نەفرەت لە دۆستۆیفسکی
Tuesday, 27/12/2022, 14:04
شەو درەنگانێ زۆردرەنگ لەخوێندنەوەی ڕۆمانی نەفرەت لە دۆستۆیفسکی بوومەوە ، هەستم کرد کە شەریعەت چ ترسانە ؟ ڕیش چەنێک قێزەونە ؟ مەلا چەنێک بەدڕەوشتە ؟ حاکم چەنێک هیچ و پوچە ؟ یاسا چەنێک نەفرەتلێکراوە، ڕۆمانێک شاری کابول دەکاتە جەهەندەمی ڕووداوەکان و خۆر شەرم لەهەڵهاتن دەکات هەمیشە لەپشتی دوکەڵ و تەمەکانەوەیە ، تاجوانیەک کە هەبێت ،چایخانەیەکی حەشیشەکێشانە ، حەشیشە کێشەکان یەک بەدوای یەکدا بێئازار گیانیان دەردەچێت ، ئەوان تەنها چیرۆکە داماوەکان دەگێڕنەوە چیرۆکی خەیاڵ ئاسا تالەنەفرەتی شەڕو بۆم و تەقینەوەو ناعەدالەتی ڕزگاریان بێت . عەدالەت جێبەجێ بکە ، مەبەست لە سزادانی نەهێشتنی خیانەتە نەک خائینەکان ،هەرئەوەندە بەس نییە خەڵک لەچەک داماڵین ، گەر چەکەکانیان لێبسێنین دەست دەدەنەچەقۆو تەور ... هەرچیەک بکەین ڕەگوڕیشەی تۆڵەسەندوەمان تێدا دەمێنێت ، تۆڵەسەندنەوە تەنانەت لەدادگاکانیشدا هەیە ... دواجار جەنەڕاڵەکەی خۆی دەکوژێت پەروێز لەگیرفانیدا کاغەزێک جێدەهێڵێت تێدا نوسراوە "بمنێژە بەڵام تۆڵەم نەسەنەوە" دواجار ئامۆزاکەی دەڵێت : تۆ تائێستا بڕوات وایە دادگایکردن بتوانێت ئەم ووڵاتە سۆزانییە بگۆڕێت ؟ گەرچی ئەم کارەی عەتیق ڕەحیمی لای من وەک بەردی سەبور و تەنانەت خاک و خۆڵەمێش نەبوو بەڵام شاکارێکە دەڵێ بەئێمە دەڵێت وریابن هێندە ڕێگە بەمەلا دەمبووسەکان مەدەن تا وەک ئێمەتان لێبەسەر نەیەت ،هەمووشکۆ وژیانتان ببێتە سەراب ، لە لاپەڕەی ١٤٤دا دەڵێت : "... من خۆم بە گەورە دەزانم، خۆبەگەورەزانینێکی بیناکراو لەسەر بۆشایی، با هەموو دونیا بزانێت: من خۆم خۆبەگەورەزانینم لە شانازیکردن زۆر پێ باشترە. شانازیکردن واتە شانازیکردن بە شتێکەوە، واتە خۆت بە شتێکەوە هەڵبواسیت، بەڵام خۆ بەگەورەزانین قووڵە و ڕەنگی وا لە ناوەوەی مرۆڤدا و تایبەتی و سەربەخۆیە و هیچ سەرچاوەیەکی کۆمەڵایەتی نییە. شانازی ئابڕوو بە مرۆڤ دەبەخشێت، لە کاتێکدا خۆبەگەورەزانین کەرامەتی پێ دەبەخشێت...'
سوپاس بۆ هاوڕێ شوان حەسەن کە کتێبەکەی بۆهێنام ، ئازاد بەرزنیش هێندە نازدار وەریگێڕاوە شایستەی دەستخۆشیە ... بەڵام تا تاوان و سزا نەخوێنیتەوە ڕەنگە ڕۆمانەکە چێژبەخش نەبێت لات ...نەفرەت لەدۆستۆیفسکی.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست