جمهوری ئیسلامی و چل رۆژی دیكه
Wednesday, 23/11/2022, 23:24
شتێكی زانستی و سروشتیه، له كاتی توشبوون به هه‌ر نه‌خۆشیه‌ك، ئه‌و نیشانه روون و ده‌ركه‌وتانه‌ی له گۆرٍانی روكه‌ش و ناخ و جه‌سته‌ی توشبوودا ده‌رده‌كه‌وێت، وا ده‌كات ته‌نانه‌ت ره‌فتاری توشبوو گۆرٍانكاری به‌سه‌ردا بێت و وه‌ك زینده‌وه‌رێكی ئاسایی نامێنێته‌وه. بێگومان هه‌ر گیانه‌وه‌رێك نه‌خۆش بێت یان له دواساته‌كانی ژیان و گیانه‌ڵادا بێت، هه‌موو لایه‌ك هه‌ست به نزیكبونه‌وه‌ی مه‌رگی ده‌كه‌ن. له‌و نه‌خۆشیانه‌ی كه به‌زه‌قی و روونی زیاتر نیشانه‌كانی ده‌رده‌كه‌ون، ئه‌و نه‌خۆشه‌یه كه له پاش گه‌ستنی سه‌گی هار، توشبوو ئۆقره‌ی نامێنێت و به چوارده‌وریدا په‌لامار ده‌دات و شه‌لم كۆێرم له‌قه ده‌وه‌شێنێت و كه‌س ناپارێزێت، له‌كۆتا چركه ساته‌كانیدا سه‌ركه‌لله ده‌پچرٍێنێت و جڵه‌وی نامێنێت و په‌لاماری خۆشی ده‌دات و ده‌ست له هیچ شتێك ناپارێزێت و درێژترین ماوه بۆ مانه‌وه‌ی به زیندویی اه ژیاندا ته‌نها چل رۆژه.
ئه‌مرٍۆ به جوانی ئه‌وه‌مان بۆ ده‌ركه‌وت كه جمهوری ئیسلامی ئێران له‌سه‌ره‌تای چل رۆژه‌كه‌یدایه و له كۆنترۆڵ ده‌رچووه و هیچ پلانێكی بۆ پاراستنی رژێمه‌كه‌ی نه‌ماوه و شه‌لم كوێرم ناپارێزم هێرش ده‌كات، وا دیاره ته‌نها جڵه‌و بچرٍاندن و په‌لاماردانی خودی خۆی مابوو، هه‌ر ئه‌مرٍۆش ئه‌وه‌ی كرد و چه‌ندین ناوه‌ندی خۆی توشی ئه‌و په‌لامارانه بوون و زیانی گه‌وره‌ی به داروده‌سته‌كه‌ی خۆیشی گه‌یاندووه و په‌له‌قاژه‌كه‌ی هۆشی لێبرٍیوه و ته‌نانه‌ت جاشه‌كانیشی نه‌پاراستووه.
ئه‌وه‌ی ده‌مێنێته‌وه خۆرٍاگری و پشوو درێژی و هاوكاری و یه‌كگرتوویی خه‌ڵكی خه‌باتگێر و چاونه‌ترسی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان و ئێرانه كه بۆ ماوه‌یه‌كی زۆره له شۆرشێكدان ده‌گمه‌نه له مێژوودا.
ئه‌وه‌ی زۆر گرنگه له ئێستادا، حزبه‌كانی كوردستانی رۆژهه‌لات كه‌وتونه‌ته خۆیان و هه‌رچه‌ند دره‌نگیشه به‌ڵام هه‌ر باشه كه یه‌كده‌گرنه‌وه و ده‌ست ده‌خه‌نه نێو ده‌ستی یه‌كتر، به‌ڵكو به هه‌مووان به هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێت له‌كاتی زۆر گونجاوی خۆیدا له‌م شۆرشه به‌شداربن و هیچ ره‌فتارێك نه‌كه‌ن و خاڵ نه‌ده‌نه ده‌ست رژێمی جمهوری ئیسلامیه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی نه‌توانێت پاش ئه‌و ئیدانه كردنی له رێی هاتنه سه‌رخه‌تی هێزه مرۆڤدۆشته‌كانی جیهان، به‌هیچ شێوه‌یه‌كی هه‌ل بقۆزێته‌وه و زیاتر په‌نجه‌ی تۆمه‌ت بۆ حزبه‌كان درێژ بكات و پاسا و بۆ ئه‌م په‌لامارانه‌ی بدۆزێته‌وه.
جێگه‌ی خۆیه‌تی لێره‌دا بڵێین، ده‌بێت پاش ئه‌م ماوه دوورودرێژه‌ی شۆرشی ژن، ژیان ، ئازادی، كاتی ئه‌و هاتووه به شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان حزبه‌كانی كوردستانیش له‌م كاته‌دا به تاك و جیاجیا و دوور له شه‌رٍی مه‌یدانی و وه‌كو خه‌ڵكی سڤیل تێكه‌لی جه‌ماوه‌ری راپه‌ریو و شۆرشگێر بن و هه‌ر هیچ نه‌بێت پێویسته جه‌ماوه‌ر وره‌ی به‌رزتر بێته‌وه و هه‌ست به‌وه بكات كه ئه‌وانیش ئامرازی به‌رگریان بۆ ئه‌م كاته به‌ده‌ست گه‌یشتووه و ده‌توانن به‌رده‌وامی به رووبه‌روبونه‌وه و شۆرشكه‌یان بده‌ن.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست