کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


سه‌ركرده‌ و حزبه‌كانی ئێستای كوردستان

Monday, 20/02/2023, 7:36


كه‌ تێرٍامانێكی كورت له‌ حزب و سه‌ركردایه‌تیی ئه‌وسا بكه‌ین، باری سه‌ركردایه‌تی و ته‌نانه‌ت خودی حزبه‌كانی كوردستانی ئه‌مرٍۆمان بۆ ده‌رده‌كه‌وێت، كه‌ ئایا ده‌توانین بڵێین كورد سه‌ركرده‌ و حزبی راسته‌قینه‌ی هه‌یه‌، یان ده‌توانین به‌مانه‌ی ئێستای لای خۆمان بڵێین حزب وه‌كو كرٍۆك و پێكهاته‌ و بیروباوه‌ر و ئایدیۆلۆجیا و فه‌لسه‌فه‌، یان ده‌توانین پێناسه‌ی راست و دروستی سه‌ركرده‌ و حزبی ئه‌م قۆناغه‌ بكه‌ین.
ئه‌وسا هه‌ر كه‌سێك حزبی دروست بكردایه‌ یان سه‌ركردایه‌تی بكردایه‌ ، خاوه‌نی رۆشنبیریه‌كی باڵا و فه‌لسه‌فه‌یه‌كی پێشرٍه‌و  و جیاواز و ده‌گمه‌ن بوو له‌ ناو كۆمه‌ڵگه‌دا.
سه‌ركرده‌ی راسته‌قینه‌، ده‌بێت خاوه‌ن دیدگا و و بیروباوه‌ر و رۆشنبیریی تایبه‌تی و فه‌لسه‌فه‌ی گشتی خۆی بێت و پێشبینی گۆرٍانكاریه‌كان بكات و گه‌له‌كه‌ی هه‌ڵسه‌نگێنێت و ئاینده‌ی بخوێنێته‌وه‌ و دوارۆژی حزب و وڵات و گه‌له‌كه‌ی لای روون بێت و كه‌سێكی بژارده‌ بێت و جیاوازیی گه‌وهه‌ر و راوبۆچونی له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی ئاساییدا  زۆر بێت و به‌ ئاماده‌یی وبوونی له‌ پێشه‌نگی حزبه‌كه‌ی جێگه‌ی تایبه‌تی خۆی بگرێت و به‌ نه‌بوونی كاریگه‌ریی نه‌رێنی دروست بكات و جێكای دیاری خۆی له‌ ناو خه‌ڵك و حزبدا دیار بێت، نه‌وه‌ك سه‌ركردایه‌تی ئێستای كورد، بوون و نه‌بوونیان یه‌ك شت بێت.  
سه‌ركرده‌ كه‌سێكه‌ دیدگای بۆ ئاینده‌یی كۆمه‌ڵگه‌كه‌ی خۆی هه‌یه‌، كتێب و ئاینده‌ و ئێستای خه‌ڵك و ده‌وروبه‌ری خۆی ده‌خوێنێته‌وه‌، هه‌نگاوی وا ده‌نێت كه‌ پێشه‌وای بێ هاوتای كۆمه‌ڵگه‌ و حزبه‌كه‌ی خۆی بێت و بتوانێت سه‌ركردایه‌تی راسته‌قینه‌ی حزب و كۆمه‌ڵگه‌ش بكات. ئه‌مرٍۆ زۆر به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ ده‌یبینین ، حزب پێویستی به‌ كه‌سی رۆشنبیر نیه‌ و خۆیش پێویستی به‌ هیچ جۆرێك له‌ رۆشنبیریی نیه‌، حزب و به‌تایبه‌تی دارده‌ستانی ده‌ره‌كی ، ته‌نها پێویستی به‌ پاره‌ و سه‌رمایه‌ هه‌یه‌ . بۆیه‌ زۆر حزب ده‌بینین كه‌ ریش سپی و پاره‌دار و خاوه‌ن پێگه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و هێزی چه‌كدارجێگه‌ی سه‌ركرده‌ی راسته‌قینه‌ی كرتۆته‌وه‌.  حزب و سه‌ركردایه‌تی به‌م حۆره‌مان هه‌بێت كۆمه‌ڵگه‌كه‌مان بێ مێشك و بێ سه‌ر ده‌بێت و به‌ شلۆقی و حه‌نجاڵی و بێ رێكخراوه‌یی به‌رٍێوه‌ده‌برێت، كه‌ ته‌ماشای حزب و رێكخراوه‌كانی پێشتر ده‌كه‌یت ده‌زانیت ئه‌وه‌ی به‌رٍێوه‌ی بردون به‌ پێچه‌وانه‌ی ئه‌مرٍۆ خه‌ڵكی رۆشنبیر و به‌ توانا و لێهاتوو و خاوه‌ن راوبۆچون و فه‌لسه‌فه‌ و فكر بوون ، بۆیه‌ سه‌ركرده‌ و حزبه‌ كان پێشرٍه‌وی رۆشنبیری و فه‌لسه‌فی و فكر بوون بۆ هه‌موو كه‌س و لایه‌ك و هه‌ڵگری خه‌می مرۆڤایه‌تی بوون، سه‌ركرده‌و حزبه‌كانیش كۆڵه‌كه‌ی سه‌ره‌كی كۆمه‌ڵگاكه‌ی خۆیان بوون. بۆیه‌ هانده‌ر بوون بۆ ئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه‌كانیان له‌ رووی رۆشنبیری و پیشه‌سازی و كشتوكاڵی و ئه‌ده‌بی و فیكر و هونه‌ری رۆی له‌پێه‌وه‌ بێت، به‌ڵام ئێستا هیچ حزب و سه‌ركرده‌یه‌ك له‌سه‌ر هیچ كۆڵه‌كه‌یه‌كی فكری و رۆشنبیری و فه‌لسه‌فی راسته‌قینه‌  نه‌وه‌ستاوه‌، بۆیه‌ جیاوازی گه‌وره‌ له‌ نێوان سه‌ركرده‌ و حزبی رابوردوو و ئه‌مرۆ هه‌یه‌.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە