پارتی لە ڕابردوو و ئێستادا
Monday, 12/12/2022, 21:42
ئه‌و كاتی پارتی جەماوەرەکەی له‌خانه‌قین تا زاخۆ، له‌هه‌ر چوارپارچه‌ی كوردستانیش بوو ، سه‌رۆكه‌كه‌ی لای زۆرینەی خەڵک خۆشه‌ویست بوو.
خاڵم دەیگێڕایەوە و دەیوت ته‌مه‌نم 12 ساڵان بوو بینیم باوكم (مامۆستای ئاینی بوو ) به رۆژ خۆی شه‌ربه‌تی دابەشدەکرد، پرسیم ئه‌وه چیه ؟ گۆتی ئه‌وه به‌بۆنه‌ی رزگاربوونی مه‌لا مسته‌فا له پیلانی 29ی ئه‌یلول ، جارێکی تر بینیم (پیاویك به‌ناوی سعید سه‌لماسی ڕاوكه‌ر بوو)، له‌به‌رچاوی من لێیان پرسی كاك سعید له‌به‌رچی ڕاو ناكه‌ی ؟ گۆتی خەریکە شێت دەبم بۆ ڕاو، به‌لام سه‌رۆك ڕاوی مه‌منوع كردیه و ئه‌منیش نایكه‌م – ئه‌وه له گوندی سه‌لماسی قه‌راج نه پۆلیسی لێ‌بوو نه پیشمه‌رگه‌و نەچاودێر، به‌لكو ته‌نها فه‌رمانی مه‌لا مسته‌فا هه‌بوو .
دوای ڕاپه‌ڕین و ده‌وروبه‌ری 1996 به‌دواوه خەڵک زیاتر هەستیکرد ڕوویان له گه‌نده‌ڵی وخۆ ده‌وڵه‌مه‌ند كردن كرد و پشتیان لە هەژارانکرد، به‌ره‌به‌ره بچووك بوونه‌وه، له‌به‌شه‌كانی تری كوردستان نه‌مان، له‌ناو كوردستانیش هاتنه نیوه‌ی كوردستان، له ئێستا دا كه 2022 یە لە قۆناغی هه‌ره لاوازی و بێمتمانەیی و بێجەماوەرین، له سه‌رانسه‌ری كوردستان زۆر كه‌متر 13%ی هێناوه، له‌ناو هه‌ولێر 7%ی هێناوه (ئه‌و زانیاریانه تایبه‌ته‌و له‌لای سه‌رۆكی هه‌رێمه )، ئه‌و ڕێژه ده‌نگه‌ش بەشێکی بەرچاوی هی كۆمه‌ڵه خەڵكێكی خۆویست و بەرژەوەندخواست و گەندەڵ ویسته، ته‌نانه‌ت پیشمه‌رگه و پارتییە دڵسۆزەکانیشیان ده‌نگی پێنه‌داون، ئه‌گینا له هه‌ولێر و دەوروبەری چه‌كدار ومووچه خۆری ئه‌و حزبه ده‌گاته ڕێژه‌ی 28%.
هیچ گومانی نیه وابه‌ره‌و مردنی له‌سه‌رخۆ ده‌چێت و به‌رگه‌ی گه‌رمی وساردیه‌كی وای نه‌ماوه، بۆیه‌ش ئه‌و (13%)یه بوویته گه‌وره‌ترین بارگرانی به‌سه‌ر میله‌ت، مانه‌وه‌یان پێویستی به خەرجیەکی زۆر و سه‌رپێچی یاسا و زیندانی كردن و سه‌ودا له‌گه‌ل داگیر كه‌ران و ..زۆری تر هه‌یه.
پارتی بۆچی ئاوا لە ڕووی جەماوەرو متمانەی خەڵکی کوردستانەوە ئاوا بچوک بۆتەوە؟ هۆکارگەلێکی زۆر هەنە بۆ ئەوە، کە کاریگەرترینیان ئەوانەن، یەکەم خیانەتە گەورەو نیشتیمانییەکەی ساڵی ١٩٩٦ پارتی و بنەماڵەی بارزانی زۆر سوک و ڕیسوا کرد لای خەڵکی. دواتر فرۆشتنی ناوچەکانی شنگال بە داعش کە بویە هۆی کوشتن و ڕفاندنی شەش هەزار کوردی ئێزیدی. هۆکارێکیتر ئەوەیە کە پارتی و بنەماڵەی بارزانی ٣١ ساڵە حوکمڕانی تەقریبەن موتڵەقی هەرێمی کوردستانن، کەچی لەو ماوەیەدا حوکمێکی ئێکجار پڕاو پڕ لە ناعەدالەتی، دزین و بە تاڵان بردنی تەواوی سامانی ژێر زەوی و سەر زەوی کوردستان بۆ خۆیان، کوشتن و ڕفاندن و چەوساندنەوەی هەزاران خەڵکی سڤیل و بێگوناح، بە گشتی حوکمڕانییەکی فاشیل و دیکتاتۆرانەی کردووە، بۆیە عەقڵ و مەنتیق پێمان دەڵێت حوکمێکی هێندە پڕ لە شەرمەزاری و قێزەون و ڕابردوو ڕەش بە ٣١ ساڵ چاک نەبوبێت هەرگیز چاک نابێت و تەنها حەلی لە ناوبردنیەتی.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست