کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ژینۆسایدی ئیزەدیەکان و دادگاییکردنی مەسعود بارزانی

Friday, 20/01/2023, 15:22


بە درێژایی مێژووبەهۆی ئەوەی کە گەلی ئیزەدخان لە بواری ئیدئۆلۆژیاو کولتوری تایبەت بە خۆیان کەوتوونەتە بەر رق وهەڕەشەی ئیسلامی سیاسی وسەلەفیەکانی دوور لە لۆژێك وبیرکردنەوە. تا ئەوسەردەمەش دەیان فەرمانی قڕکردنیان لە سەر دەرچووە. دەیان جار تووشی ئاوارەیی وکوشتاری بە کۆمەڵ بوونەتەوە!
دوای نەمانی حیزبی بەعس ودەسەڵاتداریەتی دیکتاتۆڕێکی وەک سەددام،گەلی ئیزەدی هەستی بەوە کرد کە رەنگە لە مەو بەدوا بتوانێ هەناسەیەکی ئازادی هەڵ کێشێ.هەرچەند لەو ساڵانەی دواییدا توانیوانە تارادەیەک خۆیان رێک بخەن وببنە خاوەن هێزێک بۆ بەرەنگار بوونەوەی ئەو مەترسیانەی کە هەر کات وەک سێبەر بەدوویانەوە.سەرەڕای ئەوانەش هێشتا گەلی ئیزەدی هەت بە ژیانێکی ئارام وجێگای متمانە ناکا.
دوایین فەرمانێک کە بەسەر گەلی ئیزەدی هات لە باشووری کوردستان هیڕشی دڕندانەی رێکخراوەیەک بوو بە ناوی داعش.لەو هێرشەدا کە لەرۆژی ٣ی ئابی ساڵی ٢٠١٤ دەستی پێكرد بۆ سەر شەنگال ودەوبەریی شەنگال پێنج هەزار کەس بوونە قوربانی وشەش هەزارکچ وژن ومنداڵ رفێنران!تا ئەوسەردەمەش چارەنووسی هەزاران کەس لە گەلی ئیزەدی ناڕوونە.تەنیا سێ هەزارو٥٦٠ کەس لە ئیزەدیەکان توانیوانە دەربازی ئەو تڕاژیدیایەبن وئازاد بکرێن.
ئەوژنۆسایدە چۆن پێکهات؟
ژنۆسایدی ئیزەدیەکان لە سەر حیسابی سێ کوچکەی؛داعش وئەردۆغآن ومەسعود بارزانی،پێكهاتووە.هەرسێک لایەن بە ڕۆژی رووناک دەستیان تێکەڵاوی یەکترکرد تا لە بەرچاوی دونیای ئازاد ئەو کوشتارە پێک بێنن.لایەنی ئەردۆغان وداعش بە هۆی باوەڕودژایەتیکردنی باوەڕمەندیی ئایینی گەلی ئیزەدی بووە.لایە هەری مەترسیداریش دەکەوێتە ئەستۆی مرۆڤێک بە ناوی مەسعود بارزانی کە مرۆڤ کوشتنی بۆ مانەوەی خۆی لە مەلای باوکیەوە فێڕ بووە.
بە پێی شآهیدانی ئەو سەردەم لە شەنگال ودەوەری شەنگان نزیکەی ١٠ تا١٥ هەزارچەکداری سەر بە مەسعود بارزانی بوونیان هەبووە.لە یەک کاتداکاتێك بارزانی هاتە سەر شاشەی مێدیایەکی سەربەخۆیان وراگەیاند ئێمە شەڕی ئایینی ناکەین.دەست بە جێ ئەو چەکدارانەی کە ناویان نرابووپێشمەرگەقاچێکیان کردە چوار قاچ وزۆر خوێڕیانە شەنگال ودەوروبەری ئەو ناوچەیان بە جێ هێشت ورایان کرد.دوای ئەوەی کە شەنگال وگەلی ئیزەدی رادەستی داعش کران،داعشیش توانی کوشتاری بە کۆمەڵیان لە سەر پێک بێنی!
رۆژی ١٩/١/٢٠٢٣ لە ناو پارڵـمانی وڵاتی ئاڵمان زۆرینەی ئەندامانی پارڵمان دەنگیان لە سەر ژنۆسایدی ئیزەدیەکان داوئەو کوشتارەیان وێنەی ژنۆساید پەسەند کرد.هەروەها جگە لە وڵاتی ئاڵمان تا ئەوڕۆ ١٢ وڵاتی دیکەش کوشتاری بە کۆمەڵی ئیزەدیەکانیان بە دەستی داعش وەک ژنۆساید پێناسە کردوە.
مەسعودبارزانیش دەبێ دادگایی بکرێ:
ئەوەی ئەو کوشتارەی لەسەر گەلی ئیزەدی پێک هێناو،هیچ لایەنێکیان کورد نەبون.نە ئەردۆغان دۆستی گەلی کوردە ونە داعش.خاڵی گرینگ کە نابێ هیچکات لە بیر بکرێ،ڕۆڵی خەیانەتکارانەی کەسێکە بە ناوی مەسعود بارزانی کە زۆر بێ ویژدانانە دەستوری کشآنەوەی چەکدارەکانی سەر بەخۆی داوگەلی ئیزەدیت بە تەنیا هیشتەوە.ئەگەر هێزێکی گریلا نەبایەن رەنگە ئەو کوشتارە بەرفراوانتر دەبوو.
بۆیە ئەگەر قەراربێ داعش یان ئەردۆغان لە داهاتوودا لە دادگایەکی ناونەتەوەییدا دادگایی بکرێن،پێویستە سەرەتا مەسعودبارزانی لەو دادگایەدا لێ پرسینەوەی لێبکرێ وپێی بگووترێ:تۆ کە هەزاران چەکدارت لەوێ هەبووە بۆچی وبە قسەی کێ ئەو چەکدارانەت کشآندۆتەوە؟

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە