دەمە دەقەی سیاسی!
Saturday, 04/02/2023, 21:24
دەمە دەقەی سیاسی!
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
چاخانە ی بایزی بە ڕمێنە. پاش نیوەڕۆ هەتا نیوە شەوە تاوڵەو دۆمینه و گەمە و سەوداو مەعامەلەی دۆڵار و دینار و قەسەو باسی سیاسیش هەر نەبێتەوە!
بۆنی قاوە و چاو هەڵمی چادان وکتری و سەمادار ودووکەڵی قلیان تێکەڵ بە یەک دەبن و غڵبە غڵب و هەرایەکە کەس خەتی کەس ناحوێنێتەوە.
سێمان و سەلیم لە گۆشەیەک دانیشتون وپاڵیان داوە تەوە و دەناو دووکەڵی سیغارو قلیانی ناو قاوەخانە دا خۆیان سەرقاڵی قسەو باسێکی چڕو پڕی سیاسی کردوە و سەلیم لە سێمان دەپرسێت و دەڵێت:
ـــــــــــــــــــــــــــــــــ
ئەرێ سێمان پێت وایە ئیسڕائیل بیت دە ئەسفەهانی سرەواندبێت و پێت وایە ئامریکاش زەبرێکی قورستری تێ بسرەوەێنێت؟
سێمان،
ئەوەی پێی وایە ئیسڕائیل لێی داوە دە گوێی گادا خەوتووە!
سەلیم:
دەوەنیە هەموو کەس وادەڵێت و دەڵێن ئامریکاش ئیقراری کزدوە و
بەڵام مەلاکان دەڵێن لە باشورەوە نێردراون دەست و خەتای کوردی تێدا یە باوڕێ دەکه ی شتی وا ڕاست بێت سێمان؟
سێمان:
ئەو جمهوری ئیسلامیە بێ ناموس ترین و بێ ئەخلاق ترین دەوڵەتە .
هەمووی ئەو درو بوختان و بەهانانە بۆ تێک دانی هەرێم و دەرکردنی حیزبە کانی ڕۆژهەڵاتە دەنا هەموو بێ ئەقڵێکیش ما دام کە تۆزێک جمهوری ئیسلامی ناسی بێ دەزانێت جمهوری ئیسلامی بۆخۆیەتی ئەم ئاژاوە و فەرتەنانە ساز دەکات دەنا ئیسڕا ئیلی چی و کوردی بەدبەختی چی سەلیم گیان!
سەلیم،
باشە پێت وایە ئامریکاو ئیسڕائیل لە جمهوری ئیسلامی بدەن و وەک سەدام بی ڕوخێنن و کوڕی شای بێننەوە و کوردیش پاڕلەمانی خۆی ته شکیل بدات؟
سێمان:
ئای سەلیم! ئەم خەڵکە چەند ساویلکەن نازانن کە ئامریکا و ئیسڕائیل دۆستی بڕبڕەی پشتی جمهوری ئیسلامین. ئەو خزمەتەی جمهوری ئیسلامی بە وان و ئوروپاییەکانی کردوە قەت بە شای پێشوو نەدەکرا هەر بۆیەش شەقێکیان دەشای هەڵدا و خومەینیان لە نەجەفێ ڕا بردەوە. و ئەم بەڵاو موسیبەت و کارەساتەیان بەسەر گەلانی ئێران هێنا!
چاوت لێ یە جمهوری ئیسلامی بە سیاسەت و و گرتن و تیرباران چە پەکانی وێران کردن و هەموو خۆرهەڵاتی ناوینیشی کرد بە مۆڵگه ی ترۆریستان و بازاڕو مەعامەلەی چەک فرۆشتن. بە ناوی یارمەتی بە فەلەستین فەلەستینیشی کوشت. بە ناوی یارمەتی بە باشور ی کوردستان کە رکوکی وەرگرتەوەو دووبەرەکی سەوزو زەردی خوڵقاند و باشوری پڕ کرد لە حوسێنیەو تریاک و مەواد !
چاوت لێ بێ بزانین لە ڕۆژ ئاواش چ دەکات ئەوەی ئەردۆغان بەشەڕ بۆی نەکرا جمهوری ئیسلامی دەتوانێ ڕۆژئاوا بە سیاسەت تێک بدا ت و خە رای بکات!
سەلیم،
ئەدی باشە سێمان ئەم شۆڕشەی ژینا چی بە سەردێت و پێت وایە بتوانێت جمهوری ئیسلامی بڕوخێنێت؟
دەڵێن کوڕی شا و ژنێکی فارسیش هەیە دیوتە ئەو ژنە باریکەڵەی گوڵە زەردەکەی لە قژی خۆ داوە و دەگەڵ عەوڵای موهتەدی و خالید عەزیزیش گەلێک جار دەدوێت دەوڵەتێ بڕوخێنن و کوردیش سەربەخۆ بێت؟
سێمان:
تەح ماڵۆکەتە سەلیم وەک منداڵان قسان دەکەی بێ بەڵا بی !
ئیسڕائیل وئامریکا هەوڵێ دەدەن شاپەرستەکان و جمهوری ئیسلامی لێک گرێ بدەن و دەساڵ زیاترە بۆ مەبەستی خۆیان کاردەکەن و قەت نه یان ویستوە جمهوری ئیسلامی بڕوخێت و ناشخوازن بڕوخێت !ئەم دارودەستەی بە دڵیانن تێک دا ئاوێته ی یەک تریان دەکەن و نە تاج دەبێت و نەعەمامە بەڵام جۆرێکی دی لێ دەکەن خەڵک بێ دەنگ بێت !
ئیسڕائیل وئامریکا لە مێژ ساڵە بە تەمان( شاخوند) سازبکەن نە عەمامە بێت و نە تاج لێچک و حیجاب ئیڕشاد و مێڕشادیش نامێنێت و ناهێڵن جمهوری ئیسلامی بڕوخێت و ئێران وەک عێراق و ئافغانستانی بەسەر بێت !
سەلیم،
پێت وانیە ئێران وەک سوریەی بە سەر بێت و شەڕی نێوخۆ سازبێت؟
سێمان:
ئەگە ر شۆڕشی ژینا نەتوانێت بەهێز تر بێت و وەک شۆڕشیی گەلانی ئێران بە دژی حوکمەتی شای ئەوکات کەچینی کرێکاروگشت جەماوەر هاتنەشەقام وهەتا شایان دەرنەپەڕاندو سەڵتەنەتیان نەڕوخاند شەو و ڕۆژ شەقامیان چۆڵ نەکرد بەم شێوە جمهوری ئیسلامی لە ڕەگ و ڕیشەوە لێک هەڵەتەکێنێت مەترسیەکان گەورەتردەبن و دژمنانی شۆڕش پلانەکایان چڕوپڕتردەکەنەوە.
هەر وەک گوتیشم ئەگەر دژمنانی شۆڕشیش نەیان توانی ئاوێتە و تێک هەڵکێش و لێک درانێکی بەدڵی خۆیان بکەن و تەنانەت ئەگەر نەتوانن کوردەکان و بەلوچ و ئازەریەکانیش فریو بدەن دیسان بارودۆخەکە جۆرێکی تری بەسەر دێت !
بە تاییبەت ئەگه ر کوردەکان بە وشەی تەجزییە بترسێن و لە بری وەڵام دانەوە بەحەلی کێشەی نەتەوەیی کورد بیان هەوێت سەرانی کورد هەڵخەڵەتێنن و هێندێ کورسی و مورسیانیان لە تارانێ پی بدەن خەڵکی کوردستان ئەمە قەبوڵ ناکەن و شۆڕش لە کوردستان گەرم و گوڕ ده بێت و هەموو پیلان گێڕیەکان لە لایەن هەر بەرەو تاقمێکەوە بێت بەرپەرچ دەدەنەوە.
ئێران پێویست ناکات وەک سوریای لێ بێت چونکین لە مێژ ساڵە بە بێ شەڕی ناوخۆیی خەڵکی ئێران لە برسیەتی و بێکاری و ناو مەرگ و خوێن و دەربەدەری دا نوقم بووە .
برسیتی و نەداری و گرانی و بێکاری ساڵەهای ساڵە باڵی ڕەشی خۆی بە سەر ژیانی خەڵکی هەژارو کرێکارو ڕەنجدەری ئێران دا دا گرتوە.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست