کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


کوردی دەربەدەر و بێ نیشتیمان

Thursday, 08/12/2022, 23:15


بە شاخ و کێوی نیپاڵیش دابڕۆیت کتووپڕ شاخەوانێنک دەبینیت و لێی دەپرسیت ئەرێ  برالە تۆ کوردی ؟ 
وەڵام دەداتەوەدەڵێت : 
بەڵێ قوربان  کوردم  و ناوم کامرانە!
بەهەرکوێی ئەم جیهانە دابڕۆیت لە بن شاخ و دەوەن و گوند و شاران دا کەم وایە توشی کوردە ئاوارە پرش و بڵاوو دەربەدەرەکانی  بێ ماڵ و نیشتیمان  نه بیت.
بۆ یەزۆرجار بیردەکەمەەو دەڵێم ئەگەرنیشتیمانێکی ئازادو سەربەست و ژیانێکی بەرابەر و ئاسوەدە هەبا هەموو کوردە کان وەک یەهودیە پرش و بڵاوەکان لە هەرکوێی دنیادابان بەرەوکوردستانی خۆیان دەگەڕانەوە.
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
ئەم وێنەیە بنەماڵەیەکی کوردی قەفقازن و لەوانه یە سەت ساڵ پێش ئەم وێنەیە گیرابێت.
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
دوو ساڵ پێش لە ئیتالیا بە تەنیایی لە ژێرسێبەری داربیەک دانیشتبوم.
پیاوێکی ڕووتەڵەی خریلانە  هات لەو لای من دانیشت و بابۆڵەنانێکی لە گیرفانێ دەرهێناو خواردی.
دڵنیابوم کوردە . هەربەگوردی لێم پرسی خاڵە کوێندەری؟
سەرنجی دامێ و پێی سەیربوو و گوتی ئەوەچۆن کوردی دەزانی؟
گوتم کوردم!
چونکین  ڕوخسارم سووری شێوە ئوروپایی بوو باوەڕی نەدەکرد!
گوتم خەڵکی کوێی ؟
ڕۆژهەڵاتی کوردستان!
کام شار؟
بانە !
گوتم خزمین!
چۆن؟
منیش سەردەشتیم!
پاشان چەند هاوڕێی دیشی هاتن و زۆرخۆشحاڵ بون یەک دوو سەعات پێکەوە لە ژێر سێبەری ئەم دارە بیە دانیشتین و دەردە دڵی غوربەت و تاراوگەمان کرد.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە