تۆمارە دەنگێکەی مەلا بەختیار و وەڵامەکەی سەعدی پیرە
Wednesday, 25/01/2023, 4:09
پێم خۆش نەبووە قسە لەسەر کۆمەڵێ کارەکتەر بکەم کە لای من خەڵکانی بەسزمانی ناو کۆمەڵگاکەمانن ، کە ڕۆژانە و بەردەوام خۆیان نمایش دەکەن، بەبێ ئەوەی بچوکترین گۆڕانیان لەخۆیان و پاشان کۆمەڵگاش کردبێت .
ئەم جۆرە لەخەڵک وەک و مۆدەی ڕۆژیان لێهاتوە ، لەکوێدا دەتەوێت لە کورتە فلیمێک یان گۆرانیەک بڕوانی ئەم جۆرە لە خەڵکە کە ونن و بەدوای خۆیانەوە وێڵن دێنە بەر لوتت، تۆش ناچار دەنیت کە لەقسە پڕمەهزەلەکانیان بشنەوی و خەمێکی تر بخەیتە سەر خەرمانی ئەو هەموو خەمەی لەماوەی ئەم ٣١ساڵەدا دەسەڵاتی کوردی لەو هەرێمەدا بەرهەمی هێناوە.
بەر لە دوودەیە لەڕۆژنامەیەکی سوئیدیدا خوێنمەوە کە تێیدا نوسرابوو کاتێک مرۆڤێکی ئاسایی سەر لەکڕۆکی شار دەدات تاگەڕانەوەی بۆماڵەوە ٦٠ وێنەی تۆمار دەکرێت ،لەپاس و ترام و دوکان و بازاڕەکاندا .
ڕەنگە بڵاو کردنەوەی ئەم جۆرە لە نهێنیە هاندەر بێت بۆئەوەی کە مرۆڤ بیر لەتاوان نەکاتەوە ، یاخود بەدیوەکەی تردا ئاگادارکردنەوەیەک بێت بۆئەوەی پێمان بڵێن لەناو ئەم پێشکەوتنی تەکنەلۆژیایەدا تۆ لەژێر کۆنترۆڵایت .
لەگەڵ ئەوەشدا هێشتا کەمن هەواڵی دوودەیە لەوەو پێش باس دەکەم ، کەئێستا لەڕێگەی مۆبایل و هەموو کەرەسە ئەلکترۆنێکانەوە بەکارتی بانک و کاتژمێر دەست... هتد زیاتر لەتۆڕەکەوە نزیکتر بیتەوە. پرسیارەکە لێرەدایە مەلابەختیار بەئاگایەوە ئەو قسانەدەکات،یان نا و دەنگی دزراو تۆمار کراوە ؟
لام سەیرنییە کە مەلا بەختیار لەهەموو ڕووداوەکاندا قسەدەکات و وەک دنیا دیدەیەک لەناو مێژووی کۆمەڵەدا کە دوایی هەمووی چووە ناو هەگبەی یەکێتیەوەو لەوێشيوە بۆ ماڵی تاڵەبانی و برایم ئەحمەد . هەمیشە واخۆی دەردەخات کە زۆر لەقسەکانی ڕازی بێت ، یان لایەنی کەم هەمووان دەزانین کە لەڕۆژگارێکدا زۆر ئازار درایت ،بەڵام هیچ ڕێزێک بۆ ئازارەکەت دانانێت ،هێندە قسە دەکەیت دەشزانین لەقسەکانتا کۆمەڵێ ڕاستی هەیە ، بەڵام پێویستی بەوەیە بپرسین ، چۆنە بەهەڵەداوان چویتەوە ناو ئەو حیزبەی کە لەپلینوێمێکدا چەپڵەڕێزانی سخوڕو فایلدارەکانی کرد...!؟
ئێمە دەپرسین ئەی تۆ لەناو پلینۆمەکەدا نەبووی کە فایلدارەکان چەپڵەڕێزانکران ؟ لەخۆباییە بئ ئەرزشە داماوەکەت وات لێدەکات هەرڕۆژێک نمایشێکی کۆمێدی بکەیت و لەناو خەڵکدا ببێتە شەوچرە ومایەی گاڵتە جاڕی . لەناختدا شتێک هەیە دەتەوێی بیڵێت ،بەڵام ترس واتلێدەکات ووشەکان قوتبدەیتەوە ، تۆ دەکرا لەدوای ئاڵای شۆڕش وازت بێنایە ، بەڵام تۆ ستایشی هۆشت دەکەیت لەکاتێکدا سەردەمی قسەی پوچ بەسەر چووە ، ئێستا تەنها ڕارایت لەدەست دێت ، لەلایەکەوە دەڵێت حیزب نەماوە ، بەڵام ئەو هەمووساڵە فێری ئەوە نەبوویت لەڕێگەی حیزبەوە کەیسی فایلدارەکان یەکلابکەیتەوە . تۆ سەرگەرمی گەشتی جیهان بوویت بەناوی سۆسیال دیمکرات و ئۆڵەمیات و گەشت بۆ دورگەی ڕۆبین بۆلای ماندێلا بەڵام نەبویتە ماندێلا و من یاخسەمەرم بیرکەوتەوە یان دۆڵەکۆگە و هەڵەدن کە تێیدا گیرابوویت پاشان نمایشی زەهرخواردپێت کرد کە چی نەت توانی سەرنجی کەس بۆخۆت ڕاکێشی هەندێک عەرەبانەچی و حەماڵیشت لەخانەقینەوە هێنا لەبەردەم فڕۆکەخانەی سلێمانیدا ووتاریان دەدا بەڵام هەر نەبویتە پاڵەوان وونبوون نەبێت ئەمە چییە !؟
من هیچ گومانمان نییە کە مێشکت کار دەکات ، بەڵام دڵت چڵکنە و دەروونت ئاڵۆزە ، بۆیە سەعدی دەڵێت : کە توشی هێستریا بوویت ، لەکاتێکدا کە دڵ پاکو بێگەردنەبێت ناکرێ هۆش بەبێ خەوش بێت .
یابانێکان دەڵێن : "ئەزموون باشترین مامۆستایە " مەلا بەختیار واخۆی نمایش دەکات کە خوێنەرێکی باشە و هاوڕێ کتێبە کەچی هیچ ئەزمونی لەزەهرخواردنی سوقرات فێرنەبووە ، شانۆی زەهرو کۆپتەر و کارەباو بەڵێن هەمووی شەری ئەوەیە کە ىڵێت بۆ باسم ناکەن منیش هەم... !؟
چەندجارێک لەنزیکەوە مەلا بەختیارم بینیوە هەمیشە حەزم کردوە وەک نەدیدەیەک لێی بڕوانم چونکە من شوێن پێی کەسێک هەڵدەگرم کەخۆی دۆزیبێتەوە ، نەک کەسێک بەدوای خۆیدا بگەڕێت .
سەیر لەوەدایە هەرکەسێک بیرەوەری خۆی تۆمارکردوە ڕاستەوخۆ سەردەنشتی مەلابەختیاری کردوە. نمونەکان زۆرە من هەمووجارێک لەخۆم دەپرسم و دەڵێم باشە ئەم کاکەیە بۆ وازناهێنێت، لەم هەمووئازارەی بەچاویا دەدەنەوە؟
دوای ئەنفال بارەگاکەمان لە نۆکان بوو من دەمویست فارسی فێربم کتێبێکم دەست کەوت کە کۆمەڵێ چیرۆک بوو وەرگێڕابوو یەکێک لەچیرۆکەکانی گرێکی بوو باسی پیاوێکی دەکرد کە لەگوندەکەیدا کەس حسابی بۆ نەدەکرد و سڵاویان لێنەدەکرد ، ئەویش ڕۆژانی یەکشەمان زوولەخەو بەئاگا دەهات و دەچوو لەڕێگەی کەنیسە پیسایی دەکرد ، تا خەڵک بیریان کەوێتەوە کە بوونی هەیە.
سەعدی پیرە کاتێک کە دەنگۆی فایلەکان کەوتە ناو خەڵک و کوردستانپۆست پشکی شێری لەو هەواڵە پێبڕاو لەڕێگەی یەکێک لەسەرکردەکانەوە تەواوی هەواڵەکەی گەشتە دەست . سەعدی بێمنەت ووتی بابانگم کەن "من ژێڕ بەڕي دەهێنمەسەر بەڕە" ئیتر بێمەڵامە نییە کە بەخێرای پلینیۆم بگیرێت و ئەستۆ پاکی ئەمانە بەچەپڵەڕێزان پاکرێتەوەو بکرێنە دەم راست و سەرکردایەتی بەوانەببەسرێت . لە دەنگی ئەمەریکاش دەڵێت ”هەموو ئەو شتانەی مەلا بەختیار باسی دەکات، ئەگەر لەسەر ئەو مونا قەشەی لەسەر بکەین، لە هیچیان دەرناچێت." ئەمەش پرسیاری ئەوەی دروست كردووە كە ئاخۆ سەعدی پیرەش تۆمەتی بەعسی بوون دەداتە پاڵ مەلا بەختیار یان مەبەستی بابەتێكی دیكەیە؟
VIDEO
میامۆ موشاشی دەڵێت : "هەمووشتەکان وەک ئەوەی هەن قبوڵیان بکە" ئێوە لەم قسە پوچانە گەڕێن ئێوە جیهانێکتان دروستکردوە کە مرۆڤەکان بێکارن ،دوودڵن ، نائومێدن ، ڕەشبینن . هەمیشە ئێوە لەجیاتی ئێمە بیرتان کردۆتەوە ، ئێمەشەڕمان کردوە ئێوە هاتوون تاڵانێکانتان زەوتکردوە ، بەناوی ئێمەوە باوەشتان بۆ هەموودوژمنان کردۆتەوە ، کورد وەک گەلێک هەمیشە لەدەرەوەی هاوکێشەکەیە ئێوە بڕیارتان داوە ئێمە نەهامەتێکان بچنینەوە ، لەو هەرێمەلاقەکراوەدا بستێک نەماوە بەپاکی تێدابژیت ، لەنێوان خەڵک و ئێوەدا هیچ تێگەشتنێک ، بەرۆکمان بەردەن ئیتر کاتی ئەوەیە دەست لەبەدبەختیمان هەڵگرن .
من پرسیارێک لەهەموو ئەو بەناو سیاسیانە دەکەم داخۆ هەر قسەدەکەن و فایلی یەکتری و مێژووی پڕگومانی یەکتری هەڵدەدەنەوە ، تاکەجارێک ئازایەتیتان هەبوە باسی تیرۆری تورک و ئێرانی بکەن بەدرۆن و کوشتار لەناو گەڕەک و کۆڵان و شەقامەکاندا لەناو ئۆتۆمۆبیل و ڕێگە سەرەکێکاندا . نا ئێوە پیاوی ئەوە نین ئەوە بڤیە .
من لام سەیرە تۆڕەکۆمەڵایەتێکان دەسەڵات هەرجارەو بەباسێک سەرگەرمتان دەکات بەژن کوشتن بەقسەی مزگەوتەکان کە سوکایەتی بەژن و ئافرەتی کورد دەکەن کە جوێن بەنیشتمان شعرو گۆرانی دەڵێن و دەسەڵاتیش ستایشیان دەکات .
من لەجێگەی مەلا بەختیاربم بۆهەتاهەتایە واز گەر لەژیانیش نەهێنم وەک سامورایەک لەتاوانەکان خۆم خاوێن نەکەمەوە واز لەسیاسەت دەهێنم و دەڵێم من ئیتر سیاسەت ناکەم بەو پارە حەرامەی لامە تا دەمرم ژیان بەڕێ دەکەم ...داخۆ ئەو ئازایەتیەت هەیە ئەوە بکەیت ؟ هەر بۆ خاتری ئەوەی ڕووت بێت باسی شەهید ئارام بکەیت .
من ئەو ڕۆژەم بیرە لە هەڵەدن کە غەریب هەڵەدنی حەرەست بوو لەژوورەکەداکە کاک نەوشیروان هات بۆلات ووتت من "ئیعتساب غزا"دەکەم پاش کەمێک داوای کەمپودد کرد کەمپود میوەی لەقتونرابوو لەئێرانەوە دەهات . ئیتر من ووتم ئامان ئەمانە هەرگیز نابنە بابیسان .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست