داعش و شه‌ریكه‌كانی
Tuesday, 27/12/2022, 21:25
"ئه‌م نووسینه بریتیه له زنجیره‌یه‌ك وتار ، كه به دوای یه‌كتردا بڵاویان ده‌كه‌مه‌وه "
ئێستا كه به شێوه‌یه‌كی چالاكانه تر له سنوری كه‌ركوك و دیاله‌و ئهنبارو تكریت داعش ده‌ستی كردوه‌ته‌وه به جم و جوڵ و له ماوه‌ی بهرێشدا چه‌ندین په‌لاماری خوێناوی داوه‌و ، له هه‌مان كاتیشا له لایه‌ن ئاسایشی سلێمانیه‌وه ده‌یان كه‌س به تۆمه‌ت و تاوانی داعش بوون گیران ، كاتی ئه‌وه‌یه بپرسین بۆچی داعش هێشتا چالاكه ، كێ له پشت داعشه‌وه‌یه‌و كێن ئه‌وانه‌ی هاوكاریان ده‌كه‌ن ،له ماوه‌ی رابردودا ئۆز تورك یه‌ڵماز 1969 باڵیۆزی توركیا له موسڵ له كاتی سه‌رهه‌ڵدانی داعش نهێنی گه‌لی زۆری له باره‌ی په‌یوه‌ندی داعش و ئاكه‌په‌و ئه‌ردۆغانه‌وه ئاشكرا كرد ، ئه‌و كاتی خۆیشی سوپای سوریای ئازادی به تیرۆریست ناوبرد‌و وه‌ك هاوكاری داعش وێنای كردن ، سوپای سوریای ئازاد لایه‌نێكی توندی سوری سه‌ر به حكومه‌تی ئاكهپهیهو له عفرین و شوێنگه‌لی دیكه سه‌د تاوانی كوشت و بڕیان كردووه ، ئۆزتورك له سه‌ر ئه‌و ههڵوێستانهو له سه‌ر په‌رده هه‌ڵماڵین له سه‌ر په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان ئه‌ردۆغان و داعش له ئهنكهر له ناو ئۆفیسه‌كه‌ی خۆیدا به چه‌قۆ هێرشی كرایه سه‌ر .
ئۆزتورك یه‌كێكه له‌و كه‌سه ئازا‌و بوێرانه‌ی ده‌ستی بۆ بڤه‌یه‌كی ترسناك بردووه ، ئه‌و ته‌نانه‌ت باس له بازرگانی نێوان ئه‌ردۆغان و داعش ده‌كات و به‌ڵێنی ئه‌وه‌ش ده‌دات به‌رده‌وام بێت ، ئه‌م بوێریه وامان لێده‌كات پرسیاری ئه‌وه بكه‌ین ئه‌وه چۆنه دوو بوێری ئاوا له ناو كوردا باسه‌ر به لایه‌نه سیاسیه ده‌سه‌ڵاتداره‌كانیش بن ، سه‌رهه‌ڵناده‌ن تا دۆسیه‌كانی به ده‌سته‌وه دانی پێشمه‌رگه به داعش و بازرگانی نه‌وت وفرۆشتنی زۆر ناوچه‌و شوێن و هه‌ڵاتنی شه‌نگال و هه‌تا دوای بخه‌نه سه‌ر به‌ڕه‌و پێمان بڵێن سه‌ره‌تای چیرۆكه‌كه به‌م جۆره بوو ، دڵنیام رۆژگارێ دێت زۆر نهێنی ئاشكرا ده‌بن ، خۆ ره‌نگه ئه‌گه‌ر راستیه‌كان كوردیش ئاشكرای نه‌كه‌ن سبه‌ی داعشێك هه‌موو روداوه‌كان بگێڕێته‌وه‌و ناوه شاراوه‌كان ئاشكرا بكات .
ئێمه پێشتر له سه‌ر بنه‌مای زانیاری ورد نا ، به‌ڵام له سه‌ر بنه‌مای لێكدانه‌وه‌و هه‌ڵسه‌نگاندن ، هیچ گومانمان له‌وه نه‌بوو كه داعش و ئه‌ردۆغان شه‌ریكن ، ته‌نانه‌ت برینداری داعش له غازی عه‌نتاب و شوێنگه‌لی دیكه چاره‌سه‌ر ده‌كران ، توركیاش یه‌كێك له ده‌روازه گرنگه‌كانی هاتنی داعش بوو بۆ سوریا‌و عیراق ، ئه‌مانه‌مان به نووسینیش ده‌نووسی و بڵاویشمان ده‌كرده‌وه ، به‌ڵام ده‌سكه‌وتنی زانیاری ورد له‌و باره‌یه‌وه زۆر زه‌حمه‌ت بوو،له گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌وه بۆ ئێمه جێی سه‌رنج بوو بۆچی داعشی دنیا له عیراق و سوریا كۆبوونه‌وه‌و هه‌رگیز یه‌ك كرده‌ی خۆ كوژیان له توركیا‌و ئه‌رده‌ن و كوه‌یت نه‌كرد ، كه ره‌نگه له ڕووی تۆكمه‌یی ده‌سه‌ڵاته‌وه سوریا‌و عیراق له زۆر ڕوه‌وه له‌و وڵاتانه به تایبه‌ت له ئه‌رده‌ن باشتر بن ، ئایه كه‌س وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره‌ی لایه ، خۆ زۆر جاریش باسی په‌یوه‌ندی داعش و دانیشتن له ئه‌رده‌ن و توركیا‌و شوێنی تریش ده‌كرا ، ئه‌مانه هه‌ر قسه‌ی ڕووت بوون یان هه‌قیقه‌تیان تیا بوو .
هیچ رێی تێناچێت پاش ئه‌و هه‌موو زه‌برو زه‌نگه‌ی له داعش درا ، جارێكی تر ئه‌و رێكخراوه بكه‌وێته‌وه چالاكی و كه‌ركوك و ده‌ورو به‌ریشی بكات به سه‌نته‌ری چالاكیه‌كانی ئه‌گه‌ر هاوكارو شه‌ریكی نه‌بێت ، بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ینه ئه‌و راستیه‌ی كه هاوكارو شه‌ریكی هه‌ن ده‌بێت كه‌مێك بۆ پێشتر بگه‌ڕێینه‌وه ، له گه‌رمه‌ی شه‌ڕی داعشدا ساڵانی 2014و 2015و دواتر سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه‌ركوك و ده‌ورو به‌ری هێزی پێشمه‌رگه‌و چه‌ندین لیوای پێشمه‌رگه‌و پۆلیس و ئاسایش و دژه تیرۆروچهندین یه‌كه‌ی سه‌ربازی تری لێ‌بوو ، كه‌چی زۆر جار داعش دزه‌یان ده‌كرده ناو كه‌ركوك و تا سه‌نته‌ری شاره‌كه ده‌هاتن و ئاژاوه‌یه‌كی گه‌وره‌یان ده‌نایه‌وه ، ئێمه ئه‌و كاته‌ش هه‌ندێك زانیاری ده‌ماو ده‌ممان پێده‌گه‌یشت كه گوایه كه‌لێنێك به پاره كراوه‌ته‌وه ، ته‌نانه‌ت باسی فرۆشتنی رێگا به ده‌یان ده‌فته‌ر دۆلار ده‌كرا، ئه‌و هه‌واڵانه راستیان تیا بوو ، هه‌شبوو له دژی یهكترو بۆ ناشرینكردنی یه‌ك هه‌واڵی چه‌واشه‌یان بڵاو ده‌كرده‌وه ، به‌ڵام ئه‌وه هیچ له‌و هه‌قیقه‌ته ناگۆڕێت كه شه‌و نه‌بوو داعش و هاوبه‌شه‌كانی به نێوان سوپا‌و پێشمه‌رگه‌دا نه‌یه‌نه كه‌ركوك و داقوق و خورماتوو دوبزو شوێنگه‌لی دیكه‌و نه‌گه‌ڕێنه‌وه‌و هه‌ر له ناو شاره‌كانیشه‌وه هاوكاری نه‌كرێن .
من بڕوای ته‌واوم به‌وه هه‌یه پێویسته هه‌موومان له دۆزینه‌وه‌ی شه‌ریكه‌كانی داعشدا هاوكارو یارمه‌تیده‌ری یه‌كتر بین و له ده‌سكه‌وتنی هه‌ر زانیاریه‌كی راسته سڵ له بڵاو كردنه‌وه‌و ئاشكرا كردنی نه‌كه‌ین ، لانی كه‌م بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ك ئۆزتورك به‌شداری له قاو دانی ئه‌وانه‌دا بكه‌ین كه رۆژێ له ڕۆژان هاوكارو شه‌ریكی داعش بوون و سوریا‌و عیراقیان به‌و ده‌رده برد كه ئاوهدانكردنهوییان ده‌یان ساڵ و ملیاران دۆلاری ده‌وێت .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست