گورگەکانی ناودەسەڵات و ڕێویەکان!
Thursday, 15/07/2021, 0:18
515 بینراوە
لەم پەیامە کورتەدا مەبەست لە هەموو خەڵكی باشووری کوردستان نییە ئامانج تەنیا ئەو دەسەڵاتەیە کە سی ساڵی رەبەقە دوو بنەماڵەی چەتە لەسەر ناوی سیاسەت خەڵک دەچەوسێننەوە ووڵات رادەستی دوژمنی کورد دەکەن.هیچ بێڕێزیەک نەماوە بە نیشتمان و دانیشتوانی ئەو خەڵک و خاکە پیرۆزە نەکرێ. وڵات وەک دارستانی لێهاتووە هێزدار بە زەبریی هێز و زیندان خەریکی تۆقاندن و ترساندنن. دەسەڵات لە ناوخۆی وڵات شێرە ولە دەرەوەی وڵاتیش دەرپێ لێکەوتوو! وەک جندەی هەزار مێردیان بەسەرهاتووە! هەرچەند جندە لەوان بە ویژدانترە. دەسەڵات وەک گورگی لێهاتوە و دەوروبەریشی وێنە ڕێوی دەچن. دەسەڵات رێوەیەکان ناخۆن وک اریان پێیانە. بۆ ئەوەی نێچیریان بۆ ئامادە بکەن! بنەماڵەی بارزانی وتاڵەبانی وەک ئەو گورگانەن کە خەریکی پەروەردەکردنی رێوەیەکانن تا نێچیریان بۆ ئامادە بکەن. ئەوان رێوەیەکان وەک گورگ ڕادێنن تا بۆ خۆیان لە سەردەسەڵات بمێننەوە!
گورگەکانی ناوهێزیی دەسەڵات و ڕێویەکان:
دەگێڕنەوە، بە رێویان دەگووت، کلکت بخە سەر پشتت و لێرە بڕۆ، بەڵام ڕیوی نەدەڕۆیی. چون ئەوەندەی دزیی کردبوو کە هەرکەس لە دەستی هەراسان ببوو. چەند جاڕێکیش لە کاتی دزیکردندا گرتبوویان، بەڵام لە جیاتی ئەوەی بڕوا و ڕابکات، هێرشی دەکردە سەر خاوەن ماڵەکان و باخچەکانیان و زیانی زۆری پێدەگەیاندن!
مام ڕێوی هێدی هێدی وەکو گورگی لێ هاتبوو، تەنانەت زۆر کەس دەیگووت، بەراستی ئەوە تەنیا بە رواڵەت رێویە! لە راستیدا لە بنەچەکەی گورگە! خەڵك دەیانگووت بە چاوی خۆمان دیتوومانە کە گۆشتیش دەخوا! هیندێکیش پێیان سەیربوو ودەیانگووت، رێویگەریی پێوە دیارە کە هەر ڕێوییە. بەڵام وەک ئەوە دەچێ ماوەیەک دەگەڵ گورکەکان ژیابێ!
کەسانێکیش دەیانپرسی گورگ رێوی دەخوا، ئەدی چۆنە ئەو ڕێویە تایبەتمەندیی گورگی وەرگرتووە؟ بۆ وەڵامی ئەو پرسیارە دەگەیشتنە ئەو ئاکامە کە دەبێ ماوەیەکی دوور و درێژ مرۆڤەکان یان ئاژەڵەکان ڕاکێشرێنە بەر تەڵەی گورکەکان. بۆیە گورکەکان بە قازانجی خۆیانیان دەزانن کە رێویەکان نەخۆن تا کاتێک رێوەیەکان، خواردنیان بۆ راوبکەن وئەوانیش بەهاسانی بیخۆن!
دەسەڵات لە باشووری کوردستان وێنەی گورگە، دەوروبەریشی لە وێنەی ئەو ڕێویە دەچن کە بوونەتە مەقاشی دەستی دەسەڵات و نێچیریان بۆ ئامادە دەکەن!