دوژمنى كورد كورده (به‌شى یه‌كه‌م)
Friday, 17/02/2023, 20:13
له بیرمه كاتێك وه‌ك پزیشك ده‌ستم به‌كاركرد له په‌یمانگاى پزیشكى دادوه‌رى هه‌ولێر زۆر به جۆش و خرۆش بووم. ئه‌وكاته‌ى به‌رێوبه‌رى په‌یمانكا كه (د.یاسین كه‌ریم امین) زۆر به‌گورى پیشوازى لیكردم وه‌ك پزیشكیكى گه‌نج پر له هیواو ئامانج كه بتوانین به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ك بیت یارمه‌تى ئه‌و كه‌سه لیقه‌وماوانه بده‌ین كه سه‌ردانى ئه‌و په‌یمانگایایه ده‌كه‌ن. به تأكید ئه‌وانه‌ى سه‌ردانمان ده‌كه‌ن لیان قه‌وماوه به نیسبه‌ت ئیمه جا ئه‌و كه‌سه به دیدى دادگا و كۆمه‌لگه تاوانبار بیت یان لیقه‌وماو.له ٢٠١٠ ده‌ستم به‌كاركردن كرد له‌و به‌شه وه‌ك پزیشكى راهینراو له سالى ٢٠١٤ بووم به پسپۆرى به‌ش دواى به ده‌ستهینانى ماسته‌ر له هه‌مان به‌ش. بیگومان ئه‌م به‌شه زۆر به‌ده‌گمه‌ن پزیشك ڕووى تیدا ده‌كاتن له‌به‌ر دوو هۆكار یه‌كه‌میان هیچ داهاتیكى نیه جگه له مه‌عاشى حكومه‌ت نه‌بیت دووه‌میان پڕه له كێشه كه پزیشك به گشتى ناویرن خۆى لێبده‌ن. زۆر كه‌س لێیان ده‌پرسیم بۆ ئه‌م به‌شه‌ت هه‌لبژارت؟ وه‌لامه‌كه‌ى من له كۆمه‌لگه‌یه‌ك كه زۆربه‌ى بیروو هۆشى لاى پاره‌و ده‌وله‌مه‌ند بوونه زۆر په‌سه‌ند نه‌ده‌كرا ئه‌ویش كه من خۆم له‌م به‌شه ده‌بینمه‌وه حه‌زیكى تایبه‌تم هه‌یه بۆ ده‌رخستنى راستى و درووستى هۆكاره‌كانى مردن و كیشه كۆمه‌لایه‌تیه‌كان كه رۆژ به‌ڕۆژ روو له زیادبوونه, كه دواتر دیمه سه‌ر جۆره‌كانى و ئه‌و نهینیانه‌ى تاوه‌كو ئیستا باس نه‌كراوه‌و له كۆمه‌لگاى كووردى كه پێى ده‌وترێت (بڤه).
هه‌وڵده‌ده‌م له چه‌ند به‌شیك بتوانم هه‌موو ئه‌و زانیاره هه‌ستیارو شاردراوانه‌ى كه تایبه‌ت بوون به كاره‌كه‌م كه نه‌م ده‌توانى قسه‌ى له‌سه‌ر بكه‌م به‌هۆى هه‌ره‌شه له‌سه‌ر ژیانى خۆم و خیزانه‌كه‌م له ولاتیك كه ده‌ستى ڕه‌شى شاراوه به‌ڕیوه‌ى ده‌بات باسى بكه‌م و بیخه‌مه به‌ر دیدى خوینه‌ران و كه ئه‌م زانیارانه له بیركردنه‌وه‌و مۆڕالى خۆم پێى ده‌گوتریت (مافى زانیارى گشتى) چونكه هه‌موو ئه‌و ڕووداوانه‌ى كه ڕوویانداوه‌و باسى ده‌كه‌م به‌شى زۆرى په‌یوه‌ندى به كه‌سانى ده‌سه‌لات و حیزبه سیاسیه‌كانه‌وه هه‌یه كه‌وا چۆن توانیویانه به به‌رنامه چه‌ندین تاوانى قیزه‌وه‌ن بكه‌ن و بیشارنه‌وه‌و ئه‌وه‌شى باسى بكاتن بیخه‌نه قالبى خیانه‌تى نیشتمانى و وه‌زیفى له‌كاتیكدا شاردنه‌وه‌ى ئه‌و زانیاریانه ته‌نهاو ته‌نها خزمه‌ت به‌و ده‌سته ڕه‌شانه‌وه ده‌كاتن كه‌وا له‌پشت ئه‌م تاوانانه بوون. من تاكیدیشم پاش بڵاوكردنه‌وه‌ى ئه‌م راستیه تالانه بۆ كۆمه‌ڵانى خه‌ڵكى كوردستان و جیهان سه‌دان تۆمه‌تى ئه‌خلاقى و جاسوسى و دزیم بۆ هه‌لده‌به‌ستن و وه‌ك پیشه‌ى هه‌میشه‌ییان به‌لام دلنیاتان ده‌كه‌مه‌وه ئه‌و شتانه ساردم ناكه‌نه‌وه ئه‌گه‌ر په‌تى سیداره له‌ملیشم ببه‌سترێت ئه‌م جاره. چونكه نوسینه‌وه‌ى میژوو دارشتنى راستیه‌كان كه‌سى خۆى ده‌ویتن و مرۆڤى ترسنۆك هه‌موو رۆژیكى مردن و سه‌رشۆریه.
ئه‌گه‌ر پێناسه‌ى په‌یمانگاى پزیشكى دادوه‌رى هه‌ولێر بكه‌م دوور له پێناسه زانستیه‌كه‌ى كه‌زۆربه‌ى خوێنه‌ران پێى ئاشنان بریتیه له ده‌زگایه‌كى حیزبى و ئه‌منى عیاره ٢٤ زیاتر له‌وه‌ى وه‌ك په‌یمانگاى پزیشكى بیت. به‌ڵگه‌ش بۆ ئه‌مه ده‌توانم بڵیم زیاتر له ٩٥٪ كارمه‌نده‌كانى جگه له پزیشكه‌كان نه‌بیت حیزبى و ئه‌منین راسته‌وخۆ و به بێ شاردنه‌وه كادرى عیاره ٢٤ پارتین. ئه‌م قسه‌یه‌م له‌رووى بیرى حیزباتیانه‌وه باس ده‌كه‌م نه‌ك ئاستى شه‌خصى چونكه مرۆڤى دلسۆزیان تیدایه بۆ خه‌لك به‌لام پابه‌ندى راسته‌وخۆى حیزبه‌كه‌یانن بیگومان. زۆر جار به‌گاڵته له نیوان كارمه‌نده‌كان باسم ده‌كرد كه ناوى په‌یمانگاكه ده‌گۆڕم بۆ ناوچه‌ى پزیشكى دادوه‌رى! هه‌لبه‌ته ئه‌و قسه‌ى من له‌خۆمه‌وه ناكه‌م ده‌توانن پرسیار بكه‌ن و خۆتان بچن تاقیبكه‌نه‌وه كه ئایا جگه له پزیشك, چۆن كارمه‌ند ده‌توانیت راژه‌ى بگوازیته‌وه پزیشكى دادوه‌رى هه‌ولیر ؟ له‌وانه‌یه به ١٠ فیلته‌ر تیپه‌ر بیت تا ده‌گاته مه‌كته‌ب سیاسى پارتى, ئه‌مه‌ش به‌هۆى ئه‌و ئیمتیازاتانه‌وه كه له په‌یمانگاكه هه‌یه بۆ به‌شه‌كانى تر نیه, به‌لام پزیشك بێ به‌شه لیى!زۆربه‌ى كارمه‌نداكانیش پله‌ى حیزبیان له نیوان كارگیر لق و ئه‌ندام ناوچه‌و به‌رپرسى پیشترى ئاژانسى پاراستن تیدایه هتد...بۆیه ئه‌گه‌ر ئه‌و مواسه‌فاتانه‌ت تێدا نه‌بوو ئه‌وا گواستنه‌وه‌ت بۆ ئه‌م به‌شه وه‌ك خه‌وه.
له‌وانه‌یه زۆربه‌تان ئه‌وه بیته خه‌یالتان دكتۆر خۆت ئینتماى حیزبیت هه‌بووه بۆ هیچ لایه‌نیك؟ وه‌لام نه‌خیر . له‌به‌ر ئه‌وه‌ى وه‌ك مرۆڤیكى خوینده‌وار من میژووى ئه‌و به‌ناو حیزبه سیاسیانه‌م باش خویندۆته‌وه كه هیچیان چاوه‌ریى هیچى لیناكریت بۆ كورد و كوردستان جگه له به‌رژه‌وه‌ندى ته‌سكى حیزبى و شه‌خصى و خیله‌كى. بۆیه هه‌ر له ته‌مه‌نى هه‌رزه‌كارى و تاوه‌كو كۆلیژیشى پزیشكیشم ته‌واو كرد زیاتر كه‌سێكى چه‌پره‌و بووم و تاوه‌كو ئیستاش به دڵنیایى. به‌بیرمه له قوتابخانه‌ى جمهورى ناوه‌ندى بووم ساله‌كانى ١٩٩٧ بۆ ٢٠٠٠زوو زوو بانگ ده‌كرام بۆ ژوورى قوتابیان تیر قسه‌ى ناشیرینیان پێیان ده‌وتم به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ى له یه‌كه‌مه‌كانى قوتابخانه بووم تووشى لیدان نه‌بووم كه ئه‌وكاته زۆر باو بوو له ژوورى قوتابیان لیدانى به كۆمه‌ڵ هه‌بوو له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى گوایه ڕه‌خنه‌و گازانده‌ت به حكومه‌تى پارتى گووتوه چونكه ئه‌وكات دوو حكومه‌تى هه‌بوو منیان به جه‌لالی له قه‌له‌م ده‌دا. چونكه ئه‌وكات و تاوه‌كو ئیستاش تاكى كورد زۆر به زه‌حمه‌ت قبولى بیركردنه‌وه‌ى جیاواز ده‌كات له‌به‌رئه‌وه‌ى واده‌زانیت چۆن ئه‌و بیرده‌كاته‌وه منیش ده‌بیت وه‌ك ئه‌و بیر بكه‌مه‌وه به پیچه‌وانه‌وه من هه‌ره‌شه‌م له‌سه‌ر خۆى و ئه‌و كۆمه‌لگه‌یه‌ى كه ئه‌و خۆى به خاوه‌نى ده‌زانێت.
به‌بیرمه له مانگه‌كانى سه‌ره‌تاى كاركردنم بوو له‌و په‌یمانگایه ئاگادارى ئه‌وه نه‌بووم كه چۆن پاراستن و ئاسایش ده‌ستیان به‌سه‌ر هه‌موو به‌شه‌كانى ئه‌و په‌یمانگایه داناوه. ڕۆژێكیان تێلكم بۆ هات له‌لایه‌ن كه‌سیكه‌وه كه خۆى به ناوى دلشاد ناساند.
من: فه‌رموو
دلشاد: سلاو كاك دكتۆر من ناوم دلشاده حه‌زده‌كه‌م چاوم پیكه‌ویت بۆ ئه‌وه‌ى هه‌ندیك بابه‌ت هه‌یه ده‌مه‌ویت باسى بكه‌ین
من: خیر!
دلشاد: كاك دكتۆر ئیشه‌ك هه‌یه له لایه‌ن حیزبه‌وه (پارتى) پێم سپێردراوه ناتوانم باسى بكه‌م.
منیس له خه‌یالى خۆم وام دانا كه له‌وانه‌یه معامه‌لاتیكى هه‌بیت و پیویستى به‌كار ئاسانى بیتن بۆیه شته‌كه‌م كومێك به ئاسایى وه‌رگت به‌هۆى ئه‌وه‌ى له كۆمه‌ڵگه‌كه‌مان خه‌لك واسته‌ى كوردووه به كلتور باوه‌رى به یاسا‌و رۆتینیات نه‌ماوه.
دواى دانیشتن له‌گه‌ل ئه‌و كه‌سه خۆى ناسان كه ئه‌و له‌به‌شى پاراستنى هه‌ولیر كارده‌كات و له لایه‌ن پشتیوان صادق ڕاسپێراوه تاوه‌كو له‌گه‌ڵم قسه بكات. منیش ووتم فه‌رموو ده‌كرێت بزانم ئه‌و ته‌كلیفه چیه؟ ته‌بعه‌ن وه‌كو زۆربه‌ى كادیره‌كانى ئه‌و حیزبه به‌وه ده‌یان ناسیه‌وه ده‌موچاویكى بۆرى سووتاوى به‌ر هه‌تاو و قه‌میسێكى له‌سه‌ر شه‌روالیكى ناشیرین جه‌سته‌یه‌كى پووچ و كورت بوو هه‌تا بڵیى له ڕواڵه‌ت ناشرین بوو, جارێ ئه‌ته‌كێتى قسه‌ى هه‌ر نه‌ده‌زانى. كاتیك ئه‌و شتانه‌م لیى تیبینى كرد دلنیابووم كه راست ده‌كات و له‌به‌ر ئه‌وه‌ى زۆربه‌ى ئه‌وانه‌ى له‌و به‌شه كارده‌كه‌ن ئاستى خوینده‌واریان له پۆلى شه‌ش زیاتر ڕه‌ت ناكاتن.
كاتیك پرسیاره‌كه‌م لیكرد زۆر به ئاسایى و به‌بێ دوودڵى وه‌لامى دامه‌وه‌و وه‌ك ئه‌وه‌ى له‌سه‌ر ئه‌و جۆره دانیشتنانه ڕاهاتبێت و ڕووى دابێت. ووتى (داواكراوه كه جه‌نابت به حوكمى ئه‌وه‌ى له به‌ریوه‌برى په‌یمانگا نزیكى و پزیشكى تازه‌ى ئه‌و به‌شه‌ى پێمان باشه ڕۆژانه ڕاپۆرتمان له‌سه‌ر كاره‌كانى به‌رێوبه‌رو میوانه‌كان و ئه‌و كه‌سانه‌ى سه‌ردانى په‌یمانگا ده‌كه‌ن له‌گه‌ل هه‌ر قسه‌یك كه به‌لاته‌وه گرنگه بیكه‌ى به ڕاپۆرت بۆمانى به‌رز بكه‌یه‌وه). منیش زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌ك گرتمى و خۆم پێنه‌گیرا وتم باشه ئاخر ئه‌وانه‌ى له پزیشكى دادوه‌رى كارده‌كه‌ن هه‌موویان كادرى پارتین و به مودیریشه‌وه؟ هه‌ندیك ڕاوه‌ستاو سه‌یریكى كردم به‌ده‌م جگه‌ره‌ى ناوده‌مى و ووتى (كاك دكتۆر حیزب پیى خۆشه ئاگادارى هه‌موو كادیره‌كانى ببیته‌وه نه‌وه‌ك نیازى خه‌ت مائیلیان هه‌بێت(مه‌به‌ستى یه‌كیتى نیشتمانى كوردستان)بوو. ئه‌و قسه‌ى ئه‌و براده‌ره ئه‌وه‌ى به بیر هینامه‌وه كاتیك له كۆلیژ بووین باسى ئه‌وه‌یان ده‌كرد كه چۆن دكتۆر سامان به‌رزنجى ڕاپۆتى له‌سه‌ر پزیشكه‌كانى هاوریى ده‌نووسى له ده‌فته‌رى تایبه‌تى خۆى, ئه‌وه‌ش كاتیك زانرا كه ئه‌و ده‌فته‌ره‌ى له‌بیر كردبوو له قاوشى نه‌خۆشخانه‌ى رزگارى.
منیش باشه من ئه‌و كاره بكه‌م سوودى چیه بۆم ؟ له وه‌لام گووتى دكتۆر به ته‌كید پێگه‌ت له ناو حیزب تووندر ده‌بیت و ئه‌گه‌ر ئێمه‌ش پالپشتت نه‌كه‌ین دڵنیابه خۆت به ته‌ماى هیچ پۆستیكى حكومی نه‌كه‌ى نه ئیستا‌و نه له داهاتوو. به‌ڵام من زۆر به هێمنى وه‌ڵامم داوه ووتم ببوره من ناتوانم ئه‌و كاره بكه‌م و هیچ شاره‌زاییم له كارى راپۆرت نووسین نیه له‌سه‌ر خه‌لك. ته‌بعه‌ن زۆر راى له وه‌لامه‌كه‌م نه‌بوو وةك ئه‌وه‌ى خۆى حازر كردبوو كه من رازی بم. دواى ده‌رچوونى له شوێنه‌كه یه‌كسه‌ر مودیرم ئاگادار كرده‌وه. ئه‌و كاته كه ئه‌مه ڕوویدا ئبنجا هه‌ستم به هه‌ستیارى شوێنه‌كه كرد له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ئیمه‌ى پزیشك زۆر كه‌م مامه‌له له‌گه‌ل ئه‌و حاله‌ت و كه‌سانه ده‌كه‌ن كه باكگراوندى جاسوسیان هه‌یه به‌سه‌ر خه‌لك.
ئه‌م ڕووداوه‌ش واى كرد كه من زیاتر پێ‌داگر بم له‌سه‌ر ئیشه‌كه‌ى خۆم و نیوتڕاڵ بمینمه‌وه. هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شى بۆ ده‌رخستم كه‌وا من له ده‌زگایه‌كى حیزبى و له هه‌مان كاتدا حكومی ئیش ده‌كه‌م له هه‌مان كاتدا چاووى پاراستن له‌سه‌ر ئه‌و كادیرانه‌ش هه‌یه.
من تاوه‌كو له‌و شوێنه ده‌ستم به‌كاركردن نه‌كردبوو نه‌م ده‌زانى ئه‌و به‌رپرسانه‌ى ئێمه چه‌ند ماستاوچى و بێشه‌خصیه‌تن به‌جۆرێك ئه‌گه‌ر بهاتبا كه‌سێكى سه‌ر به مالباتى بارزانى ته‌نانه‌ت یه‌كیتى بمردبا, له‌ماوه‌ى چه‌ند خوله‌كیك ئه‌و شوێنه جمه‌ى ده‌هات له به‌رپرسه ماستاوچیه‌كان و ده‌ست له‌سه‌ر سینگ. ئیستاش ئه‌و شته قه‌ت له‌بیر ناكه‌م كه شه‌وێكیان چایچیه‌كه‌ى لقى دووى پارتى مردبوو, ئه‌وه‌نده‌ى پێنه‌چوو د.سامان ئه‌وكات به‌په‌له چووبو مالى دكتۆر یاسین. به بیرمه هه‌موومان به‌په‌له خربووینه‌وه وامان زانى بابى یان داكى مردووه ئه‌وا موشه‌وه‌ش بووه دواتر زانیمان كه چایچى لقى دوو بووه.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست