بۆچی شۆێنێکی کلتووری و ڕۆشنبیری کوردی ئەکەنە ئامانج؟
Thursday, 29/12/2022, 15:40
وەڵا/روونە بەمەبەست کوردیان بەئامانج گرتە، دەنا هەزاران کۆچبەرو پەنابەری وڵاتانی تر لە(فەڕەنسا)هەیە، بۆ بەس کورد؟ هەر ئەمەیە وەڵامی ئەوپرسیارە کە دروستبووە بۆ؟ چونکە کورد نەتەوەیە و کێشەی نەوەبوونی هەیە،داگیرکەران دانی پیا نانەن!هەر لەبەر ئەوەیە شوێنێکی ئاوا زۆر گرنگ بۆ پتەوکردنی پەیوەندی نێوان گەلان و ئاشنابوونی کەلتوری کوردی بەگەلانی تری جیهان گرنگەبۆ کورد،هەر بۆیە کراوەتە ئامانج،
هەروەها شوێنێکی گرنگ بووە بۆ ناساندنی دۆسیەی کوردو گەیاندنی ئەو داگیرکاری وهێرشانەی داگیرکەران کردویانەتە سەر گەلی کورد ،هەتمەن ئەو کەسانەی لەوێبوون دەوری دبلۆماسیەتی بینیوە بۆ گەیاندنی کێشەی کوردی باکوربەتایبەت ،وە بەگشتیش بۆهەموو کورد ، بەلایەنی پەیوەندیدارو یاسا ناس و ئەو کەسانەی لەخەمی کێشەی سیاسی و مافی مرۆڤ و نەتەوەیی کوردن،
وڵاتانی فاشیزم هەر لەهەوڵی تیرۆری بەدەنی(فیزیکی) نین بەرامبەر گەلی کورد،وەلی چاویان بەکلتوری و هونەری کورددا هەڵنایات و ئەیانەوێت لەمێژوودا بیسڕنەوە،ئەمەش مەحاڵە بتوانن لەناوی بەرن،تەماشاکەین،ئەحمەد کایا بەجەستە ڕۆیشتووە، بەڵام بەهزرو هونەری هەر ماوەو نەمردوە.
دیارو روونە کە پێشتر زانیاریان لەسەر ئەو ناوەندە بەدەستخستووەو پیلانی پێشوەختەیان بۆ داڕێژاوە،
هەر بەمەبەستیش ئەو کەسەیان هەڵبژاردوە بۆ ئەنجامدانی کارە تیرۆرستیەکە،لەبەر ئەوەی ئەو کەسە ،یەکەم پێشینەی هاوشێوەی کوشتنی هەیە و ئاشنایە بەکوشتن،دووەم تەمەنی هەیەو پێ ئەچێت ڕزگاری بکەن و بەبیانوی نەخۆشی و بڵێن دەروونیەن تەواو نیە،یان هەر وەکو تاوانکارانی کەیسەکانی تری تیرۆری سیاسیەکانی ساڵانی ڕابردوو ،کەلە ڤێناو فەرەنساو وڵاتانی دیکە ئەنجامدرا،ئەمیش وڵاتی فەرەنساو وڵاتانی ئەورووپا کە دەهۆڵی ئازادی و مافی مرۆڤ لێدەدەن بە بەردەوامی،لێی بێدەنگ بن،لەپێناو ڕێکەوتنامەو بەرژەوەندیەکانیان کە لەگەڵ وڵاتانی داگیرکەرو فاشزمی تورک کە هەیانە،
ئەمە یەکەمجاریش نیە دەستی تیرۆر بە رۆڵەی کورد بگات، کورد لەهەر کوێ بێت نەیارانی خوێنیان ئەڕژێن،لەناوخۆی خاکەکەی بێت و بەهاوکاری هێڵی خیانەت یان لەدەرەوەی وڵاتەکەیان بن،بەچاو داخستنی وڵاتانی ڕۆژئاوا! وڵاتێک کە مافی پەنابەری پێیان داوەو مافی مانەوەی پێ بەخشیون ،بەپێی یاسای مافی مرۆڤ ئەبێت پارێزگاریشیان لێ بکات،
بۆ کوردی ئازادیخواز هیچ شوێنێک پارێزراو نیە.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست