ئاگربه‌ستێك به تامی پیرۆزترین سه‌ركه‌وتن
Sunday, 12/02/2023, 12:31
ئه‌وه‌ی ده‌رباره‌ی ئاگربه‌ست زانراوه، له نێوان دوو لایه‌نی شه‌رٍكه‌ر و به رێككه‌وتنی هه‌ردوولا بۆ ماوه‌یه‌ك و له جوگرافیایه‌كی دیاریكراودا ده‌بێت، به‌ڵام كه لایه‌نێكی شه‌رٍه‌كه توشی نه‌هامه‌تیه‌كی مرۆیی هات و نه‌یتوانی به‌رگری له‌خۆی بكات، ئه‌وا لایه‌نی به‌رامبه‌ر به پێی باوه‌ربونی به باری مرۆیی و حه‌قیانه‌تی پرسه‌كه‌ی بیر له هه‌ڵوێستی مرۆڤانه‌ی جوانی خۆی ده‌كاته‌وه ، بۆ ئه‌وه‌ی بیسه‌لمێنیت كه شه‌رٍكردنی ئه‌و ناچاریه و له پێناو مافێكی راسته‌قینه‌یه. ئه‌گه‌ر لایه‌نی خاوه‌ن حه‌ق لاوازی به‌رامبه‌ره‌كه‌ی نه‌قۆزێته‌وه و پێی رابگه‌یه‌نێت كه ئه‌و له‌م كاته‌دا بیر له هیچ ناكاته‌وه جگه له به‌ده‌ستهێنانی مافه ره‌واكانی گه‌له‌كه‌ی، به رێگه‌یه‌كی پیرۆزی شه‌ره‌فمه‌ندانه نه‌ك به فرت و فێڵ و ئیستیغلالكردنی لاوازی به‌رامبه‌ره‌كه‌ی، ئه‌وا بۆ سه‌رجه‌م جیهان پیشانی ئه‌وه ده‌دات كه پرسه‌كه‌ی چه‌ند ره‌وایه و ئه‌و دژی مرۆڤ نیه و رێز له‌ماف و ژیانی هه‌مووان ده‌گرێت به دوژمنه‌كانیشیه‌وه. ئه‌م ئاگربه‌سته‌ی په‌كه‌كه له به‌رامبه‌ر توركیای ره‌گه‌زپه‌رست و فاشی نیشانه‌ی راستودروستی ئاراسته‌ی فیكری حه‌قیانه‌تی پرسی كورده. زۆر جاریش ئاگربه‌ست درێژه ده‌كێشێته و ده‌بێته هۆكاری هاتنه ئارای ئاشتیه‌كی یه‌كجاری، هیوادارم ته‌نها جارێكیش بێت توركیا بیر له جوانی بكاته، هه‌رچه‌ند به‌دووری ده‌زانم.
پێشتریش له كاتی شه‌رٍی فه‌له‌ستین و ا راده‌یه‌ك سه‌رقاڵبونی سوپای عیراق به‌و شه‌رٍه‌وه، شۆرشی ئه‌یلول بریاری ئاگربه‌ستی له به‌رامبه‌ر سوپای عراق دا و ئیستغلالی لاوازی باری ئه‌م ده‌وڵه‌ته‌ی نه‌كرد. به‌ڵام به‌داخه‌وه لایه‌نی به‌رامبه‌ر ئه‌م هه‌له و هه‌ڵوێسته مه‌ردانه‌ی بۆ ئاشتی و ئازادی و مافی به‌رامبه‌ر نه‌قۆسته‌وه، وه‌كو سیفه‌تی ره‌گه‌زپه‌رستانه‌یان نكۆڵیه‌كی بێ ئه‌مه‌كانه‌یان له مافی كورد كرد و دووباره شه‌ریشیان دژی ئه‌م گه‌له سته‌مدیده‌یه هه‌ڵسانه‌وه. ئه‌م جاره‌ش ئه‌وه‌ی له ئه‌درۆگان وسوپا شۆفینیه‌كه‌ی چاوه‌رٍوان ناكرێت كه وه‌ڵامی راست و مرۆڤدۆستانه و حه‌قیانه‌ی كورد بداته‌وه و ئه‌م هه‌ڵوێسته مرۆڤدۆستانه‌ی په‌كه‌كه ره‌چاو بكات. هیوادارم جارێكیش بێت مرۆڤانه بیر بكه‌نه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو لایه‌ك بگاته ئامانجی خۆی. ئه‌وه‌ی دیاره كه به كۆتایی هاتنی ئه‌م شه‌رو ململانێیه و ئه‌وناكۆكیانه‌ی ئه‌م دوو لایه‌نه، ناوچه‌كه‌ش ده‌كه‌وێته سه‌ر رێرٍه‌وی راستیی ئاشتیانه و كاریگه‌ریی ئه‌رێنی خۆی له‌سه‌ر سه‌رجه‌م كێشه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ده‌بێت.
ئه‌وه‌ی روونه كه هه‌میشه له پاش شه‌رٍ هه‌لی بیركردنه‌وه له چاره‌سه‌ر و دۆزینه‌وه‌ی رێگه‌ی راست زیاتر دێته‌ئاراوه. هه‌مووان ده‌زانن چۆن ویدرۆولسن هه‌نگاوی پێكهێنانی كۆمه‌ڵه‌ی گه‌لانی له پاش جه‌نگی دووه‌می جیهان نا. بۆ نیازپاكی له‌مه‌رٍ هه‌ڵوێسته‌كه‌ی په‌كه‌كه‌ش، پێویسته توركیا ئه‌مه له‌به‌رچاو بگرێت و هه‌نگاوی كرده‌یی بهاوێژێت ... ده‌بێت ئه‌م كارانه بكات:
*جارٍی ئاگربه‌ستی فراوانی گشتی بدات و هه‌نگاوی ئاشتیانه درێژخایه‌ن بگرێته‌به‌ر.
*به هه‌ردوولا له‌سه‌ر مێزێك دانیشن و ریرٍه‌وی ئاشتی دیاری بكه‌ن وگفتوگۆی گشتگیر بكه‌ن ، تا گه‌یشتن به كۆتایی ئه‌م ماڵوێرانیه‌ی چه‌ندین ساڵه درێژه‌ی هه‌یه .
* هه‌ردوولا رێككه‌ون له‌سه‌ر به‌شداری هه‌ر رێكخراوێكی جیهانی بۆ ناوه‌ندگیری و كه‌وتنه سه‌ر سكه‌ی گفتوگۆ و به سه‌ركه‌وتوویی كۆتایهێنان به شه‌رٍی به‌رده‌وام نێوان ئه‌م دوو لایه‌نه.
* پرۆژه‌یه‌كی هه‌مه‌كیری ئاشتی بخرێته به‌رده‌ستی هه‌ردوال بۆ بریاردان له‌سه‌ر خاڵه‌كان و رێككه‌وتن له‌سه‌ر راوبۆچونه نزیكه‌كان.
* به خۆیان داوا له هه‌ر وڵات و رێكخراوێك بكه‌ن كه به باشی بزانن بۆ یارمه‌تیدان و ناوه‌نگیری و هاوكاریان له پێناو لێكنزیكبونه‌وه و لێك تێگه‌یشتن.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست