بۆچی تیمە بیانییەکانی فریاگوزاری لە تورکیا کشانەوە؟
Wednesday, 15/02/2023, 15:49
راپۆتێکی گرنگ..
ئەم مژارە، مژارێکی دیکەیە هۆڤێتی و فاشیزمی ئاکەپە-مەهەپە دەسەلمێنێت.
لە دوو رۆژی رابوردوودا ، بەشی هەرە زۆری تیمە نێودەوڵەتییەکانی فریاگوزاری کە روویان لە ناوچەکانی بوومەلەرزە کرد بوو ، بۆ رزگارکردنی ئەو کەسانە بوو لە ژێر داروپەردووی کەلاوەکان، تورکیایان بەجێهێشت، هۆکارەکەی وەک لە زۆربەی میدیاکانی جیهانی بلاوبۆتەوە، دەتوانین کورتی بکەینەوە لە سێ خاڵدا؛
- دەوڵەتی تورکیا ئامانجی دەربازکردنی خەڵکی نەبووە ونییە لە ژێر کەلاوەکان ، بۆیە زۆر بە زەحمەتی بە بیرۆکراسی رێگەی بەو تیمە نێودەوڵەتیانەی دا بۆ ئەوەی دەستبەکاربن. هەر کاتێکیش دەستبەکاردەبوون، تیمە فاشیستەکان لە گورگەبۆرەکان تەنگیان پێهەڵدەچنین و تەقەیان بەسەردا دەکردن، ژینگەیەکی پڕ تیرۆریان بۆ دەخوڵقاندن، جاری وا هەبووە ژیانیان دەکەوتە مەترسییەوە، بۆیە بەشێک لەو تیمانە زوو بەزوو تورکیایان بەجێهێشت. سەرباری ئەوانەش وەک میدیاکان و چەندەها ڤیدیۆ ئەوەی سەلماند، پۆلیس و تیمە تیرۆریستەکانی ئەردۆگان، بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەک دەکەوتنە تاوانبارکردنی خەڵکی لێقەوماو و ئەشکەنجەدانیان و، دەیانیان لێ کوشتن.
- ئەردۆگان وەک هۆڤییەک کە هیچ رێزێک بۆ ژیانی مرۆڤەکانی وڵاتەکەی دانانێت، دوو رۆژە بڕیاریداوە ئیدی بە شۆڤەڵ و بلدۆزەر، کەلاوەکان هەڵبگرێتەوە بێ گوێدانە زیندووەکانی ژێر داروپەردووی کەلاوەکان یا تەنانەت تەرمی مردووەکان . ئەم هەڵسوکەوتە نامرۆییانە ئەو تیمانەی تووڕەکرد و دەستبەجێ تورکیایان بەجێهێشت بۆ ئەوەی نەبنە شەریکی تاوانی کۆمەڵکوژیی زیندووەکانی دوای بوومەلەرزەکە و بێرێزکردن بە تەرمی مردووەکان.
- وەک رۆژنامەی فرانکفۆرتەری ئەڵمانی باس دەکات، هەموو ئەو هاریکارانەی کە لە دەرەوە وڵاتان و رێکخراوە نێودەوڵەتیەکان بۆ لێقەوماوان دەنێرن، دەسەڵاتدران لە فڕگەی ئەدەنە، لۆگۆی ئاکەپە بە رەسمی ئەردۆگانەوە لە کەلوپەلەکان دەدرێت و وەک پرۆپاگەندەی هەڵبژاردن بەکاری دەهێنێت. ساختەکاری و هۆڤێتی و تیرۆریستی ئەردۆگان بۆ هەموو جیهان ئاشکرابووە.
وێنەکە: یەکێ لە تیمەکانی ئیسپانیا لێدوان بۆ کەناڵێکی راگەیاندن دەدا سەبارەت بە هۆکاری کشانەوەیان و گەڕانەوەیان بۆ ئیسپانیا.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست