ئەمڕۆ شەممە دوو بەندکراوی تری شۆڕشی ژینا لە سێدارە دران
Saturday, 07/01/2023, 21:48
سەید مەحەممەد حسێنی ومەحەممەد مەهدی که رەمی هەردووکیان بە تاوانی کوژرانی بەسیجێک لە شاری کەرەج لە سێدارە دراون.
مەحەممەد مەهدی کەرەمی گەنجێکی کوردە و خەڵکی بیجاڕە و دانیشتوی شاری کەرەجە !
ئایا بارو دۆخ بە رەو چ ئاقارێکی ترسناک دەچێت و هەڵوێست و تاکتیکی بە ناچاری جەماوەری شارەکانی ئێران دەبەرابەر شەپۆلی پەت و سێدارەی هەزاران بەندکراوی ناو بە ندیخانە کان دا کە زۆربەیان کچ و لاوی گەنجن چ دەبێت؟
ئایا خەڵکیش ناچار نابن دەست بۆ چەک بەرن و دەناو شارەکان دا هەر ئاخوند و ژەنه ڕاڵ و بەسیج و پاسدارێک ببینن تیربارانیان بکەن و لە نیهایەت دا شەڕێکی ترسناکی ناوخۆیی ڕووبدات؟
شەڕێکی ئەوتوو کە خوێناویترین شەڕی ناو خۆیی ڕۆژهەڵاتی ناوین بێت و ته شەنە بکاتە دەرەوەی سنورەکانی ئێرانیش؟
بارودۆخی ترسناکی ئێران زۆر لەمە هاڵۆز تر دێتە بەرچاو کە کۆمەڵێک گەنج بەناوی ئیئتیلاف و دەسەڵاتی داهاتوو بە سەرۆکایەتی ڕەزا پەهلەوی لە دەوری یەک کۆبونەوە!
جمهوری ئیسلامی بۆ بەرگری لە ڕوخان و مەرگ و نەمانی خۆی گوێ بیستی هیچ جۆرە مافێکی مرۆیی و ئەخلاقی و ئینسانیی نییە و لە جەنایەت و خوڵقاندنی کارەسات زیاتر هیچی تری لێ چاوەڕوان ناکرێت.
بۆیە تەنها چارە سەر درێژە دانی شۆڕشی یەکگرتوانەی ژینایەو بە بێ درێژەدانی ئەم شۆڕشە هەموو دەرو پەنجەرەکانی هیواو ئومێدی ئازادی دادەخرێن.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست