خودپه‌رستی له ماجه‌رای جامی جیهانه‌وه ده‌ركه‌وت
Wednesday, 23/11/2022, 23:15
به ته‌مه‌نی خۆم، ئه‌وه نزیكه‌ی دوانزه خولی جامی جیهانی ده‌بینم و چاودێری چۆنێتی به‌رێوه‌چونی یاریه‌كان و كاروباری وه‌رزشی و مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ تۆپ و ره‌وشت و بۆچونی ولاتانم له‌مه‌رٍ بیركردنه‌وه و ژیانیان له‌و چوار گۆشه‌یه‌دا بۆ روون بۆته‌وه. زۆرینه‌ی ئاهه‌نگه‌كانی كردنه‌وه‌ی خوله‌كانم بینیوه، زۆر به وردی دیقه‌تی مامه‌ڵه‌ی تیپه‌كانم له‌گه‌ڵ یه‌كدی و لێدوانه‌كان و ره‌فتاری وه‌رزشیانه‌ی هه‌موو تیپه‌كانم له‌به‌ر چاو بووه و ره‌خنه‌ی زۆرم له ره‌فتاری زۆرێك له وڵاتان هه‌بووه و هه‌میشه‌ش قسه‌م له‌سه‌ر ئه‌وه هه‌بووه كه ڤیڤا یه‌كه‌م لایه‌نی خه‌تاباره كه ئه‌م پاڵه‌وانێتیه‌یان له گه‌وهه‌ری وه‌زشیانه‌ی خۆیان به هۆی پاره‌و به‌رژه‌وه‌ندی مادیه‌وه پۆچه‌ڵ كردۆته‌وه‌و ئه‌م یاریه جه‌ماوه‌ریه‌یان وا لێكردووه ته‌نها خۆی له چۆنێتی به‌ده‌ستهێنانی پاره بدۆزێته‌وه و له كۆتاییشدا پاره و نه‌وت بونه هۆكاری ئه‌وه‌ی راكێشانی خوله‌كه بۆ وڵاتێك كه تا سه‌ر ئێسقان پرٍ پرٍه له ئایدۆلۆجیا و عه‌قیده و بیری ئایینی و فكری سیاسی تاكره‌وانه و ناوه‌ندی ئیسلامی سیاسی و له‌به‌ر چه‌ندی هۆكاری سیاسی ئه‌كه‌ر نا ئیسلامیش بێت ئه‌م وڵاته بۆته سه‌رچاوه‌ی هه‌ڵقوڵاوی فكری ئه‌خوانی.
پێشتر بیرمان له‌وه كرده‌وه به‌ڵكو ئه‌م وڵاته له‌م بواره‌دا په‌ند له خوله‌كانی پێشووی بینیبێت و وه‌كو روحی وه‌رزشی به‌دوور له هه‌ر كه‌موكورتیه‌ك مامه‌ڵه له‌گه‌لأ تۆپی پێدا بكات و وه‌رزش وه‌ك گوێرایه‌ڵی و خۆشه‌ویستی و رێزگرتنی به‌رامبه‌ر ببینێت.
هه‌ر له ده‌ستپێك و ئاهه‌نگی كردنه‌وه‌ی پاڵه‌وانێتیه‌كه‌وه، تاكرٍه‌وی و خودپه‌رستی و ده‌ربرٍینی عه‌قیدی و ئایینی و فكری ئیخوانیانه له ناوه‌خنی ئاهه‌نگه‌كه‌یاندا به‌جوانی ده‌ركه‌وت. هه‌ر له‌یه‌كه‌م چركه ساته‌وه چه‌ندین پرسیارم لا دروست بوو:
*ئایا له كام پاڵه‌وانێتیدا بیر‌و هزر و عه‌قیده و ئایین و ره‌مزی ئایینی زه‌ق كراوه‌ته‌وه، له پاڵه‌وانێته‌كه‌ی قه‌ته‌ری سه‌رچاوه‌ی گه‌شه‌پێدانی ئبخوان نه‌بێت؟
*ئایا له‌كام پاڵوانێتی زه‌نگی كه‌نیسه لێدراوه یان ئنجیل و ته‌ورات خوێندراوه‌ته‌وه تاوه‌كو له نێو مه‌یدانی تۆپێندا قورئان ئه‌زبه‌ر بكرێت و منداڵی خوار هه‌ژده ساڵ په‌ڵكێِش بكرێت بۆ ده‌رخستنی ره‌مزی ئایینی گه‌وران ته‌لقین بكرێن؟.
*ئایا له كام پاڵه‌وانێتیدا كۆمه‌ڵه شیعارێكی ئایینی تایبه‌ت له كوچه و كۆڵان و گۆرٍه‌پان و ده‌شت و دار‌و به‌رد هه‌ڵكراوه‌و تایبه‌ت بووه به ژماره‌یه‌ك خه‌ڵك كه له چاو ژماره‌ی هه‌ڵگری ئایینه‌كانی دیكه كه‌مینه بن؟
*ئایا فه‌رمانه گشتیه‌كان و ریزبه‌ستنی كرده‌وه و فه‌رمانی سه‌پاندنی بیری تایبه‌ت و فه‌رزكردنی پره‌نسیپی قه‌ده‌غه‌كراوه‌كان به‌قه‌د ئه‌م پاڵه‌وانێتیه له هیچ كاتێكدا فه‌رز كراوه ؟
*ئایا له هیچ پاڵه‌وانێتیه‌كی پێشتردا، كه‌س وێنه‌ی كڵێسا و قوبه‌ی په‌رستگای جووه‌كانی بینیوه فه‌رزكرابێت به‌سه‌ر هه‌ڵگرانی ئایینی ئیسلامدا؟
له‌مباره‌وه ئه‌وه‌مان بۆ روون بووه‌وه، كه ئه‌گه‌ر پاڵه‌وانێتیه‌كانی پپَشتر فێری كه‌لتوری لێبورده‌یی و رێزگرتن له به‌رامبه‌ر و تۆلیرانسی فراوانی كه‌سی و كۆمه‌ڵایه‌تی و له‌خۆبوردویی كردین، به‌ڵام ئه‌مجاره فێری كه‌لتوری تاكره‌وی و خۆ به‌زلزانی و خودپه‌رستی و باڵاكردنی خود و فه‌رزكردنی كه‌لتوری زه‌قی ئایینی تایبه‌ت به خود كردین و، ده‌ركه‌وت ئه‌و بۆچونه ته‌سكبینانه به زه‌قی خۆی فه‌رزكردووه به‌سه‌ر پاڵه‌وانێتیه‌كه‌دا.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست