ئه‌وه منم
Wednesday, 11/01/2023, 18:48
باڵێكی شكسته‌ی به‌رده‌م دیرۆكی خوێناوی هه‌زاران فڕینی جێماوم
باڵێكم هه‌میشه له ئاگرا ده‌سوتێ و
باڵێكم ده‌گڕێ
له‌وێم له هه‌ناوی مێژودا
لێره‌م له ده‌ره‌وه‌ی بوون
چیرۆكم له روباری خوێنی خۆما ون ده‌بێ و
له ساڵی هه‌زاران ساڵا هه‌م و نیم
ئه‌وه منم
له هه‌موو شهڕێكا به شكاوی دهگهرَێمهوه
سه‌ركه‌وتوی هیچ عهشقێكیش نیم
له پێدهشتهكانهوه خه‌یاڵم لای حه‌شارگه‌ی شاخه‌كانه
مهزرام به سه‌وزی به‌خشیوه‌ته سمی ئه‌سپه‌كانی دوژمن
نووسینه‌كانم بۆ ئه‌وانه جێهێشتووهداویانهته سه‌ر ماڵهكهما
ژن و مناڵهكانیشم بهرنهفڵهی هه‌ڵاتنی خۆم و هێرشی نه‌یاران كه‌وتون
له سه‌ر كێلی هه‌ر ستهمكارێ نووسیومه
به‌هه‌شتی به‌رین جێگه‌ی بێت
له سه‌ر كێلی ههرشهڕوانێكی خۆم نووسیومه
ئه‌م بێدینه به‌رگری كرد
ئه‌وه منم
كز كز له به‌رده‌م سوڵتانا دۆشداماوم
شه‌وو رۆژ له ده‌رگای خه‌لیفه پاڕاومه‌ته‌وه
مستێ گه‌نمی تاڵانی شاره‌زورم بده‌نێ
دوای هه‌ر شه‌ڕێك شا سیكتری كردوم
وێنه‌ی گه‌وره‌ی سوڵتان و خه‌لیفه‌و شام له مۆزه‌ی دڵما داناوه
راپۆرتم له سه‌ر خۆم
له سه‌ر بیركردنه‌وه‌ی خۆم
له سه‌ر خه‌یاڵی خۆم
له‌سه‌ر ئه‌ندێشه‌و وڕێنه‌و خه‌وبینینی خۆم
بۆ به‌غداو تاران و ئه‌سته‌نبوڵ نووسیوه
حه‌زم كردوه براكه‌م گورگ بیخوا
حه‌زم كردوه برازاكه‌م جهندرمهیهك بیڕفێنێ و ئه‌تكی كا
حه‌زم كردوه سه‌ربازێكی عیراقی تێر شه‌قم كات له سه‌ر قه‌ڵای كه‌ركوك
حه‌زم كردوه پاسدارێك له سه‌ر چۆك ، له سه‌ر یه‌ك پا
له نێو دڕك و داڵا یاریم پێبكات
حه‌زم كردوه جهندرمهیهك له ماڵهكهما وه‌ك كه‌ڵه‌گا بێت و بچێت
حه‌زم كردوه له به‌ر جهلادهكهم بپاڕێمه‌وه
حه‌زم كردوه ده‌ستی جهلادهكهم ماچ كه‌م تا به كۆیله‌یی بژیم
ئه‌وه منم
چیاكانم به كرێ داوه به دوژمن
شه‌وان رێنوێنی ئه‌وانه‌م كردوه باخچه‌كانی نیشتمانیان وێران كردوم
بۆ خستنی ده‌سته‌كه‌ی ترم له شه‌ڕدا
له ده‌رگای بكوژی باو باپیری خۆم داوه
ده‌ستێكم به‌رده‌وام به‌رده‌بازی دوژمن بووه
چۆله‌كه‌ی ماڵه‌كه‌ی خۆم داوه به واشه‌ی ئه‌وی تر
رقم له هه‌موو داره به ته‌مه‌نه‌كانی نیشتمانه
رقم له گۆرانی كوردی و
سه‌مای كوردی و
سروتی كوردی و
سرودی كوردی و
هه‌موو وێنه‌یه‌كی كوردیه به شاڵ و شهپكهوه
به بۆیمهو بازیبهندهوه
به تفه‌نگ و ماوزهڕو سێتیرهوه
حه‌زده‌كه‌م ههمیشهله ده‌ره‌وه‌ی مێژودا بم
له ده‌ره‌وه‌ی وه‌رزی بوونا
له ده‌ره‌وه‌ی سروشتا
حه‌زده‌كه‌م هه‌موو شتێك بم مرۆڤ نا
حه‌زده‌كه‌م هه‌موو ئه‌و نوێژانه‌ی دایكم ههواَهی دۆزه‌خ كه‌م
به كوردی پێی له ده‌رگای خودای داوه
ئه‌وه منم دۆڕاوترین دۆڕاو
گلاو ترین گلاو
شكاو ترین شكاو
بۆ ئه‌وه هه‌م خۆم خۆم بكوژم
خۆم خه‌ونی خۆم زڕكهم
خۆم نه‌هێڵم خۆم ده‌رگای مێژوبكهمهوه
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست