فۆرییه له‌وه‌دا مه‌به‌ستی ئه‌وه‌یه كه ئه‌مه ده‌بێته هۆكارێك بۆ ئه‌وه‌ی له‌جێگه‌ی جه‌نگ پاڵ به گه‌نجانه‌وه بنێت بۆ چالاكی دیكه .
جیاوازی رۆبه‌رت ئۆین له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی باسمان كردن له‌وه‌دایه كه ئه‌م به ته‌واوی خۆی راده‌ستی خه‌یالأ نه‌كردووه و مه‌به‌ستی ئه‌وه بووه كه شێوازێكی كۆمه‌ڵایه‌تی بدۆزێته‌وه به‌ئاسانی نیشته‌جێ بن. به خۆی له نێوان كرێكاره‌كاندا ده‌ژیا و كارگه‌كانی به‌رێوه‌ده‌برد و له‌و په‌یوه‌ندیه‌ی له نێوان ئامێر و مرۆڤ تێگه‌یشت، كه ده‌توانێت ئامێر بكات به ئامرازێك بۆ چاكسازی یان گه‌نده‌ڵی . ته‌نها به نوسینی كتێب و راڤه‌كردن نه‌وه‌ستا، به‌ڵكو به خۆیشی كاری ده‌كرد، كۆمه‌ڵێك كارگه‌ی دامه‌زراند ئه‌وه‌ی بوێری بوو تێیدا به پێی راوبۆچونه‌كانی لهگهڵَ( بنتام) یاسادانه‌ری به‌ناوبانگ ئه‌مه‌ی پراكتیزه كرد، به‌ڵام ئه‌م ئه‌زمونه كردهوهییانهی به شكست كۆتایی هات.
به‌ڵام ئه‌وین و هه‌روه‌ها بیریاری فه‌ره‌نسی ( سان سیمۆن) به هه‌ردوكیان داوای ئه‌وه‌یان كرد، یان راستتر بڵێین به‌ره‌و ئه‌و بیری سۆشیالیزمه هه‌نگاویان ده‌نا كه وا ئێستا ئێمه ده‌یزانین و باوهرٍمان پێی هه‌یه. پوخته‌ی داواكه‌ی سان سیمۆن ئه‌وه بوو كه بازرگانی یان مامه‌ڵه‌ی نێوان خاوه‌ن كار و كرێكار تێكه‌ڵی ئه‌خلاق بكرێت. ناكرێت مرۆڤ قازانج له هه‌ر شتێك بكات كه ده‌توانرێت بفرۆشرێت به‌ڵكو ده‌بێت به قازانجێكی مام ناوه‌ند رازی بێت و هیچ شتێك دروست نه‌كات جگه له‌وه‌ی به‌رژه‌وه‌ندیی خه‌ڵكی تێدا بێت. ئه‌و له نێوان ئه‌مه و ئه‌وه خۆی ناچار ده‌بینێت كه خراپیه‌كانی ئه‌وه ببینێت كه بۆ تاك فه‌راهه‌م بێت، وه‌ك خاوه‌ندارێتی ماڵ و موڵكی گرانبه‌ها. سه‌ره‌رای هه‌ر شتێك ئه‌و به‌ره‌و سۆشیالیزم هه‌نگاوی ده‌نا. به‌ڵام رۆبه‌رت ئه‌وین، كه ئه‌و وشه‌ی سۆشیالیزمه‌ی داهێنا كه‌وا ئێستا به‌كاری دێنین، كاره‌كانی بناغانهیهكمان پیشان ده‌ده‌ن له سه‌ده‌ی نۆزده‌هه‌م سۆشیالیزمی له‌سه‌ر بنیاتنرا.
ئه‌وین پیاوێكی ده‌وڵه‌مه‌ند بوو كارگه‌یه‌كی له ( مانچسته‌ر) هه‌بوو، نزیكه‌ی پێنج سه‌د كرێكاری تێدابوو، كاری رستن و چنینی لۆكه‌یان ده‌كرد. له‌سه‌ر كاره‌كه‌ی به‌رده‌وام بوو تاوه‌كو كاره‌كانی فراوان بوون و رستنهكهی به‌ناوبانگ بوو و سامانه‌كه‌ی زیاتر بوو. به‌ڵام خه‌می گه‌وره‌ی ئه‌و ده‌وڵه‌مه‌ندبونی خۆی نه‌بوو ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی گرنگی ده‌دا به حاڵ و ماڵ و خۆشگوزه‌رانی كرێكاران . كاتێك ده‌وڵه‌مه‌ند بوو كارگه‌یه‌كی گه‌وره‌ی له نیولانارك له ئینگه‌لته‌را دروست كرد كه 200 كرێكاری تێدا بوو, بینایه‌ی كارگه‌كه سه‌رجه‌م مه‌رجه‌كانی ته‌ندروستی و جوانی تێدابوو. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كاركردنی منداڵ له‌و كاته‌دا رێگه پێدراو بوو و كرێكه‌شیان كه‌م بوو، به‌ڵام ئه‌و ره‌تیكرده‌وه منداڵ له كارگه‌كه‌ی كار بكات. كاژێره‌كانی كاری كه‌م كرده‌وه بۆ كه‌مترین ماوه و كرێی بۆ به‌رزترین ئاست زیاد كرد و له رۆژانی پشووی ناچاری به هۆكاری بێ بازارٍیهوه كرێی كرێكارانی ده‌دا. له‌كاتی پشوو خه‌ریكی ئه‌وه بوو بۆچاكسازی كۆمه‌ڵگه‌ی ده‌نوسی. ده‌كرێت خوێنه‌ر به ناوی نوسینه‌كانیه‌وه شتێك له فیكره‌كانی بزانێت. له‌و نوسینانه‌دا مه‌قاله‌ی له‌سه‌ر ( پێكهاتنی ئه‌خلاقی مرۆڤایه‌تی) و (رای تازه له سه‌ر كۆمه‌ڵگه) بوو.... ئه‌م نوسینانه‌ی وای كرد كه ئاورٍ له حاڵی خراپی كرێكاران بدرێته‌وه، بۆیه په‌رله‌مانی به‌ریتانی یاسای تایبه‌تی بۆ پاراستنی منداڵ له كاری كارگه‌كان دانا.
ناوبانگی ئه‌وین بڵاوبوه‌وه، (بنتام) یاسادانه‌ری ئینگلیزیی به‌ناوبانگ هاورێی بوو، پشكی له كارگه‌كانی هه‌بوو, گراندۆق نیقۆلا كه دوهاتر بووه قه‌یسه‌ری روسیا سه‌ردانی كرد . باوكی پاشا فهكتۆریا هاورێی بوو و زۆر سه‌ردانی ده‌كرد. ناوبانگی گه‌یشته ولایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، هه‌ندێكیان داوایان لیكرد كارگه‌یه‌كی هاوشێوه‌ی كارگه‌كه‌ی نیولانارك له‌وێ دروست بكات. سه‌ردانی ئه‌وێی كرد و كۆمه‌ڵێك كارگه‌ی له‌وێ دروست كرد، به‌ڵام به هۆی كه‌ڵه‌كه‌بوونی كار له‌سه‌ری نه‌یتوانی له‌وێ سه‌ركه‌وێت.
ئه‌وین گهرٍایهوه بۆ ئینگلته‌را، خۆی بۆ بیری سۆشیالیزمی ته‌رخان كرد و دژی موڵكداری تاك شهرٍی كرد، سه‌رجه‌م خراپیه‌كانی فاشیه‌ت له‌و زه‌مانه‌دا خرایه پاڵی. به‌رپرسان بینیان كه جه‌ماوه‌ر خه‌ریكه خوشی ده‌وێن و رۆژنامه‌كان لاپهرهكهیان بۆ نوسینی ئه‌و و له‌سه‌ر ئه‌و ته‌رخان ده‌كه‌ن، بۆ دژایه‌تی كردنی ئه‌وین، روویان كرده پرسێكی هه‌ستیار ئه‌ویش ئایینه، وه‌كو چۆن دواكه‌وتووانی لای ئێمه دژ به نوێگه‌ران ده‌یكه‌ن، تا ئێستاش تۆمه‌تی كوفر و ئیلحاد ده‌ده‌نه پاڵ ئه‌و كه‌سانه بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵك له‌و جۆره كه‌سانه دوور بخه‌نه‌وه.
(ئه‌وین) ویستی قازانجی به‌رهه‌مهێنانی كاڵا لای كرێكار بمێنێته‌وه، نه‌چێته گیرفانی بازرگان یان ناوهندگێرٍ یان خاوه‌ن كارگه‌وه، وای ده‌بینی كه .نمونه‌ترین رێگه‌ش بۆ ئه‌وه و بۆ به‌دیهێنانی ئه‌وه‌ی كرێكار روو له دروستكردنی كارگه بكات، هه‌ر كه‌سێك برٍێك پشكی هه‌بێت, به خۆیان دوكان بكه‌نه‌وه بۆ فرۆشتنی به‌رهه‌مه‌كانیان و كه‌ره‌سه‌ی خاو بۆ دروستكردنی كاڵا بكرٍن و ئینجا به دروستكراوی بیفرۆشن به خه‌ڵك، به‌و شێوه‌یه خۆیان ئه‌و قازانجه ده‌كه‌ن كه خاوه‌ن كارگه یان ناوهندگێرٍ و بازرگان له ئاره‌قی نێوچاوانی ئه‌وان بیخۆن، ئه‌م فیكره‌یه‌ش گرنگی كرێكاری به‌رزكرده‌وه و، ئه‌مه‌ش سه‌ره‌تای دروستبونی كۆمه‌ڵه هاوكاریه‌كانی جیهان بوو .نامۆترین شت كه ئه‌وین بیری لێكرده‌وه ( بهنكهنوت) یان بلیتێك هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی كاژێری كاركردنی له‌سه‌ر بنوسێت نه‌ك پاره له جێی كاژێری كاره‌كه بدرێت . وای ده‌بینی كه به‌های پاره جیاوازه, به گرانبونی قرشی ئه‌وكاته به‌های پاره‌ش كه‌م و زیادی ده‌كرد. ئه‌و جنێیهی كه ئێستا سه‌د نانی پێدهكرٍین سبه‌ی زیاتر له 95 نانی پێ ناكرٍین. یان له‌وانه‌یه 105 نانی پێبكرٍین. بهنكهنوتی داهێنا كه كاتی كاری به كاژێر دانا. كاژێر له هیچ كاتێكدا ناگۆرٍێت. له‌سه‌ر ئه‌م بهنكهنوتهی كه به‌ناوی خۆیه‌وه بڵاوی كرده‌وه ئه‌م ده‌سته‌واژه‌یه‌ی نوسی: زنجیره‌ی هه‌ڵگری كاڵا له بری به‌های بیست كاژێر كار به فه‌رمانی رۆبه‌رت ئه‌وین .
با بگوازینه‌وه بۆ لای خاوه‌ن خه‌یاڵی به‌ناوبانگ جیمس پیكنگهام زۆرینه‌ی رۆژه‌كانی له رۆژهه‌ڵات به‌سه‌ربرد، زۆربه‌ی رۆژنامه ئینگلیزیه‌كانی له هیند دهدهرهێنا، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا جیهانگهردێك بوو بێ وه‌ستان . سه‌ردانی زۆرێك له وڵاتانی كرد و ته‌ماشای دونیای كرد و لێی وردبووه‌وه، ئینجا كتێبێكی نوسی له‌سه‌ر خراپه‌كاریه‌كانی خه‌ڵك و چاره‌سه‌ریه كرده‌ییه‌كانی و وێنه‌ی شارێكی نمونه‌یی كێشا, ئه‌م كتێبه‌ی له ساڵی شۆرٍشهكانی ههمووئۆرپا له نزیكه‌ی ساڵی 1848 نوسی. ئه‌م رووداوانه‌ش ئه‌و دهربرٍینانهی له خه‌یاڵ و عه‌قڵی ئه‌م بیریاره‌دا جوڵاند.
ئه‌م شاره نمونه‌ییه چیه؟ ئه‌م شاره پێی ده‌ڵێن ( فیكتۆریا) كۆمه‌ڵه تاكێكی هاوبه‌شن كارگه‌یه‌كی هاوشێوه‌ی كۆمپانیای پشكداری به‌رپرسیارێتیی سنوردار دروست ده‌كه‌ن . ئه‌م شاره هه‌موو چاكسازیه نوێكانی له رووی وێنه‌كێشان و جوانكاری و ئاوهرٍۆ و باكێش و بینا و ئاو و روناكی و سه‌رجه‌م ئاسوده‌یی و خۆشی به‌خشه‌كانی تێدایه. رووبه‌ره‌كه‌ی یه‌ك میلی چوارگۆشه‌یه. ژماره‌ی دانیشتوانی له ده هه‌زار كه‌س زیاتر نیه. كارگه‌كان له لاپهرٍی شاره‌كه دروست ده‌كرێن، چی دروستده‌كرێت ده‌بێته موڵكی كۆمپانیاكهن نه‌ك هی ئه‌و تاكانه‌ی كه دروستی ده‌كه‌ن. هه‌روه‌ها له‌ده‌وروبه‌ی شاره‌كه زه‌ویه‌كی كشتوكاڵی هه‌یه رووبهركهی نزیكه‌ی ده هه‌زار دۆنمه، موڵكی كۆمپانیاكه‌یه، خانوه‌كان و سه‌رجه‌م بیناكانیش موڵكی تاكه‌كان نین به‌ڵكو موڵكی كۆمپانیاكهن, ئه‌م كۆمپانیایه ئه‌م هه‌موو شتانه به‌كار دێنێت و قازانجه‌كه‌ی به‌سه‌ر تاكه‌كاندا به ریّژهی ئه‌و پشكانه‌ی هه‌یانه تێیدا دابه‌ش ده‌كات. نابێت ئه‌گه‌ر هه‌ر كه‌سێك كهمتریمن شت بیست پشكی كه‌متری تێدا نه‌بێت و نیازپاكی خۆی له شاره‌كه نه‌سه‌لمێنێت و به‌ڵێنێك نه‌دات كه مه‌ی ناخواته‌وه و جگه‌ره ناكێشێت و ماده‌هۆشبه‌ره‌كان به‌كار ناهێنێت به‌شدار بێت تێیدا.
له شاره‌كه‌دا قاپ شۆر و موبه‌ق و چێشتخانه‌ی گشتی هه‌یه و، هه‌روه‌ها شوێنێكی گشتی بۆ په‌روه‌رده‌ی منداڵی شیره‌خۆر هه‌یه. چاره‌سه‌ری نه‌خۆشی به خۆرٍاییه، هه‌روه‌كو له سوپا وایه. دادوه‌ر و داداگا له شاره‌كه‌دا نیه، به‌ڵام له‌وێد یاسای پهیرٍهو كرا‌و هه‌یه كه خه‌ڵك له‌سه‌ری دهرٍۆن. ئه‌گه‌ر ناكۆكی روویدا ، هه‌ردولا حوكمێك هه‌ڵده‌بژێرن بۆ ئه‌وه‌ی ناكۆكیهكهیان یه‌كلابكاته‌وه، خه‌ڵكه‌كه‌ش له‌و په‌یمانانه‌ی ده‌یده‌ن سكاَلا نه‌كه‌ن، رازی بن له‌سه‌ر ئه‌و حوكمه‌ی دراوه و ئه‌و به‌ڵینانه زه‌روورین ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌یانه‌وێت شاری فكتۆریا له ناوهرٍاستی هه‌ر وڵاتێكدا دروست بكه‌ن، بۆیه ده‌بێت ئه‌م به‌لێنانه بدرێت، تاوه‌كو سه‌ربه‌خۆ و جیا بێت له ده‌وروبه‌ره‌كه‌ی له به‌رێوه‌بردندا .
پرۆژه‌كه هه‌رچۆنێك ته‌ماشای ده‌كه‌یت ئینگلیزیه ، شتێگی كرده‌ییه و ده‌توانرێت له هه‌ر شوێنێكدا دروست بكرێت، كه‌سیش له‌سه‌ر ئه‌وه ناچار ناكرێت و ئه‌ویش پێویستی به‌وه نیه كه هه‌موو میله‌ته‌كه ئه‌م كاره تاقیبكه‌نه‌وه. بۆ سه‌ركه‌وتنی ئه‌م پرۆژه‌یه پێویستی به‌وه‌یه ده هه‌زار كه‌س پێی هه‌ڵسن. بیكنگهام ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر له‌م شێوه كۆمپانیایه دروست بكرێت و سه‌ربكه‌وێت، له‌و رێگه‌یه‌وه سه‌رجه‌م خه‌ڵكانی ولات له‌و پرۆژه‌یه‌دا میراتی ده‌بێت. وه‌كو خوێنه‌ر ده‌یبینێت، ئه‌مه له گه‌وهه‌ردا كۆمپانیایه‌كی هاوكاری گه‌وره‌یه، كاڵا به خێزانه‌كانی خۆیان ده‌فرۆشێت و قازانجه‌كه‌ی ده‌دات به پشكداره‌كان.
له خه‌ونه‌كانی سۆشیالیزم
هه‌موو خه‌ونه‌كانی سه‌ده‌ی نۆزده‌هه‌م و چاره‌كی یه‌كه‌می سه‌ده‌ی بیسته‌میش، هه‌موو خه‌ونی ئامێر و كرێكار بوون. بێگومان هه‌مووی رووه و سۆشیالیزم بوون، هه‌روه‌كو خه‌ونه‌كانی رابوردوو، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جیاواز بوو له‌م خه‌ونانه‌دا گرنگیی به كرێكار ده‌دات و واده‌كات كه ئامێره‌كان بناغه‌ی شێوازی كۆمه‌ڵگه دیاری بكه‌ن. ئه‌فلاتۆن ئه‌م دوو تایبه‌تمه‌ندیه‌ی نه‌زانی. وه‌كو خوێنه‌ر ده‌زانێت، ئه‌فلاتۆن مه‌سه‌له‌ی پیشه‌وه‌ر و كرێكاری له زیهندا نه‌بوو، هیچ گرنگیه‌كی پێ نه‌دان، به‌ڵام له‌كاتی ئه‌ودا ئامێر هیچ مه‌ترسی و كاریگه‌ریه‌كی له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه‌دا نه‌بوو، بۆ ئه‌وه‌ی له‌وباره‌وه بیری لێبكاته‌وه. به‌ڵام هه‌موو ئه‌م بارودۆخانه له سه‌ده‌ی نۆزده‌هه‌م گۆرٍٍا و له‌گه‌ڵ سه‌ده‌ی بیسته‌میش ده‌كرێت بڵێین بوو به سه‌رده‌می كرێكار و ئامێره‌كان پێكه‌وه.
له‌وانه‌ی خاوه‌ن خه‌ون بوون له سه‌ده‌ی نۆزده‌هه‌م( ئاتین كابێه) بوو كه له ده‌وروبه‌ری چركه‌ساتی شۆرشی فه‌ره‌نسا له ساڵی 1788له‌دایكبوو، له سه‌ره‌تای ئیمبراتۆریه‌تی نابلیۆنی سێیه‌م ساڵی 1856یش كۆچی دوایی كرد. له منداڵی‌دا یه‌كێك له بلیمه‌ته‌كانی مێژوو نابلیۆنی گه‌وره ی بینی كه له سه‌ده‌ی نۆزده‌هه‌م ، شۆرشی گه‌وره‌ی ساڵی 1848ی به‌رپاكرد. له‌راستیدا داهێنانی زۆری نێدا كرا و كاریگه‌ریی كهورهتری له شۆرشه‌كان له سه‌ر سیستمی كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌بوو.
گۆرٍهپانی خه‌ونه‌كه ( ئیكارێه)بوو ، هه‌رێمێكه له سه‌ر رٍێگهی شۆرشی فهرٍهنسی به یه‌ك له‌ده به‌شی دابه‌ش كراوه. سه‌د بهرێوهبهرێتیی تێدایه، هه‌موویان له رووبه‌ر و ژماره‌ی دانیشتوان یه‌كسانن. هه‌روه‌ها هه‌ر به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌ك بۆ ده ناوه‌ندی یه‌كسان دابه‌ش ده‌بێت، كابیه له‌وه‌دا جیاوازی شاخ له ده‌شتایی , یان دۆڵی نوێ له دۆڵی به‌تین له‌به‌رچاو ناگرێت. ئه‌و به شێوه‌ی وێنه‌ی سه‌ر كاغه‌ز موڵكه‌كه دابه‌ش ده‌كات. ئه‌م ره‌هه‌نده به هێزی شۆرشی فه‌ره‌نسی لێی ده‌كاته‌وه كه رێگه‌ی مه‌تری دروستكرد. له ناوه‌راستی ئیكارێه شاری ئیكارێهی پایته‌خت دروست ده‌كات.، كه هاوشێوه‌ی پاریسه، رووباری هه‌یه هه‌روه‌كو چۆن پاریس رووباری سین ی هه‌یه. شاره‌كه بازنه‌ییه و رووباره‌كه دابه‌شی ده‌كات به دوو به‌شی یه‌كسانه‌وه. له‌سه‌ر به‌شه‌كاندا دوو دیواری به به‌رد دروست ده‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ی دانهرٍمێت. رووباره‌كه تاوه‌كو قووڵایه‌كه‌ی پاك ده‌كرێته‌وه، تاوه‌كو كه‌شتیه‌كانی ئۆقیانوسه‌كان تێیدا هاتوچۆ بكه‌ن و كاڵا بۆ ئیكارێ بێنن و له‌وێشه‌وه بیگوازنه‌وه . په‌نجا جاده‌ی تێدایه هاوته‌ریبی رووباره‌كه و په‌نجای تریش دهیبرَێت. ( لێره‌دا رێگه‌ی یه‌ك له ده دابه‌شكاریی له‌گه‌ڵیدا نایه‌ته‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی وه‌كو باسمان كرد شاره‌كه بازنه‌ییه و چۆن بازنه‌ییه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ سیستمی دهبهشكاری جاده‌كان رێكبكه‌وێت) . شاره‌كه‌ش له 60 گه‌ره‌ك پێكهاتووه، هه‌ر یه‌كه‌یان قوتابخانه‌یه‌ك و نه‌خۆشخانه‌یه‌ك و په‌رستگایه‌ك و دوكانیشی تێدایه. شاره‌كه كۆمه‌ڵه ته‌لارێكی تێدایه و هه‌ر ته‌لارێك 15 خانووی تێدایه و باخچه‌ی گشتیش ده‌وره‌ی داوه.
گونده‌كانی هه‌رێمی ( ئیكارێه) له رووی پلانرێژیهوه هاوشێوه‌ی شارن. ئه‌وه‌ی دایناوه زۆر خه‌می ته‌ندروستی و خۆشگوزه‌رانی خه‌ڵكه‌كه بووه له چۆنێتی دارٍشتنی جاده‌كاندا، رێرٍهوی خه‌ڵك له ته‌نیشت جاده‌كه‌وه بووه و وێستگه‌كانی چاوهرٍێی خه‌ڵكه‌كه‌ش به شوشه سه‌ریان گیراوه( ئایا ئێستاش له‌م كاته‌دا وانیه؟). به‌ڵام گهورٍ و قه‌سابخانه و نه‌خۆشخانه‌كان له ده‌ره‌وه‌ی گوند یان شاردان. كارگه و كۆگاكان له‌سه‌ر رووبارن یان له‌سه‌ر هێڵی ئاسنینن بۆ ئاسانكاری له گواستنه‌وه‌ی كاڵاكانیان.
ئێستاش با ته‌ماشای ئه‌و سیستمه باوه بكه‌ین كه دانیشتوان له‌سه‌ری دهرٍۆن..
(ئاتیین كابێه) تێربوو به روحی ئه‌و زه‌مانه‌ی تێید ده‌ژیا ، نابلیۆنیش وه‌كو فیززل و سه‌ركێش و دێ‌و فیزی به‌سه‌ردا ده‌كرد، بۆیه كابێه خه‌یاڵی ئه‌وه‌ی له خه‌ونه‌كه‌یدا ده‌كرد كه ئیكار میرێكی سه‌ركوتكه‌ره و سیستمی حكومه‌ته‌كه‌ی به‌سه‌ر خه‌ڵكدا ده‌سه‌پێنێت، هیچ كه‌س ناكۆكیی له‌گه‌ڵدا نابێت. باشترین شت بۆ روونكردنه‌وه‌ی ئه‌م سیستمه باسی دۆخی یه‌كێك له دانیشتوانی ئه‌وێ بكه‌یت.
ئالاینكارێه رۆژه‌كه‌ی له كاژێر شه‌شه‌وه ده‌ست پێده‌كات، له چێشتخانه یان كارگه قاوه‌ڵتی ده‌كات. جۆری قاوهڵتیهكهی لیژنه‌یه‌ك له زانایان بریاریان له‌سه‌ر داوه، له بریارهكهیاند ته‌ماشای ته‌ندروستی قاوهڵتیكهرانیان دكردووه. له‌وانه‌یه تۆ گومان له‌م قاوهڵتیه بكه‌یت، سهرهرٍای بریاری زانایان، پێش تۆش كابێه گومانی لێبووه، بۆیه رێگه‌ی به دانیشتوان داوه چی قاوهڵتیهكیان ده‌وێت و له كوێ بیانه‌وێت بیخۆن با بیخۆن. كه ئالاینكارێه قاوه‌ڵتی كرد دهرٍوات بۆ كارگه، له هاویندا 7 كاژێر كار ده‌كات و له زستاندا 6 كاژێر. دانه‌ر خه‌ڵكی وڵاتێكی سارده پێی خۆشه له هاوین كاربكات به پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌ی لای ئێمه رووده‌دات. سه‌رجه‌م خه‌ڵكی ئیكارێه ئه‌و هه‌موو كاژێرانه به بێ ئیمتیاز پێدانی یه‌كێك به بێ ئه‌ویتر كار ده‌كه‌ن.
حكومه‌ت خاوه‌نی كارگه‌كانه,، ئه‌و كاته‌كانی كاركردن رێكده‌خات،، ئه‌و ئه‌سپ و گالیسكه‌ی هه‌یه كه كاڵاكان ده‌گوازێته‌وه. ئه‌مه‌ش سۆشیالیزمێكه كه هیچ گزیهكی تێدا نیه . لێره‌وه ناوی كتێبی( كۆچكردن بۆ ئیكارێه) هاتووه، ئه‌و كتێبه‌یه كه كریكاران له چاپی یه‌كه‌میه‌وه له ساڵی 1845 به‌ده‌ستیانه‌وه بوو ، ئه‌م كتێبه كاریگه‌ریی هه‌بوو له‌سه‌ر تێر بوونی كرێكاران به فیكری سۆشیالیزمی له ئۆرپا .
كاتێك ئالاینكارێه كاره‌كه‌ی ته‌واو ده‌كات جله‌كه‌ی داده‌كه‌نێت ( ئه‌و جلانه‌ی كه لیژنه‌ی جلوبه‌رگ برٍیاری له‌سه‌ر داوه) هاوشێوه‌ی ئه‌وه‌ی فه‌رمانده‌یی سوپا برٍیار له‌سه‌ر جلوبه‌رگی سه‌ربازه‌كان ده‌دات. له واقیعدا ئیكارێهكان سه‌ربازبوون و خۆیان بۆ پیشه‌سازی ته‌رخان كردبوو ، له هه‌موو كاروباریاندا سیستمی سویایان به‌سه‌ردا سه‌پێنرا .
پێش ئه‌وه‌ی ئالاینكارێه له‌دایكبێت دایكی وانه‌ی ئه‌ركه‌كانی دایهنگهیی وه‌رگرتبوو, كه ته‌مه‌نی گه‌یشته پانزه ساڵی ده‌ستی حكومه‌تی پێگه‌یشت، بۆ په‌روه‌رده‌كردنی به پێی به‌رنامه‌یه‌ك هه‌موو گه‌نجانی ئیكارێه تاوه‌كو ساڵی هه‌ژده بۆ كورٍان و حه‌ڤده بۆ كچان له‌سه‌ری رێك كه‌وتبوون ، له‌وێدا هه‌ر كچ و كورَێك له خوێندنێكدا ده‌بێت كه بگونجێت بۆ ئه‌و پیشه‌یه‌ی كه دواتر به‌كاری دێنێت. ئه‌م پیشهسازیانهش سنورداره و دیاریكراوه و لیژنه‌یه‌ك سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات كه هه‌موو ساڵێك ژماره‌ی پیشه‌وه‌ران له هه‌موو كارگه‌كان ده‌ژمێرێت و برٍی ئه‌و كاڵا كۆكراوانهی كۆگاكانیش ده‌ژمێرێت، ئینجا ژماره‌ی پێویستی ئه‌و پیشه‌وه‌رانه دیاری ده‌كات كه له هه‌ر پیشهسازیهكدا پێویستیان پێیه وچه‌ندیان بوێت له‌وانه ده‌به‌ن كه له قوتابخانه‌كان ده‌رچوون، هه‌رچه‌ند پێویستیان بێت له كچان و كورٍان ده‌یانبه‌ن. پیاوانیش ئه‌گه‌ر بگه‌نه ته‌مه‌نی شه‌ست و پێنج ساڵ خانه‌نشین ده‌كرێن و ئافره‌تانیش له په‌نجا ساڵیدا خانه‌نشین ده‌كرێن.
نابێت خه‌ڵكی ئیكارێه له پێش ته‌مه‌نی بیست ساڵی هاوسه‌رگیری بكات، به‌ڵام ئافرت له ته‌مه‌نی هه‌ژده ساڵیه‌وه ده‌توانێت هاوسه‌رگیری بكات. حكومه‌ت له كاتی دروستكردنیدا سه‌ركوتكه‌ر بووه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كابێه به‌وه خه‌یاڵی ( ئیكار)ی كرد كه‌وا كه‌سێك بێت ده‌سه‌ڵات و سوڵتانی نابیلیۆنی هه‌بێت وكار بۆ چاكسازی بكات، به‌ڵام له دوای مردنی ده‌سه‌ڵات بوو به نوێنه‌رایه‌تی و هه‌ر به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌ك ئه‌نجومه‌نی خۆی هه‌بوو ، هه‌رێمه‌كه‌ش به هه‌مووی ئهنحومهنێكی هه‌بو، له ئه‌نجومه‌نی به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌كان پێكده‌هات و ده‌سته‌یه‌كی جێبه‌جێكاری هه‌بوو كه وڵاتی بهرێهودهبرد, حكومه‌ت رۆژنامه‌ی ده‌رده‌كرد، به‌ڵام ئه‌م رۆژنامانه تایبه‌تكرابوون بۆ ئه‌وه‌ی هه‌واڵه‌كان بگه‌یه‌نن نه‌ك راو بیروبۆچون پێشكه‌ش بكه‌ن, بۆ ئه‌وه‌ی نه‌بێته هۆی بیانویه‌ك بۆ جێگیربوون و قایمبوونی پێی حكومه‌ت.
ساڵی 2000
(ئه‌وین و كابێه) هه‌ردوكیان سۆشیالیستی بوون، له‌كاتی ئاگاییدا دوور له خه‌وبینین خه‌یاڵیان ده‌كرد و خۆیان خه‌ونیان ریكدهخست و مه‌به‌ستیان له‌وه‌ش پراكتیزه‌كردن و كار بوو. هه‌ر یه‌كه له‌وان كۆلۆنیالیهكیان له ئینگلته‌را و ئه‌مریكا دروست كرد بۆ تاقیكردنه‌وه‌ی تیۆره‌كانیان و به‌دیهێنانی خه‌ونه‌كانیان و هه‌ردوكیان شكستیان هێنا.
به‌ڵام (ئیدوارد بلامی) وه‌كو ئه‌وان نه‌بوو. ئه‌وان هه‌ردوكیان چاكسازیخواز بوون له ئاوه‌دانكردنه‌وه و بارودۆخی كریكاران و پیشههوهرانیان ده‌خوێنده‌وه، به‌ڵام بلامی ئه‌دیبێكی ئه‌مریكی بوو بووه سۆشیالیستی و چیرۆكه‌كه‌ی ( دیدێك بۆدواوه )، به‌و شێوه‌یه باسی جیهانی كردووه، وه‌كو چۆن خۆی بۆ ساڵی 2000خه‌یاڵی لێكردبێته‌وه. له‌سه‌ر تیشكی ئه‌و ساڵه دوورانه ره‌خنه‌ی له دۆخی ئه‌و كاته‌ی گرتووه. هه‌موو ئه‌مانه به زاری ئه‌دیبێكی بلیمه‌ت له هونه‌ری چیرۆكدا نوسیوه، بۆیه تا ئێستاش چیرۆكه‌كه‌ی ناوی هه‌یه له ناو جه‌ماوه‌ری ئینگلیزی و ئه‌مریكی دا و به‌تایبه‌تی له ناو كرێكاراندا.
چیرۆكه‌كه‌ی به‌وه ده‌ست پێده‌كات كه یه‌كێكی به خه‌ولێخستنی موگنایسی خه‌واندووه و تاوه‌كو ساڵی 2000 هه‌ڵنه‌ساوه. جۆرێك له خۆشه‌ویستیی له‌گه‌ڵ كچێكدا له ساڵی 1887 هه‌بووه، ئه‌و خۆشه‌ویستیه كۆنه ده‌گه‌یه‌نێت به كورٍهزاكهی له ساڵی 2000، كه هیچ كارمان به درێژدادرٍیهكهیهوه نیه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئامانجی ئێمه ئه‌و پلان دارٍێژیهی چاكسازیهكهیه كه بۆی دایناوین.
بلامی شتێكپی مه‌زنی باس نه‌كردووه له رووی قه‌باره‌وه. له رووی توندوتۆڵیشهوه شلوخاوترین بینا بووه و زۆر نزیك بووه له دارٍمان. ئه‌گه‌ر تۆ چیرۆكه‌كه‌ی بخوێنیته‌وه، له رووی ئه‌ده‌بیه‌وه باڵادهكهی و مه‌به‌سته باڵاكه‌ی چیرۆكه‌كه بۆ باڵاترین سۆز به‌رزت ده‌كاته‌وه، به‌ڵام كه وه‌ستایت و تێرٍامانت تێدا كرد واده‌زانیت كه بلامی باسی شارێكت بۆ ده‌كات له كاغه‌ز دروست كرابێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی خه‌یاڵی ئه‌فلاتۆن ساده‌یی تێدایه به‌ڵام كۆڵه‌كه‌كانی توندوتۆڵتره و سیستمه‌كه‌ی متمانهپێكراوتره له‌م خه‌ونه‌ی كه بلامی له كۆتایی سه‌ده‌ی بیسته‌م ده‌یبینێت. به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌ست به‌و پاڵنه‌ره پایه‌به‌رزانه ده‌كه‌یت كه هانی بلامی داون بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م خه‌یاڵه بكات، ئه‌و ئاره‌زووی ئه‌وه ده‌كات شێوازێكی كۆمه‌ڵایه‌تی ببینێت كه تاك تێیدا له‌سه‌ر مێزێك دا‌نیشێت و به‌تامترین خواردنی له‌به‌ر ده‌ستدا بێت و هیچ كه‌سێك له ته‌نیشتیه‌وه نه‌بینێت خه‌ریك بێت له برسا بمرێت و ئیره‌یی به خۆشگوزه‌رانی ئه‌و ببات. بلامی ئاره‌زووی ئه‌وه ده‌كات كه په‌روه‌رده گشتی بێت و فێركردن هه‌مه‌گیر و بۆ هه‌مووان بێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی نه‌زان دیمه‌نێكی ناشرینی هه‌یه و كاریگه‌ریی له‌سه‌ر هه‌موو تاكه‌كانی میله‌تدا هه‌یه، هه‌ر میله‌تیش خراپیه‌كانی نهزانیهكهی هه‌ڵده‌گرێت و هیچ گوناحێكی له‌وه‌دا نیه. ده‌یه‌وێت هه‌ندێك له‌و قورساییه هه‌ڵبگرێت كه پاككه‌ره‌وه و گسكدهرهكان و خه‌ڵكی تری خاوه‌ن ئه‌م كارانه هه‌ڵیده‌گرن.، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌م كارانه قورس‌تر و بهئازارترن له‌وه‌ی كۆمه‌ڵێك به ته‌نها هه‌ڵیگرن. ئاره‌زووی ئه‌وه‌ی هه‌یه كه خه‌ڵك له ره‌خساندنی هه‌لی ده‌وڵه‌مه‌ندبوون یه‌كسان بن، به‌ڵكو سامان به‌ركه‌وتن وه‌كو هه‌ڵكه‌وتێك نه‌بێت كه هه‌ندێك خه‌ڵك به‌ختی له‌وه‌دا هه‌بێت و خه‌ڵكی تر نه‌یبێت. ئه‌و له‌سه‌رووی ئه‌وانه‌شه‌وه ئه‌دیب بوو، ئاره‌زووی ئه‌وه‌ی ده‌كرد كه كه پیشه‌ی خۆشه‌ویستی بێت و هیچ ناوێكی وه‌كو قه‌ساب و بهقالًَ و به‌رگدروو رێگرنه‌بن له رێگه‌ی خۆشه‌ویستی له نێوان كچ و كورٍێكدا ، كه نه‌توانن هاوسه‌رگیری بكه‌ن له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كورٍهكه نه‌توانێت ئه‌م شت و ئه‌ویتر پێویست بۆ هاوسه‌ره‌كه‌ی بكرٍێت. ئاره‌زووی ئه‌وه‌ی ده‌كرد كه ژیانی خه‌ڵك ساده بێت و به شتی لاوه‌كی قورسایی نه‌كه‌وێته سه‌ریان، ده‌بێت كچه‌كه به راشكاوانه به خۆشه‌ویسته‌كه‌ی بڵێت خۆشم ده‌وێی و هه‌ر جلێكی ساده‌ی بوێت له‌به‌ری بكات، بێ ئه‌وه‌ی وابه‌سته بێت به نه‌ریتێكی رووگیر و حهیایهك گۆشه‌گیر و لاته‌ریكی بكات رای خۆی بۆ خه‌ڵك دهربرٍێت.
ئه‌م هه‌موو ئاره‌زووانه له خۆیدا شتێكی چاكه ، به‌ڵام كاتێك ده‌یه‌وێت له خه‌یاڵی خۆیدا بیهێنێته‌دی هه‌ڵه ده‌كات. لێره‌دا ده‌بێت وچانێك بده‌ین بۆ ئه‌وه‌ی جیاوازی نێوان خه‌یاڵی ئه‌فلاتۆن و خه‌یاڵدانی ئه‌مانه‌ی كورٍانی سه‌ده‌ی نۆزده‌هه‌م بكه‌ین . ئه‌فلاتۆن زۆر و كه‌م هیچ لای به لای كرێكاراندا نه‌كردۆته‌وه و وه‌كو چۆنن وای هێشتونه‌ته‌وه، به‌ڵام هه‌موو فه‌یله‌سوفانی سه‌ده‌ی پێشووبیریان له چاكسازیی كۆمه‌ڵگه نه‌كردۆته‌وه ئه‌گه‌ر مه‌سه‌له‌ی كرێكار له پێشه‌وه‌ی هه‌موو مه‌سه‌له‌كانی دیكه نه‌بوایه. په‌ندیش له‌وه‌دا ئه‌وه‌یه كه ژماره‌ی كرێكاران له‌م سه‌ده‌یه زۆربوو و ئه‌وان بوون به جه‌ماوه‌ری گه‌ل و زۆرینه‌یان پێكده‌هێنا، ئه‌مه‌ش جیاوازی بوو له‌گه‌ڵ شێوازه كۆمه‌ڵایه‌تیه كۆنه‌كان، هۆكاری ئه‌مه‌ش زۆربوونی ئامێر و كه‌ڵه‌كه‌بوونی سامان بوو له ده‌ستی كه‌م و دۆرٍاندنی موڵكداری بچوك بوو له به‌رامبه‌ر موڵكداری گه‌وره، ئه‌مه‌یه كاروباری بلامی، ئه‌و یۆتۆبیاكهی یان نمونه باڵاكه‌ی له شێوازی كۆمه‌ڵایه‌تی به چاره‌سه‌ری مه‌سه‌له‌ی كار ده‌ست پێده‌كات. ئه‌و ده‌ڵێت: خه‌ڵكی ولایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان له سه‌ده‌ی نۆزده‌هه‌م له‌سه‌ر راییكردنی كاره‌كانیان له رێگه‌ی كۆمپانیا گه‌وره‌كانه‌وه راهاتن، ئه‌وه جارێك كۆتایی ئه‌م سه‌ده‌یه نه‌هاتووه ئه‌وه‌تا ئه‌م كۆمپانیایانه له بهرٍێوهبهرایهتیهكدا تێكه‌ڵبوون و بوون به به‌شێك له حكومه‌ت . كرێكارانی ئه‌م كۆمپانیانه بوون به سوپایه‌كی گه‌وره و گه‌نجانی میله‌ت پێكیدێنن، ئه‌وان وه‌كو سوپا كارده‌كه‌ن كه حكومه‌ت زاڵه به‌سه‌ریدا و به سیستمی خۆی بهرٍێوهی ده‌بات و كرێكه‌یان له‌و وه‌رده‌گرن. كار له‌م سوپایه هه‌روه‌كو سوپای سه‌ربازی ئێستا ناچاریه ، ئه‌گه‌ر گه‌نج له كۆلێج ده‌رچوو سێ ساڵ ده‌چێته سوپا و له‌وێدا كاری قورس و بێ به‌ها ده‌كات. ئه‌و ماوه‌یه‌ی ته‌واو كرد بۆ پسپۆرٍێتی له یه‌كێك له پیشه‌سازی یان هونه‌ره‌كان كار ده‌كات كه حكومه‌ت رایده‌گه‌یه‌نێت كه‌وا پێویستی به كرێكار هه‌یه له‌وێدا كاربكات. ئه‌وان له‌و پیشه‌یه ده‌مێننه‌وه كه هه‌ڵیده‌بژێرن. له دوای ئه‌وه‌ش ده‌بنه سه‌ربازێك له سوپای مه‌زنی كرێكاران، كه حكومه‌ت به‌رێوه‌ی ده‌بات.، هه‌ر كرێكارێك كاره‌كه‌ی هه‌رچۆنێك بێت كرێكه‌ی هاوتایه له‌گه‌ڵ ئه‌وانی دیكه‌دا كه برٍهكهی 800جنێیه له ساڵێكدا. هیچ جیاوازی كرێكارێكی چالاك له‌گه‌ڵ كرێكارێكی تهمبهڵدانیه، هه‌ر كه‌سێكیش ئه‌ركه‌كه‌ی به‌جێنه‌گه‌یه‌نێت سزا ده‌درێت، هه‌رچه‌ند كاره‌كی قورس بێت یان ئاسان بێت، حكومه‌ت بۆ پێشكه‌ش كردن و وه‌رگرتنی كرێكار بۆ كاری ئاسان سڵ ده‌كاته‌وه. بۆ ئه‌وانه‌ی له كاری ئاسان كار ده‌كه‌ن ماوه‌كه‌ی درێژ ده‌كاته‌وه و ئه‌وانه‌ی له كاری قورس كار ده‌كه‌ن ماوه‌كه‌ی كورت ده‌كاته‌وه ، به‌لام له كرێكهیدا هیچ جیاوازیه‌ك له نێوانیاندا نیه. كرێكار بگاته ته‌مه‌نی 33 ساڵ ده‌توانێت وازبێنێت و ساڵی 400 جنێه وه‌ربگرێت، یان بمێنێته‌وه بۆ ته‌مه‌نی چل و پێنج ساڵ و خانه‌نشین بێت و 800 جنێه وه‌ربگرێت. به‌ڵام بۆشاییه‌ك له‌م سوپایه‌دا هه‌یه ، هه‌موو گه‌نجان ناچار ده‌كات جگه له‌وه‌ی پیشه‌یان دانانی كتێب بێت . دانان و داهێنان له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م سیستمه‌یه. بۆ زانا و دۆزه‌ره‌وه یان ئه‌دیب هه‌یه به ئازادی كاره‌كه‌ی خۆی پیاده بكات وه‌كو چۆن ئێستا ده‌یكه‌ن و چیی بوێت له جه‌ماوه‌ر به‌ده‌ستی دێنێت. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بلامی خۆی چیرۆكنوسه ، له نهێنییه‌كانی پیشه‌كه‌ی ئه‌وه‌ی زانی كه وای لێویست متمانه به حكومه‌ت نه‌كات. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی حكومه‌ت به سروشتی بوونی خۆی مه‌یلی به‌لای وه‌ستان و مانه‌وه‌یه له‌سه‌ر حاڵی حازری و دۆزه‌ره‌وه و داهێنه‌ر و ئه‌دیب به هه‌موویان پیشه‌كه‌یان وا دهخهوازێت كه له‌و باره‌وه له بیر و كرده‌وه‌ی باو ده‌ربچن. بۆیه له حكومه‌تدا ئه‌وه نابینن كه ژینگه‌یه‌كی چاك بێت بۆ گه‌شه‌كردنی ئه‌ندێشه‌یان.
با ئێستا بگهرٍێینهوه بۆ سوپای كرێكاران ، ده‌ڵێن هه‌موو كاره‌كان له به‌رهه‌مهێنان و به‌كاربردن له حكومه‌تی ساڵی 2000 بۆ سه‌ر ده به‌رژه‌وه‌ندی دابه‌ش ده‌بێت، هه‌ندێك له پیشه‌سازی گونجاو خۆی ده‌خزێنێته نێویاندا. بۆ هه‌ر پیشهسازیهك پێنوسێكی تایبه‌تی خۆی هه‌یه و فایلی تایبه‌تی به خۆی هه‌یه، ئه‌وه‌ی له كرێ بمێنێته‌وه ده‌روات بۆ ئامێر و بیناكان كه ئه‌م پیشه‌سازیه پێویستی پێی هه‌یه. ئه‌م پێنوسه نرخی ئه‌و كاڵایانه دیاری ده‌كات كه دروستی ده‌كه‌ن به‌ڵام ناتوانێت سه‌ركوتكه‌ر بێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی یاسای ده‌وڵه‌ت نرخی زیاده قه‌ده‌غه ده‌كات جگه له رێژه‌یه‌كی دیاریكراو نه‌بێت كه له‌سه‌ر كاڵاكه خه‌رج ده‌كرێت.
سه‌رۆكی ولاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا سه‌رۆكایه‌تی سوپای كرێكاران ده‌كات، كه به راسته‌وخۆ له لایه‌ن سه‌رجه‌م دانیشتوانه‌وه هه‌ڵده‌بژێرێت. ئه‌مه له پاش هه‌ڵاوردنی سوپای كرێكاران بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م سوپایه سه‌ركوتی خه‌ڵكه‌كه نه‌كات.
به‌ڵام له‌وێدا ئه‌گه‌رێكی دیكه هه‌یه ئه‌ویش: ئه‌م سوپایه به‌و زۆریه‌ی خۆیه‌وه رازی ده‌بێت سه‌رۆكێك دیاری بكرێت كه ئه‌و ده‌نگی به دیاریكردنی نه‌دابێت، ئایا ئه‌م سه‌رۆكه كار بۆ زیادكردنی خۆشگوزه‌رانی كرێكاران ده‌كات، كه به‌و شێوه‌یه هه‌ڵده‌بژێردرێت؟
له‌وێدا گومانێك دروست ده‌بێت له به‌رێوه‌بردنی سوپایه‌كی ته‌واو، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو كاره‌كان له نێو میله‌تێكی گه‌وره‌دا بكات، ژماره‌ی دانیشتوان ده‌گاته نزیكه‌ی ملیۆنێك كه‌س. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌م سۆشیالیزمه حكومه‌تیه و دووره له‌وه‌ی له سه‌رجه‌م پیشه‌سازیه‌كاندا بێته‌دی. ئێمه له‌وه‌دا نین ئه‌وه ره‌تبكه‌ینه‌وه كه هه‌ندێك پیشه‌سازی له‌سه‌ر رێگه‌ی سۆشیالیزمی حكومه‌تی سه‌ركه‌وتوو ده‌بن، به‌ڵام سۆشیالیزمی بیرۆكراتی زیاتر به‌ده‌ست تاكه‌وه سه‌رده‌كه‌وێت ، وه‌كو له هێڵی ئاسنی میسردا ده‌یبینین. به‌ڵام له‌وێدا ناتوانرێت پیشه‌سازی سه‌ركه‌وتو بێت مه‌گه‌ر له سه‌ر پێوه‌ری پیشه‌سازی بچوك چاره‌سه‌ر بكرێت و به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌كی رووبه‌ر دیاریكراوی هه‌بێت. بۆ هه‌ر پنتێك كه‌سایه‌تیه‌ك له پیشهسازیهكهیدا ده‌رده‌كه‌وێت، به‌ڵام ژینگه‌یه‌ك مۆركی خۆی هه‌بێت له‌سه‌ر ئه‌و پیشه‌وه‌ره‌ی كه یه‌كێك له‌و پیشانه ده‌كات. سۆشیالیزمی حكومه‌تی له هه‌موو پیشهسازیهكدا سه‌ركه‌وتو نابێت، بۆیه له ناو سۆشیالیسته‌كان رایه‌ك هاته ئاراوه باس له سۆشیالیزمی شاره‌وانیه‌كان ده‌كات، شاره‌وانیه‌كان هه‌ڵده‌ستن به‌وه‌ی تاكی سه‌ربه‌خۆ له جیاتی حكومه‌ت ئه‌و كاره بكات.
با ته‌ماشایه‌كی ئه‌و ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تیه بكه‌ین كه بلامی خه‌یاڵی لێوه كرد. ئێمه له یۆتۆبیاكهیدا پۆلێكی گه‌وره ی خانه‌نشینان ده‌بینین كه له خۆشگوزه‌رانیدا ده‌ژین و به هۆی ئه‌و هه‌موو موچه زۆره‌ی وه‌ریده‌گرن گه‌شت بۆ هه‌موو جیهان ده‌كه‌ن، یان یه‌كێك له‌و پیشانه ده‌كه‌ن كه ئاره‌زووی ده‌كه‌ن یان وه‌رزشێك كه حه‌زیان لێیه. لێره‌دا بلامی زۆر بایه‌خ به وه‌رزش ده‌دات, ده‌لێت: ئه‌گه‌ر نان یه‌كه‌م پێویستیه‌كانی ژیان بێت ، وه‌رزش دووه‌م پێویستیه.
پۆلێكی گه‌وره‌ی دیكه ( سوپای كرێكاران) ده‌بینین كه تاك تێیدا 24 كاژێر ناچاره كار ده‌كات، ئه‌گه‌ر كه‌مته‌رخه‌م بێت سزا ده‌درێت, به باوهرٍی ئێمه ئه‌م كۆڵه‌كه‌یه‌ی بونیانی شێوازی كۆمه‌ڵایه‌تی لای بلامی دادهرٍمێت ، ماوه‌ی كاره‌كه له‌وه زۆرتره كه مرۆڤ به رازیبونی خۆی به‌رگه‌ی بگرێت.
به‌ڵام خێزانی خانه‌نشین, پێویستی به چێشت لێنان نیه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بۆ هه‌ر پۆلێك یان به‌شێك له گه‌ره‌كێك له شاره‌كه، چێشتخانه‌یه‌كی گه‌وره هه‌یه و بۆ هه‌ر خێزانێك ژوورێكی تایبه‌تیی تێدایه. ئامێری ته‌له‌فۆن هه‌یه كه ته‌نها بۆ قسه‌كردن به‌كار نایه‌ت به‌ڵكو بۆ بیستنی گۆرانیش به‌كاردێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بوقێكی هه‌یه ده‌نگ گه‌وره ده‌كات، خێزان له كاژێرێكی دیاریكراو داده‌نیشن بۆ ئه‌وه‌ی گوێبیستی گوتاری ئامۆژگاری و سیاسیه‌كان و سرودی گۆرانیبێژان بن. بلامی ئه‌وه‌ی به مێشكدا هات له‌و كاته‌دا ئاماژه‌ی به‌و رادیۆیه‌ی كردووه كه‌وا ئێستا له هه‌موو ئه‌وروپا به‌كاری دێنین .
سێ ئینگلیزیه‌كه
هه‌موومان ئه‌و شاعیره به لاشهولار ئه‌ڵمانی و خاوه‌ن ئه‌ندێشه فه‌ره‌نسیه ( هینریخ هینه) ده‌ناسین، چۆن حوكمی له‌سه‌ر خۆی دا بۆ پهرۆشبونی بۆ دیموكراسی و چووه پێشه‌وه بۆ به‌رگری لێكردنی، تاوه‌كو گه‌یشته ئه‌و قناعهتهی دیموكراسی حوكمی گه‌جه‌ر و گوجه‌ر و خه‌ڵكه گشتیه‌كه یه وازی له به‌رگری كردن له دیموكراسی هێناو به‌خۆیدا چووه‌وه و په‌ندی له پهرۆشیهكهی پێشوی وه‌رگرت، ئه‌وه‌ش چی له ئه‌نجامی ساردبونه‌وه بێت یان له ترسه‌وه بێت.
ئه‌گه‌ر سه‌ده‌ی پێشوو سه‌رده‌می ده‌ركه‌وتنی دیموكرایسیهكان بوو، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا سه‌رده‌می شكستی ئه‌و دیموكراسیانه بوو. یه‌كه‌مجا باوهرٍ وابوو ئه‌گه‌ر حوكم بۆ میله‌ت بێت سه‌ركوتكردن و سته‌م نامێنێت، به‌ڵام له ئه‌زمونه‌كانی ئه‌م سه‌ده‌یه ئه‌وه ده‌ردكه‌وێت كه ئه‌گه‌ر زۆرینه‌ی میله‌ت حوكمی بكه‌وێته ده‌ست ئه‌وان هه‌میشه لێی نازانن. بۆیه كورٍانی سه‌ده‌ی بیسته‌م بیریان له دۆزینه‌وه‌ی ( خوداوه‌ند) ێك بۆ حوكم كردن كرده‌وه، ئه‌م خوداوه‌نده له ئاسنمانهوه دانه‌به‌زی به‌ڵكو له لایه‌ن مرۆڤه‌وه له‌دایكبوو، هه‌روه‌كو چۆن ئه‌فلاتۆن خه‌ونی به دۆرزینه‌وه‌ی چینێك بۆ حوكم كردن له‌وه‌دا ده‌بینیه‌وه كه چاوی له‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندی شار بێت، بێ ئه‌وه‌ی پێویستی به‌وه بێت ئاگای له به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی خۆی بێت و به بێ ئه‌وه‌ی ئاگای له تاكه‌كانی خێزانه‌كه‌ی بێت، نه‌وه‌كو پێویستیان به‌وه بێت خانوبه‌ره‌یان هه‌بێت و خێزان سهرقالًیان بكات.
چۆن سه‌ده‌ی رابوردوو سه‌رده‌می ده‌ركه‌وتنی كۆماره‌كان بوو ئاواش سه‌رده‌می ده‌ركه‌وتنی تیۆری پهرٍهسهندن بوو كه له ناوه‌راستی سه‌ده‌وه رێرٍهوی بیركردنه‌وه‌ی عه‌قڵی گۆرٍی و تیۆر و خه‌ون و نه‌خشه‌ی ئاوه‌دانی وێنا كرد و به‌لای خۆیدا رایكێشا. ئه‌م تیۆریه له رووی ئاوه‌دانیه‌وه به‌وه پوخت ده‌كرێته‌وه كه ده‌توانێت مرۆڤ ئه‌وه‌نده پێشبخات تاوه‌كو بگاته ئه‌وه‌ی وه‌كو خوداوه‌ندێك یان سوپهرمانێكی لێ بێت، وه‌كو چۆن له رابوردوو دا مرۆڤ له گیانه‌وه‌ری نزمتر له خۆیه‌وه پهرٍهی سه‌ندووه. ئه‌م تیۆریه له رووی ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كه‌ن و خه‌ڵكی پێ قان ده‌ده‌ن، تیۆرێكی ئینگلیزیه. بۆیه نابێت سه‌رمان له‌وه‌دا سورٍبمێنێت كه سێ له گه‌وره بیریارانی ئینگلیز خه‌ونیان به دۆزینه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنی پیشه‌سازیه‌وه بینی، بۆ ئه‌وه‌ی ببێته هۆكاری سه‌رهه‌ڵدانی چینێیكی پێشكه‌وتوی خه‌ڵك. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پێشكه‌وتنه‌كه له باری ژیانی خهڵكله له‌و ناوه‌نده نابێت كه ئه‌م چینه تێیدا ده‌ژێت، به‌ڵكو پێشكه‌وتنه‌كه له گیان و ئه‌ندێشه‌یاندا ده‌بێت.
( شو) به‌م شێوه‌یه خه‌ونی بینی. به‌ڵام ئێمه ناچار ده‌بین بۆ ئه‌وه‌ی واز له‌و خه‌ونه بێنین له‌به‌ر ئه‌وه‌ی یۆتۆبیایه‌كی ته‌واو دروست ناكات به‌ڵكو به شێوه‌ی زۆر ههرٍهمهكیانه پێشنیار ده‌كات. به‌و شێوه ده‌بینین كه خه‌ونی( ویڵز) و ( وێدسۆن) هه‌ردوكیان تێرن له ئه‌ندێشه‌ی پهرٍهسهندن. ( وێلز ) ژیانی ئه‌ده‌بی به نوسینی كتێبێك له‌سه‌ر توێكاری كه‌روێشك ده‌ست پێكرد و له‌دوای ئه‌وه له‌سه‌ر خوداوه‌ندێكی ده‌رچوو له گیانی مرۆڤی پاك و بێگه‌رد و پاكژبوو له پیسایی گیانه‌وه‌ر ده‌نوسێت. به‌ڵام (هیدسۆن) ژیانی نوێی بۆ ئه‌ده‌بی ئینگلیزی ده‌ست پێكرد و ده‌رگای سروشتیی له‌سه‌ر واڵاكرد، ئه‌و ئه‌دیبێك بوو له‌و ده ئه‌دیبه تازانه‌ی كه له ئاینده‌دا زۆرده‌بن و ئه‌ده‌به‌كه‌ی باس له وانه‌ی زانست وه‌ك هونه‌رێك له هونه‌ره‌كانی ئه‌ده‌ب ده‌كرد. به‌ڵكو باسی زانست وا ده‌كات وه‌كو ئه‌وه‌ی ئه‌ده‌ب بێت, ئه‌و له‌سه‌ر پشیله و شێر‌و قه‌له ره‌ش و شاخ و رووبار و مرۆڤ و هه‌موو زینده‌وه‌ره مه‌زنه‌كان ده‌نوسێت، كه ئه‌دیبه‌كانی عه‌ره‌ب به قسه‌ی ناوازه و زه‌نگی زمانلوسی و وشه‌ی بریقه‌دار ونازناو و جوێندان ئێمه‌یان له‌و زانسته دابرٍی.
به‌ڵام پێش ئه‌وه‌ی باس له یۆتۆبیای هه‌ر یه‌ك له وێڵز و هیدسۆن بكه‌ین ده‌بێت ته‌ماشایه‌كی خێرای یۆتۆبیای دیكه بكه‌ین كه له سه‌ده‌ی نۆزده‌هه‌م له‌دایكبوون، مه‌به‌ستمان یۆتۆبیای ( مۆریس ) ه. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌م یۆتۆبیانه هاوشێوه‌ی ئه‌وانه‌ی سه‌ده‌ی نۆزده‌هه‌مه نه‌وه‌ك له‌وه‌ی له سه‌ده‌ی بیسته‌م بێت. مۆریس سۆشیالیستی بوو له‌به‌ر فاكته‌ری هونه‌ری ئه‌م مه‌زهه‌به‌ی گرته‌خۆ. ئه‌و له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سیستمی ئابووریی هه‌نوكه‌یی قه‌ره‌باڵغی تێدایه، ئه‌مه‌ش هانی پیشه‌وه‌ر ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی ناشرینترین و نابابهتیرترین كاڵا دروست بكات و له بازاردا بانگه‌شه‌ی بۆ بكات. خاوه‌نكار تا دوا راده ئیستغلالی كرێكاره‌كانی ده‌كات, كاژێری زۆرتر كاری پێده‌كات به كه‌مترین كرێ و له ناخۆشترین ژیاندا ده‌ژی. وه‌كو ئه‌وه‌ی ئه‌و خاوه‌ن كه‌سایه‌تیه‌كی باڵا و بۆچونێكی مه‌زنی هه‌بێت، كراسی ئاوریشم له‌به‌ر ده‌كات و جوانكاری زێر و پیتی بریقه‌داری بۆ به‌رگی كتێبه‌كان دروست ده‌كات. ره‌هه‌نده كه‌سیه‌كه‌ی بۆ سۆشیالیزم ره‌هه‌ندی پیاوێكی خانه‌دانه كه ده‌روونی پاك و بێگه‌رد و ده‌ستبڵاوه تاوه‌كو ئه‌و راده‌یه‌ی ده‌یه‌وێت شاره‌كه‌ی هاوشێوه‌ی ماڵه‌كه‌ی له جوانی و بریقه‌داری و خۆشی‌دا ببینێت . وا داده‌نێت هه‌موو خه‌ڵكه‌كه ئه‌وه ده‌بینن كه خۆی له خۆیدا ده‌یبینێت، له رووی رۆشنبیری و ته‌ندروستی و له‌به‌ركردنی پۆشاكی ئاوریشم وه‌كو چۆن خۆی له‌به‌ری ده‌كات، ده‌بێت ئه‌وانیش له خۆشی‌دا بژین به‌ڵكو هه‌میشه له خۆشگوزه‌رانی و رابواردندا بن. هاوشێوه‌ی ئه‌م ره‌هه‌نده ئه‌ندێشه‌ی ئاماده ده‌كات بۆ وێنه‌كێشانی خه‌ونی جوان و ئه‌وه‌ی به عه‌قڵی سۆشیالیزمیدا نه‌یه‌ت، به‌ڵام قه‌ناعه‌تی بهسۆشیالیزمه و رازیه به ئازاره‌كانی.
ولیه‌م مۆریس یۆتۆبیاكهی به‌وه ده‌ست پێده‌كات، له پاش شۆرشه‌كان ، ئه‌وه‌ی سه‌ده‌ی نۆزده‌هه‌می پیس كردبوو پاكژ بۆته‌وه . ئه‌و خه‌ڵكێك ده‌بینێت هه‌روه‌كو چۆن ئه‌نتیكه كۆبكه‌نه‌وه ئاوا پاره كۆده‌كه‌نه‌وه، نه‌ك بۆ مامه‌ڵه‌ی پێكردنی. ژن به ته‌ندرست و ئاسوده ده‌بینێت كه جیاوازبن له ژنانی سه‌ده‌ی رابوردوو ، كاریگه‌ریی بێكاری و هیلاكی له‌سه‌ر سهروسیمایاندا ده‌ركه‌وتبوو ، ئه‌مه‌ش بووه هۆكاری لاوازبون و پیریان, ژیانێكی ساكاریان هه‌بوو له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خه‌ڵك وازیان له هه‌موو ئه‌و دهرخستانه هێنا كه پێشتر بۆ گفتوگۆ وخۆههڵكێشان پێویستیان پێ بوو نه‌ك به راستی پێویستیان پێ بێت.
بۆیه ئه‌وان به بێ هیچ هیلاكیه‌ك كار ده‌كه‌ن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پێویستییان كه‌م ده‌بێت و به كه‌مترین كار به‌شی پێویستیه‌كانی ژیانیان په‌یدا ده‌كه‌ن. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی حه‌زیان له لیهاتوویی و لێوه‌شاوه‌یی له كاردا هه‌بوو به‌ڵام ئه‌وان گهرٍانهوه بۆ پیشه ده‌ستیه‌كان، ئه‌مه‌ش واتای ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت كه وازیان له ئامێر هێنابێت، به‌ڵكو زانیان كه قوماشێك به هێواشی و له‌سه‌ر خۆ به ده‌ست چنرابێت زۆر باشتره له‌وه‌ی به ئامێر چنرابێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی توندوتوڵتر ده‌بێت و مۆركی تایبه‌تی ئه‌و كه‌سه‌ی له‌سه‌ر ده‌بێت كه ده‌یچنێت. ئه‌مه‌ش بۆ زۆرێك له پیشه‌كان وایه. ئینجا كه پیشه‌وه‌ر هه‌ڵده‌سێت به دروستكردنی كاڵایه‌ك به ده‌ستی خۆی، له‌سه‌ره‌تاوه ده‌ست پێده‌كات و پارچه له دوای پارچه ته‌واوی ده‌كات، تاوه‌كو كۆتایی دێت چێژێك له كاره‌كه‌ی ده‌بینێت هاوشێوه‌ی چێژی دایك له كاتی شیردانی منداڵه‌كه‌یدا، یان وه‌كو ئه‌وه‌ی دانه‌ر له نوسینی كتێبه‌كه‌یدا ده‌یبینێت، واته له ناخی خۆیدا هه‌ست به چێژی داهێنانی شته نوێكه ده‌كات. به پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌ی ده‌یبینین له كارگه گه‌وره‌كانی ئهمڕوماندا كه كرێكار تایبه‌ته به به‌شێك له كاره‌كه و له‌وه تێپه‌رناكات و وه‌كو ئه‌وه‌ی زۆری لێبكه‌ن و به‌ناچاری ئه‌و كاره ده‌كات و به‌قه‌د كرێكه‌ی نه‌بێت هیچ گرنگی پێنادات.
ئینجا كه ئه‌و ساكاریه وای كرد بگه‌رێنه‌وه بۆ پیشه ده‌ستیه‌كان، كۆكردنه‌وه‌ی پێویستیه‌كان وای فه‌رز كرد كه شاره گه‌وره‌كان نه‌هێڵن و واز له ئۆتۆمبیل و شهمهنمدهفهری گه‌وره بێنن. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ر شارێك هه‌ر شتێك له به‌رهه‌مهاتووی پێویستبێت له نێوخۆی خودی شاره‌كه ته‌واوی ده‌كات. له پاشماوه‌ی له‌نده‌ن جگه له ته‌لاری په‌رله‌مان كه بووه كۆگای ته‌پاڵه‌ی گیانه‌وه‌ران هیچی تری لێ نه‌مایه‌وه. كرێكار كاره‌كه‌ی كه‌م ده‌بێت به‌ڵام به سروتی هونه‌ریانه كارده‌كات، كاڵاكان بۆ بازرگانی دروست ناكات به‌ڵكو تام و چێژی لێده‌بینێت و ئه‌و ئاره‌زووه‌ی لێ دادمركێنێتهوه كه خاوه‌نی هونه‌ری سروت به‌خش پێی ده‌به‌خشێت. به ده‌سته‌واژه‌یه‌كی تر ده‌ڵێین، ( تۆماس مۆر) له‌خه‌یاڵدانی خۆیدا خه‌یاڵی نمونه‌ی باڵای پیاوانی ده‌كرد كه هه‌موویان زانا یان توێژه‌ر یان قوتابی زانست بوون. به‌ڵام ( ولیه‌م مۆریس) خه‌یاڵی له‌و پیاوانه ده‌كرده‌وه كه زۆرینه‌ی كاته‌كه‌یان خه‌ریكی جوانكردن و رازاندنه‌وه‌ی شاره‌كه‌یان به دروستكردنی خانوه‌كانیان و دروستكردنی په‌یكه‌ر و ئه‌نتیكه بوون.
له‌م شێوازه كۆمه‌ڵایه‌تیه هیچ جۆره حكومه‌تێكی سیاسی یان به‌رێوه‌بردن نیه و داداگاش نیه. به‌ڵام ئه‌وه واتای ئه‌وه نیه كه كه‌س له‌نێو ئه‌واندا نه‌بێت تورٍه بێت و رق هه‌ڵگرێت و كه‌س نه‌بێت تورٍهیی و رقهكهی وای لێبكات تاوان ئه‌نجام بدات. له ناویاندا هه‌یه ئه‌وه ده‌كات، به‌ڵام سزای نادرێت و دههێلًَرێتهوه بۆ خۆی و ویژدانی و بۆ ئه‌و شه‌رمه‌زاریه‌ی له به‌رامبه‌ر رای گشتیدا پێوه‌ی ده‌لكێت. تاوانه‌كان كه‌من, له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خێر زۆره، ئینگلته‌را هه‌مووی جگه له پێنج ملیۆن كه‌سه له جیاتی ئه‌وه‌ی وه‌كو ئهمرٍۆ سی ملیۆن كه‌سی هه‌بێت. ئه‌گه‌ر دانیشتوانیش كه‌م بوون و خێر زۆر بوو، زۆرێك له هۆكاره‌كانی شهرٍ و ناكۆكی له نێو خه‌ڵك نامێنن. بۆیه پێویستیان به كێبرٍكی نابێت بۆ كارگه گه‌وره‌كان و ململانێ و پاڵنان بۆ كار وه‌كو ئه‌وه‌ی ئهمرٍۆ ده‌یبینین.
به‌م خێراییه خوێنه‌ر ا ده‌بینێت كه( مۆریس) ده‌ست واڵایه له خۆش باوهرٍی به‌و خه‌ڵكه و ئه‌و كۆمۆنیستیهی تێیدایه زاڵه به‌سه‌ر سۆشیالیستیهكهیدا. ئه‌و هیچ ئاورٍ له دۆزینه‌وه‌ی رێسایه‌ك بۆ سیستم ناداته‌وه و بیر له حكومه‌تیش ناكاته‌وه. بۆیه لای ئه‌و وایه شارێكی بچوك ده‌توانێت كاروباره‌كانی خۆی به‌رێوه به‌رێت, ئه‌گه‌ر ئێمه شێمانه‌ی ئه‌وه بكه‌ین كه ئه‌مه بۆ شارێكی بچوكه كه دانیشتوانه‌كه‌ی له هه‌زار بۆ دوو هه‌زار كه‌س زیاتر نه‌بێت، ده‌شێت به‌و شێوه‌یه بهرٍێوهببرێت، ئایا له‌سه‌ر ئه‌م باره ده‌كرێت ژماره‌ی دانیشتوان به‌رده‌وام له زیاد بووندا بێت ؟ وه‌كو ئه‌وه‌ی له نێوان ژناندا ژنێك نه‌بێت وه‌كو كهروێشت زاوزێ بكات، بێ ئه‌وه‌ی به‌رژه‌وه‌ندیی گشتی له‌به‌رچاو بگرێت، یان وه‌كو ئه‌وه‌ی له نێو خه‌ڵكدا په‌تایه‌ك بڵاو نابێته‌وه كه پێویستی به‌وه بێت سیستمێكی نائاسایی به‌كاربێت. یان وه‌كو ئه‌وه‌ی سیستمێكی فێركردنی باشتر له سیستمی دیكه نه‌بێت و پێویستیان به حكومه‌تێكی بچوك نه‌بێت جێبه‌جێی بكات؟
به‌ڵام (مۆریس) پیاوی هونه‌ر بوو پێش هه‌موو شتێك خواستی ئه‌وه بوو كه جوان و توندوتۆڵی له خانوو و كاڵاكاندا ببینێت. ئه‌وه‌شی بینی كه فه‌راهه‌مبونی ئامێره‌كان و كارگه گه‌وره‌كان له سه‌ده‌ی تۆزدهههم ئه‌م دوو مه‌به‌سته‌ی لێ تێكدا. ئه‌و رقی له سه‌ده‌ی نۆزده‌هه‌م بوو له‌به‌ر ئه‌و نیازه به‌هێزه‌ی بۆ تاكگه‌رایی و كێبركێ هه‌بوو، له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م دوو بنه‌مایه‌دا له‌راده به‌ده‌ر مه‌یلی پێ باشبونی بۆ كۆمۆنیزم ده‌چوو، ئه‌و مه‌یله‌ی به‌قه‌د بێ سنوری خه‌ڵك له سه‌ده‌ی نۆزده‌هه‌م ده‌بوو ، كه بۆ باڵادانانی تاكگه‌رایی ده‌چوو.
ئێستاش با ته‌ماشای ( هیدسۆن) بكه‌ین, له گواستنه‌وه‌ماندا له ( مۆریس) ه‌وه بۆ (هیدسۆن) بازێكی گه‌وره ده‌ده‌ین. ( مۆریس) له سه‌ر زه‌ویه، بیركردنه‌وه‌ی ئاساییه ، له‌وانه‌یه سۆشیالیستی راستیی ئێستا پاش راستكردنه‌وه‌یه‌كی كه‌می هاوشێوه‌ی خه‌ونه‌كه‌ی ئه‌و بێـت. بۆیه كتێبه‌كه‌ی له‌دوای ئه‌مه كۆمه‌ڵێك ئینجیلی پیرۆزی تێدایه. به‌ڵام ( هیدسۆن) له ئاسمانه، هه‌زاران ساڵمان تێدهپهرٍێنێت, سه‌ده‌ی نۆزده‌هه‌م نزیكتره له‌وه‌ی كه ( مۆریس ) لای لێبكاته‌وه، سۆشیالیزم زۆر له‌وه بێتامتره كه ئه‌و لای به‌لادا بكاته‌وه، ئه‌و ته‌ماشای پهرٍهسهندنی مرۆڤ له گیانه‌وه‌ری رابوردووه‌وه ده‌كات و ده‌یه‌وێت له‌م مرۆڤه‌وه خوداوه‌ندی نوێ له‌دایكبێت.
یه‌كبونی كۆمه‌ڵایه‌تی بۆ ئه‌م دیدگایه ماڵێكی گه‌وره‌ی گوندیه كه له ده‌یان ژوور پێكهاتووه. بۆیه ئه‌و ماڵه مێژووه‌كه‌ی كۆنه و ئه‌ده‌ب و هونه‌ری خۆی هه‌یه، وه‌كو ده‌وڵه‌تێكی بچوكه، شه‌ریعه‌تی خۆی هه‌یه كه خه‌ڵك به‌و پێیه دهرٍۆن. بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌وه‌ش شه‌ونخونی ده‌كه‌ن . گه‌وره‌ی ماڵه‌كه گه‌وره‌یانه و ئه‌و حوكم له‌سه‌ر هه‌ر یه‌كێك ده‌دات كه له‌وه لابدات بۆ هه‌ر تاوانێك بێت. باخچه‌یه‌كی له ده‌وروبه‌ری ئه‌م خانووه هه‌یه، سه‌گ و ئه‌سپی خۆی هه‌یه و پهرٍهیسهندوه و له‌گه‌ڵ مرۆڤدا لیكتێگهیشتنی هه‌یه. مه‌به‌سته‌كانی به ئاسانی و به ئاماژه‌یه‌ك جێبه‌جێ ده‌كات. ئه‌وان هه‌ر یه‌كه‌یان له ماڵه‌وه له ژووری خۆیدا ده‌ژێت، به‌ڵام هاوسه‌رگیری ناكه‌ن, ئه‌وان قه‌ڵه‌مبازی خۆیان به نه‌زۆكی و به بێ به‌رهه‌م به‌رێده‌كه‌ن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كاری به‌رهه‌مهێنان تایبه‌ت ده‌بێت به یه‌ك ژن كه شاهه‌نگی ماڵه و به‌شێوه‌ی شاهه‌نگی كوره‌ی هه‌نگ كارده‌كات و قۆرخی پاشایه‌تی ده‌كات، یان شاهه‌نگ كاری زاوزێ ده‌كات و كورٍانی نه‌وه‌ی نوێ بۆ ئه‌و ده‌بێت نه‌ك بۆ یه‌كێكی تر, ئه‌گه‌ر تاكه‌كانی ماڵ بریاریان له‌سه‌ر ههلًبژاردنی دایك دابێت، رووده‌كه‌نه یه‌كێك له كچه‌كانیان و له كتێبخانه‌یه‌كی تایبه‌ت دایده‌نێن و ئه‌وه‌ی له‌سه‌ردایه كه ئه‌و هه‌ر شت و نهێنیه‌ك بزانێت جگه له‌و نابێت كه‌س بیزانێـت.، ئێمه‌ش له‌مه‌دا ده‌زانین ئه‌و له‌سه‌ر ئه‌و سیفه‌ت و جیاوزایانه له‌لایه‌ن دانیشتوانه‌وه هه‌ڵده‌بژێرێت، ئه‌و سیفه‌تانه‌ی تێدایه له یه‌كێكی دیكه‌دا نه‌بێت. ئه‌و نهێنیانه‌ی له كتێبخانه ده‌زانێت تایبه‌ته به پیرۆزی كاری زاوزێ و ئه‌و وای پێ باشتره كه باشترین پیاو هه‌ڵده‌بژێرێت بۆ ئه‌وه‌ی ببن به خوداوه‌ند بۆ نه‌وه‌ی نوێ. له‌م كۆمه‌ڵه مرۆڤه كه‌س له دایك بهرٍێزتر نیه ، ئه‌و له ناو بهرٍێزترین خه‌ڵكدا ده‌ژێت و قسه‌ی رهتناكرێتهوه و ژیان له زاوزێدا به‌سه‌ر ده‌بات، له ژیانیدا نزیكه‌ی 30 تا 40 منداڵ بۆ ماڵه‌كه دێنێت، كه ده‌مرێت یه‌كێكی دیكه هه‌ڵده‌بژێردرێت بۆ ئه‌وه‌ی كاره‌كه‌ی ئه‌م بكات. ئه‌م ماڵه یان خێزانه گه‌وره‌یه ئاوها ده‌ژین، نه‌وه له دوای نه‌وه . هه‌ر سیفه‌تێكی خراپی هه‌بێت لێی لاده‌درێت و بژارده ده‌كرێت و سیفه‌ته چاكه‌كانی به‌رده‌وام و نه‌مر ده‌بن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ( دایك) بابه‌تی زاوزێ و بۆماوه ده‌خوێنێته‌وه و ده‌زانێت ئه‌ركه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه كه له ماڵه‌كه‌ی ئه‌ودا پله‌یه‌ك له په‌یژه‌ی پهرٍسهندن به‌رزبكاته‌وه.. هه‌ر كه‌سێك كهموكورتیهكی تێدا بێت له جوانی یان زیره‌كی یان ته‌ندروستی یان ره‌وشتی، هیچ چانسی باوكایه‌تی نابێت، ئه‌گه‌ر له ژنانی دیكه‌ی هه‌یه بۆ تێركردنی خۆی به قه‌ڵه‌مبازی جه‌ستیی نه‌زۆكدا. له‌م سیستمه ئه‌وه تێده‌گه‌ین كه له‌وانه‌یه دانیشتوانی ماڵه‌كه له 80 یان 100 كه‌س زیاتر نابن، به‌لام دهوڵهتۆچكهكه ئه‌وه‌ی پسپۆرٍێتی زانست یان كشتوكاڵ یان هونه‌ر و پیشه‌سازیه‌كانی دیكه‌ی هه‌بێت یتێدایه، ئه‌وه‌ی ناكوك بێت له‌گه‌ڵ مۆركی مرۆڤایه‌تی له‌م سیستمه‌دا نیه، وه‌كو خوێنه‌ر یه‌كه‌مجار وای داده‌نێت، ( خێزان) كه تا ئێستاش به بوونی دایكه‌وه ده‌بێت، ئه‌و پردی په‌یوه‌ندیه له نێوان سه‌رجه‌م دانیشتواندا . ئبنجا منداڵه‌كان باوكێكی دیاریكراوی خۆیان ناناسن، بۆیه ئه‌وه‌ی ناوی قازانجی كه‌سی بێت یان سودبینین له باوك نه‌ماوه، بۆیه ناكۆكی له نێوان تاكه‌كانی خێزان نامێنێت. ئینجا تامه‌زرۆیی و ئاره‌زووی سێكی بێ كۆت و به‌نده، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌موو تاكه‌كان بۆیان هه‌یه به مه‌رجی نه‌خستنه‌وه نه‌وه چێژ وه‌رگرن. مرۆڤ جۆرێك له هاوسه‌رگیریی زانیوه كه پێی ده‌ڵێن ( زه‌مه‌د) عه‌ره‌ب له ئاسیا ئه‌مه‌ی كردووه، سێ بۆ چوار پیاو ( نه‌ریت وایه برا بن) یه‌ك ژن دێنن و منداڵه‌كان ده‌خرێنه سه‌ر برا گه‌وره.
با ئێستاش تاماشایهكی خێرای یۆتۆبیاكهی (ویڵز) بكه‌ین. كه تازه‌ترین یۆتۆبیایه و له ساڵی 1906 بڵاوبووه‌وه. لێره‌شدا با یۆتۆبیایه‌كی تازه‌تر له‌م سه‌رده‌مه له‌بیر نه‌كه‌ین كه ( برناردشۆ) له قاڵبی دراما داینابوو، بۆیه نه‌یتوانی پوختی بكاته‌وه. (ویڵز) نوسه‌رێكی یۆتۆبیه و خهیاَڵێكی زۆر ده‌كات و خه‌ونێكی زۆردهبینێَت، كتێبێكه‌ی به‌تاڵ نه‌بوو له‌و نمونه باڵایه‌ی بۆی دهرٍوانی . ئبنجا خه‌یاڵی ده‌كرده‌وه و به درێژی و ئاسانی ئه‌وه‌ی تێدا هاتبوو وه‌كو شتێكی هه‌ست پێكراو باسی ده‌كرد.
ئه‌و خه‌یاڵی یۆتۆبیایه‌كی له جیهانێكی هاوشێوه‌ی ئه‌وه‌ی ئێمه‌ی ئ]ستای ده‌كرد، به‌لام جیهانێك نه‌ك دابه‌شكرابێت بۆ میله‌ت و تایه‌فه، ناكۆكیان له‌پێناو فراوانبون و كۆڵۆنیالی كردن له نێواندا نه‌بێت. یه‌ك میله‌ت بێت و خاوه‌نی یه‌ك شارستانیه‌ت بێت و به خۆی هێڵی ئاسنین و پۆسته‌كه‌ی به به‌رێوه‌بردنی گشتی بهرٍێوه ببات و یاسای گشتی له‌سه‌ر بسه‌پێنێت. ئه‌م جیهانه‌ش مێژوویه‌كی هه‌بێت هاوشێوه‌ی مێژووی زه‌وی. كه‌چی ئه‌و جیهانه به شۆرشێك یان چه‌ند شۆرشێك كۆتایی هاتووه و ئه‌م سیستمه نوێیه‌ی هێناوه‌ته ئاراوه و سنوری نێوان وڵاتانی كۆنی سرٍیوهتهوه.ئێستا دانیشتوان تا دوا راده ئامێره‌كان به‌كاردێنن.، له هونه‌ره‌كانیان ته‌ماشای دواوه ناكه‌ن، له ته‌لاره‌كانیان هیچ شتێك نابینێت كه له شَوهدا وه‌كو ته‌رزی كۆن بێت یان ئاماژه به شارستانێتیهك بدات له‌ناوچوبێت. زه‌وی سه‌رجه‌م سه‌رچاوه‌كانی شۆرٍِش موڵكی گشتی بێت بۆ هه‌مووان بێت و ده‌سته خۆجێیه‌كان به‌كاری بێنن نه‌ك تاكه‌كان. گرنگترین شت تێیدا سیفه‌ته باشه‌كانی دانیشتوانی ئه‌م جیهانه بێت، هه‌ر تاكێك دۆسێیه‌كی هه‌بێت ناوی و ژماره‌كه‌ی و په‌نجه مۆری و ناوی ئه‌و شوێنانه‌ی تێدا ده‌گوازێته‌وه تێیدا تۆمار كرابێت, مه‌به‌ست له‌م دۆسێیه لێكۆڵینه‌وه كردنه له حاڵی تاك و پێویستیه‌كانی له ژیان و بۆ دوای خۆیشی پێویستی پێی هه‌بێت بزانرێت ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له پاش مردنیشی به‌كار دێت.
خه‌ڵك له‌م جیهانه دابه‌ش ده‌بێت بۆ چوار چین، ئه‌وانیش چینی كرێكاران كه به‌رێوه‌بردن و فهرمانرٍهوایی به‌ده‌ستیانه‌وه‌یه، چینی شیعر هۆنینه‌وه، كه له‌و پیاوانه پێكدێت پیشه‌یان بیركردنه‌وه و خه‌یاڵكردنه, ئینجا چینی ساویلكه‌كان كه كاری نزم ده‌كه‌ن, چینی چواره‌م چینی دارٍماوهكانن كه له تاوانبار و ئالودهبووهكان و له‌و جۆره كه‌سانه پێكدێت . ئه‌مانه‌ش به ته‌نها ده‌نێردرێن بۆ دورگه‌یه‌كی تایبه‌ت، بۆ ئه‌وه‌ی چیان بوێت له كاری خراپ و نابه‌جێ به‌دوور له خه‌ڵكه‌كه بیكه‌ن و بژین . ئه‌مانه به قه‌د ئه‌و خێره‌ی تێیدایانه زاوزێ ده‌كه‌ن و ده‌مێنن ئه‌گینا چاره‌نوسیان نه‌مانه. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پیاده كردنی كاری خراپ خاوه‌نه‌كه‌ی ده‌كوژێت، ئه‌مه بۆ كۆمه‌ڵه‌كه ده‌رمان و نه‌خۆشیشه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خاوه‌نه‌كه‌ی خۆی لێ بێبه‌ری ده‌كات.
به‌ڵام له‌سه‌روی ئه‌م چوار چینه‌وه تایه‌فه‌یه‌كی دیكه هه‌یه هه‌ڵده‌سێت به فێركردن و چاكسازی، هاوشێوه‌ی چینه‌كه‌ی ئه‌فلاتۆن له دادوه‌ران پێكدێت و هه‌روه‌ها هاوشێوه‌ی چینه‌كه‌ی ئه‌فلاتۆن سیستمی جیهان ده‌پارێزێت. ئه‌م چینه پێی ده‌ڵین چینی سامریهكان. ئه‌مانه‌ش له‌و گه‌نجانه‌ی جیهان پێكدێن كه ته‌مه‌نی بیست و پێنج ساڵیان ته‌واو كردووه ، له پاش تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی دوور و درێژ هه‌ڵده‌بژێردرێن، هێزی عه‌قڵی و جه‌سته‌ییان تاقیده‌كرێته‌وه. سیستمێكی تایبه‌ت به جل پۆشین و خواردن و وه‌رزشیان به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێنن. هه‌موو ساڵێك سامریهكان ده‌رده‌چن بۆ جه‌نگه‌ڵستان، نه‌ك كتێب و نه قهلًَهم و نه چه‌ك و نه پاره‌ش هه‌ڵناگرن. ده‌بێت له جه‌نگه‌ڵه‌كه بخۆن و له لاپهرٍێكدا گۆشه‌گیر بن، به‌دور له هه‌موو چێژبهحشه دونیاییه‌كان تێرٍامان بكه‌ن، ئینجا كه دهگهرٍێنهوه بۆ دونیا هه‌موو توند‌و تۆڵیی خه‌لق و هۆشیاری و به‌تینی جه‌سته و دیدێكی فراوانیان بۆ به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی جیهان وه‌رگرتووه. ئه‌م سامریانه گوێیان لێده‌گیرێت و ویسته‌كانیان جێبه‌جێ ده‌كرێت، هیچ چینێك له چوار چینه‌كه ناكۆك نابن له‌گه‌ڵیاندا، ئه‌مانه نزیكترین هاوشێوه‌ی تایفه‌ی یهسوعیهكانن. وه‌كو چۆن ئه‌وان قوربانیان داوه به چێژه‌كانی دونیا و رازیبوون به خزمه‌تی مه‌سیح و خۆپارێزی له دونیا، هه‌روه‌ها سامریهكان سه‌ر به‌و تایهفهن قوربانی ده‌ده‌ن به هه‌موو شتێك له جیهاندا، ئه‌وه‌ش له پێناو ئه‌وه‌ی خۆیان ته‌رخان بكه‌ن بۆ چاكسازی و خوێندنه‌وه‌ی باشترین نمونه كه ده‌بێت به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه‌یان له‌سه‌ری برٍوات، جا ئه‌مانه له نێو كۆمه‌ڵ بن یان له‌و ناو خێزاندا.
له‌م پێشنیاره شتێكی نامۆ نیه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له ئاییندا هێزێك هه‌یه بۆ قوربایندان و گۆشه‌گیری و سۆفێتی و رازیبون به گۆشه‌گیری و لاته‌ریكی له شوێنێكی دوور، بۆ خواپه‌رستی هیچ بیر له منداڵێك ناكه‌نه‌وه له‌دوای خۆین بمێنێته‌وه یان میراتیه‌ك له پاس خۆیان جێبهێڵن، هیچ ئه‌سته‌م نیه بۆ كورٍانی سه‌ده‌ی بیسته‌م كه جۆره قه‌شه‌یه‌كیان له نێودا دروست بێت، مه‌به‌ستی خزمه‌تی مرۆڤ ببَت نه‌ك خزمه‌تی خوداوه‌ند.
حه‌قیقه‌ت كچی وه‌همه
ئه‌گه‌ر حه‌قیقه‌ت كچی تویّژنهوه بێت، توێژینه‌وه‌ش كورٍی وه‌همه. یه‌كه‌م جار خه‌یاڵپڵاوی شته‌كان ده‌كه‌ین ئینجا راستیه‌كان ده‌زانین. له خه‌یاڵی خۆماندا خه‌ون به بونیاتنانی خانوه‌وه ده‌بینین، به دروستكراوی و به به‌رزی خه‌یاڵی لێده‌كه‌ینه‌وه ، ئینجا به‌دوای پێویستی و كه‌ره‌سته‌كانی دهگهرٍێین و دوای ئه‌وه‌ش به پێی ئه‌وه‌ی خه‌یاڵی لێ ده‌كه‌ینه‌وه له خه‌یاڵدانماندا دروستی ده‌كه‌ین. نه شۆرشێك و نه كوده‌تایه‌ك و نه چاكسازیه‌ك نه‌بووه، هۆكاره‌كانی لای میله‌تێك هاتبێته ئاراوه ئه‌گه‌ر پێشتر وه‌همێك نه‌بوبێت له خه‌یاڵدانی بیریارێكدا.
پرسه‌كه پێچه‌وانه نابێته‌وه، زۆرێك له خه‌ون و وه‌همی زانایان به فیرٍۆ رۆیشتوون، یان له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زرٍ خه‌ون بوون و كهڵهبووی بیركردنه‌وه‌ی ناسازبوون ، یان پێش كاتی خۆیان كه‌وتوون. به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئێمه ژماره‌یه‌ك له‌و كوده‌تا نوێیانه بخه‌ینه روو، كاریگه‌ری و نمونه‌ی باڵای وای تێدا ده‌بینین كه فه‌یله‌سوفان و بیریاران خه‌یاڵیان لێ كردۆته‌وه. خوێنه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ی نوساوه به حه‌قیقه‌ته‌كانه‌وه وا ده‌زانێت كاریگه‌ریی ئه‌م خه‌ونانه لاوازه به‌سه‌ر كۆمهڵگاكانمانهوه. به‌ڵام له راستیدا كاریگه‌ریه‌كانی زۆر گه‌وره‌ن. به‌ڵكو له هه‌ندێك حاڵه‌تدا له‌وه گه‌وره‌ترن كه ده‌بوایه به‌و شێوه‌یه بن. بۆ نمونه ئه‌گه‌ر كۆمۆنیسته‌كانی روسیا به هه‌موو شێوه‌یه‌ك خۆیان راده‌ستی ئه‌وانه‌یان نه‌كردایه كه خه‌ونیان به كۆمۆنیزمه‌وه ده‌بینی وه‌كو ( باكۆنین) و ( كرۆبتكین) و خه‌ڵكی تریش، ئه‌و سیستمه‌ی له‌دوای شۆرش هاته‌ئاراوه له زۆرێك له‌وه‌ی له‌گه‌ڵیدا نه‌ده‌گونجا هه‌ڵاوێرد ده‌كرایه‌وه. ئینجا هیچ گومانێك له‌وه‌دا نیه كه كۆمه‌ڵه‌ی گه‌لان هیچ نیه جگه له به‌دیهێنانی خه‌ونی كریستیان له دۆزینه‌وه‌ی ئاشتی له جیهاندا. نیچه خه‌ونی به حكومه‌تی ولایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئۆرپاوه بینی، ویڵز له یۆتۆبیاكهی حكومه‌تێكی جیهانی بینی كه هه‌موو جیهان ملكه‌چی بن.
بۆ نمونه شۆرشی ئه‌مریكا به دروستبونی ولایه‌ته یه‌كگرتوه‌كان ته‌واو بوو، شۆرٍشی فه‌ره‌نسا كه به له‌ناوچونی خاوه‌ندارێتی له فه‌ره‌نسا ته‌واو بوو، ئه‌وه‌تا ده‌یانبینین له پاش خه‌ونی فه‌یله‌سوفان له فهرٍهنسا و ئه‌مریكا له‌سه‌ر ئازادی و یه‌كسانی هه‌موو ئه‌و بیرانه هاتنه ئاراوه، كه تائێستاش خه‌ڵك رێگه‌ی به‌دیهێنانی گرتۆته به‌ر.
ته‌ماشای فێركردنی گشتی بكه، زۆرێك له فه‌یله‌سوفان بانگه‌شه‌یان بۆ ده‌كرد، سهرهرٍای بڵاوبونه‌وه‌ی قوتابخانه، تاكو ئێستا خه‌یاڵێكه له‌بری ئه‌وه‌ی حه‌قیقه‌ت بێت. لێره‌دا ده‌بێت له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی فێركردن بوه‌ستین بۆ ئه‌وه‌ی شتێك له خه‌یاڵ و له ده‌روونماندا ببین كه زاڵه به‌سه‌ر عه‌قڵدا. هه‌موو ئه‌وانه‌ی كه بیریان له نمونه‌ی باڵا كرده‌وه له‌بیریان نه‌چوو كه بیر له فێركردن و گشتاندنی بكه‌نه‌وه. هه‌روه‌ها كه ئاره‌زووی سه‌رده‌می یه‌كسانیان ده‌كرد و ئاواته‌خوازی به‌دیهێنانی بوون، ئه‌وه‌یان له‌بیر نه‌كرد كه بڵێن یه‌كسانی له هه‌وڵی فێركردندا باڵاترین جۆری یه‌كسانی و دادگهرترینیانه . ده‌رئه‌نجامی ئه‌وه‌ش وای لێهات كه جارێك سه‌ده‌ی نۆزده‌هه‌م ته‌واو نه‌بوو، سه‌رجه‌م میله‌تانی ئۆرپا ئه‌وه‌یان له زیهنیاندا جێگیربوو كه‌ده‌بێت فێركردن بۆ هه‌مووان بێت. به‌ڵام جیاوازی له نێوان خه‌یاڵی فه‌یله‌سوفدا هه‌یه، بیركردنه‌وه‌ی رۆشنبیری گه‌شه‌ی پێ ده‌دات و هه‌روه‌ها جیاوازی له حه‌قیقه‌تدا هه‌یه كه خه‌ڵكی ژیان مام ناوه‌ندیه ده‌یگرێته ده‌ست. ئێستا فێركردن له ئۆرپا له‌گه‌ڵ گشتاندن و خۆرٍاییهكهی تا ئێستا توێكڵ و وێنه‌یه زیاتر له‌وه‌ی حه‌قیقه‌ت و كرٍۆك بێت. فێركردن له واقعی ئێستادا له‌وه زیاتر نیه یاریه‌ك بێت ئامرازه‌كانی كاغه‌ز و پێنوس بن. منداڵان فێری شتێك له جوگرافیا له‌سه‌ر كاغه‌ز و شتێك له مێژوو له‌سه‌ر كاغه‌ز و حسابی كرٍین و فرۆشتن له‌سه‌ر كاغه‌ز ده‌بێت و وێنه له پهرٍهیهكهوه بۆ ئه‌ویتر ده‌گوێزێته‌وه. سرووده‌كان له‌سه‌ر كاغه‌ز له‌به‌ر ده‌كرێن و له هه‌موو ماڵان یان زۆرینه‌یان ناوهرٍۆكی كاغه‌زه له‌ناو یه‌كدا پێچراوه‌ته‌وه و پێی ده‌ڵێین په‌رتوك و هه‌موومان ده‌ڵێین زانیاری سودبه‌خشی تێدایه. له‌م فێركردنه‌وه ئه‌وه دروست بوو كه كاغه‌ز زۆر بێت تاوه‌كو وای لێهات زۆرێك له‌و رۆژنامانه‌ی ده‌خوێنینه‌وه له كاغهزبن. تاوه‌كو په‌ند له نواندن وه‌رگرین بۆ نمونه په‌نده‌كه له نواندنێكی تره‌وه وه‌ریده‌گرین كه له كاغه‌زێكه‌وه یان هاوشێوهكهیهوه بۆ كاغه‌زێك یان هاوشێوه‌كه‌ی ده‌یگوازینه‌وه. به‌ڵام ئه‌و فه‌یله‌سوفانه‌ی كه خه‌یاڵی فێركردنی گشتیان كرد، قه‌ت باوه‌ریان نه‌كرد كه ئه‌م رۆشنبیریه كاغه‌زیه ده‌رئه‌نجامی خه‌ونه‌كانی ئه‌وانه. ئه‌گه‌ر پرسیاریان لێ بكه‌یت ئایا ده‌بێت له كوێ وێنه‌كێشان فێربكرێیت، خێرا به‌وه وه‌ڵامت ده‌ده‌نه‌وه : له كێڵگه، له جه‌نگه‌ڵستان، له بازار, لای رٍانهمهرٍ، له ته‌نیشت قه‌دی دره‌خت، ئه‌گه‌ر تۆ داوات له وێڵز كرد : ده‌بێت چۆن جوگرافیا و مێژوو فێربكه‌ین؟ خێرا وا وه‌ڵامت ده‌داته‌وه: ئایا ده‌كرێت پرسیاری له‌م جۆره بكرێت، ئایا له جیهاندا ئامرازێكی دیكه هه‌یه بۆ فێربوون جگه له گه‌شتوگوزار؟ ئایا ئه‌وه دادگه‌ریه كه مرۆڤ له‌م جیهانه‌دا بمرێت و نه‌زانێت ده‌ریا یان شاخ چیه؟ ئه‌گه‌ر تۆ پرسیارت له گه‌وره كیمیاویه‌كان كرد: چۆن كچ و كورٍهكانمان فێری كیمیا بكه‌ین.. هیچ دوودڵ نابێت له وه‌ڵامدا ، ده‌ڵێت ئه‌وه بێ كه‌مۆڵه و بۆته و تیوب و بیست سی ئامرازی دیكه‌ش نابێت.
به‌ڵام ئه‌و سیاسیانه‌ی به ناحه‌قی میله‌تان به‌رێوه‌ده‌به‌ن وا ده‌یبینن كه فێركردن به‌و شێوه بێت خه‌رجیه‌كی زۆری له‌سه‌ر میله‌ت ده‌كه‌وێت، بۆیه ئه‌وان فێركردن به‌و جۆره ده‌شێوێنن و تێكیدهدهن و وای لێده‌كه‌ن ببێته یاریه‌كی بێزاركه‌ر، بۆیه فێركردن به پێنوس و كاغه‌ز و لاستیك به راست ده‌زانن. ئه‌وان ئه‌وه به ئاسان ده‌بینن كه گه‌نج له په‌رتوكی گیانهورانی ده‌ریا بخوێنێته‌وه كه ئاوا‌و و ئاوایه، به لیستێك ناوه‌كانی بۆ ده‌نوسێت وه‌كو چۆن لیستی ناو هۆتێله‌كان ده‌نوسیت و ئه‌ویش به‌دڵ وگیان له‌به‌ری ده‌كات، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌مه ئاسانه له‌سه‌ر پیاوی سیاسی له‌وه‌ی بۆ نمونه ماسیه‌كی گه‌وره فیرَی قوتابیه‌ك بكه‌یت كه له ساڵێكدا ده هه‌زار جنێه خه‌رجی تێده‌چێت. ئاسانیشه كه قوتابی وانه‌كه‌ی له‌سه‌ر رووه‌ك له‌سه‌ر كاغه‌ز له‌به‌ربكات و وێنه‌كانی به پێنوسه‌كه‌ی له كاغه‌زی كتێبه‌كه‌وه بگوازێته‌وه بۆ كاغه‌زی تێنوسه‌كه‌ی، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پیاوی سیاسه‌ت كه ئێستا به ناحه‌ق میله‌تان به‌رێوه‌ده‌بات وا ده‌بینێت كه فێركردنی ژیانی رووه‌ك لای قوتابی له كێڵگه و جه‌نگه‌ڵستان خه‌رجیه‌كی زۆری له‌سه‌ر میله‌ت ده‌كه‌وێت و ترس له‌وه‌یه ئه‌گه‌ر ئه‌وه له میله‌ت داوا بكات له هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌نگی پێنه‌ده‌ن و بیخه‌ن، بۆیه ئه‌و یاری قه‌ڵه‌م و كاغه‌زی پێ باشتره.
به‌ڵام زانایان ده‌زانن كه فێركردنی راسته‌قینه ئه‌وه‌یه كه مرۆڤ راسته‌وخۆ خۆی له ناو سروشت بێت و ئه‌وه‌ی ده‌یه‌وێت لێی فێربێت. ئه‌وه بۆ منداڵ باشتره كه په‌نجه‌ی له ئاگره‌كه بسوتێت نه‌وه‌ك پێی بڵێن ئاگره‌كه گه‌رمه و ده‌ست ده‌سوتێنێت. رۆژێك له سه‌ر لمی بیابان بباته‌سه‌ر و باكهی هه‌ڵمژێت و هه‌ست به تینوێتیه‌كه‌ی بكات و له‌گه‌ڵ دهشتایهكهی تێكه‌ڵ بێت زۆر باشتره له‌وه‌ی هه‌زاران په‌رتوك له‌سه‌ر په‌یوه‌ندی ده‌شته‌كی و شارستانیه‌ت و ژیانی رووه‌ك و گیانه‌وه‌ری بیابان بخوێنێته‌وه.
دادوه‌ری نیه ئه‌گه‌ر بڵێین هه‌موو فێركردن له‌سه‌ر پێنوس و كاغه‌ز دهرٍوات، ئه‌وه‌ی حه‌قیقه‌ت بێت ئه‌گه‌ر وابوایه هیچ پزیشكی و ئه‌ندازیاری پێشنه‌كه‌وت. پزیشكی عه‌ره‌ب ئه‌و زانسته‌ی به پێنوس و كاغه‌ز فێری بوو له نه‌خۆشیه‌كاندا تاقیان كرده‌وه. ، خه‌لیفه‌كان رێگریان له پزیشكان ده‌كرد كه توێكاری بكه‌ن پزیشكییش وه‌كو یاریه‌كی بێ نرخ له ده‌ستی جادوبازان و تهڵهكهبازاندا مایه‌وه. هه‌روه‌ها زانسته‌كانی سه‌ده‌كانی ناوهرٍاست به‌و شێوه‌یه به‌رێوه‌چوو. كه رێنیسانسی ئۆرپای نوێ روویدا، زانایان له زانستی كاغه‌ز دووركه‌وتنه‌وه و روویان كرده سروشت. وایان لێهات توێكاری رووه‌ك و گیانه‌وه‌ریان ده‌كرد، به‌ده‌ستی خۆیان تاقیكردنه‌وه زانستیه‌كانیان ده‌كرد. به‌ڵام ئه‌م دوركه‌وتنه‌وه ته‌واو نه‌بوو، زۆربه‌ی رۆشنبیریمان رۆشنبیری كاغه‌زه، بۆیه ئه‌و به‌رهه‌مه شه‌رعیه له‌گه‌ڵ ئه‌ندێشه‌و عه‌قڵماندا نایه‌ته‌وه. به‌ڵكو وه‌كو خیاڵێكی نه‌زۆكانه لهخهیاڵدانماندا گوزه‌ر ده‌كات. ئه‌گه‌ر ئێمه لق و پۆكانی ئه‌وه‌ی زیندووه و به‌به‌رد بووه‌كانیش بزانین، مه‌عریفه‌تمان به‌رهه‌مهێن ده‌بێت و هه‌ر یه‌كێك له ئێمه هاوشێوه‌ی دۆزه‌ره‌وه‌یه‌ك یان داهێنه‌رێكی لێ دێت له‌م مه‌مله‌كه‌ته سهرسورٍهێنهرهی كه تێیداین، كه راسته پێمان بڵێن ئێمه تێیداین و ته‌نها ده‌بیسین و نابینین .
ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر فێر كردن ده‌وترێت ده‌كرێت ئاوها له‌سه‌ر هه‌موو ئه‌و شتانه بوترێت كه فه‌یله‌سوفان خه‌ونیان پێوه بینی و ئێمه توێكڵه گشتیهكهیمان وه‌رگرت و وازمان له كرٍۆكهكهی هێنا. ئه‌و شارانه‌ی ئێستا وا ئه‌وه‌ی تێیدایه و له سه‌ر سیستمێكه زۆرینه‌ی له‌سه‌ر زۆری داهێنانه‌كانی گواستنه‌وه وه‌ستاوه كه خه‌ونه‌كانی فه‌یله‌سوفان بۆ سه‌رده‌می ئه‌و ئامێرانه ده‌گه‌رێته‌وه كه پێشبینیان كردبوو، به‌ڵام كاتێك ئه‌وانه بیریان له داهێنانی ئامێره‌كان ده‌كرده‌وه، وا ته‌ماشایان ده‌كرد، بۆ ئه‌وه‌ی كات بۆ خه‌ڵك دابین بكه‌ن بۆ خۆشحاڵبون وبه‌خته‌وه‌ری و خۆشی ده‌رونیان و ئاسوده‌ییان به‌كاریان بێنن. به‌ڵام گشت میله‌تان داهێنانی ئامێره‌كانیان وه‌ك به‌هانه‌یه‌ك وه‌رگرت بۆ زیاتر كردنی سامانی خاوه‌ن كارگه‌كان، هه‌رچه‌ند ئه‌وه له‌سه‌ر حسابی ره‌نجی كرێكار و هیلاكی كاركردنیان بوو، ئه‌گه‌ر ته‌نانه‌ت له پێناو مهعاشهكهشیان بوبێت.
پهرٍهسهندنی خهونهكان
له‌وانه‌یه رووقایمی بێت تۆ بۆ كچێك ئه‌و خه‌ونه راڤه بكه‌یت كه به میرێكی قۆز و دره‌وشاوه‌ت بینیوه و میرهكه هه‌وڵی ئه‌وه‌ی داوه سڵاوی لێبكات و ده‌ستی ماچ بكات یان ماچی كردووه. له راڤهكردنهكه تۆمه‌تێك ده‌خاته یاڵ عه‌قڵی ناوه‌خن كه له كاتی خه‌ودا كارا بووه و ئه‌و قه‌ڵه‌مبازه جه‌سته‌ییه ده‌رده‌خات كه له‌گه‌ڵ عه‌قڵی ده‌ره‌كی له‌كاتی رابووندا ده‌یبه‌ستێته‌وه. خهونهكان ئه‌گه‌ر له كاتی خه‌ونی ئاگاییدا بێت یان له خه‌ونی خه‌ودا بێت به‌ڵگه‌ی قه‌ڵه‌مبازی و ئاره‌زوویه‌كه كه له كاتی ئاگابوون و هۆشیاری ته‌واودا جێبه‌جێ نابێت.
زۆر راستتر و سودبه‌خشتره بۆ مێژوونوس ، ئه‌گه‌ر خۆی بۆ فێركردنی مێژووی میله‌تێك ته‌رخان كرد، روو بكاته خورافاتهكهی كه خهونهكان تێیدا چر ده‌بنه‌وه, هه‌ر كاتێك لێی ده‌كۆڵێته‌وه ئه‌و قه‌ڵه‌مبازی و ره‌هه‌ندانه ده‌زانێت كه له گیان و ده‌روونی رۆڵه‌ی ئه‌و میله‌ته‌دا بووه. بۆ نمونه باسی مێژووی فهرعهونیهكان له‌باره‌ی شهرٍ و دیل و سه‌ركه‌وتن و شتی له‌وبارانه‌وه بكه‌یت، له‌وانه‌یه سوودی نه‌بێت بۆ زانینی مێژووی میله‌ته‌كه وه‌ك ئه‌وه‌ی راڤه‌ی چیرۆكێكی خورٍافی بكه‌یت، كه خه‌ڵك به گشتی له شهوچهرهیاندا باسیان كردووه . له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌م قسه و قسهڵۆكانهدا ئاره‌زووی ئه‌و خه‌ڵكه به‌رجه‌سته ده‌كات و ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت گه ده‌روونیان حه‌زی له چی بووه. ئه‌مه‌ش له‌وه راستتره كه باس له بار‌و دۆخیان له‌سه‌ر ئه‌و درۆیانه بكرێت كه فیرعه‌ونیه‌كان زۆرجار له‌سه‌ر خۆیان پێش مردنیان نوسیویانه.
یه‌كه‌مین یۆتۆبیایهك كه مرۆڤ تێیدا بیری كردبێته‌وه ئه‌و یۆتۆبیا خورافاتیانهیه كه رۆچووه‌ته كرٍۆكی ئایینه‌وه. بۆ نمونه ئه‌م میسره له كۆندا كه چاكسازیی بارودۆخیان له دونیا لهئهستهمهكان بووه و، هێزی سه‌ركوتكه‌ر زاڵ بووه به‌سه‌ریدا، ئه‌و به‌درێژایی رۆژه‌كه له ژێر گرٍهی خۆره تاودا ره‌نجی داوه، وای لێدێت خه‌ون به خۆشیهكهوه ببینێت كه له پاش مردن‌دا ئه‌و خۆشیه بیبینێت؟ ئه‌و له‌وێدا ره‌نج ده‌دات و حاكمه زاڵمه‌كان ده‌یخۆن و ئاره‌زووه‌كانی لێ زه‌وت ده‌كه‌ن. بۆیه ئه‌و وادهیبینێت كه خۆشیه‌كانی ئه‌ودونیا ته‌رازووی دادوه‌ریه بۆ سزای ئه‌و زاڵمانه دانراوه. له‌وێدا خۆشی و ئاسوده‌یی و خۆشگوزه‌رانی له سێبه‌ری دره‌خته‌كاندا ده‌بینێت و جۆگه‌ڵه ئاوه‌كانی له نێواندا دهرٍوات. ئه‌ویش له‌م خه‌یاڵه خۆشه هیچ جیاواز نیه له‌گه‌ڵ برسیه‌ك یان تینویهك كه له خه‌ونه‌كه‌یدا جگه له سفره‌ی رازاوه و شه‌رابی به‌تامی پاڵێوراو هیچی تر نابینێت ، حگه له‌وه‌ی خه‌ونه‌كه‌ی بووه‌ته خه‌ونی هه‌موو میله‌ته‌كه و سهرگوزهشتهكه له تاكه‌وه بووه به هی كۆمه‌ڵێك. ئینجا فه‌یله‌سوف دێت و یۆتۆبیاكهی بۆ ئه‌م جیهانه وێنهدهكێشێت و هیچ گرنگی به دوای مردن نادات و گوێی به چاره‌نوسی كۆمه‌ڵه‌كه‌ش نادات. به‌ڵام فه‌یله‌سوف خاوه‌ن خه‌ونی سه‌ر زه‌ویه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زۆر پشت به راستیه به‌رجه‌سته‌كان ده‌به‌ستێت، گرنگی به ماتریاڵ ده‌دات زیاتر له‌وه به بنه‌ما بدات و گرنگی به ئامراز ده‌دات زیاتر له‌وه‌ی به ئامانج بدات، بۆیه زۆر جار كه ته‌ماشای خهونهكان ده‌كه‌ین و ده‌گه‌ینه كۆتاییه‌كه‌ی ده‌پرسین: ئایا ئه‌مه‌یه خۆشحاڵی پێشكه‌وتن یان ئه‌مه‌یه كه‌وا قه‌ره‌بوومان ده‌كاته‌وه ، ئێستا ئێمه له‌به‌رده‌م بناغه رهسهنهكهین یان ئه‌ڵته‌رناتیڤ؟
ئینجا له‌وانه‌یه پرسیار بكه‌ین: بۆچی خه‌ونێك له‌م خه‌ونانه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی سه‌دان ساڵی به‌سه‌ردا تێپهرٍیوه نه‌هاتۆته‌دی؟
لێره‌دا جیاوازی ئایین له‌گه‌ڵ خه‌ونه‌كانی فه‌یله‌سوفان و خه‌ڵكی دیكه‌ی بیریاران ده‌بینین. ئایین به‌ر له‌وه‌ی په‌یمان به یوتوبیای ئه‌و دونیا بدات داوا له تاك ده‌كات كه دڵ و ده‌روونی به باوهرٍداری بگۆرٍێت و بیكات به ده‌روونێكی دیكه‌ی خاوه‌ن ده‌روونی باوهرٍداره و ئاسوده‌بوو به باوه‌ره‌كه‌ی و پێی رازیه له جێگه‌ی ده‌روونه‌كه‌ی پێشتری بێت كه ده‌روونی كافر بووه و رارایی و دوودڵی و گۆمانی تێدا دروست كردووه. ئه‌م باوهرداریه به ته‌نها به‌س بوو بۆ ئه‌وه‌ی گۆرٍان له شێوازی ژیان و باری كۆمه‌ڵایه‌تی و باری خێزانی و له سیستمی حكومه‌ت لای ئه‌و بكات. به شێوازێكی دیكه ده‌یڵێین، هه‌ر ئایینه هه‌وڵی داوه كۆمه‌ڵگه بگۆرٍێت له‌دوای ئه‌وه‌ی ده‌چێته دڵی تاكه‌وه و دهیگۆرٍێت، به‌ڵكو تازه دروستی ده‌كات.
بۆیه ئایین سه‌ركه‌وتوو ده‌بێت له به‌دیهێنانی مه‌به‌سته‌كه‌ی،÷ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی گۆرٍانی تاك ئامرٍازی گۆرٍینی كۆمه‌ڵه. ئه‌گه‌ر ئه‌و نهگۆرٍێت چۆن ده‌یه‌وێت رێگه‌ی كۆمه‌ڵگه بگۆرٍێت.
ئا ئه‌مه جیاوازیه له نێوان ئایین و خه‌ونی فه‌یله‌سوفان. ئایین گۆرٍانكاری له ناوه‌ند به گۆرٍینی تاك ده‌كات و ده‌توانێت شێوازی كۆمه‌ڵایه‌تی ئیسلام یان مه‌سیحی یان یه‌هودی بدۆزێته‌وه. به‌ڵام یۆتۆبیای فه‌یله‌سوفان له سه‌ده‌ی نۆزده‌هه‌م گرنگی به ناوه‌ند ده‌دات و هیچ ئاورٍ به‌لای تاكدا ناداته‌وه.
له سه‌ده‌ی نۆزده‌هه‌م هاواری چاكسازی زۆر ده‌كرا و به‌رزترینیان چاكسازی ئابووری بوو. به‌ڵام تێیاندا هه‌بوو داوای چاكسازیی حكومه‌ت و په‌روه‌رده و ئه‌و بابه‌تانه‌ی ده‌كرد له‌و ناوه‌نده‌ی كه مرۆڤی تێیدا ده‌ژیا. هه‌موو ئه‌و شوێنانه به‌تاڵ بوون له مه‌رجه سه‌ره‌كیه‌كانی سه‌ركه‌وتنی ئه‌و بانگه‌شانه:
مه‌رجی یه‌كه‌م: ئامانج روون نه‌بوو، ئایا چاكسازیه‌كه ته‌ندروستیه یان جوانی یان باش كردنی به‌رێوه‌بردن یان بۆ زۆركردنی پاره. وا دانێ كه ئه‌م شتانه ئامانجی خه‌ونه‌كانی فه‌یله‌سوفه‌كان بوبێت، ئایا ده‌بووه هۆكاری خۆشحاڵی و به‌خته‌وه‌ری و پێشكه‌وتن؟
مه‌رجی دووه‌م: چاكسازیه‌كه به‌تاڵ بوو له دۆزینه‌وه‌ی هه‌ر ئامرازێك بۆ گۆرٍینی تاك. ئایین دڵی خه‌ڵكی گۆرٍی ، به‌وه‌ش هه كه‌سێك ئه‌وه‌ی به چاكسازی حساب كرد رزگار بوو، به‌ڵام یوتیۆبیاكان نه‌یانتوانی هیچ شتێك له دڵی خهلًكدا بگۆرٍن بۆ رێگه خۆش كردن بۆ ئه‌وه‌ی به به‌رنامه‌كه‌یان رازیبن.
جه‌ماوه‌ری خهلًك ته‌نها خه‌ڵكه گشتیه‌كه نیه به‌ڵكو تێیدایه نابوت و بێفهرٍه و نزیكه له مه‌یمونه‌وه زیاتر له‌وه‌ی سوپه‌رمان بێت، لێره‌وه ئاساییه ئه‌وه‌ی كه گوتاربێژی چه‌نه‌باز و سته‌مكار و فێلًباز یان گه‌وره‌یه‌كی گێل بتوانێت جڵه‌وی خه‌ڵك بگرێته ده‌ست. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌مانه قسه بۆ سۆزیان ده‌كه‌ن كه وه‌ڵامی داواكاریه سۆزداری و ده‌روونیه‌كانیان ده‌داته‌وه، به‌ڵام فه‌یله‌سوف قسه بۆ عه‌قڵیان ده‌كات هیچ كه‌سێكیان تێدا نادۆزیته‌وه كه فه‌یله‌سوفه‌كه وه‌ڵامی داواكاریه‌كانیان بداته‌وه. سۆزیش له مۆرك و سروشتی ئبَمه به‌رجه‌سته و جێگیرتره له عه‌قڵ، ئه‌گه‌ر رێی پێبده‌یت زاڵ ده‌بێت به‌سه‌ر عه‌قڵدا.
بۆیه ده‌ڵێین خاوه‌ن یۆتیۆبیاكانی سه‌ر زه‌وی سه‌ركه‌وتوو نابن گه‌ر ده‌روونی تاك نهگۆرٍن، ئه‌مه‌ش زۆر گران نیه وه‌كو خوێنه‌ر بیری لهدهكاتهوه. ئایین توانی دڵیان بگۆرٍێت، بۆچی یۆگاكاران ناتوانن عه‌قڵیان بگۆرن و ئه‌وه‌ی گێل و گه‌وج و لاوازه نه‌هێڵن زاوزێ بكات، تاوه‌كو مرۆڤ نه‌وه له دوای نه‌وه پێشبكه‌وێت و له ناوه‌نده‌كه‌دا له‌گه‌ڵ پێشكه‌وتنی خۆیدا رێبكات؟
پوخته‌ی ئه‌م به‌شه‌مان ، سێ یۆتۆبیا پهرٍهی سه‌ند:
1-یۆتۆبیای گشتی كه له قسه‌ی كۆن و نوێیاندا ده‌یبینین، ئه‌مه مایه‌ی كات به‌سه‌ر بردن و رابواردنیانه، ئه‌و كهموكورتیانهی له حه‌قیقه‌تی ژیانیاندا هه‌یه بۆیان ته‌واو ده‌كات.
2- یۆتیۆبیای ئایینه‌كان، ئه‌مه له حه‌قیقه‌تدا دوو یۆتۆبیایه: یه‌كێك له ئه‌و دونیایه كه ئامانجی گۆرٍینی ده‌روونی باوهرٍداره به په‌یمانی پاداشت به‌خشین. كه ده‌روون گۆرٍا و باوهرٍٍی په‌سه‌ند كرد، هیچ رێگری له یۆتۆبیای زه‌وی ناكات كه ئایین بۆ سیستمی ژیان له سه‌ر زه‌وی وێنه‌ی ده‌كیشێت.
3:یۆتۆبیای فه‌یله‌سوفان. ئه‌مه‌ش نایه‌ته‌دی ئه‌گه‌ر یه‌ك مه‌به‌ستی نه‌بێت ئه‌ویش خۆشحاڵی و پێشكه‌وتن نه‌بێت، یان ژیانێكی خۆش كه بۆ ئاسوده‌یی تاك و خۆشحاڵی و به‌خته‌وه‌ری و پیِشكهوتنی نه‌وه‌كان كار نه‌كات، ئه‌گه‌ر شهرٍی گێلی و گه‌وجی له نێو میله‌تان به‌رپا نه‌كات و رێگری له زاوزێی گیل و لاوازه‌كان نه‌كات.
ره‌خنه و پێداچونه‌وه
تاوه‌كو ده‌ركه‌وتنی ( ئه‌رستۆتالیس)، مه‌عریفه‌تی مرۆڤ یه‌ك شت بوو، ئه‌ویش هه‌مووی ئه‌ده‌ب بوو. هیچ نێوه‌ندێك له نێوان ئه‌ده‌ب و زانست‌دا نه‌بوو, له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌دیب پیاوی خه‌یاڵ بوو، له هه‌مان كاتدا زاناش بوو.، زاناش پیاوی حه‌قیقه‌ت بوو، له هه‌مان كاتدا ئه‌دیبێكی خه‌یاڵیش بوو. كاتێك ئه‌رستۆتالیس هات و ده‌ستی كرد به دانانی ( مێژووی سروشتی) له‌وێدا ره‌هه‌ندێكی زانستی لێوه‌رگرت كه له‌سه‌ر مه‌رج و تاقیكردنه‌وه وه‌ستابوو، بۆیه جیاوازی له نێوان زانست و ئه‌ده‌بدا دروست كرد. دوای ئه‌وه قوتابخانه‌ی ئه‌سكه‌نده‌ریه ده‌ركه‌وت، به‌های زانست و گرنگیپێدانی له به‌های ئه‌ده‌ب گه‌وره‌تر بوو. كه عه‌ره‌ب هات، ئه‌ده‌به‌كه‌ی هانی ده‌روونی نه‌دا بۆ خه‌یاڵ و كۆڵه‌كه‌كه‌ی ته‌نها له‌فزی وشه بوو، به‌له‌رینه‌وه‌ی وشه هاندانی ده‌روون دا بۆ خۆشی، كۆمه‌ڵێك له‌وانه روویان كرده زانستی تاقیگه‌یی. كه رێنیسانسی ئۆرپای نوێ روویدا، ئۆرپیهكان له رێگه‌ی عه‌ره‌به‌وه گهرٍانهوه بۆ گریكه كۆنه‌كان و ره‌هه‌ندی زانستیان له عه‌ره‌ب وه‌رگرت و ره‌هه‌ندی ئه‌ده‌بیان له گریكه‌كان.
بۆ ده‌رخستنی جیاوازی نێوان زانست و ئه‌ده‌ب پێویستمان به درێژ دادری هه‌یه. زانست بابه‌تیه و ئه‌ده‌ب خودیه. جیهان به‌دوای پارچه‌یه‌ك له كانزا یان نه‌خۆشیه‌ك له نه‌خۆشیه‌كان یان روه‌كێك یان ئه‌ستێره‌یه‌ك ده‌گه‌رێت و خۆی دووره لێی و ته‌ماشای ناكات له‌به‌ر ئه‌و په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵیدا هه‌یه‌تی، هیچ ئاورٍ له سودی ئه‌و گۆرٍانه یان زه‌روره‌ته بۆ مرۆڤ ناداته‌وه. له‌وانه‌یه جیهان له توێژینه‌وه و به‌دواداچووندا به‌دوای یۆ نمونه چههر گهرٍابێت و ئه‌وانه‌ی روویان له‌دۆزینه‌وه‌ی ژه‌هر كردبیّت بگه‌نه ژه‌هر. له‌و توێژینه‌وه‌یاندا ناچنه ناو ئه‌و بیركردنه‌وه‌ی كه له‌وانه‌یه ئه‌م ژه‌هره له شهرٍدا بۆ كۆشتنی دوژمن به‌كار بێت، یان له‌وانه‌یه له‌و پێگه‌یه‌وه ژه‌هرێكی تر بدۆزێته‌وه كه هه‌موو جۆری مرۆڤ قرٍبكات. له‌وانه‌یه ئامێرێك بدۆزێته‌وه و هیچ به‌لای ئه‌وه‌دا نهرٍوات له كاتی به‌كارهێنانیدا چه‌ندین كرێكار بێ كار ده‌كات. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی گرنگی نادات به‌و په‌یوه‌ندیه‌ی مرۆڤ به‌جیهانه‌وه كه ئه‌و توێژینه‌وه‌ی تێدا ده‌كات، به‌ڵكو هه‌موو گرنگیدانه‌كه‌ی به خودی ئه‌و زانسته‌كه‌یه كه توێژینه‌وه‌ی له‌سه‌ر ده‌كات و نامۆیه لێی به دوور له سود و زیان و زه‌رووره‌ت بوونی. ئه‌گه‌ر زانایهكتان بینیه‌وه توێژینه‌وه له سه‌ر به‌ده‌ستهێنانی سوته‌مه‌نی یان زۆربونی ئامێرێك له كاردا ده‌كات، ئه‌و سه‌رقاڵه به‌و شتانه‌وه بێ ئه‌وه‌ی ئاگای له كاریگه‌ریه‌كانی له‌سه‌ر ئه‌و كرێكارانه بێت كه له‌به‌رده‌م ئامێره‌كه‌دا وه‌ستاون و ئه‌وه‌ی له نێوان ئه‌و و خاوه‌ن ئامێره‌كه دروست ده‌بێت و په‌یوه‌ندی نوێی جیاواز له به‌كارهێنانی سوته‌مه‌نی و كاره‌كه رووده‌دات.
ئه‌مه به جیاوازی له‌گه‌ڵ ئه‌دیبدا، ئه‌م گرنگی به مرۆڤ ده‌دات نه‌ك شته‌كان. ئه‌و ئه‌ده‌ب بۆ خۆی پیادهناكات، به‌ڵكو ئه‌و ئه‌ده‌به له پێناو مرۆڤدا به‌كار دێنێت. بۆیه ئه‌و خه‌یاڵه‌ی، به‌دوای ئایین و ئه‌خلاق و شهریعهتهكاندا ده‌گه‌رێت. ئه‌ده‌ب به سروشتی بابه‌تێكی چاكسازیی مرۆڤایه‌تیه. زانست ناكرێت چاكسازانه یان تێكده‌رانه بێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بابه‌ته‌كه‌ی ته‌نها شته‌كانه و به‌س، ئه‌دیب هه‌موو مهعریفهتهكانی له زیهنیدا ره‌نگ ده‌داته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی بزانێت كامه‌یان سودبه‌خشه بۆ مرۆڤ پیاده‌ی ده‌كات و ئه‌وه‌ی وا نه‌بێت هیچ بیری لێناكاته‌وه و ئاورٍی لێناداته‌وه، ته‌نانه‌ت ئه‌و جیهانه‌ی كه تێیدا توێژینه‌وه ده‌رباره‌ی مرۆڤ ده‌كات و وا ته‌ماشای ده‌كات كه شتێكی جیایه له مرۆڤ، ئه‌لماس جوانكاریه بۆ ژن به‌ڵام ( كاربۆن)ه، تا به‌رزبونه‌وه هۆكاره‌كه‌ی (میكرۆب)ه .
له قسه‌یه‌كی سقراتدا نیشانه‌ی روحی ئه‌دیب ده‌رده‌كه‌وێت، وتی : ( تۆ ده‌زانیت كه دره‌خته‌كان له جه‌نگڵستان هیچم فێر ناكه‌ن. به‌ڵام من له خه‌ڵكی ناوبازار فێرده‌بم و سود ده‌بینم.
به‌ڵام كه ئه‌رستۆتالیس هات مه‌عریفه‌تی دابه‌شكرد به‌سه‌ر دوو به‌شدا:
مه‌عریفه‌تی ده‌ره‌كی كه ده‌كرێت هه‌موو خه‌ڵك كاری لێبكه‌ن. ئه‌مه‌ش ئه‌ده‌به به لقه‌كانیه‌وه و بناغه‌كه‌ی تاقیكردنه‌وه مرۆڤایه‌تیه‌كانه. ئینجا مه‌عریفه‌ته ناوه‌كیه‌كان، بابه‌ته‌كه‌ی شته‌كان و لێكۆڵینه‌وه‌یه له باره‌یانه‌وه. كه ئه‌ویش زانسته. یه‌كه‌م مه‌عریفه‌ته گشتیه‌كانه به‌ڵام دووه‌م مه‌عریفه‌ته تاتیبهتیهكانه.
لێره‌دا ئێمه له‌سه‌ر ئه‌م دابه‌شكردنه دهرٍۆین. بۆ هه‌ر تاكێك له خه‌ڵك هه‌یه قسه له‌سه‌ر ئایین یان ئه‌خلاق یان شیعر یان چیرۆك یان ئاوه‌دانكردنه‌وه یان ئابووری بكات و بنوسێت. به‌ڵام بۆی نیه له‌سه‌ر كیمیا یان پزیشكی یان ئه‌ندازیاری بنوسێت.
پێشتر وتمان رێنیسانسی ئۆرپیی نوێ ره‌هه‌ندیی زانستی تێدایه و تا ئێستاش وایه. هیچ گومانی تێدا نیه كه زانا گه‌وره‌كان له هه‌موو كاتێكدا له گه‌وره ئه‌دیبان بوون له‌به‌ر ئه‌وه‌ی عه‌قڵ و ئه‌ندێشه‌ی گه‌وره ریگه نادات رازیبێت كۆگای ئه‌وه بێت كه مه‌عریفه‌تی بێ ئامانج و بێ مه‌به‌ست تێیدا كۆبكرێته‌وه. ئه‌گه‌ر بڵێت ئامانج له زانستدایه تۆ زانستت گۆرٍی بۆ ئه‌ده‌ب . له‌به‌ر ئه‌وه‌ی تۆ له‌وێدا له‌وه وازناهێنیت كه بڵێیت ئه‌ڵماس كاربۆنه به‌ڵكو ناچار ده‌بیت پرسیار ده‌كه‌یت: ئایا ئه‌ڵماس جوانه؟ ئایا شایانی ئه‌و نرخه‌یه بۆ دابینكردنی. ئایا له‌به‌رژه‌وه‌ندی ئاوه‌دانیه چینێك له خه‌ڵك بێ ئه‌ویتر له خۆیانی بده‌ن؟ ئینجا كامه‌یان جوانتر و سودبه‌خشتره بۆ مرۆڤ كه ته‌ماشای جوانی روخسار بكات یان جوانی شتێكی دروستكراو بكات. واته په‌نجه‌كان وه‌كو خۆیان جوانن یان به‌وه‌ی به ئه‌ڵماس جوان بكرێن؟
بۆیه ئه‌و كاته و تا ئێستاش گه‌وره ئه‌دیبان زانا بوون و گه‌وره زانایانیش ئه‌دیب بوون. وا باشه یادی ئه‌رستۆتالیس بكه‌ینه‌وه كه زیاتر له‌سه‌ر بناغه‌ی ره‌وانبێژی و مێژووی سروشتی ده‌نوسی. یان دافینچی كه فرۆكه‌ی داهێنا وفرۆكهوانی پیاده ده‌كرد، هه‌روه‌ها گیته كه له توێكاریدا كاری ده‌كرد و چیرۆك و شیعری ده‌نوسی. به‌ڵام ئێتاش كۆمه‌ڵه‌ی زانایان كۆمه‌ڵێكی تایبه‌تی جیاوازن له كۆمه‌ڵی ئه‌دیبان. ئه‌م دووریه‌ی له نێوانیان و ئه‌و دابرٍانهیان بووه هۆكاری ئه‌وه‌ی كاریگه‌ریی خۆی هه‌بێت له‌سه‌ر ئه‌و شێوازه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌ی كه تێیدا ده‌ژین.
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌ده‌ب نا ژێت و گه‌شه ناكات ئه‌كه‌ر له‌سه‌ر بناغه‌ی زانست هه‌ڵنه‌سێت. زانست به‌خۆی مه‌عریفه‌تی به‌تاڵه و هیچ ئامانجێكی نیه مه‌گه‌ر ئه‌دیب هه‌رسی بكات و له ئه‌ندێشه‌ی خۆیدا بینوێنێت. لیره‌وه ئه‌ده‌ب و زانست به‌هه‌ردوكیان له ژیان جیابونه‌وه. ئه‌دیبی ئێستا، ئه‌گه‌ر پیاوی ئایینی بیت یان وێنه‌كێش یان چیرۆكنوس یان شیعرنوس یان بابه‌تی دیكه له هونه‌ره‌كانی ئه‌ده‌ب، به‌دوای خۆشحاڵی ماڵ ده‌گه‌رێت و به‌خۆی هیچ له كه‌ره‌سته‌كانی بینا یان رووه‌ك كه بۆ جوانكاری به‌كاردێت یان ئه‌ندازیاری باگۆركێی ته‌ندروست یان پاكژی شاره‌كان یان شتی تر له‌و بابه‌تانه نازانێت كه جیهان له خۆی ده‌گرێت. به‌ڵام زانا كه ئه‌م شتانه ده‌زانێت هیچ له توخمی جوانی ناو ماڵ نازانێت ، به‌شێوه‌یه‌ك بنیاتی ده‌نێت وه‌كو ئه‌وه‌ی زیندانێك یان كارگه‌یه‌ك بونیات بنێـت.
پوخته‌ی هه‌موو له‌وه‌ی پیشودا هات, خه‌ونی فه‌یله‌سوفان له كۆی گشتی كهموكورتیهكی مه‌زندا خۆی ده‌نوێنێت، ئه‌ویش به‌رهه‌می یان بیركردنه‌وه‌ی ئه‌دیبانه یان بیركردنه‌وه‌ی زانایانه. زۆر كه‌م ئه‌دیبێك وه‌ك ئه‌فلاتۆن یان ریلز یان هیدسۆن ده‌بینین زانا بێت و هه‌وڵ بدات ئه‌ده‌ب و زانستیش له خیاڵی یۆتۆبیایی خۆیدا به‌كار بێنێت . ئه‌وه‌ی راستی بێت زۆر قورسه بۆ مرۆڤ له‌م كاته‌ی ئَێمهدا ئه‌و دوانه له كاری خۆیدا كۆبكاته. مه‌گه‌ر قه‌ناعه‌ت به‌و پهرگیریهی كردبێت له جیهاندا بێ ئه‌وه‌ی گرنگیی ئه‌وتۆی به زۆرێك له لقه جیاوازیه‌كانی بدات. هۆكاری ئه‌وه‌ش دهگهرٍێتهوه بۆ ئه‌وه‌ی كه ده‌بێت هه‌موو ژیانت ته‌رخان بكه‌یت بۆ ئه‌وه‌ی توێژینه‌وه له یه‌كێك له لقه‌كانی زانست بكه‌یت ،له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، ئایا ته‌مه‌ن ئه‌وه‌نده درێژ ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی بگاته دووسه‌د یان سێ سه‌د ساڵ بۆ توێژینه‌وه‌یه‌كی زانستی، یان قه‌ناعه‌ت به‌وه ده‌كه‌ین كه له شتێكی كه‌می زانست‌دا بكۆڵینه‌وه.
به‌ڵام ده‌بێت بزانین كه پێشكه‌وتنی زانست له‌گه‌ڵ ئه‌ده‌بدا هاوتا ده‌بێت، ئه‌وه‌ش ئازاری خه‌ڵك ده‌دات و سودیان پێ ناگه‌یه‌نێت. ئه‌گه‌ر خه‌ڵك وانه‌ی زانستی كیمیای خوێنده‌وه و زانی ئه‌و گازه كوشندانه‌ی له لایه‌ن سوپاوه به‌كاردێت، ده‌توانرێت له یه‌ك كاژێردا شاره‌كان فه‌نا بكرێن، بێ ئه‌وه‌ی له‌وه‌دا هیچ خه‌یاڵێكی پێشكه‌وتوو بان عه‌قیده‌یه‌كی باڵای له مهر ئایندهی مرۆڤ هه‌بێت, یان هیچ واتایه‌كی جوانی هگرتبێت، كاركردنیان له كیمیا به‌شێك ده‌بێت له ئازاردانی خه‌ڵك، كه پێویسته ئه‌و خه‌ڵكه پارێزراو بێت له‌وه‌دا.
شارستانیه‌تی ئێستامان شارستانی زانسته به جیا له ئه‌ده‌ب, و اته شارستانێتی پیشه‌سازیه، كه له‌سه‌ر دوا پله‌ی ئالوده‌بوون به داهێنانی ئامێره‌كان وه‌ستاوه، هه‌رچه‌ند پێشكه‌وتنی هێنابێت، جگه له ئامرازێك و هۆكارێك له ئامراز و هۆكاری پێویستی ژیان هیچی تر نیه، بۆیه تا ئێستا ئێمه له‌سه‌ر پیَِشكهوتنی پیشه‌سازیی ئه‌م سه‌رده‌مه‌ین ، پرسیاره‌كه‌مان له‌وێدایه: دیدگای كامه‌مان راستتره بۆ ژیان و خۆشگوزه‌رانی و رێزگرتن له جوانی و پێشكه‌وتن، ئێمه یان میسریه كۆنه‌كان یان گریكه كۆنه‌كان؟
ئه‌گه‌ر ویستمان ده‌ست به خه‌یاڵێكی راست بكه‌ین كه بكرێت بێته‌دی, ده‌بێت پێش هه‌موو شتێك بگه‌ینه ئه‌و رایه‌ی بزانین ئه‌و شتانه چین له ئه‌ده‌ب و زانست له‌یه‌ك جیابوونه‌وه, له‌م باره‌دا هیچ په‌ندێك له دواكه‌وتنی ئه‌ده‌ب نیه. پێشكه‌وتنی زانست به خۆی به ته‌نیا هیچ سودێكی نیه. ده‌بێت باس له‌وه بكه‌ین كه به هۆی جیابونه‌وه‌ی زانست له گه‌ڵ ژیاندا به ته‌نیا به‌خۆی پێشكه‌وت ، یان به ده‌سته‌واژه‌یه‌كی راستتر ده‌كرێت بڵێین ئه‌و بۆ ئه‌وه پێشكه‌وت له‌به‌رئه‌وه‌ی له فاكته‌ری كه‌سێتیه‌وه داماڵرا و بووه ئه‌وه‌ی بابه‌ته‌كه ئه‌و شتانه بن به دوور بن له‌وه‌ی په‌یوه‌ست بێت به خه‌ڵكه‌وه. كاركردن له زانست به‌خۆی له هه‌موو ئه‌و كۆت وبه‌ندانه رزگاری بوو كه خاوه‌ن ده‌سه‌ڵاتی حكومی یان ده‌سه‌ڵاتی دارایی یان ئایینی ده‌یخسته سه‌ر هونه‌ری ئه‌ده‌ب.
وه‌كو ئه‌وه‌ی ئهمرٍۆ له مامه‌ڵه‌كردنیان بۆ گهرٍان به‌دوای ئایین یان ئاوه‌دانكردنه‌وه‌دا ده‌كرێت. ئه‌ده‌ب تاوه‌كو خۆی له‌و كۆت و به‌ندانه رزگار نه‌كات پێشناكه‌وێت، به‌و شێوه‌یه بێت كه تاقیكردنه‌وه‌ی گه‌شه پێدان وئاوه‌دانی هاوشێوه‌ی تاقیكردنه‌وه‌ی كیمیایی بێت، داهێنانی ئامێرێكی پیشه‌سازی به هه‌مان شێوه‌ی داهێنانی عه‌قیده‌ی ئایینی بێت. ئه‌گه‌ر ئه‌دیب خه‌یاڵی خۆی كرد و یۆتۆبیایه‌كی وێنهكێشا، ئه‌وه ته‌نها بۆ چێژبه‌خشین یان رابواردن و چیّژبینین نه‌بێت، به‌ڵكو له‌سه‌ر رێسای زانستی بێت، به‌وه‌ی كه خه‌یاڵی به ئاسانی له رووی كرده‌وه‌ییه‌وه بتوانرێت له شار یان گوند یان ده‌وڵه‌تدا تاقیبكرێته‌وه.
زۆرینه‌ی ئه‌و یۆتۆبیانهی له سه‌ده‌ی نۆزده‌هه‌م دانران له‌وه زیاتر گرنگیان پێدرا كه ده‌بوایه به سیستمی ئابووریی میله‌ت بدرێت. ئه‌مه‌ش سروشتی بوو بۆ كوده‌تای ئابووری گه‌وره له‌سه‌ده‌ی پێشوو كه به بڵاوبونه‌وه‌ی ئامێره‌كان روویدا ، به‌ڵام سیستمی ئابووری هه‌موو شتێك نیه.
تاوه‌كو مه‌سه‌له‌ی دیكه له ته‌نیشتیه‌وه چاره‌سه‌ر نه‌كرێت ئه‌میش چاره‌سه‌ر نابێت. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پشتبه‌ستن به چاره‌سه‌ری مه‌سه‌له‌ی ژیان به رێكخستنی كاری ئامێره‌كان و چاره‌سه‌ری زانستی بابه‌تی كه‌موكورتی تێده‌كه‌وێت. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ههروهنا ژیان پێویستی به چاره‌سه‌ری ئه‌ده‌بیه كه به‌های ئایینی و رۆشنبیری و ئه‌خلاقیی تێیدا له‌به‌ر چاو بگیرێت ، ئه‌وه‌ش نابێت تاوه‌كو ئه‌دیب زانا نه‌بێت و زاناش ئه‌دیب نه‌بێت. به ده‌سته‌واژه‌یه‌كی تر ، ده‌ڵێین. ئه‌و میله‌ته‌ی كه هه‌ر ساڵه‌و مۆدێلی ئۆتۆمبیلی تێدا به داهێنانی ئامێری نوێ پێشده‌كه‌وێت، ناكرێت بوترێت ئا ئه‌م میله‌ته رێك به‌ره‌و شارستانیه‌ت دهرٍوات، ئه‌گه‌ر ئایینه‌كه‌ی پێشنه‌كه‌وێت و هه‌روه‌ها هه‌ر هیچ نه‌بێت هه‌ر ساڵێك جارێك ئه‌و ئاینه بژار نه‌كرێت. ئه‌گه‌ر ئه‌و شارستانێتیه‌ی گرنگیی به دۆزراوه‌كانی زانست ده‌دات، گرنگیی به داهێنانه‌كانی ئه‌ده‌ب نه‌دات شارستانێتیه‌كی راست نیه، ئه‌گه‌ر میله‌تێك ریگه‌ی نویً بۆ تێكه‌ڵكردنی بۆیاغهكان تاقی بكاته‌وه و به‌و شێوه‌یه له‌گه‌ڵ ئه‌ودا رێگه‌ی نوێی ژیان له نێو تاكه‌كان تاقی نه‌كاته‌وه، پێشكه‌وتنی گه‌شه‌پێدان و ئاوه‌دانی له‌گه‌ڵ پێشكه‌وتنی پیشه‌سازیدا هاوته‌ریب نه‌بێت، ژیانی میله‌ته‌كه راست نابێت.
پێشه‌كی بۆ یۆتۆبیای میسری
كات جۆرێكه له شوێن، له جیاتی ئه‌وه‌ی بڵێم : بۆ هه‌زار ساڵ ده‌بێت ئه‌و رووداوه روویدا. ده‌توانم بڵێم ئه‌و رووداوه له‌و شوێنه له بۆشایی ئاسمان روویدا. له فڵانه خولی زه‌وی و له فڵانه جوڵه‌ی خۆر روویدا.. ئه‌گه‌ر بتوانرێت له هه‌ردوو جوڵه‌ی زه‌وی و خۆر بكۆڵرێته‌وه و بتوانرێت شوێنه‌كه له فه‌زا دیاریبكرێت. له‌وێ و له‌و وته‌یه ئه‌وه تێده‌گه‌یت كه ده‌ڵێم : له هه‌زار ساڵه‌وه ئه‌و رووداوه روویداوه. به‌ڵكو تێگهیشتنهكهم وردتره و روونتر دركم به رووداوه‌كه كردووه.
ئه‌م قسانه كه به‌ده‌نگێكی به‌رز له‌فزی ده‌كه‌م ده‌یبیسم، وه‌كو ئه‌و نه‌ریته‌ی كه ده‌مه‌وێت شتێكی ئاڵۆز بۆ خۆم روون بكه‌مه‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌فزی وشه‌كه لای من بناغه‌ی واتاكهیه نه‌ك واتاكه بناغه‌ی له‌فزه‌كه بێت.
من لێره‌دا ده‌مه‌وێت جیاوازی له نێوان كات و شوێندا بكه‌م، له‌وێدا خه‌و دامده‌گرێت و خه‌ریكه خه‌و بمباته‌وه . ئینجا ئه‌گه‌ر هه‌ر شتێك له باری ئاگاییشدا ده‌ركه‌وێت، ده‌گۆرێت بۆ خه‌ون بینینین به ئاگایی عه‌قڵی ناوه‌كی, ئینجا له‌و كاته‌دا ده‌كه‌ویته حاڵه‌تی نێوان رابوون و نه‌وزدا، ئینجا ده‌خه‌ویت، به‌ڵام ئه‌و خه‌وه جگه له‌وه‌ی له‌ده‌ره‌وه‌ی جه‌سته‌دا واده‌ركه‌وێت ناچێته باری خه‌ونی راسته‌قینه‌وه، به‌ڵام فیكره‌كان له ناوه‌خنی ده‌ماره‌كان و مێشكدا ده‌له‌رێنه‌وه . هه‌موو ئه‌وانه‌ی به بیردا گوزه‌ر ده‌كه‌ن هاوته‌ریب ده‌بن و كۆده‌بنه‌وه، ئینجا په‌رشوبڵاوده‌بن و نامێنن. له پاش چركه‌یه‌ك ، هه‌ستكردن به كاته‌كه‌ی ( یان به شوێنه‌كه‌ی) ئینجا نامێنێت. هه‌ست ده‌كه‌م كه لامداوه به‌ره‌و ئه‌و شوێنه‌ی تاریكیه‌كه نامێنێت و روناكیه‌كه ده‌رده‌كه‌وێت، ئه‌وجا هه‌ناسه‌ی به‌یانی هه‌ڵده‌كێشم، به‌ڵكو سنگم پر ده‌كه‌م له با و لێی ههڵمدهژم، وه‌كو ئه‌وه‌ی ساڵانێك بێت تامی بای پاكژم نه‌كردبێت. له جێگه‌ی خه‌وتنه‌كه‌م ههڵبهزیم و وتم( دواكه‌وتم دواكه‌وتم ) به‌ڵام دووباره له جێگه‌كه‌م دانیشتمه‌وه و له‌و كاته‌دا ته‌ماشای ده‌وروبه‌رم كرد. نه ژووره‌كه ژووره‌كه‌ی خۆمه و نه جێگهكهش جێگه‌كه‌ی خۆمه . ته‌ماشای دیواره‌كه‌م كرد بینیم ئه‌م ژمارانه‌ی 7 فبرایه‌ر 3105 ی پێدا هه‌ڵواسراوه.
له‌ده‌وروبه‌رم تێرٍامام لهحاف و دۆشه‌كه و سه‌رینه‌كه‌م بینی كه هه‌موو له میزه‌ڵانی فوتێكراو دروست كراوه. ژووره‌كه زۆر پاك و بریقه‌داره. له‌گه‌ڵ خۆمدا وتم ده‌بێت من نه‌خۆش بوبم و بۆ ئه‌م نه‌خۆشخانه یه‌هودیه هێنابویانم ، بێگومان ده‌بێت ئه‌م ساڵی یه‌هودیه له موساوه ده‌ست پێ ده‌كات. مو‌سا به 1300 ساڵ به‌ر له مه‌سیح هاتووه. ئه‌و یه‌هودیانه مێژووی خۆیان له‌بیر ناكه‌ن. به‌ڵام من نازانم بۆچی هێناویانم بۆ ئێره و بیرم نایه‌ت كه نه‌خۆش بووبم.
ئینجا ته‌ماشای جه‌سته‌ی خۆمم كرد بۆ ئه‌وه‌ی ببینم ئایا نیشانه‌ی برینداری یان شكاوی تێدایه هیچم نه‌بینی. هه‌وڵم دا بیر بكه‌مه‌وه به‌دوای رووداوێك له رابوردوودا گهرٍام، هیچم بیر نه‌كه‌وته‌وه. له جێگه‌كه‌م هه‌ستام و به‌ره‌و په‌نجه‌ره‌كه رۆیشتم، به‌ڵام جارێك دوو هه‌نگاوم نه‌نابوو هاوارێك گوێی لهراندم كه ئاورٍٍم دایه‌وه بۆ دواوه كچێكم بینی راده‌كات و ده‌ڵێت ( خه‌وتووه‌كه هه‌ڵسایه‌وه ، خه‌وتووه هه‌ڵسایه‌وه).
چه‌ند خوله‌كێكی نه‌برد تاوه‌كو گوێم له نه‌خۆشخانه‌كه هه‌مووی بوو ده‌ستواژه‌ی ( خهوتووهكو هه‌ڵسایه‌وه) ی دووباره ده‌كرده‌وه. له‌دوای نزیكه‌ی چاره‌كه كاژێرێك بینیم هه‌موو جاده‌كه ئه‌و قسه‌یه دهڵََێنهوه. خۆم به په‌نجه‌ره‌كه‌وه گرت، نزیك بوو له لاوازیه‌وه بكه‌وم و درێژه‌م پێدا و كۆمه‌ڵێك خه‌ڵكم به شێوازێكی نامۆ بینی، هاوار ده‌كه‌ن: خه‌وتووه‌كه هه‌ڵسایه‌وه، ئا ئه‌وه‌تا ته‌ماشا ده‌كات، زه‌رد ههڵگهرٍاوه، له‌وانه‌یه نه‌ژێت، ده‌بێت بگهرٍێنرێتهوه بۆ جێگه‌كه‌ی. كوا په‌رستار و پزیشكه‌كان ؟) .باوكان منداڵه‌كانیان له‌سه‌ر پشت هه‌ڵگرتووه بۆ ئه‌وه‌ی له ناو جهنجاڵیهكهوه بمبینن. له نزیك په‌نجه‌ره‌كه‌وه نزیكه‌ی په‌نجا فرٍۆكهی بچوك دهفرٍین و ئینجا ده‌وه‌ستان و سه‌رنشینه‌كانی ته‌ماشایان دهكرمدم.
له‌و كاته‌دا كه من سه‌رقاڵ بووم به‌م دیمه‌نه‌وه، هه‌ستم كرد ده‌ستێك خرایه سه‌ر شانم، كه ئاورٍم دایه‌وه پیاوێكی لاوازی ده‌موچاو درێژ و سهرزلم بینی، هاوشێوه‌ی كچان به قسه‌یه‌كی ناسك پێی وتم: ( ئایا ده‌توانی بگهرٍێیتهوه بۆ جێگاكه‌ت ؟ تۆ جارێك لاوازیت) .
له قسه‌كانیدا خۆشی و وروژاندنی تێدابوو. گهرٍامهوه بۆ جێگاكه‌م و پاڵكه‌وتم.
له‌ته‌نیشتمه‌وه له‌سه‌ر كورسیه‌ك دانیشت و ترپه‌ی دڵی پێوانه كردم و زمانی دهپشكنیم و ده‌ستی به به‌شه‌كانی جه‌سته‌مدا ده‌هێنا. ئینجا وتی : ( وابزانم چاكبوویت. به‌ڵام ده‌بێت پزیشكان دانیشن بۆ ئه‌وه‌ی ده‌رباره‌ی دۆخه‌كه‌ت برٍیار بده‌ن).
وتم: نه‌خۆشیه‌كه‌م چی بوو و كه‌ی رێگه‌م پێ ده‌ده‌ن برٍۆمهوه بۆ ماڵه‌وه؟) زۆر به درێژی و به بێ ئه‌وه‌ی قاقا لێبدات پێكه‌نی، وتی: وادیاره هیچ شتێك نازانی. ئه‌مه 1180 ساڵه به‌سه‌رتدا تێپهرٍیوه. رووداوهكهت نامۆیه. له ساڵی 1925 توشی ئیفلیجی مێشك بوویت و بێ هۆش بوویت. هه‌موو ئه‌ندامه‌كانی دیكه‌ت وه‌كو ئه‌وه‌ی هۆشت به خۆته‌وه بێت كاریان ده‌كرد. خۆراكمان دهدایتی و تۆ نوستبویت، تاوه‌كو ئیفلیجیهكهت نه‌ما و ئێستا به ئاگاهاتیتهوه و هۆشیار بویته‌وه,تۆ 1180 ساڵه خه‌وتوویت)
ئه‌م قسه‌یه هیچ به عه‌قڵمدا نه‌چوو. به‌ڵام ده‌مزانی بێ كه‌ڵكه له‌وه‌دا مشتومرٍ له‌گه‌ڵ ئه‌م پیاوه‌دا بكه‌م، گوێم نه‌دا به هه‌موو ئه‌وانه‌ی كه وتی و به‌توندی و هێز و توانامه‌وه وتم: ده‌مه‌وێت خێزانه‌كه‌م ببینم)
دووباره پێكه‌نینێكی درێژی كرد، لای خۆمه‌وه وام بینی كه ئه‌م پێكه‌نینه‌ی زۆر ناپه‌سه‌نده، له‌سه‌ر ده‌موچاویدا شێوه‌ی گهمژهیهكم ده‌بینی كه هۆكار بێت بۆ زیندانی كردنم و به‌و خه‌یاڵپڵاوه درۆیه دهمخهڵهتێنێت. به‌و قسه و ره‌فتاره‌ی تورٍه و رق له‌ده‌روونمدا قوڵپی ده‌خوارد، له‌و كاته‌دا وتم : ( ئه‌گه‌ر نهرٍۆم بۆ لای خێزانه‌كه‌م له‌م په‌نجه‌ره‌وه خۆم فرٍێ ده‌ده‌مه خواره‌وه و خۆم ده‌كوژم, تۆ به‌رپرسی له‌وه ).
سوور هه‌ڵگه‌را و ده‌موچاوی تێكچوو, به خۆشیه‌وه هه‌ڵساو دلخۆشی دامه‌وه و وتی : له پاش برٍیاری ئه‌نجومه‌نی پزیشكان به‌م نزیكانه ده‌رده‌چیت. ترست له هیچ نه‌بیت. هه‌موومان چاكه و ئاسوده‌یی تۆمان ده‌وێت. هیچ ترست نه‌بێت. ته‌ماشا بكه ئه‌وه هه‌ندێك له‌و ئه‌ندامانه‌ی ئه‌نجومه‌نی پزیشكان هاتن).
ته‌ماشای ده‌رگاكه‌م كرد بینیم پێنج بۆ شه‌ش كه‌س رووه‌و ژووره‌كه‌م دێن. كه له روخساریان رٍامام دوو ژنم تێیاندا بینی. هه‌موویان دهیانپشكنیم, دانیان به‌وه دانا كه ته‌ندروستیم باشه, رێگه‌یان پیدام كه له پاش خواردن ده‌ربچم.
قاپی میوه‌ی جۆراوجۆریان پێدام ناویانم نه‌زانی، هیچ شتێكی كوڵاویان نه‌دامێ. وتم : ( ئه‌مه تێرم ناكات , تكایه گۆشت و نانم بۆ بێنین من زۆر برسیمه).
یه‌كێكیان به جوانی له‌گه‌ڵمدا ده‌جوڵایه‌وه، وتی ئه‌م میوانه زیاتر خۆراكی پێویستی جه‌سته‌یی تێدایه و تامی جیاوازی هه‌یه به شیرین و سوێریهوه. ئینجا بۆی رێكخستم ، یه‌كه‌مین میوه‌م خوارد تامه‌كه‌ی له شێوه‌ی گۆشت ده‌چوو, ئینجا هه‌ندێك گوێزم خوارد كه رۆنی لێدهتكا، ئینجا میوه‌یه‌كی ره‌نگ جوان و بۆن خۆشم خوارد كه نزیك بوو له به‌هێ , هه‌ستم به تێربوون كرد له‌م خۆراكه خۆشانه، ئه‌وسا ئه‌نجومه‌نه‌كه له كاره‌كه‌یان ته‌واو بوون و یه‌كه‌م كه‌س مایه‌وه، پیًی وتم: ئێستا ده‌ته‌وێت برٍۆیت بۆ شار؟)
وتم : به‌ڵێ. ئه‌وه‌م ده‌وێت، پانتۆڵ و پاڵتۆیه‌كی دامێ و له‌گه‌ڵیدا رۆیشتمه ده‌ره‌وه .
چه‌ند سهرمسورٍما له‌وه‌ی كه له‌و شاره نامۆم و خه‌ڵكه‌كه هه‌مووی هه‌وڵی بینینم ده‌دن. هه‌موویان وه‌كو ئه‌وه‌ی هاورٍێم بن وابوون، جه‌سته‌ی درێژ و سه‌ر زل و له‌شولاری لاواز، پیاو جیاواز نه‌بوو له ژن ، مه‌گه‌ر به بونی سمێڵه باریكهكهیهوه نه‌بێت. به‌ڵام بۆ ریش، هه‌ندێك مووم له شوێنێكیاندا ده‌بینی یان هیچم لێ نه‌بینی. ده‌میان بچوك بوو, له‌پاش ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵیاندا تێكه‌ڵاو بووم، زانیم كه له شه‌ویلگه‌ی خواره‌وه‌یاندا ددانیان نیه، ددانی شه‌ویلگه‌ی سه‌ره‌وه‌شیان هیچی تێدانه‌ماوه مه‌گه‌ر دانهخرێكان نه‌بێت. ئه‌و كه‌سه‌ی كه سپێدرابوو له‌گه‌ڵمدا بێت هه‌واڵی زۆر شتی تایبه‌ت به خۆم و ئه‌و شاره‌ی دامێ كه تێیدا ده‌رۆیشتین. پێی وتم من چۆن به ژیان و خواردنی رووه‌كی ژیاوم و من له‌سه‌ر جێگه‌كه‌م پاڵكه‌وتوم بێ ئه‌وه‌ی هۆشم به‌خۆمه‌وه بێت. چۆن ئه‌و ژیانه بۆته هۆكاری ئه‌و ته‌مه‌نه زۆره‌م ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی وه‌كو دهرختم لێهاتبوو و هیج هیلاك نه‌بووم ، پێی وتم چۆن پاره‌كه‌م كۆبۆته‌وه و ئیستا من له كه‌سه دهوڵهمهندهكانم. له ساڵی 1925 یه‌نجا دۆنم زه‌ویم هه‌بوو ، ئه‌وه‌ی به‌شی خه‌رجی ئیفلیجێكی ده‌كرد ته‌نها داهاتی چاره‌كی ده دۆنمێكه، ئه‌وه‌ی باقیه‌كه‌ی به ناوی منه‌وه كۆده‌كرایه‌وه. تاوه‌كو منداڵه‌كانم و نه‌وه‌كانیشم هیجیان له منه‌وه به میراتی بۆ نه‌ماوه‌ته‌وه .، سهرهرٍای سكاڵا كردنیان له‌سه‌رم به‌ڵام دادگا نه‌یتوانی برٍیار له‌سه‌ر مردنم بدات. پاره‌كانم به‌م شێوه‌یه كۆبووه‌وه. ئینجا باسی مێژووی میسری له‌و هه‌زار ساڵه‌ی رابوردوودا بۆ كردم. چۆن شۆرشی سوشیالیزمی تێیدا روویدا و چۆن ئه‌زمونه سه‌ره‌تاییه‌كانی حكومه‌ت شكستیان هێنا. ئینجا ئه‌و سیستمه‌ی ئێستا ته‌واو بووه، له رۆژی یه‌كه‌می ده‌رچونم له نه‌خۆشخانه هه‌ندێك له دیمه‌نه‌كانی میسری ئه‌و كاته‌ی تێیدا ژیاوم له پێش نه‌خۆشكه‌وتنم، پیشاندام، كۆمه‌ڵێك كاسێتی سینهماگرافیی خسته‌به‌رده‌مم و وڵاته‌كه‌م به‌و شێوه‌یه بینی وه‌كو چۆن بیناسم وابوو. ئینجا كاسێتی سه‌د ساڵی دواتری پیشاندام، ئینجا سێیه‌م به‌ش و ئاوا به ریز تاوه‌كو گه‌یاندمیه دیمه‌نه‌كانی (خێوهتگاكهم) یان میسر له سه‌رده‌مه‌كه‌ی خۆمدا.
ئه‌وه‌ی له مێشكمدا جێگیر بوو ئه‌وه بوو له‌سه‌ر نه‌خۆشیه‌كه‌م باسی كرد، راستبوو. له ژیانی پێشوم شتێكم له‌سه‌ر تیۆری پهرٍهسهندن زانی، به‌ڵكو داوام كرد كه باوهرٍی پێبكه‌ن. كه‌وابێت هیچ قورس نه‌بوو كه پشت به روناكیه‌كه‌ی ئه‌و بارودۆخه‌ی ئێستا ببه‌ستم و بۆم روونبێته‌وه. به‌ڵام زانینی ئه‌م تیۆریه هه‌ندێك له پیاوه‌تی روشاندم، كه ته‌ماشای خۆمم ده‌كرد وه‌كو ئه‌وه‌ی 1200 ساڵ له‌وان دواكهوتبم ، وه‌كو ئه‌وه‌ی مرۆڤی به‌به‌ردبووی زیندوو بم تێیاندا. سه‌ره‌رای ره‌وشت به‌رزیان ، به‌ڵام به‌راستی به دیدێكی سوكه‌وه ته‌ماشایان ده‌كردم. چاویانم ده‌بینی چۆن ته‌ماشای روخسارم ده‌كه‌ن و شێوه‌ی مێشكم ده‌پشكنن و هه‌ندێك جار منداڵه‌كانیان ده‌وێرن ده‌ست به ریشمدا بێنن و به‌و زبری ریشم سه‌ریان سورٍدهما، وه‌ك چۆن زۆرجاری دیكه پێیانه وتم سه‌ریان له سه‌ره بچوكه‌كه‌م سورٍدهمێنێت.
له‌كاتی خۆرئاوا گهرٍامهوه بۆ ژووره‌كه‌م ، پهرستارهكهم بینی كه خۆراكی میوه پێشكه‌ش كردم. له‌گه‌ڵیدا قسه‌م كرد و ئه‌و هاورێیه‌م به جێی هێشتم كه له‌و ژووره به ته‌نیا بووین، له نێوان من و پهرستارهكهدا هه‌ستێكی خێزانیم به گیاندا ده‌هات. له‌وه‌وه زانیم كه ئه‌و نزیكه‌ی 30 ساڵ له كاتی نه‌خۆشیه‌كه‌م ئاگای لێم بووه. ئه‌مه به‌س بوو بۆ ئه‌وه‌ی به حه‌قی هاورێیه‌تی كۆن و پێكه‌وه ژیانی دوورودرێژ ناز بكه‌م به‌سه‌ریدا. ئینجا باس له حاڵم له رۆژه‌كانی نه‌خۆشیه‌كه‌ی بۆ كردم. چیرۆكه‌كه‌ی زۆر درێژ نه‌بوو، وا پوختی ده‌كرده‌وه كه من هاوشێوه‌ی هه‌ندێك گیانه‌وه‌ر له حاڵی سرٍبوندا بووم. وه‌كو چۆن گیانه‌وه‌ران له كاتی سربوندا سێ بۆ چوار مانگ سرٍ ده‌بن و له‌و كاتانه‌دا هیچ ناخۆن. چالاكی جه‌سته‌یان ته‌نها له‌سه‌ر هه‌ناسه‌دان له‌گه‌ڵ سورٍی خوێنی زۆر له‌سه‌ر خۆ ده‌وه‌ستێت. كه پزیشكه‌كان بینیان ئه‌گه‌ر هیچ نه‌خۆم بێ گومان ده‌مرم، وایان لێهات كه نزیكه‌ی هه‌ر مانگێك جارێك خۆراك بكه‌نه خوێنبه‌ره‌كانمه‌وه ، ئه‌و خۆراك پێدانه گیانم ده‌هێڵێته‌وه، پزیشكه‌كان ئه‌م كاره‌یان له‌گه‌ڵدا كردم و كردیانم به سه‌رسورهێنه‌ری سه‌رده‌مه‌كه، تاوه‌كو ئه‌وه‌ش باس كرا كه ئه‌م ئافره‌ته كتیبَی له‌سه‌ر ژیان و كۆمه‌ڵه نهخۆشیهكانمی نوسیوه. دوا بۆچونی هه‌ندێك ئه‌وه بوو كه من له پێكهاتنی هه‌ندێك له كوێره رژینهكاندا جیاوازم، هه‌ندێكیان ویستی له پاش مردنم توێكاریم بكه‌ن، به‌ڵام من كاره‌كه‌م لێ تێكدان و بێ ئومێدم كردن و هه‌ڵسام و راست بوومه‌وه.
كچه‌كه به ده‌نگێكی نه‌رم و خۆش قسه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كردم كه ریتمێكی خۆشه‌ویستی تێدابوو. درێژ و سه‌ر زل بوو سنگی ئه‌وه‌نده نه‌بوو وه‌كو مه‌مكی ژنان ده‌ر پهریوبێت. جلی سه‌رده‌مه‌كه‌ی خۆی له‌به‌ركردبوو. هه‌ردوو قاچ و ده‌ست و سه‌ری رووت بوون و بێ گۆره‌وی پێڵاوی له پێدا بوو. جلی له‌سه‌ر جه‌سته‌دا نه‌بوو جگه له پارچه‌یه‌ك چنراوی ته‌نكی هاوشێوه‌ی چارۆكه له نێوان مل و قاچیدا. پیاو و ژن له‌وه‌دا هاوشێوه‌بوون. به‌ڵام قژی سه‌ری خاوبوو هه‌ندێك له ده‌موچاو و ملی داپۆشیبوو.
وابزانم ئه‌و كچه ناوی ( رادیۆم) بوو و هه‌ستم كرد كه سه‌رنجی راكێشام و دیدی بۆ من شتێك له خۆشه‌ویستی تێدا بوو ، ئه‌و رقه‌م له چاویدا نه‌بینی كه له سه‌رجه‌م خه‌ڵكی خێوهتگاكهم بینی له‌وكاته‌ی كه له شێوازی سه‌رم ورد ده‌بونه‌وه، كه له قه‌باره‌دا له سه‌ری ئه‌وان بچوكتر بوو. هه‌موو شتێكی له‌سه‌ر حاڵ و بارودۆخ و ژیان و سیستمه‌كه‌یان بۆ باس كردم . هه‌موو رۆژێك په‌یوه‌ندیم له‌گه‌ڵیدا توندتر ده‌بوو و زیاتر پشتم پێبه‌ست ، ته‌نانه‌ت وا ده‌وه‌ستام له ته‌نیشیه‌وه هاوشێوه‌ی وه‌ستانی منداڵێك له ته‌نیشت دایكیه‌وه بێت. باسی خۆراكه‌كه‌یان بۆ كردم, زانیم كه ئه‌وان نازانن چێشت لێبنێن و گیانه‌وه‌ر سهرٍنابرٍن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به میوه‌ی جیاواز و به‌ری دار بوونه‌ته كه‌سی رووه‌كی و له‌و رووه‌كانه هه‌ندێك وه‌ك خۆراك به‌كاردێت و هه‌ندێكی دیكه‌ی وه‌كو ده‌رمان. هه‌ندێك خۆراكیان وه‌كو نه‌شا و شه‌كر له توخمی ره‌ق واته له پێكهاته‌ی كیمیاوی ده‌ردێنن. كشتوكاڵیش به‌ده‌ست شارهزایانهوهیه كه هه‌ر یه‌كه‌یان كارگه‌یه‌كی هه‌یه و تۆوی نوێ به‌رهه‌م دێنێت و خۆراكی جیاوازی لێ دینێته به‌رهه‌م كه پرٍ بێت له تام‌و چێژی خۆش و سوێر و مێخۆش بێت. گرنگیدانیان به میوه ته‌نها وه‌كو خۆراك نه‌بوو به‌ڵكو سودیان له بۆن و رهنگهكهیشی ده‌بینی، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی مرۆڤ بۆ چێشت خواردن دانانیشێت، به‌ڵكو بۆ ئه‌وه‌ی چاوی تێر بێت و لوت له بۆنه‌كه‌ی چێژ وه‌رگرێت وه‌كو چۆن زمان له چێشت چێژ ده‌بینێت.
خانوه‌كانیان زۆر سه‌رسورهێنه‌ر بوون، هه‌ندێكیان له چه‌ند نهۆمێك پێكهاتبوو و هه‌ر خانویه‌ك نزیكه‌ی 220 كه‌سی له‌و خه‌ڵكه‌ی كه مه‌یلیان به پێكه‌وه‌ژیان و كۆبونه‌وه بوو ،تێیدا ده‌ژیان . به‌ڵام له‌وێدا خانوی تاكوته‌راش له نێو كێڵگهكاندت هه‌بوو بۆ ئه‌وانه‌ی خۆیان حه‌زیان له گۆشه‌گیری و لاته‌ریكی هه‌بێت یان سه‌رقاڵبوون به خوێندنه‌وه‌ی بابه‌تێكی تایبه‌ت كه هه‌موو كاته‌كه‌ی ده‌بردن و هه‌موو هێزی خۆیان بۆ ئه‌وه خه‌رج ده‌كه‌ن. ژیانیان بۆ تاك ئاسان بوو له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له ته‌نیایی خۆی هه‌موو چێژبه‌خشه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی ده‌بینی. له ژووره‌كه‌یدا ئامێری ته‌له‌فۆنی هه‌وایی هه‌بوو كه شه‌و و رۆژ ئه‌وه‌ی بیویستایه له گوتار و وانه و هه‌واڵ له‌وێوه ده‌بیست. ئه‌گه‌ر بیویستایه له‌گه‌ڵ هاورٍێكهیدا قسه‌بكات وێنه‌كه‌ی له ته‌له‌فۆنه‌كه‌ی ده‌رده‌كه‌وت و دهنگهكهیشی ده‌بیست و به‌خۆی له ژووره‌كه‌یدا بوو نه‌ده‌جوڵا. ئه‌و شارانه‌ی بینیمان هیچ ته‌پوتۆزێكی نه‌بوو، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی جاده‌كانی هه‌موو به ته‌خته و پلاستیك داپۆشرابوون. ته‌نانه‌ت ریگه كشتوكاڵیهكانیش هوجۆره بوون، گڵۆپی كاره‌بایی له‌م دیو ئه‌ودیوی جاده‌كاندا ریزكرابوون، ماڵه‌كان پێویستیان به گسكدان و پاك كردنه‌وه نه‌بوو. ئینجا مۆبیلیاتی ماڵه‌كه یارمه‌تیده‌ر بوو بۆ پاكی، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌موو له پلاستیك دروست كرابوون. ژووره‌كان روناك ده‌بون و ده‌كوژانه‌وه و گه‌رم ده‌بوون و پهنكهیان تێدابوو به لاسلكی به‌رێوه‌ده‌برا. هه‌موو كه‌سێك نزیكه‌ی یه‌ك ئۆتۆمبیلی تایبه‌تی یان فرۆكه‌ی بچوكی تایبه‌تیی خۆی هه‌بوو، هه‌روه‌ها ئه‌مانه‌ش به لاسلكی به‌رێوه‌ده‌بران.
ده‌توانم بڵێم ژیانیان به شێوه‌یه‌كی گشتی له رووی هه‌ستیه‌وه تاكگه‌رایی بوو ، به‌ڵام له تاكگهراییهكهیاندا له رووی بۆچون و فكره‌وه له ئێمه زۆرتر كۆمه‌ڵایه‌تی بوون. مرۆڤێكم تێیاندا نه‌بینی رۆژانه گوێبیستی گۆرانی نه‌بێت. یان درامایه‌ك نه‌بینێت له جێگایه‌كدا نواندن ده‌كرێت كه به هه‌زار میل لێیانه‌وه دوور بێت, به‌كه‌مترین شت له هه‌فته‌یه‌ك یه‌كجار قسه له‌گه‌ڵ هاورێیه زۆر دووره‌كه‌ی له وڵاتانی تردا ده‌كات و روخساریان ده‌بینێت و له‌گه‌ڵیاندا پێنه‌كه‌نێت و گفتوهگۆیان له‌گه‌ڵدا ده‌كات. ئینجا هیچ پێویست ناكات كه ئه‌م خه‌ڵكانه له‌گه‌ڵ یه‌كدا بژین، هه‌ر یه‌كه له‌وانه ئۆتۆمبیلێكی هه‌وایی یان زه‌مینه‌یی نه‌بێت به خێراتر له با بیگه‌یه‌نێته هه‌ر شوێنپێك ده‌یه‌وێت.
به‌ڵام له گه‌ڵ سهرسامبونم به‌م خه‌ڵكانه ئه‌وه رهتناتكهمهوه كه زانیم ئه‌وان وه‌كو ئَێمه له ژیانی خێزانی تێیگهیشتوین نازانن، زۆر لێیان بێزار بووم.
ئه‌وه‌ی زۆر بێزاری كردم (رادیۆم) م بینی زۆر نه‌زان و بێسۆز بوو لهمهرٍ ئه‌م ژیانه. سۆزه‌كانم دوودڵ و رارای كردم له هه‌ستێكی به‌جۆش و خرۆش له ژیانی خۆش له‌گه‌ڵ ( رادیۆم) دا، وام هه‌ست دهركد كه خۆشه‌ویست و هاوسه‌رم بێت، له‌گه‌ڵ ئه‌ودا بژیم و له‌گه‌ڵمدا بژێت، له ماڵێك هێلانه‌مان بێت، پێكه‌وه په‌نای بۆ به‌رین و به‌رهه‌می خۆشه‌ویستیه‌كه‌مان منداڵێكی جوان بێت كه چێژی لێ ببینین و به بینینی منداڵان خۆشحاڵ بین و هه‌ست به په‌روه‌رده‌كردن و چیّژی باوكایه‌تی بكه‌ین.
ئه‌وه‌ی حه‌ق بێت ( رادیۆم) به‌ده‌ر نه‌بوو له هاوره‌گه‌زه‌كانی خۆی له خراپی سۆزی د ڵداری و خۆشه‌ویستی و شه‌یدایی. هه‌موویان وشك و سارد بوون و زیاتر به‌عه‌قڵ هه‌ستیان دهربرٍی له‌وه‌ی به‌سۆز هه‌ستیان دهربرٍن. بیرم نایه‌ت یه‌كێكیانم بینیبێت كه بۆ راده‌ی شڵه‌ژان و تێكچون توره‌بێت یان له خۆشیه‌كدا خۆشحاڵی پێوه دیار بێت و رووی له كه‌یف و سه‌ما كردبێت. زۆرترین تورٍهییان بێزاربونێك بوو و زۆرترین خۆشیشیان خهندهلێوێك یان پێكه‌نینێكی نه‌رم بوو. هاوسه‌رگیری له‌سه‌ر شه‌یدایی و خۆشه‌ویسیتی بونیات نهنرابوو، به‌ڵكو بۆ پێویستیه‌كانی ژیان و له پێناو ئامانج و خستنه‌وه‌ی نه‌وه‌دا بوو. ئه‌گه‌ر یه‌كێكیان گوێی له‌وه بوایه كه كچێك ئه‌و توێژینه‌وه یان ئه‌و وانه‌یه‌ی ئه‌و ده‌خوێنێت، ته‌له‌فۆنیان بۆ یه‌ك ده‌كرد و نزیكبونه‌وه‌یه‌ك و پێكه‌وه به‌سه‌ربردنێكی ژیان له نێوانیاندا دروست ده‌بوو، وا ده‌گونجان كه بتوانن له ماڵێكدا بژین. به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ناتوانن نه‌وه بخه‌نه‌وه تاوه‌كو مۆڵه‌تێكی فه‌رمی له حكومه‌ته‌وه وه‌رنه‌گرن مۆڵه‌تی ئه‌وه بدات كه ئه‌وان شایانی ئه‌وه‌ن نه‌وه بخه‌نه‌وه .
نه‌وه مه‌ترسیدارترین شته كه حكومه‌تی ( خێوهتگهكهم) گرنگی پێبدات. ئه‌وه‌ی راستی بێت من كه تێرٍامان له ژیانیان ده‌كه‌م ئه‌وه ده‌بینم كه هه‌مووی له ده‌وری گرنگیدان به نه‌وه ده‌خولێته‌وه. له‌م خه‌ڵكه ئه‌وه جێگیر بووه كه مرۆڤ له كاتێكی زوودا مه‌یمون بووه. ده‌شێت به گرنگیدان و هه‌ڵبژاردنی سروشتی پێشبكه‌وێت بۆ گیانه‌وه‌رێكی زۆر پێشكه‌وتو له رووی سۆزداری و عه‌قڵه‌وه. ئه‌وه‌ی یارمه‌تی دان و هانیدان بۆ ئه‌م دیدگایه ، ئه‌و كاسێته سینهماتۆگفرافیه بوو كه مێژووی هه‌زار و دوو سه‌د ساڵی بۆ هه‌ڵگرتوون و حاڵی باوباپیرانیان بۆ باس كردوون و پله‌ی پێشكه‌وتنی زۆر نزمیان بۆ باس كردون و هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ی بۆ راڤهكردوون كه چۆن پله به پله پێشكه‌وتوون تاوه‌كو گه‌یشتوون به‌م باره‌ی ئێستای ئه‌مان. كه‌س نه‌بوو تێیاندا مل له شكۆی باوانی بدات، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و باره‌یان له سه‌ر شریتی سینه‌ماتۆگراف بینیوه و له‌وێدا ئه‌و روخساره نابوتانه و ته‌پوتۆز و جاده‌ی پیس و سه‌ری بچوكیان بینیوه. بیرم دێت كه من له شه‌رمه‌زاریدا عاره‌قه‌م ده‌رشت، كاتێك شریتێكم بینی تایبه‌ت بوو به‌و لهدایكبوانهی كه یه‌كێك له كۆمپانیاكان له ساڵی 1924 له قاهیره وێنه‌ی گرتبوون و سه‌رم سورٍما، چۆن ژیاون له‌و شوێنه پیس و پۆخڵه‌دا .
كاتێك منداڵیك له‌دایك ده‌بێت لیژنه‌یه‌ك له‌زانایان دێنهماڵهوه و پشكنینی جه‌سته‌یی ده‌كه‌ن, ئه‌گه‌ر بینیان بۆ ژیان و به‌رده‌وامی له ژیاندا ده‌شێت، باشه ئه‌گه‌ر نا له شوێنی خۆیدا ده‌یكوژن. باوك و دایك له‌سه‌ر ئه‌وه تورٍه نابن، گوێم لێ‌بوو وتیان گه‌وره‌ترین شت منداڵی له‌سه‌ر بكوژرێت (گهرٍانهوهیه) واتهگهرٍانهوه بۆ بنه‌چه‌ی خۆیان به سه‌ر بچوكی له‌دایك ده‌بن. له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته له‌گه‌ڵ ( رادیۆم ) زۆر قسه‌م كرد. بینیم كوشتنی منداڵی پێ ناخۆش نیه و بێزاری ناكات . به زاراوه‌یه‌كی زۆر سارد وه‌ڵامی دامه‌وه، ئه‌وه‌م له‌ودا بینی كه ئه‌وان جیاواز له گیانه‌وه‌ری تر زیاتر هه‌ست به مردن ناكه‌ن. به‌رژه‌وه‌ندی میله‌ت و نه‌وه‌كانی داهاتوو ئه‌وه فه‌رز ده‌كات. رێگه‌ی په‌روه‌رده لای ئه‌وان له دیدی مندا باشترین شته هه‌یانبێت.
منداڵ شه‌ش ساڵ لای باوانی ده‌مێنێته‌وه. له‌دوای ئه‌وه ده‌برێت بۆ قوتابخانه له‌وێ فێری وانه‌ی كرده‌وه‌یی چێژبه‌خشی ده‌كه‌ن، جوگرافیا و مێژوو و هه‌روه‌ها مێژووی سروشتی به سینه‌ما تۆگراف فێرده‌كرێن. منداڵ له پێش ئه‌وه‌ی ته‌مه‌نی ده ساڵی ته‌واو كات ئه‌م شتانه زۆر به باشی ده‌زانێت و زیاتر له كه‌سێكی سی ساڵ له قوتابخانه كۆنه‌كانی ئێمه به مه‌عریفه‌تی راستی فێر ده‌بێت. قوتاباخانه وه‌كو كارگه‌یه‌ك و كتێبخانه‌یه‌كه قوتابیه‌كان له‌وێدا سورٍدهخۆن، دوو تاقیكردنه‌وه ده‌كه‌ن، یه‌كێكیان تاقیكردنه‌وه‌ی شارستانیه‌تی تایبه‌ته به سیستمی حكومه‌ت و پێكهێنانی ئامێره جیاوازه‌كان و كیمیا و كشتوكاڵ و ئه‌و شتانه‌ی كه شارستانیه‌ت ده‌یكات. ئه‌ویتر تاقیكردنه‌وه‌ی رۆشنبیریه كه فێری مێژووی میله‌تان و مرۆڤی كۆن و ئه‌و فه‌لسه‌فه جیاوازانه‌ی كه له زیهنی خه‌ڵك له سه‌رده‌مه كۆنه‌كان چه‌كه‌ره‌ی كردووه و ئایینه‌كان و ئاداب و شتی له‌وجۆره ده‌خوێنن . قوتابی پێش چل ساڵی واز له قوتابخانه ناهێنێت. ئه‌م ماوه‌یه درێژ نیه ئه‌گه‌ر وامان دانا خه‌ڵكی خێوه‌ته‌كه‌ی من ته‌مه‌نیان درێژ بوو و گه‌یشته سه‌د و په‌نجا ساڵ. گه‌شتوگوزاری دوور بۆ به‌فره‌كانی به‌سته‌ڵه‌كی باشوور ده‌كه‌ن یان بۆ ده‌شتاییه‌كانی بیابان دهرٍۆن، یان بۆ شاخه به‌رزه‌كان، ئه‌مه‌ش جۆرێكه له په‌روه‌رده كه گه‌نجان په‌روه‌رده‌ی پێ ده‌كران. گه‌نج له قوتابخانه ده‌رناچێت تاوه‌كو نزیكه‌ی هه‌موو جیهان نه‌بینێت, به‌ڵام سیستمی كار و كاسبی هاوشێوه‌ی ئه‌وه‌یه كه گوێیستی بووین له‌وانه‌ی له كاتی ئێمه‌دا بانگه‌شه‌ی سۆشیالیزمیان ده‌كرد. خێوه‌تگه‌كه‌ی من دابه‌شكرابوو بۆ دهسكهره و گوند، هه‌ر دهسكهرهیهك نزیكه‌ی هه‌زار دۆنم زه‌وی له خۆ ده‌گرێت و كارگه‌یه‌كی تێدایه. كشتوكاڵ هاوشێوه‌ی ئه‌وه‌بوو كه ئێستا ده‌یزانین، كه‌م بوو، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌و هه‌زار دۆنمه جگه له په‌نجا یان شه‌ست دۆنم بۆ كشتوكاڵی رووه‌كی نامۆی ساڵانه‌ی هیچی تریان نه‌كرد ، به‌لام ئه‌و هه‌موو زه‌ویه هه‌مووی به دره‌ختی ته‌مه‌ندار داپۆشرابوو و خۆراك و جلوبه‌رگ و سوته‌مه‌نی لێ دروست ده‌كرا . ئاودێری له نیل وه‌كو سه‌رده‌مه‌كه‌ی ئێمه نه‌بوو، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌م رووباره نزیك بوو له‌وشكبوون، چونكو خه‌ڵكی خێوه‌ته‌كه وایان لێهاتبوو به زانسته‌كه‌یان هه‌وریان چرٍ ده‌كرده‌وه و ده‌به‌ست و به فرۆكه به‌رزده‌بونه‌وه به سه‌ریدا و ماده‌ی كیمیاییان ده‌كرد به‌سه‌ریدا و هه‌وره‌كه‌ش زیاتر چرٍدهبووهوه و له هه‌ر لایه‌ك بیانهویستایه و له هه‌ر كاتێكدا بێت بارانیان لێ ده‌باراند . به‌ڵام كارگه‌كانی گوند و دهسكهرهكان هه‌موو شتێك دروست ده‌كرد و هه‌ر دهسكهرهیهك سهربۆخهیه له ژیانیدا و جیایه له‌گه‌ڵ ئه‌ویتردا، جگه له هه‌ندێك شت كه له‌گه‌ڵ ئه‌ویتردا ئاڵوگۆرٍیان پێ ده‌كرد. خه‌ڵكی سه‌ندیكای هاوشێوه‌ی كۆمپانیای هاوكاریی هه‌یه. هیچ كه‌سێكیان زیاتر له یه‌ك كاژێری زیاتر ئیشی رۆژانه‌ی ناوێت بۆ به‌سه‌ربردنی ژیانی. هه‌موو رۆژ و شه‌وه‌كه‌ی به رابواردنی زیهنیی جیاواز و له به‌داواداچونی توێژینه‌وه زانستیه‌كان به‌سه‌ر ده‌بات، كه‌مبوو تاك جا ژن بێت یان پیاو توێژینه‌وه‌ی زانستی نه‌بێت و كاتی بێكاریی پێی پرنهكاتهوه. حكومه‌تی خێوه‌ته‌كه له پێنج ده‌سته پێكدێت: ده‌سته‌ی ته‌شریعی و ده‌سته‌ی دادوه‌ری و ده‌سته‌ی رۆژنامه‌گه‌ری و ده‌سته‌ی ئایینی ئینجا ده‌سته‌ی جێبه‌جێكردن.
به‌ڵام ده‌سته‌ی ته‌شریعی له‌وه‌دا دروست نه‌بووه كه تاكه‌كان هه‌ڵیبژێرن وه‌كو چۆن له زه‌مانی ئێمه‌دا ده‌كرا، به‌ڵكو سه‌ندیكا جیاوازه‌كان هه‌ڵیده‌بژێرن، بۆنمونه سه‌ندیكای پزیشكان ده ئه‌ندامی ده‌بێت و سه‌ندیكای بایۆلۆجیه‌كان ده ئه‌ندام و زانایانی كشتوكاڵی ده ئه‌ندام و سه‌ندیكای بازرگانان ده ئه‌ندام، ئاوا به‌و شێوه‌یه تاوه‌كو له‌وانه ئه‌و ئه‌نجومه‌نه پێكدیتَت كه نزیكه‌ی 500 ئه‌ندام ده‌بن و ئه‌و ده‌سه‌ڵاتی باڵای ته‌شریعی ده‌بێت.
به‌ڵام ده‌سته‌ی دادوه‌ری كه‌مترین ده‌سته‌یه له ناو میله‌تدا ده‌ربكه‌وێـت، له‌به‌ر كه‌می ئه‌وانه‌ی دادگاییان ده‌كرێت. داداوهران وه‌كو نه‌ریت له لایه‌ن پیاوانی ئاوه‌دانی و بایۆلۆجیه‌وه ههڵدهبژێریدرێن، ئه‌م ده‌سته‌یه‌ش بۆ بریاردانه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی له‌و خه‌ڵكه بكوژرێت یان رێگری لێبكرێت بۆ زاوزێ، هیچ سزایه‌كی دیكه‌ی نیه.
ده‌سته‌ی رۆژنامه‌نوسان، له راستیدا ئه‌مه له كۆمه‌ڵێك ده‌سته پێكدێت. بۆنمونه یه‌كێكیان كار بۆ ده‌ركردنی رۆژنامه‌ی رۆژانه ده‌كات، یان لاسلكیه یان له رێگه‌ی كیمیاوه نوسراوه, ئه‌ویتر رۆژنامه‌ی دیكه له‌سه‌ر ئه‌ده‌ب ده‌رده‌كات و ئه‌ویتر له‌سه‌ر پزیشكی، ئاوا به‌و جۆره كارده‌كه‌ن.
زانكۆكان له ده‌سته‌ی تایبه‌ت ده‌بن كار بۆ ده‌ركردنی رۆژنامه ده‌كه‌ن سیستمی زانكۆ لای ئه‌وان جیاوازبوو له گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی ئێمه.
ده‌سته‌ی ئایینی له سه‌ندیكای گشتی فه‌یله‌سوفان پێكدێت. كه‌س له خوار حه‌فتا ساڵی دا له‌وێدا وه‌رناگیرێت. رای ئه‌م ده‌سته‌یه گرنگه بۆ بریاردان له‌سه‌ر هه‌وه‌س و مه‌به‌ست و چێژی ژیانی گشتی میله‌ت، ئه‌م ده‌سته‌یه رێگه‌ی وانه‌وتنه‌وه‌ی مێژوو و دروستكردن یان روخانی په‌یكه‌ر بۆ هه‌ندێك به‌ناوبانگی مێژوو ده‌كات. یهیكهری تایبه‌ت به جوانی و پێویستیه‌كانی مرۆڤایه‌تی تر له گۆرٍهپانهكاندا دروست ده‌كات. هه‌مان شت بۆ مۆسیقا و وێنه‌كێشان ، ئه‌وه ئه‌م ده‌سته‌یه به خۆی بورٍو بكوژه . له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی ( خێوهتگاكهم) باوهرٍیان به‌وه بوو كه ئایینی مرۆڤ له‌وه‌دا گرنگه كه له‌م شتانه دروست بێت نه‌ك له بیروباوهرٍ و عه‌قیده‌ی له‌به‌ر كراوی وه‌كو چۆن له رۆژگاری ئێمه‌دا بوو. خه‌ڵكی خێوهتگاكهم په‌رستگای هه‌بوو بۆ ئه‌وه به تاك بپه‌رستن، به پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌ی ئێمه كردمان. په‌رستگاكه بریتی بوو له بینایه‌كی لاكێشه‌ی گه‌وره، له‌سه‌ر یه‌كێك له دیواره گه‌وره‌كان وێنه‌ی ده‌رده‌كه‌وت، هه‌ر له كاتی ده‌ركه‌وتنی زینده‌وه‌ری یه‌كه‌مه‌وه تاوه‌كو پهرٍهسهندنی بۆ مرۆڤ.، ئینجا ئه‌وه‌ی ئه‌و فه‌یله‌سوفانه خه‌یاڵیان لێكرده‌وه و پێشبینی ئایندهی مرۆڤ له وێنه‌ی تردا كرابوو به سه‌ری زل و چاوی گه‌وره و روخساری جوان و په‌لوپۆ و ده‌ستوپه‌نجه‌ی ناسك. له‌سه‌ر دیوارێكی تردا وێنه‌ی پێشكه‌وتنی پیشه‌سازی له سه‌رده‌می مرۆڤی به‌به‌ردبووه‌وه تاوه‌كو زه‌مانی (خێوه‌تگا) كێشرابوو. له‌سه‌ر دیواری دیكه وێنه‌ی سه‌رسوهێنه‌ری ناوه‌ندی زه‌وی له‌سه‌ر ئه‌م گه‌ردوونه و په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵیدا. ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر زه‌ویه، بوونی مرۆڤ له ناوه‌نده‌كه‌ی له‌م فه‌زا فراوانه راده‌مێنێت . له‌سه‌ر دیواری چواره‌م وێنه‌ی فه‌یله‌سوفان و په‌یامبه‌ره مه‌زنه‌كان كراوه، له نزیك هه‌ریه‌كه‌یانه‌وه وته‌یه‌كی ناوازه كه له‌و كاته‌وه وتراوه كاریگه‌ریی هه‌بووه له میّژوودا. خه‌ڵكی ئه‌و خێوتگایه كه ده‌چێت بۆ په‌رستگا بۆ پیشاندانی مه‌به‌ستی له ژیان ، ئه‌گه‌ر هه‌ست به ناخۆشی و چه‌واشه‌یی كرد ، به ته‌نیا له‌وێ داده‌نیشێت و هه‌وڵده‌دات په‌یوه‌ندی به گه‌ردوونه‌وه بكات و ناوه‌نده‌كه‌ی بناسێت و گرنگیهكهی بزانێت، دڵی هێمن ده‌بێته‌وه و ویژدانی ئاسوده ده‌بێت. ئه‌گه‌ر بێزاریه‌كه‌ی درێژه‌ی كێشا رووده‌كاته یه‌كێك له ده‌سته‌ی ئایینی كه دانی پێدا ده‌نێت و ده‌یخوێنێته‌وه و گرنگی پێده‌دات و هه‌ندێك ده‌رگای بۆ ده‌كاته‌وه و به‌وه ده‌روونی چالاك ده‌كات.
به‌لام ده‌سته‌ی جێبه‌جێ كردن، له فه‌رمانبه‌ری خۆجێی و گشتیی حكومه‌تی پێكهاتووه، ئه‌وان فه‌رمانی هه‌موو ده‌سته‌كان جێبه‌جێ ده‌كه‌ن .
ژیانی تاك له‌وه پوخت ده‌بێته‌وه كه تاوه‌كو شه‌ش ساڵی له‌گه‌ڵ باوانی ده‌مێنێته‌وه، ئینجا دهرٍوات بۆ زانكۆ تاوه‌كو ته‌مه‌نی نزیكه‌ی چل ساڵی له‌وی ده‌بێت و به‌جێی ناهێڵێت. له‌و ماوه‌یه‌دا باوانی ده‌بینێت و له‌گه‌ڵیاندا ده‌ژێت و ئینجا ده‌رده‌چێت بۆ كاركردن له یه‌كێك له پیشه ده‌ستیه‌كان و ده‌چێته سهندیكاكهیهوه. له‌وێدا ده‌بێته تاكێكی خاوه‌ن را له چاره‌نوسی میله‌تدا، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌و رێگه‌یه‌وه نوێنه‌رایه‌تی ده‌سته‌ی ته‌شریعی و دادوه‌ری و هه‌ندێكجار رۆژنامه‌گه‌ریش هه‌ڵده‌بژێرێت. هه‌روه‌ها سه‌ندیكاكه‌ی بریتی ده‌بێت له كۆمپانیایه‌كی هاوكاری.
كه ساڵ ته‌واو بوو كۆمپانیاكه حسابی كرد كه چه‌ندیان له به‌روبومی كشتوكاڵی و پیشه‌سازی فرۆشتووه و چیان كرٍیوه، ئینجا قازانجه‌كه‌ی به‌سه‌ر تاكه‌كاندا و هه‌ر یه‌كه‌و به پێی رێژه‌ی كاركردنی دابه‌ش ده‌كه‌ن. ئه‌وه‌ش له نیوان هه‌موو ئه‌نداماندا نزیك ده‌بێت له یه‌كسانی، له‌به‌ر ئه‌وه به‌های پاره‌كه له لای خه‌ڵكی ( خێوه‌تگا) دارٍما. به‌لام له‌وێدا تاك هه‌یه ره‌هه‌ندی تایبه‌تی خۆی هه‌یه ، بۆنمونه ئاره‌زوو ده‌كات خانویه‌كی بچوكی هه‌بێت و هه‌رچیه‌كی هه‌بێت له ئه‌نتیكه‌ی جوانكاری تێی ده‌كه‌ن. ئه‌وانه له كه‌سی تر زیاتر كار ده‌كه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی پاره‌ی زیاترلایان هه‌بێت، بۆ ئه‌وه‌ی له‌و ئهنتیكانهیان هه‌بێت . سه‌ندیكای دهسكهره ریگری له‌وه ناكات به‌ڵكو هانیشی ده‌دات, له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و ئهنتیكانهی له‌وێدا بن له دوای مردنی خاوه‌نه‌كه‌ی بۆ ئه‌و سه‌ندیكایه دهگهرٍێتهوه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌وێدا بنه‌مای میراتی له زه‌مانێكی زووه‌وه هه‌ڵوه‌شاوه‌ته‌وه. زۆرینه‌ی ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی خێوه‌تگاكه خه‌رجی ده‌كه‌ن بۆ خواردن و ئۆتۆمۆبیل و فرۆكه‌یه( بۆ هه‌ر یه‌كه‌یان ژمێریارێك به لاسلكی ئیش ده‌كات). به‌ڵام خانوو و هه‌روه‌ها ئاو و رووناكی و گه‌رمكردنه‌وه به خۆرٍایی ده‌درێت به هه‌موو تاكێك, سه‌ندیكا كۆگای خۆی هه‌یه كه خۆراك و پۆشاكی به نرخی زۆر كه‌م تێدا ده‌فرۆشێت.
خه‌ڵكی (خێوه‌تگا) هیچ گرنگی به زۆری نه‌وه‌خستنه‌وه نادات به‌ڵكو گرنگی به توندوتۆڵی وچاكیهكهیان ده‌ده‌ن. میسر له ساڵی 1925 نزیكه‌ی 15 ملیۆن بوون، به‌ڵام له ساڵی 3105 كه‌مبونه‌وه بۆ نزیكه‌ی ته‌نها 10 ملیۆن. به‌ڵام كه‌سێكیان تێدا نیه فه‌لسه‌فه یان برٍێكی زۆر له زانستی دیكه نه‌زانێت. زۆر كه‌مه كه‌سێكیان بمرێت و گه‌شتی بۆ جه‌مسه‌ری به‌سته‌ڵه‌ك نه‌كردبێت و نهگهرٍابێتهوه. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌وان ئه‌وه‌یان بینی كه په‌ند له چۆنێتی ئه‌و كه‌سانه وه‌رده‌گرن نه‌ك كه له‌وه‌ی كه چه‌ندن.
ئیبن عه‌ره‌بی ئه‌نده‌لوسی ده‌لێت: بۆ كۆیله( مه‌به‌ستی مرۆڤه) نیه كه‌له خه‌وتنیدا هیمه‌ت نه‌كات، به‌وه‌ی كه حاكم بێت به‌سه‌ر خه‌یاڵیدا، به‌عه‌قڵی خۆی له خه‌ودا زاڵ بێت به‌سه‌ر خه‌یاڵیدا وه‌كو چۆن له ئاگاییدا زاڵه به‌سه‌ریدا....
به ده‌سته‌واژه‌یه‌كی تر, ئه‌وه‌ی له رابوونماندا ئاره‌زووی ده‌كه‌ین له خه‌وندا ده‌یبینین, له‌پاش ئه‌وه هیچ گاڵته‌ت به خه‌وندا نه‌یه‌ت.
*ئه‌فلاتۆن ساڵی 428 پ.ز له‌دایكبوو و له ساڵی 347 پ.ز كۆچی دوایی كرد.
* مۆر له ساڵی 1478 له‌دایكبوو و له ساڵی 1535 كۆچی دوایی كرد.
*ئه‌ندریا له ساڵی 1586 له‌دایكبوو وله ساڵی 1654 كۆچی دوایی كرد.
* كامبانیلا له‌ساڵی 1568 له‌دایكبوو و له ساڵی 1626 كۆچی دوایی كرد.
*بیكۆن له ساڵی 1561 له‌دایكبوو و له ساڵی 1626 كۆچی دوایی كرد.
* فۆربێه له ساڵی 1772 له‌دایكبوو و له ساڵی 1837 كۆچی دوایی كرد.
* ئه‌وین له ساڵی 1771 له‌دایكبوو و له‌ساڵی 1858 كۆچی دوایی كرد.
* پهنگهام له ساڵی 1786 له‌دایكبوو و له‌ساڵی 1855 كۆچی دوایی كرد.
* بلامی له ساڵی 1850 له‌دایكبوو و له ساڵی 1898 كۆچی دوایی كرد.
* مۆریس له ساڵی 1834 له‌دایكبوو و له ساڵی 1869 كۆچی دوایی كرد.
* هیدسۆن له ساڵی 1860 له‌دایكبوو و له ساڵی 1924 كۆچی دوایی كرد.
* ویڵز لو ساڵی 1866 له‌دایكبوو و له‌ساڵی 1946 كۆچی دوایی كرد..
فه‌هره‌ست
وته‌یه‌كی وهرگێرٍ...............................................................................................
پێشه‌كی........................................................................................................
كۆماری ئه‌فلاتۆن ......................................................................................
خه‌ونی تۆماس مۆر.........................................................................................
ئه‌ندریا و خه‌ونه‌كه‌ی......................................................................................
زرٍ خه‌ون...................................................................................................
سه‌رده‌می پیشه‌سازی و خه‌ونه‌كانی.....................................................................
له خه‌ونه‌كانی سۆشیالیزم.................................................................................
ساڵی 2000 ................................................................................................
سێ ئنگلیزیهكه ...................................................................................................
حه‌قیقه‌ت كچی وه‌همه ....................................................................................
پهرٍسهندنی خهونهكان .................................................................................
ره‌خنه‌گرتن و پَێداچونهوه ..........................................................................
پێشه‌كی بۆیۆتۆبیای میسری .......................................................................
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست