حەصانە
Friday, 10/02/2023, 17:47
(1) سەرکردەی هەچ ووڵاتێک پەلاماری کاروانی بازرگانی لە دەریا یان لەسەر ئەرز بات ئەوە بێ یەک و دوو کردن پێ ی ئەڵێن "چەتە/قرصان"، (موحەمەد) کاروانی بازرگانی قوڕەیش نەما بوو پەلاماری نەیا و تاڵانی نەکا، کەس هیچی نەووت چونکە ئەو:
پێغەمەری خوا بوو...!
(2) هەر سەرکردە یان فەرمانڕەوایەک یەک لەسەر پێنجی داهاتی میللەتەکەی بەرێ بۆ خۆی ئەوا ئەو زاتە بە "دزی کردن" لە داهاتی گشتی تاوانبار ئەکرێ، بەڵام (موحەمەد) بەناوی "یەک لە پێنج / خمس"ی خوا و بۆێغەمەرەکەی، یەک لەسەر پێنجی هەموو داهاتی قوڕەیشی بۆ خۆی لوش ئەیا هیچی پئ نەووترا چونکە ئەو:
پێغەمەری خوا بوو...!
(3) لە شەڕی دوو ووڵات یان دوو لایەن، سەرۆکی لایەنە سەرکەووتوەکە چی کچی شۆخ و شەنگی لایەنە دۆڕاوەکە بۆ "ڕابواردن" بۆ خۆی ببات، ئەو سەرۆکە پێ ی ئەووترێ "شەهوانی"، کەچی (موحەمەد) لە داگیر کردنی خێڵە جولەکەکا نا چی کچی دەگمەن وەک" سەفیە کچی حوەی"و "ریحانە کچی شمعون" هەیە بردنی بۆ خۆی و ناوی لێنان "دەستکەوتی جەنگ/ غنیمة"، لەگەڵ ئەوەیشا کەس فزەی لێوە نەهات چونکە ئەو:
پێغەمەری خوا بوو...!
(4) گەر سەرکردەیەک ووڵات و گەلەکەی دووچاری نەشەڕێ و نە دووان بکا، بە کەسێکی "خوێن ڕێژ" ئەناسرێ، (موحەمەد) لە تەنها هەشت ساڵا "27" جەنگ و (56) پەلاماری سەربازی بە جێ گەیانوە، کەسیش هیچی نەووتوە چونکە ئەو:
پێغەمەری خوا بوو...!
(5) هێنانی کچێکی (9) نۆ ساڵان لەلایەن فەرمانڕەوایەکی پیرەوە بە "نەخۆشی سێکس" ناو ئەبرێ، سەرەڕای ئەمە (موحەمەد) "عائشە"ی بە (6) شەش ساڵی بردە لای خۆی و كە بوو بە (9)ساڵ هێنای کە تەمەنی وەک باپیری وا بوو.! كەس ناڕەزا نەبوو چونکە ئەو:
پێغەمەری خوا بوو...!
(6) کاتێ سەرکردەیەک یاسا یان فەرمانێک دەرئەکا نابێ خۆی لە سەروو ئەو یاسایەوە بێ، کە وای کرد ئەبێ بە "دیکتاتۆر"، بەڵام (موحەمەد) کە یاسای ئیسلامی حەڵاڵ بوونی چوا ر ژنی بۆ پیاوەکانی بە دوایەوە بوون دەرکرد خۆی (11) ژنی "ئاشکرا"ی هەبوە، هەمووش بێ دەنگ بوون، چونکە ئەو :
پێغەمەری خوا بوو...!
(7) یەکێ لە سیفەتەکانی "مافیا"ئەوەیە کە نەیارەکانی خۆی لەناو ببات و هەرکەسێ لێ ی جیابوە بە"خائین"ناوی ئەبات، کەچی (موحەمەد) فەرمانی کوشتنی بە هەموو ئەوانە دەرکرد کە بەجێیان هێشت و بە "مورتەد"ناوی بردن و ووتی: ( ئەو کەسەی دینەکەی بگوڕێ ئەبێ بکوژرێ)... و هەموو لێ ی بێ دەنگن، چونکە ئەو:
پێغەمەری خوا بوو...!
(8) هەر سەرکردەیەک پێکهاتە و کەمە نەتەواتییەکان لەناو بەرێ یان بە کۆچ کردن ناچاریان بکا ئەوە بە"تاوانباری جەنگ"ئەا ژمێرێ، بەڵام ئەبینین (موحەمەد) "یهود بنی قوریة"ی قەتڵ و عام کرد و"یهود بنی نظیر"ی ناچار بە ڕاکردن و پاشان بە کۆچ کردن کرد، بڕیاریشی دەرکرد : جگە لە ئیسلام نابێ یەک مەسیحی یان جولەکە لە جەزیرەی عەرەبیا بمێنێ، ، ئێستاشی لەسەر بێ کەس نوتقی نەکرد چونکە ئەو:
پێغەمەری خوا بوو...!
(9) سەرکردەیەک بڵێ ئەو لەلایەن خواوە ڕاسپێدراوە هەرچی نەبێ بە ئیسلام ئەبێ بکوژرێ، یان پەشیمان ببنەوە و شایەتمان بە تەنهایی خوا و گەورەیی خۆی وەک پێغەمەر بێنن، ئەو کاتە بەر لێبوردن ئەکەون و لەناو ناچن.. بەو سەرکردەیە ئەووترێ" کەم ئەقڵ /شێت"، کەچی (موحەمەد) ئەوانەی کرد و شەڕی دونیای کرد و کەس باسی لێوە ناکا، چونکە ئەو:
پێغەمەری خوا بوو...!
ئاخۆ بۆچی چاوپۆشی لەو هەموو تاوانانەی ئیسلام و پێغەمەرەکەی ئەکرێ ؟ تەنها لەبەر ئەوەی پاساوێکی ئایینی لە پشتەوەیە ؟ بۆ هەر ووڵاتێک و هەر لایەنێک بە جۆرێک باسی لێوە ئەکا ؟ ئایا ترسیان لە فرۆشتنی نەوتەکەیان هەیە..؟ ..تۆ بڵێ ی سازش لەسەر"مێژوو" بکرێ و کەی مێژوو خراوەتە تەرازووی پارە و توند و تیژی و باز بە سەردانا ..؟..گەر (موحەمەد) وەک پێغەمەرێک بۆی هەبووبێ ئەو هەموو کوشت و کوشتار و تاوانانە ئەنجام بات، خۆ هیتلەر.. و.. ستالین.. و مۆسۆلینی.. و صدام..و..و.. لای بەشێک خەڵک بۆ ئەوان پێغەمەرێک بوون بۆ خۆیان، کەواتە ئەوانە لە پێغەمەرە مەزنەکانی خوا و مێژوون و شەرعییەتێک هەیە لە تاوانەکانیانا ..!! یان ئەبێ هەر هەموویان بە "محمد"یشەوە تاوانبار بکرێن، وەک یەک سەیر بکرێن، بۆ ئەمە ئیسلام و محمد یش پارێزراو نین و ناخرێنە لیستی : "حەصانە" ەوە
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست