کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


سێبەری شەڕی ئۆکرانیا لەکوردستان نزیک ئەبێتەوە

Saturday, 04/02/2023, 10:48


سێبەری شەڕی ئۆکرانیا بەخێرایی لەکودروستان وڕۆژ هەلاتی ناوەراست نزیک ئەبێتەوە ،هەوڵ هەیەکورستانی باشور بکریتەگۆرە پانی شەڕ، چونکەبۆ هیچ لایەکی سەرەکی شەرەکە هیچ نا کەوێ، واتەهەردوو  لایەنی سەرە کی شەڕ  رووس و رۆژئاوا  خۆیان بەبەرپرس نازانن لەبەگری کردن  و پاریزگاری لێی لەبەر ئەوەی نەدەو لەتەتا پەیوەندیەکی  ستراتیجی هەبێ لەگەل  لایەنیک هەبێ، وە  نەلەهیچ هاوپەیمانیەکا هەیەتا لایەنیک ناچار بیت بەرگری لێ بکات  وە هاوکاری ماددی و  دارایی و  سەربازی گرنگی  بکات. بەلام وەک پیگەی جیو سیاسیو  ستراتیجی و ئابووری کەلکی لێ ئەبینن  وە بەکاری دینن  وە  خۆشیان بەبەر پرس نازانن  لەبەرگری کردن لێی، بۆیەبۆ هەردوو لایەنی شەڕ باشترین گۆرەپانی زۆرانبازیه. لەبەر ئەوە پیویستەبەرپرسانی وەلات ئا قلانەبەرپرسیارانەوە  کوردانەمامڵەبکەن وە بریار بدەن بزانن چی ئەکەن ،هەر هەلەیەک کارەساتی گە وەرە  دروست ئەکات زۆر  خراپ تر لەئەنفال و کیمیا بارانی هەلەبجە، چونکەئەم شەرە  شەڕی بون و نەبونەبۆ لایەنەکان ،کەپاکانەبۆ هەر کارێک ئەکەن ئەنجامی بدەن بۆ نمونەبەکارهیانی کوشندە تریین چەک ئەگەر دژی خۆشیان نا لەترسی یەکتر بەلام دژی ئامرازەکانی یەکتر ئەشێ ئاسای بیت  وەک لەئۆکرانیا ئەبینین،   کەرووس هەنگاو بەهەنگاو لەگە ڵ زیاتر دژوار بوونی شەڕ چەکی تازە تر و کوشندە تر بەکار دێینیت ،هەتا  ئەگەر هەیەرەوش  بگاتەئاستی بەکار هینانی چەکی ناوکیش ، کەشەر بگاتەناو خاکی رووستا .  هەلبەتەبۆ کوردستان رەوش دژوار تر ئەبێ وە ک لەسە رەوە ئا ماژەم پێ کرد لەسەر هیچ لایەک هیچ ناکەوێت نەماددی نەمعنوی،   لەگەل جیاوای ئۆکرانیا بە  باشووری کوردەستان لەزۆر  روەوە لەهەمووی گرنگ  ترئەوە یە کەئۆکرانیا وەلاتەوە لەنەتەوە یەکگرتوەکان ئەندامه.
هەر بۆ وە  بیر هینانەوە ، بۆ کۆتایی هاتنی  شەڕی ئێران و ئێراق چەکی کیمیایی تەنها لەکوردستان بەچری بەکار هێنرا وە ک هەلەبجەو سەردە شت وە شوینەکانی  تری کوردستان وەل بالیسان و بادینان و گەلێ جێگای تر ، بەلام لەبەسرە بەکار نەهینرا کەهیزەکانی ئیرانی گەیشتبونەکەنارەکانی شاری بەسرە  یا لەشارەکانی تری ئێران ،چەنکەهەردو لا نەک هەر خۆیان بە بەرپرسی ژیانی هاولاتیانی کورد نەئەزانی، چونکەهەردوو لایان لەگەڵ هیزە کوردیەکانی ئۆپۆسزیونیان لەشەرا بوون بەڵکو حەزیشیان ئەکرد  تا ئاش بەتاڵ بەکورد بکەن،   وە کۆمەلگای ناو دە ولەتیش وەک روداویکی ناو خۆیی وەلات پاکانەیان بۆ خۆیان کرد  کەهیچ کاردانەوەیەکیان نەبێ.
ئۆ کرانیا ئەگەرچی لەئەوروپایەوە هاوسنورە  لەگەڵ وەلاتاتی هاوپەیمانی  ناتۆ ،وە لەچەند ها رووەوە  پەیوەندەبەئەوروپاوه، بەلام کەس  خۆی لێ بەخاوەن ناکات وە بەتەنها کەوتۆتەبەر چەکی رووسی 
،دوا لێ دوانی سە رۆکی ناتۆ کەوتی ،ناتو نایەوی لەئۆکرانیا رووبەرووی  رووسیا ببێتەوە بەلگەیەبۆ ئە مە،کەئەبێ ئۆکرانیەکان خۆیان بەتەنها ئەم شەڕە بکەن . بۆ کوردستان زۆر خراپ تر ئەبێ، چونکە هیچ نەبێ وەلاتانی ڕۆژئاوا سە خیانەلەرووی  مرۆییەوە  هاوکاری ئۆکرانیەکان ئەکەن وەک کردنەوەی سنورەکانیان بۆ یان وە پی دانی مافی مانەوە وکار کردن وە پیش کەش کردنی هەموو خزمەت گوزارییەک وە ک هەر هاولاتیەکی ڕۆژئاوایی ، بەلام لەئەگەری تی وەگلانی کوردستانی باشوور لەم شەرە ،ئەوەی بۆ ئۆکرانیەکان ئەکرێ بۆ گەلی کورد ناکرێ وە بەتەنهای تەنها ئەمێنێتەوە.
ئەم شەڕە جیهانیەی لەئوکرانیاوە  دەستی پێ کردوە شەری کت و پر و لەنەکاو نەبوە  بەڵکو چاوەروان کراو بوو دەمیکەگەلالەی بۆ ئەکرێ،تەنها  شوین و کاتەکەی ئاشکرا نەبوو  ،کەپێش زیاتر لەحەوت  ساڵ باسم کردبووکە لەم لینکەی خوارەوە ئاماژەی پێ کراوە، وە هەرەها ئەم شەڕە تەنها شەریکەژیرانەبەڕێوە ئەچێ واتەکۆنترڵ ئەکرێ بەلەبەر چاو گرتنی پاراستنی ئاسایشی وزە،خۆراک وە سیاسی هەندێ لەوەلاتان  تا نەبیتەئاژاوەی جیهانی وە پلەبەپلەفراون بکرێ بەگویرەی رەوش.
. زۆرکەس  رای وابوو  کەشەڕی  سوریا ئەبیتەشەڕی جیهانی بەلام پاش بریاری رووسیا بەگیرانەوەی جزیرەی قرم بۆ رووسیا وە بەهیز بوونی هیزی دژە رووس لەئوکرانیا گۆرەپانی شەرەکەگۆرا لەسوریاوە  بۆ ئۆکرۆنیا، چونکەلەئۆکرانیا رووبەری شە ڕ کۆنترۆل ئەکرێ  لە بە رئە وە ی  ئۆکرانیا لەناوهیچ هاو پەیمانیەکی جیهانی و ناوچەیی دا نیە تا لەبەپاراستنی ئۆکرانیا شەڕ فراوان بیت بەپیچەوانەی حاڵەتی  سوریا کەجگەلەوەی تەواو لە ژێر هەژموونی رووسایەوەک هیزیکی جیهانی ، لەسەر ئاستی ناوچەیش بەپاڵنەری مەزهەبی هەموو وەلات  وە  گرۆپە شیعەکان هاو پەیمان و بەگری کەری سوریان بۆیەئەگەر شەڕ بەردەوام بوایە کۆنترۆل کردنی ئەستەم ئەبوو، هەربۆیەلایەنەکانی چالاکی شەڕ وردە وردە لەشەری سوریا کشانەوە  وەک  زۆربەی وەلاتانی ڕۆژئاوا  وە  عەرەبی وە هەتا ئەمریکاش، وە ئەو هیزەی ئەمریکا کەلەڕۆژئاوای کوردستان ماوە بۆ مەبەستی شەڕی تیرۆرە نەک  گۆرانی رژێم لەسوریا  وەک لەسە رەتاوە مەبەستی بوو.
لەبەرگەلیک هۆکار شەڕی ئۆ کرانیا زۆر ئەستەمەبوەستێ وە گریمانی بەردە وامی زۆرە ، وە لەگەڵ  بەردەوامی ئەم شەرە ش روبەری فراوان تر ئەبێ بۆ ئەم شوینانەی کەلایەنەسە رەکیەکان ئامرازاکانیان بەکار بینن نەک خۆیان شەڕی راستەوخۆ  بکەن تا ئەوپەڕی بۆیان بکرێ لەوێ زیان بەبەرژە وەندی یەکتر بگەیەنن.
لەئۆکرانیا رووس راستەو  خۆ لەشەردایەبەلام وەلاتانی ڕۆژئاوا جگەلەهەندێ هاوکاری سەربازی بۆ ئۆکرانیا خۆیان راستەوخۆ بەشداری ناکەن وە  خۆیان دوورئەگرن، وە ئیتر پرسیار ئەمەیەکەئایا لەشوینیکی تریش ئەگەڕووسیاش بۆ خۆی نا بەڵام ئامرازەگرنگەکانی رووس وەک ئێران کەبووەتەهێزی لۆجستی شەڕی رووس بەرامبەر ئۆ کرانیاو ڕۆژئاوا ئەزموونی ئۆکرانیای بۆ بەکار ئەهێنریت؟
بۆڕۆژئاوا ئۆ کرانیا باشترین شوێنەبۆ سنوردارکردنی نفوزی رووس وە شەڕی رووسی تیا  بکرێ بێ ئەوەی هیچ وەڵاتیکی هاو پەیمانی ناتۆ راستە و خۆ بکەوێتەشەڕە وە  ، بەهەمان جۆر کوردستانیش باشترین بژاردوە شوێنەبۆ لایەنەسەرە کیەکانی شەڕ لەسە ر ئاستی جیهانی وە ناوچەیی  بەکاری بێنن دژی یەکتر  وە  ئامرازەکانی یەکتر.
لەسەر  هیرشەدرۆنەکان بۆ سەر  پایەگا سەر بازی و کۆگا موشەکیەکان و دامە زراوە ناوکیەکانی ئێران ،ئاژانسەکانی هەواڵی عەرەبی و ئێرانیەکان باس لەوە ئەکەن کەئەم درۆنانەلەکوردوسانی باشورەوە نیردراون، واتەکوردستانی باشووە بۆتەشوینی هیرش بۆ سەر ئێران وە  هێلی بەرەگار بوونەوە لەگەڵ ئێران.
راوێژکاری سە رۆکی ئێرانیش محەمەد مەرەندی بەفەرمی باشووری کوردستان  وەک  باکوری  عێراق تۆمەت بار ئەکات کەدرۆنەکان لە  وێوە هاتوون بۆ هێرش کردنەسە رئێران،وە  کاتیک ئەلێ باکوری عێراق  ناڵێ لەعێرا قە وە هاتوون  ،واتەنایەوێ لەگەڵ دەوڵەتی عێراق گرفت دروست بکات چونکەئەزانێ ئاسان نیەو بەهای هەیەبەڵام کاتیک  باکوری عێراق لە دە وڵەتی عێراق جیا ئەکاتەوە ،واتەترسی لی نیەئەگەر بەبیانوی  تۆلەدەست بۆ هەر کاری ببات هەتا ناردنی هیزی سەر بازی . ئەوەی جێگەی سە رنجەئەمەیه، کەوەلاتانی دە ورو بەر بەهیچ جۆری لەگەڵ جیا کردنەوەی کورد نین لەم وەلاتانەی کورد  تیا ئەژی تەنها  لەو کاتانەدا نەبیت کەبیان وێ زیان تەنها بەکورد  بکەوێ کەبەداخەوە  زۆر جاریش لەمێژوودا کورد بۆ خۆی بەجۆری لەجۆرەکان بەشدار بووە  لەکاری دژ بەکورد/بەخۆی .
هەموو ئەم وەلاتانەی لەشەری ئۆکرانیا تێ وە گلاوەن لەوانەکۆماری ئیسلامی ئێران کەلەچەند  لاوە هەم ناوخۆیی وە هەم دەرەکی لەژێر هەرە شەی بوندایە ،لایان وایەلەشەری مان و  نامانان  بۆیەپاکانەبۆ هەر  کاردانەوە یکەکی توندە  تیژی ئەبەن بەرامبەر هەر شوێنی کەبزانن هەرە شەیەبۆیان،  هەرە شەکانی بە سوپای پاسداران بۆ هەریم  وە  مووشە ک بارانی هەولیر بەڵگەیەکەکەسیش نەی توانی سزای ئێران بدات لەهەندی قسەزیاتر، وە لەداهاتوودا ئەگەر هەیەهێرشەکانی ئێران زۆر توندو تیژتر بن ئەگەرکۆماری ئیسلامی بزانێ کوردستانی باشوور هەرە شەیەبۆی ، لەبەر ئەوە هوادارم ئەوەی کەخەریکەروو بدات لەگەڵ نزیک بوونەوەی سێبەری شەڕی ئۆکرانیا لەکوردستان روو نەدات بەهیمەتی هەموو   دلسۆزان لەسەر هەموو ئاستەکان .
ئەگەر لەم ٥۰۰ سالەی دواییی میێژووی کورد تەنها کەوتبیتەنیوان بەرداشی سەفە وی شیعی و عوسمانی سوننی/ئیخوانی ئێستا،  بەردەوام  وەلاتەکەی بوەتەگۆرەپانی شەڕی بەرژەوەندیەکانی خەڵکی تر  وە  خۆشی هەمیشە تەنها  قوربانی دان و تراجیدیای  بۆ ماوەتەوە  ،ئەوا ئەمڕۆ  بەرداشی شەڕی بەرژەوەندی هیزە جهانیەکانیشی هاتۆتەسەر  کەلەئۆکرانواوە  داستی پێ کردوەوە سیێبەرە کەی لەکوروستان نزیک ئەبێتەوە . لەبەر ئەوە  گرنگەهەموو کورد لەسەر هەموو ئاستەکان ژیرانەماملەبکەن کورد نەبیتەوە قوربانی شەری بەرژەوەندی خەڵکی تر، چونکەوەک هەمیشەئەنجامەکەی بۆ کورد تەنها  ترجیدیا ئەبێ ،سودەکانی شەریش بۆ خەلکی تر.  

http://bitly.ws/zySR

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە