چیرۆکی ڕاستەقینە
Friday, 30/12/2022, 11:59
ئەو کەسەی لە وێنەکەدا لەلای ڕاستە، چاویلکەی خۆری له سەریدا داناوە، دكتۆر (ضیاءكمال الدين)ه ، پزیشکی ڕاوێژکاری باڵای دڵە لە وڵاتی بەریتانیا، زیاتر لە ١٥ ساڵە نیشتەجێی شاری لـەنـدنە ، بانگهێشتی عێراق کرابە مەبەستی خەلات کردنی .
لەوکاتەدا خەریکی چونە ژورەوە بوو بۆ ناو ھۆڵی شەرەفەوە، سەرنجی لە پیرە پیاوێک دا
کەلەسەر شۆستەکە ڕۆژنامەی بڵاوکردبۆوە بە مەبەستی فرۆشتن ،،
دکتۆرەکە وەستاماوەیەک لەگەڵ ڕۆژنامەفرۆشەکە مایەوە، پاشان چووە ناو هۆڵەکە و دانیشت بەڵام ھۆشی ھەر لای ڕۆژنـامە فرۆشەکە بوو
، کاتێک دکتۆرەکە بانگ کرا بۆ ئەوەی خەڵاتی مەدالیای داهێنەری لە مل بکرێ، لە شوێنی خۆی هەستا بەڵام لە بری چونی بۆ سەرشانۆ کـە،ھۆڵەکەی بەجێھێشت هەمووان بە سەرسوڕمانەوە سەیری دکتۆرەکەیان دەکرد!!
یەکسەر چوو بۆلای ڕۆژنامە فرۆشەکە وە دەستی گرت
بەڵام ڕۆژنامە فرۆشەکە دەستی کێشایەوە ووتی:-
کــوڕم وازم لێ بێنە جارێکی تر
ڕۆژنامەکان بڵاو ناکەمەوە لەم شوێنەدا،
دکتۆریش بە دەنگێکی قەتیسماوە وە پێی گوت:-
((تۆ ئیتر جارێکی تر ڕۆژنامە ڕاناخەی..بەس تکات لێدەکەم یەك تۆز لە گەڵما وەرە))
فرۆشیار دەستی کرد بە
خۆ ڕاپسکان و بەرەنگاربوونەوە، دکتۆریش دەستی گرت، بۆیە ڕۆژنامە فرۆشەکە پاش دوای بینینی فرمێسکی دکتۆرەکە وازی لە خۆڕاگری هێنا، لە گەڵیدا چووە ناو هۆڵەکەوە.
ڕۆژنـامە فرۆشەکە ووتی:کـوڕم
چیت لە من دەوێ؟؟
دکتۆرەکە ھیچ قسەیەکی نەکرد ھەر بەردەام بوون تا گەیشتنە
سەرشانۆکە ، ئامادەبوانیش سەریان سوڕمابوو لەم کارە
بەڵام دکتۆر بەدەم گریانێکی بە
کوڵەوە ڕۆژنامە فرۆشەکە ی گرتە ئامێـز و سـەری ماچ کرد و
ووتـی: مامۆستا «خلیل» تۆ من ناناسیتەوە؟؟
ڕۆژنامە فرۆشەکە ش لە وەڵامدا ووتی: نـە بـەخوا کوڕم ناتناسمەوە بە ھۆی کزی چاوەکانمەوە
دکتۆر لە وەڵامدا وتی:
من خوێندکاری تۆم، <ضیاء کەمال دین >م لە ئامادەیی {اعدادیة المرکزیة}، هەمیشە یەکەم ده بووم، تۆش یەکێ بوویت لەو مامۆستیانەی کە هانت دەدام و چاودێریت دەکردم لە ساڵی ١٩٦٦.
بۆیەلەو کاتەدا فرۆشیارەکە لە باوەشی قوتابیەکەی لە باوەش گرت،
ھەرلەو کاتەدا پاش ئەوەی دکتۆرەکە مەدالیاکەی وەرگرت
بردی کردیە ملی ڕۆژنامەفرۆشەکە کە سەردەمانێک مامۆستای زمانی عەرەبی بوو.
پاش ئەوە دکتۆرەکە وتارەکەی بۆ ئامادەبووان خوێندەوە ووتی:-
«ئەمانە شایەنی ڕێزلێنانن خوای گەورەش پشتگوێی نەخستین تا دوای ئەوەی زەلیلمان کردن و مافەکانیان لەدەست دا و بێڕێزیمان پێکردن و قەدریانمان نە زانی و مافەکانیان بە فیڕۆ درا بەشێوەیەک کە لەگەڵ پێگەی ئەوان و پەیامە بەرزەکەیاندا بگونجێت))
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست