عێراق شەڕی وەرگرتنی دەسەڵات، یان گۆڕینی دەسەڵات؟
Tuesday, 27/12/2022, 20:57
ئەوەی لەدیمەنی ئێستای عێراقدادا دەبینرێت،بەگەرانەوە بۆ مێژووی ئەو مل ملانێی نیوان لایەنە عێراقیەکان لەسەر گرتنەدەستی دەسەڵات پەنابردن بۆ تەسفیەکردنی یەکتر لەگۆڕەپانەکەدا، ناو هێنانیی گۆڕانکاری لەسیستەمدا تەنها بەهانەیە بۆ دەست بەسەرداگرتنی تەواوی کێکی دەسەڵات و ئاوتکردنی نەیارە، بەکار هێنانی هاوڵاتی و هاتنەسەرشەقام مەسەلەیەکی تائیفی و پابەدنبوونی ئەوکلتورە ئاینی و فەتوای ڕابەریەتە یە دوای کەوتوون، ئەگەرنا هاوڵاتی بۆ ماف و قوتی خۆی بێتە شەقام چ پێویستی بەبڕیاری موقتەدایە هەرکات بخوازێ بچنەشەقام هەرکات نەخوازێ چۆڵیکەن، دوای ئەوە سەرچاوەی گەندەڵی لەئەنجومەنی وەزیرانەو لایەنی جێ بەجێکارە،بۆچی دەبێت خەڵک بچێته ناوپەلەمان؟!
ڕێگای دەربازبوون لە عێراق و گۆڕینی سیستمی سیاسی تێیدا، فڕێدانی تەواوی سیستەمی تائیفی و میلشیاییە. هەر قسەیەک لەسەر چاکسازی و گۆڕینی سیستمی سیاسی لە عێراق لەڕێگەی پیاوێکی ئاینی گشتگیرەوە کە گیرفانی ئاوساوە لە تاڵان کردن بە درێژایی ساڵانی پرۆسەی سیاسی، قسەکردنی لەسەر هەر گۆڕانکارییەک، هەرچەندە بچووک بێت، لە باشترین حاڵەتدا تەنهادروشمە.
تا دوێنێ بزووتنەوەی سەدریەکێک بوو لە پایەکانی گەندەڵی، یەکێک بوو لە پایەکانی پێکهێنانی هەموو حکومەتەکان ،کە بە ئەلجەعفەری، مالیکی، ئەلعەبادی دەستی پێکرد، بەلای عەبدول- مەهدی و بە ئەلکازمی کۆتایی دێت. تەنها دەنگ لە ئەلسەدرەوە دەبیسترا بۆ رزگارکردنی ئەو حکومەتانە و پشکەکانی لە وەزارەت و پۆستە تایبەتەکان. ئەمڕۆ دوای گێژاوی سیاسی ئەم ڕەوتە پۆپۆلیستییە، بە دەستلەکارکێشانەوەی نوێنەرانی لە ئەنجومەنی نوێنەران ، بەدوای چیدا دەگەڕێت کە لە توانایدا نە بوو دەستی نەکەوت لە پەرلەمان بە گەیشتن پێی بە هەڕەشەی زەقکردنەوەی دەمانچەی میلیشیاکانی و خۆپیشاندانەکانی گروپەکەی و بە هەماهەنگی لەگەڵ هێزە ئەمنییەکانی ئەلکازمی و بە دروشمی چەواشەکاریی لە ڕاپەڕینی تشرینیەکان دەرکەوتن پۆپۆلیستە.
سەدر كۆمەڵگە پاڵ دەنێتە لێواری چەقۆ،وەدەریخستووە كە ناتوانێت پرسی دەسەڵاتی سیاسی چارەسەر بكات، چونكە عێراق بەسەر خاکی میلیشیاکاندا دابەش بووە. هەرکەسێک پێی وایە کودەتای سەربازی ڕوودەدات و بە پاڵپشتی گروپی سەدر ڕوودەدات و کاردەکات بۆ گۆڕینی تەواوی سیستەمی سیاسی لە عێراقدا، بەدحاڵی بوونە لە وانەی" دەوڵەت و شۆڕش" سەبارەت بە دەوڵەت.
هەر لەسەر ئەم زەمینەیە هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان و ئەنجامدانی هەڵبژاردنی نوێ، گۆڕەپانی سیاسی ناگۆڕێت، یان باشتر بڵێین لە ململانێی دەسەڵات لەنێوان ئەو باڵە بۆرژوازییانەی کە سیستمی ئیسلامی سیاسی نوێنەرایەتی دەکەن. ئەنجامی هەڵبژاردن هەرچییەک بێت، نە دۆڕاوی ئەو هێزانە و نە براوە ناتوانن حکومەت پێکبهێنن و هەمان سیناریۆی ئێستا دووبارە دەبێتەوە. "سندوقەکانی هەڵبژاردن لە دەوڵەتە شکستخواردووەکان ناتوانن هاوڵاتیانیان بپارێزن - نوام چۆمسکی" بەڵکو بە دەمانچەی میلیشیاکان بڕیاری لەسەر دەدرێت. ڕەنگە ئەلسەدر بچێتە "هەڵبژاردنی نوێ" تەنها بۆ ئەوەی ڕووخساری خۆی ڕزگار بکات و لەو چەقبەستووییە سیاسییە دەربچێت کە لە دوای دەستلەکارکێشانەوەی جێگرەکانیەوە خۆی تێدا داناوە، نەک بۆ ئەوەی سیستەمی سیاسی یان تەنانەت دیمەنی سیاسی بگۆڕێت، و ئەمەش ئەوەیە کە هەمووان ئاگادارن. سەبارەت بە هێزە سیاسیەكانی تریش، كاتێك پرسی هەڵبژاردن دەوروژێنن، بۆیان دەردەكەوێت كە بۆ چارەسەركردنی قەیران نییە، بەڵكو بۆ ئیدارەدانی قەیرانەكە و دواخستنی سەرهەڵدانییەتی.
ئەزمونی عیراقیەکان لەگەڵ سەدردا کەم نییە، بەو پێیەی ئەو لەماوەی هەموو ئەو ساڵانەدا رۆڵێكی گەورەی هەبووە لە رزگاركردنی پرۆسەی سیاسیدا بە تێكەڵكردنی گروپەكەی لە هەموو ئەو خۆپیشاندان و ناڕەزایەتیە گەورانەی كە تەختی دەسەڵاتیان هەژاند، لە سەرەتای ٢٠١١، پاشان خۆپیشاندانەکانی ٢٠١٥، و دوای ئەمە شکستی ئەو بوو لە ناڕەزایەتییەکانی ٢٠١٨، کە دوایینیان هەماهەنگی لەگەڵ هێزە ئەمنییەکانی ئەلکازمی بوو بۆ سەرکوتکردنی ڕاپەڕینی ئۆکتۆبەر و هەوڵدان بۆ کوژاندنەوەی... لە ڕێگەی کڵاو شینەکانەوە.
ئەو پرسیارەی لەلای ئەوانەی خەیاڵ دەکەن یاخود ئەوانەی چاوەڕێی گۆڕینی سیستمی سیاسی لەصەدر دەکەن، ناپرسن ئەم میلیشیا ڕێکخراوانەی صدر لەکوێوە پارەیان بۆ دابین دەکرێت و جیاوازییان چییە لەگەڵ میلیشیاکانی عەسائیبی ئەهلی حەق، بەدر و ئەوانی تر لەلایەنی داراییەوە! بۆ مەلەفی دارایی ئەم میلیشیایانە ناکاتەوە؟ ئەگەر بودجەی ئەم میلیشیایانە ببڕدرێت، لە باشترین حاڵەتدا جگە لە جەنجاڵی میدیا هیچی تریان بۆ دەمێنێتەوە؟
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست