وێچووی دەسەڵاتداریەتی شێخ مەحموود و قازی محەممەد
Wednesday, 11/01/2023, 14:50
مێژوووێنەی خەرمانێک دەچی کە خاوەن خەرمان دەبێ بە شآرەزایی ولێهاتوویی لە شەنی بداوپاک وپیسیی لێك جودا بکاتەوە وبیکاتە هەوێنی ژیان بۆ ژیان..مێژووهێمای کێڵگەیەک دەدا کە جووتیار بە تاقی دەکاتەوە وتا بزانێ لەو کێڵگەیە چۆن بەروبوومی لێ بەرهەم دێنێ.هیچ بیانییەک خەرمانەی دیرۆکمان بۆ لە شەن نادا،ئەگەریش بیکا بۆ بەرژەوەندیی خۆی ئەنجامی دەدا.هیچ داگیرکارێک زەویت بۆ ناکێڵێ وئارەقەت بۆ ناڕێژێ،ئەگەریش بیکە / کە نایکا / بە خاتری قازانجی خۆیەتی.
گەلێک هەلی دیرۆکیی لە باشوورورۆژهەڵاتی کوردستان رەخساون تا کێشەی کوردیی پێ چارەسەر ببێ.لەو رێگوزەرەدا خەڵكی ئاساییی ناوکۆمەڵگا بەوپەڕی لێبوردوویی ودڵسۆزیی بۆ نیشتمان ئەوەی لە دەستیان هاتووە کۆتاییان نەکردوە.بە ماڵ وبە گیان دەگەڵ سەرهەڵدانەکانی کورد رەنج وخوێن وخەباتیان تاقی کردۆتەوە.گەلۆ،پرسیار ئەوەیە بۆ هەرجارێک وبە بیانوویەک سەرکردە وبەرپرسی کورد نەیانتوانیوە ئەو کاروانە بگەیەننە مەبەستی ئاواتەکان؟هەرجارێک بە جۆرێک ئەو گەلەیان تووشی شکست وناهۆمێدی کردووە!گرفت لە کوێیدا بووە؟زۆرپرسیاری دیرۆکیی هەن کە بە بێ ئەوەی خەسارناسیی بۆ کرابێ ،بە بێ جواب ماونەتەوە.تەنانەت سەدەی رابوردووش تژییە لە شکست وماڵوێڕانی بۆ کورد.
شێخ مەحموودودەسەڵاتداریەتی:
نەمردیار غەریب لە کتێبەکەی خۆیدا بە ناوی،خوێندنەوەیەکی نوێ بۆ مێژووی کوردستان لە لاپەڕەی ٣٧٣دا بەوشێوەیە باسی شێخ مەحموود دەکا.
لە رۆژی ١/١١/١٩١٨،مێجەرنۆئێل،وەک نوێنەری بریتانیا گەیشتە شاری سلێمانی وپشتیوانی حکومەتی بریتانیای گەیاندە شێخ مەحموود بۆ راگەیاندنی حکومەتی کوردستان،شێخ مەحموودیش لە رۆژی ٢/١١/١٩١٨دا حکومەتی راگەیاندومێجەریش ئامادەی ئەو راگەیاندنە دەبێ.
شێخ مەحموود دەیخواست وەکوشای / مەلیک/ تەواوی کوردستان حیسابی بۆ بکەن وقەبوڵی بکەن!بەڵام بریتانیا چاوەدێریی بارودۆخەکەی دەکرد وهاوکاریی شێخ مەحموودی نەکرد،لە هەمانکاتدا شێخیش نەیتوانی بوو هەموو سەرۆک خێڵ وشێخ وئاغاکانی کوردستان وخەڵكی کوردستان رازی بکا(ئەوهەڵەیەش لە کۆماری مهابادداهەبووە) بەوەی کە بێنە پاڵ حکومەتەکەی!
شێخ مەحموود،وایدەزانی بیانیەکان دۆستی نەتەوەی کوردن،زۆر زووباوەڕی پێکردن،بۆیە لە کۆتاییدا بە دەستی بەتاڵ ودوای بە کوشتدانی ڕۆڵەی کورد داوای خانەنشینیی لە کەسانێك دەکرد کە گەمەی سیاسی وگزەی سیاسیان لە کورد بەرێوە برد.
قازی محەممەد ودەسەڵاتداریەتی:
لە سەفەرەکانی قازی محەممەددا بۆ سۆڤیەت،داوای لە باقرئۆف دەکرد کە ئەڕتەشی سووردەبێ دەوڵەتی کوردیمان بۆ دامەزرێنێ!باوکی قاسملوو لە جیاتی داوای مافی کورد بکا،داوای قەندوشکری لە دەسەڵاتدارانی حیزبی کومونیست دەکرد کە بۆ کوردستانی بنێرن!
هەرنەتەوەیەک،هەرحیزبێک،هەر سەرکردەیەک بە تەمای بیانی بێ کە مافی کوردیی بۆ وەربگرێ تووشی شکست ونەهامەت دەبێ.بۆیە بینیمان لە کەسایەتی قازی محەممەددا کۆمەڵەی ژیانەوەی کوردیان وەلاناوقازییان هاندا کە لە چوار چێوەی ئیرانی شآهەنشآییدا وەدووی خودموختاری بکەوێ.ئەویش زۆر ساکارانە باوەڕی پێکردن ودیتمان لە کۆتاییدا کۆماری مهاباد چی بەسەرهات.پاشی حەوت دەیە زیاترحیزبێک کە بە فیتی بەرپرسانی باڵای سۆڤیەت پێک هاتووە،ئەوە لە ناو کەمپەکاندا زەمیگیریی دەسەڵاتدارانی بنەماڵەی بارزانین وتەنیا کاریان راگەیاندن وخۆ بە زلزانییە لە ئاست حیزبەکانی دیکە.
وێچووی دەسەڵاتداریەتی شێخ وقازی:
لە کوێی دونیادا بینراوە کەسێک خۆی بە شۆڕشگێڕوئازادیخوازبزانێ وداوای سەربەخۆیی بۆ کورد بکا،بە بیانی بڵێ دەبێ وەک / شا یان مەلیکی کوردستان / حیسابم بۆ بکەن وئەو دەسەڵاتەم پێ بدەن!لە لایەکی دیکەوە جەنابی شێخ بەشێکی گرینگیی کۆمەڵگای بە رێخستن نەکردبوو،هۆز وعەشیرە وزەویدارو... هیچکات پشتیان بە شێخ نەبەستوە ومتمانەیان پێ نەکردوە.ئایا دەکرێ لەوەها رێکارێکدا کوردستان بەرەو رزگاریی هەنگاو بنێ؟هەر سەرکردەیەک بە بێ دەنگدانی خەڵك وپشتبەستن بە گەلەکە داوای دەسەڵات یان / شآیەتی / لە بیانی بکا سەرناکەوێ.
قازی محەممەدیش بە هەمان شێوە نەیتوانیبوو بەشێکی گرینگ لە کۆمەڵگا بۆ لای خۆی ڕابکێشی،هۆز وسەرۆک عەشیرە وبەشێک لە کۆمەڵگا ملیان بۆ دەستورەکانی قازی کەج نەدەکرد.لە لایەکی دیکەوە بۆ خۆشی بە واژۆی چەند کەسێک لە دەرەبەگ وزەویدارناسیاوی شارودەسترۆیشتووی شآری مهاباد خۆی کردە بەرپرسی کۆمارو کەسی یەکەمی حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستان.
شێخ وقازی هەڵەی مەزنیان کرد.لە رادە بەدەری پێویست متمانەیان بە بیانی کرد.شێخ وای دەزانی بریتانیاییەکان دەیکەنە شا یان مەلیکی کوردستان.قازیش وایدەزانێ سۆڤیەتی وئەڕتەشی سوور دەبێ دەوڵەتی کوردیمان بۆ دامەزرێنن.مێژوو ئەوەیە کە روودەدا،نەک ئەوەیە کە ئیـمە پێمان خۆشە.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست