بەراورد
Sunday, 18/12/2022, 21:52
بۆ زیاتر دەرخستنی ئەوەی لە دونیای ئیسلاما بەرامبەر بە دونیای ووڵاتە غەیرە ئیسلامییەکانی پێشکەووتوی بواری تەکنەلۆجیا ئەگوزەرێ ئەم چەند ڕاستیە ئەخەینە ڕوو:
(کۆمپانیای "سامسۆنگ"ی کۆری و مەرجەعییەتی "قوم"ی شیعی و " ئەزهەر"ی سوننی)
"""""""""""""""""""""""""
1- لە بەشەکانی بەدواچوون و پەرەپێیان و داهێنانی کۆمپانیای "سامسۆنگ" 70/حەفتا هەزار ئەندازیار کار ئەکات و لە "قوم" و "ئەزهەر" حەفتا هەزار بانگخواز "داعی" ی شیعە و سوننە کار ئەکەن و هانی خەڵک ئەیەن ڕقیان لە یەکتر بێ و یەکتر بکەن بە كافر...!!
2- ئەندازیارەکانی"سامسۆنگ"7300 حەوت هەزار و سێ سەد داهێنانیان لە خزمەت كردنی هەموو بەشەرییەتا کردوە..،.. بانگخوازەکانی "قوم" و "ئەزهەر" تەنیا لە یەک ساڵا 650 شەش سەد و پەنجا هەزار جار خوتبەی جومعەیەیان یاوە کە داوای تەفر و تونا بوون و ئەشکەنجە یانی نەیارەکانی خۆیانیان تیا کردوە لەگەڵ 3360000 سێ ملیۆن و سێ سەد و شەست هەزار دەرس ووتنەوە بە ڕێژەی هەفتەی دەرسێک دەربارەی" عادەی مانگانەی ئافرەت" و "بەر تاشین" و "چونە ژوورەوەی حەمام لای ڕاستەوە" ووتراوەتەوە..!! لە سەر پەیامبەرەکەشیان" دوو ملیار و پێنج سەد و پەنجا و پێنج ملیۆن جار" نوێژیان کردوە واتا بەڕێژەی100 سەد جار نوێژ کردن لە ڕۆژێکا جگە لە زیکر و حەمد و سەنا و خەتم و پاڕانەوە و لاڵانەوە بە بێ ئەوەی لەم هەموو خزمەت گوزاریانە نە موسكمانێک و نە غەیرە موسكمانێک یەک زەڕە سوودی لێتان وەرگرتبێ...!!
3- کۆمپانیای"سامسۆنگ" چوار سەد و سی و پێنج مليۆن دۆلاری لە هاوکاری کردنی بوارەکانی (پەروەردە و تەندروستی) لە دەرەوەی کاری کۆمپانیەکە سەرف کردوە،،،، "قوم و "ئەزهەر" یش بە مکیاەدەها دۆلاریان سەرف کردوە بۆ داڕشتنی مەنارە و گومەز و دەروازەی مەزارەکان بە "ئاڵتون"!! جگە لە تازە کردنەوەی مزگەوت و تەکێ و مەرقەیەکانی فڵان و فیسار ، خەڵکی ووڵاتی ئیسلامی واش هەیە لەبرسا مردوون و بەدەست خراپی خزمەت گوزارییە تەندەروستییەکانەوە ئەتلێنەوە...
4- ئەزانم هەیە بەم بەراورد کردنە پێئەکنێ و هەیە توڕە ئەبێ ، هەشە گوێ ی نایاتێ و پشتگیری ئەکا و هەیشە لایەنگری ناکا..بەڵام ئەوەی باسی لێوە کراوە ڕاستییەکە و هەڵبەستراو نیە ، ڕاستییەک کە زۆر لە ئێمە دانی پیا نانێ ، تەنانەت نایەوێ بیبیستێ یان ڕوو بە ڕووی بێتەوە، بەڵکو وەک ئەو "خوو" وەی بە میراتی لەسەری پەروەردە بوە لێ ی ڕا ئەکات...!! ئامان لە نەتەوەکانی لە نەزانین و جەهلا بونەتە مایەی پێکەنینی ئەوانی تر...........
فەرموون ئەوە شمشێر و تیژی کەنەوە و لەسەر ملی یەکتر تاقی کەنەوە ، چونکە ئێوە هەر لەوەیا داهێنان ئەکەن و با "سامسۆنگ"ی مەزنیش دوا شێواز و دۆزینەوە و داهێنانی ئەندازیارە "غەیرە موسڵمانە" لێهاتوەکانی لە دونیای تەلەفۆن و حاسیبەکانمان پێشکەش کەن....
ئەوە کورتەی بەراوردێکی نێوان داهێنانەکانی ئیسلام و کافرەکان بوو ، تەنها وەک بەراورد.
لە پەیجی Nadia eilabouni
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست