تیرۆری عەڕەبیی بە هەناوی یاساکانە
Sunday, 25/12/2022, 15:51
ئەو سەمەرەیەی لەدەستورو یاساکانی عێراقدا هەیە دەربارەی بە یاسایی کردنی میلیشیاتی بەربەری و چەتەگەرێتی، کە بەبەرنامەو پیلان بۆ داڕێژراو بەزۆر جێی کراوەتەوەو یاسای تایبەتیان بۆ دەرچواندووە، ڕێک پێچەوانەی دەستورو یاسای ووڵاتانی دیکەی ناوچەکەیە، چونکە بەڕاستی گاڵتەجاڕیەکی تەواوەو لە خزمەتی مەزهەب و دەسەڵاتی شیگەری دایە.
لەسەردەمە جیاوازەکاندا لەسەر دەستی نەتەوەی سەردەست هەمیشە بۆ خزمەتی خۆیان بەکاریان هێناوە.
عەرەبە شۆڤێنیەکان بە عەرەبی سوننە و شیعەوە، پێیانوایە دەوڵەت تەنیا بۆ ئەوانە، بۆیە بەلایانەوە ئاساییە، یاساكانی ئەو دەوڵەتە كورد نەپارێزێ، لەپاڵ سوپاکەشیانەوە میلیشیای چەكدارییان دروستكردووە، كە تەنیا عەرەبی لە عێراق پاراستووە، یاسایان بۆ میلیشیا چەكدارییەكان دەركردووە و پشتیوانیی دارایی دەوڵەتیان بۆ فەراهەم كردوون، وەك یاسای (حەرەس قەومی) لە 1963 سەردەمی دەسەڵاتی عەرەبی سوننە و یاسای (حەشدی شەعبی) لە 2016 سەردەمی دەسەڵاتی عەرەبی شیعە، تاوانەكانی حەرەس قەومی لە یادگەی خەڵكی كوردستان ماوە، ئاراستەی كاری حەشدی شەعبیش دیارە.
دوای زیاتر لەنیو سەدە بۆ جارێکیتر مێژوی رەشی هەمان بۆچون و عەقڵیەتی عەڕەبی کۆنەپەرس و دووژمنی خوێنی کورد، هێزێکی توندرەوی داپلۆسێنەری وەک حەرەس قەومیان هێنا بەناوێکتر ناویان لێنان (حشدی شەعبی) یاسایەکیان بۆ دارشت بۆ خزمەتی هەمان نەتەوە، هێنایانەوە مەیدان، ئەم جارە نەک تەنها وەک نەتەوەیەکی ڕەگەزپەرست دەرکەوتنەوە بەڵکو بە شێوەی توندڕەوەی شیعە مەزهەبیشی هاتەسەر، بە پشتگیری دەوڵەتی ئێران هێزی ناوخۆیی، کەشیعەگەرایی تێدا باڵادەستە، پرۆژەیاسای حەشدی شەعبیان هێنایە مەیدانەکەو بۆ چەند مەبەستێکی تایبەتی و شەری سونەو کورد بەتایبەتی لە ئایندەدا پێبکەن.
دەقی یاسای حەشدی شەعبی
دەزگای حەشدی شەعبی کە پێکهێنرا بەپێی ژمارە (91) لە 2016 پێکهات وە دەبێتە بەشێک لەهێزە چەکدارەکانی عێراق، واتە دەبێت بەبەشێک لە سوپای عێراق و پەیوەست دەبێت بە سەرۆکی فەرماندەی هێزەچەکدارەکانی عێراقەوە.
دووەم
ئەوەی کە هاتوە بە بڕیاری سەرۆکایەتی دیوان ژمارە (91) بەشێک دەبێت لەمانەی خوارەوە
یەکەم- دەبێت حەشدی شەعبی پێکهاتەیەکی سەربازی سەربەخۆبێت و هەروەها بەشێکیش بێت لە هێزی سەربازی عێراقی و پەیوەست دەبێت سەرۆکی فەرماندەی هێزەچەکدارەکانی عێراق.
دوەم- ئەو پێکهاتەیە لە سەرکردایەتی، ئەنجومەنی سەرکردایەتی و لیواو هەموبەشەکانی سەربازی دەگرێتەوە.
سێیەم- ئەو کەسانەی کە سەربەم پێکهاتەیەن (حەشدی شەعبی) مل کەچ دەبن بۆ سەرجەم یاساکانی سوپای عێراقی بەسەرجەم لایەنیەکانیەوە، بێجگە لە مەرجی تەمەن.
چوارەم – هەمو ئەو کەسانی کە سەربەم پێکهاتەیەن، سەرجەم ریزبەندی پلەی سەربازیان و موچەو هەموئەرک و مافێکیان وەک سوپای عێراقی وایە.
پێنجەم- ئەو کەسانەی کەسەر بەم پێکهاتەیەن نابێت هیچ کارێکی سیاسی و حیزبی و کۆمەڵایەتی بکەن لە ناو سوپاکەو لەدەرەوەی سوپاکە.
شەشەم- دەبێت ئەم پێکهاتەیە کەلەسەرەوە باسکراوە بە هەمو بەشەکانیەوە لەماوەی سێ مانگدا تەواوبکرێت.
حەوتەم- دەبێت لایەنی پەیوەندیدارجێبەجێی سەرجەم ئەم بڕگەومادانەبکات
جوڵەپێکردنی هێزەکان و بڵاوە پێکردنیان و دابەشکردنیان لە پارێزگاکانی عێراق لە ژێرفەرمانی سەرۆکی هێزەچەکدارەکاندایە بە تەنها.
ئەگەر بەراوردێکی هەر دوو هێزە درووستکراوەکە بکەین کە لە ڕووی ستەم و زوڵم و زۆرداری و کوشتن و تاڵان و بڕۆییدا یەک جمکن و لەهەناوی یەک دایکەوە هاتونەتە دەرەوە کە ئەویش( عەرەبە)و بەس، بەڵام بە میتۆدی جودا.
هەروەها ئەگەر بەراوردێکی هەردو یاساکە بکەین ئەوا زۆر بە ڕونی بۆمان دەردەکەوێت: کەهەردو یاساکە هەرچەندە لە دوو مێژوو و زەمەنی جیاوازدا دەرچوەو چۆنە تە بواری جێبەجێکردنەوە، هەروەها برگەو مادەکان لەڕوی شێوەوە جیاوازە، بەڵام لەناوەڕۆکدا یەک واتاو یەک مەبەست دەدات بەدەستەوە، لە بەر ئەوەی کە لە خزمەت یەک نەتەوەدایە و بۆ سەرکوت کردنی نەیارەکانێتی، نەک خزمەتێک بێت بە دانیشتوان و پێکهاتە جیاجیاکانی عێراق.
تەتایبەتی حەشدی شەعبی کە هێزێکە لە مێژوودا وێنەی نەبووە، کە هێندە هێزێکی بەدڕەوشت، خوێنڕێژ، تاڵانچی، مناڵکوژ، هەتککەری ژنی سڤیل و وێرانکردنی شوێنە گشتییەکاندا. حەشدی شەعبی چونکە هێزێکی شیعییەو شیعەش مەزهەبێکی پیس و بۆگەن و پڕە لە فیکری تیرۆریستییە. ئەگەر ئەمریکا بە گورزی سەربازی حەشدی شەعبی لەناونەبات، ئەوا لەداهاتودا حەشدی شەعبی کورد و سوننە لەناو دەبات.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست