کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بەرەوپیلی ٢ی رێبەندان

Saturday, 07/01/2023, 15:56


ئەوئاڵوگۆڕانەی کە لە رابوردوودا روو دەدەن بەشێکن لە مێژوو یان دیرۆک. ئەو ئاڵوگۆڕانەی کە قەرارە لە داهاتوودا رووبدەن ئەوانیش بەشێکی گرینگن لە مێژوو. هەردووک لایەنی ئەو دیرۆکە مرۆڤ دەیانخوڵقێنێ. کاتێك باس لە مرۆڤ دەکەین مەبەستمان مرۆڤی شآرەزاولێهاتوووخۆنەویست ولێزانە. یان مەبەست حیزب ولایەن ورێکخستنی بە هێزوخاوەن تێکۆشان وفەلسەفەیە. بە واتایەکی دیکە مێژووئەو کردارانەن کە روویانداوە نەک ئەوانەی کە دەبێ بەدڵی ئیمەبن.
رۆژهەڵاتی کوردستان لە سەدەی رابوردوودا گەڵێک ئاڵوگۆڕیی دیرۆکی بە خۆیەوە بینیوە. هەروەها لەو ماوەیەدا زۆر ئاڵوگۆڕیی گرینگیی جیهانی روویانداوە. لەو ئاڵوگۆڕآنەدا نەتەوەیەک سەردەکەوێ کە هوشیارانە مامڵە دەگەڵ وەرچەرخانەکانی مێژوویی بکا. حیزب یان سەرکردەیەک دەتوانێ سەر بکەوێ کە بەرادەی پێویستیی دیرۆکیی وشیارانە هەلەکان بقۆزێتەوە وبەکاریانن بێنێ. پرسیار ئەوەیە:ئایا رووداوەکانی مێژوویی کە لە جیهان ورۆژهەڵاتی کوردستان وئێڕان روویانداوە توانیویە بە قازانجی دۆزیی کورد لەو بەشە لەوڵات بشکێتەوە؟من دەڵێم نا،هۆیەکەش لە بەرچآوانە. حیزبێک بە ناوی،ح،د،ک،ئێڕان رێک نیوەی تەمەنی لە ژێرچەنگی دووبنەماڵەی داگیرکاری کوردتێپەڕآندوە توانیویە لە رووداوی ٢ی رێبەندان وکۆماری مهاباد خاوەن دەرکەوێ؟٢ی رێىەندان دوای شەڕی دووهەمی جیهانی راگەیاندرا!زۆر زوودەرکەوت کە هیچ وڵات وزلهێزێک پشتوانی لەوکۆمارەناکا!بێجگە لەوانەش وڵاتی ئێڕان بەرەو سیستمێک هەناوی دەنا کە رەزاشای ئێڕانیان دەرکرد وکوڕەکەیان هەر بەناوی شای جەوان دەهێنایە سەرکار!
لە ناو سیستمی شاهەنشآییدا کورد چآوی رەشتر نییە لە گەلانی دیکەی ئێران کە کۆماری مهابادی پێ ڕەوا ببینن وخەنی بکەن!تۆ بڵێی قازی محەممەد کە خۆی وەک سەرۆکی ئەو کۆمارە دایەناسین هەستی بەو سیاسەتی ناونەتەوەیی وناوچەیی نەکردبێ،من دەڵێـم:نا، نەیتوانی هەستی پێبکا. دەنا نەدەبووپێداگریی لە راگەیاندنی ئەو کۆمارە بکا ،چون وایدەزانی رووسەکان دۆستی بە وەفای گەلی کوردن.
بەرەوپیلی ٢ی رێبەندان:
نزیکەی دووحەوتووی ماوە بۆ ساڵوەگەڕیی راگەیاندنی ٢ی رێبەندان. هەرساڵێک بە پێی توانا بەشێک لە مێدیا کوردیەکان رێز لەورۆژە دەگرن وبەرنامەی لەسەر ساز دەکەن. خاڵی هەری گرینگ ئەوەیە ئایاح،د،ک،ئێڕان کە خۆی بە میراتگریی ئەو کۆمارە دەزانێ بەڕاشکاوی و بە چاوی رەخنە روانگەی خۆی بۆ ئەو کۆمارە راگەیاندووە؟ یان تەنیا پێداهەڵاگووتن ودوور لە خەسارنایی باسی ئەو کۆمارەدەکا؟
لێرەدا ئەرکێکی مێژووی دەکەوێتە سەرشآنی رووناکبیرونووسەروزاناودڵسۆزیی کورد کە بێ پەردەپۆشیی دیرۆکیی باس لە هەڵەوشکستەکانی کۆمار بکا. سۆزوگریان ڕۆڕۆوهەڵچوون بەکاری کورد نایە،ئەوەی بەکاردێ روانگەیەکە پڕ لە راستی وخەسارناسیی.
دەرگای کوردستانپۆست واڵایە بۆهەر جۆرە بابەتێکی دیرۆکی ورەخنەیی وخەسارناسیی زانستیی لە ئاست رووداوی ٢ی رێبەندان بۆ بڵاو کردنەوەی بابەتەکانتان. کە باس لە مێدیای کوردیی دەکەم زیاتر مەبەستم ستێڕک تیڤی وئاریان تیڤی یە. هیوادارم ئەوساڵ بە جیوازترلە ساڵان لەسەر ٢ی رێبەندان بدوێ.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە