ئایا به رده وامی خۆپێشاندانه کانی ئێران رژێمی ئیسلامی ئه ڕوخێنێت؟
Wednesday, 12/10/2022, 23:08
له گه ڵ دە ست پێ کرنه وەی خۆپێشاندنه کانی ئێران ، له دوای گیان له دە ست دانی ژینا له گرتوو خانه ی پۆلیسی رە وشت له تاران له ۱٥ سیپتمبر ، هه م وەک کاردانه وە له لایه ن ژنان و گه نجانه وە وە هه م وەک به هانه بۆ داوکاری تر، ئه م پرسیاره لای هه موان دروست بووە ،که ئایا ڕژێم ئه توانێ وەک جارانی پێشوو زاڵ بێت به سه ر شه پۆلی نارەزایه تیه کانی شه قام یان ئه م جارە نارەزایه تیه کان کۆتایی به دە سەڵاتی رژێمی ئیسلامی دێنن؟
هۆکاری دە رەکی وە ناوخۆیی ڕۆڵی سە رەکی ئه بینن له سه رکه وتنی هه ربزافێکی سیاسی ، گۆڕانکاریه کان وە شۆرش، به تایبه ت بۆ وەڵاتانی جیهانی سێ هه م له رە وشی سیاسی هاو چه رخا هۆکارە دە رەکیه کان ڕۆڵی سه رەکی ئه بینن ،نمونه ی تازە روخانی به عس، قه زافی وە مانه وەی ئه سه د که هۆکاری دەرەکی ڕۆڵیان تیا بینی . به ڵام وەک هۆکاری لایه نی دەرەکی له پرسی ئه مڕۆی ئێرانا ،ئه مه پرسیارە ئایا ڕۆلی ئه رێنی یا نه رێنێ ئه به بینێ؟
بۆ وەڵامی ئه مه سودەکانی مانه وەی رژێم به ده رله کێشه ی ناوکی/ئه تۆمی بۆ ڕۆژئاوا /واته ئه مریکا له م خاڵانه دا به رجه سته ئه بن .
۱. بۆ وە لاتا نی جهیانی سێ هه م هۆکاری دەره کی به تایبه ت پشت گیری یا دژایه تی وەڵاتانی ڕۆژئاوا ڕۆڵی یه ک لا که رە ئه بینن، بۆ نمونه هه ر له سەر ئێران خۆی، شۆرشی خۆماڵی کردنی نه وت به سه رکردایه تی دکتۆر مسە دق له ده یه یی پێنجه می سە دەی بیستا به د ەستی ئه مریکا رووخا ،وە دەها نمونه ی تر که ڕۆژئاو بریاریان له سه ر سە رکه وتن یا شکستی شۆر شه کان هه بوو ، بۆ کوردیش روخانی کۆماری مه هاباد، شکستی شۆرش له ۱۹۷٥ وە گرتن و زیندانی کردنی ئۆجه ڵان نمونه ن.
هه ڵبه ته وەلاتانی ڕۆژئاوا بۆ پارستنی به رژه وەند یه کانیان له سه ر ئاستی ناوچه یی و جیهانی وە هه روەها پارستنی سیسته می دارایی وئابووری بواربه سه رکه وتنی هه موو شۆڕش وجوڵانه وە یه کی سیایس نادەن ، وە ئیتر ئه مه چه ند دادپه روەری وهه قه بابه تیکی ترە ،به ڵام ئه مه ڕاستی واقیعی سیایس جهیانی ئه مرۆیه ، وە له راستیشا هه میشه هه روا بووه، هیچ هێزیک ناتوانێ بوار بدات به سه ر که وتنی هیزی دژی خۆی.
۲.جگه له وەلاتانی ڕۆژئاوا/ئه مریکا، ئه مڕۆ ڕوسیاو چین ڕۆلیان هه یه له سه رگۆڕانکاریه کان وە تا بۆیان بکرێ وە بتوانن پالپشتی ڕژێمی ئێران ئه که ن بۆ مانه وەی به هۆی به رژەوەندی سترتیهیان له گه ڵ کۆماری ئیسلامی
۳. له سه ر ئاستی ناوچه ییش، کۆماری ئیسلامی ئێران هه م پالشتی هه یه وە ک سوریا ،عێراق یه مه ن ،وە گروپه به ر هه لستکارەکانی ڕۆژئاواو ئیسرا ئیل وەک حزب اڵله و ،حما س و ..هتد، هه م نه یاری هه یه وەک سعودیه وه لاتانی که نداو ،وە گروپه سوننه توندرەوەکان ،که هه ر یه که یان ئه شێ تا ئه ندازه یه ک ڕۆ ل و کاریگه ی خۆی هه بێ له سەر رە وش، بۆ نمونه که ئێستا هه واڵه کان باس له چوونی هه ندێ گروپی شیعه ی عێراق ئه که ن بۆ ئێران تا پالپشتی ڕژێمی کۆومار ئیسلامی ئێران بکه ن وەک نمونه .وە ئه گه ر رووداوەکانی ئێران به ردەوام بن وە وتوند و تیژی زیاتری تی بکه وێت وە نارەزایه تیه کان که ئێستا له شه قام ئاشتیانه ،هێمن وە وبێ چه که بکرێین به چه ک داری و سەربازی ، دیاردەی چونی گروپی چه ک داری هه م بۆ پالپشت هه م بۆ دژی رژێم زیاتر ئه بن به تابیه ت که ڕژێم کۆنترۆلی ته واوی ڕەوش له دەست بدات.
پرسیار ئه مه یه ،ئایا رووخانی ڕژێم له به رژه وەندی ڕۆژئاواو ئیسرائیله له کاتی ئێستادا،که به روو که ش وەک دوو هێزی گە وە رە کاریگه ری جیهانی ،وە ئیسرائیل هه م ناچه یی وا دە ر ئه که ون که دژی کۆماری ئیسلامی بن؟
به دەرله کێشه ی ئه تۆمی ، سودەکانی ڕژێمی بۆ ئیسرا ئیل و ڕۆژئاوا وەک وەڵام له خاڵه ندا به رجه سته ئه بێت.
۱.بوونی دە سەڵاتی ڕژێمی ئێران بووته هۆی ئه وەی که وەلاتانی عه رە بی که نداوزیاتر زیاتر خۆیان بخه نه پاڵ ئیسرائیل و ڕۆژئاوا بۆ پارستنی خۆیان له ئێران و هیزەکانی سه ر به ئێران وەک حوسیه کان
۲. بوونی ئێران ڕێگرە له تورکیا که له رووی جوگرافیه وە خۆی ببه ستێته وە به وەڵاتانی تورک زمان له ئاسیای ناوەراست وە درست کردنی نیمچه ئیپراتۆریه تیکی تورکی و ببێته پشتیوانی رووسیا.
۳. مانه وەی رژێم هۆکارە بۆ مانه وە ی ئێران وهه لنه وەشانه وەی ،وە به مه ش ریگری ئه کات که رووسیا راسته وخۆ قاچی بگاته ئاوە گه رمه کانی که نداو.
به ڵام له گه ڵ ئه مه شا ،ڕۆژئاوا له را گه یاندنا به گه رمی پشتیوانی خۆپیشاندانه کان ئه کات تا هه م ڕژێمی ئێران زیاتر بۆ دابشکێنێ /ته نازول بکات له مامله ی ئه تۆمی وە بابه تی تر ،وە هه م متمانه په یدا بکات له گه ڵ گه لانی ئێران.
به لام له سه رئاستی ناو خۆ ،پێویسته بزانرێت که شۆرش دژی دە سه ڵاته ئایدیۆلیجسته کان به تایبه ت ئایدیۆڵۆجیه ڕادیکاڵه کان جیاوازه به به راورد له گەڵ دە سه ڵاته کانی تر که ئایدیۆلۆجیان نیه .چوونکه دە سه ڵاته ئایدیۆلیجسته کان له نا و جه ماوەرا ،که م یان زۆر پشتیوانیان هه یه که له کاته سه خته کانا ها وکاری هیزه فه رمیه کانی ڕژێم بکه ن،بۆ نمونه ئه بینر ێ چۆن به عسیه کان له سوریا له گه ڵ سوپا پالشتی سوۆای سوریا و هیزهکانی تر ڕژیم ئه که ن بۆ مانه وەی ئه سه دو ڕژێمه که ی .
له م رووەوە ، بۆ ئێرانیش وەک دە سەڵاتیکی ئایدۆلۆجیستی به شیک له گه لی ئێران به هۆی هۆکاری ئایدۆلۆجی وە هه تا هه ندیکیش له جه ماوەر به هۆی به رژوەندی ئابووری پالشتی ئه که ن ،به ڵام ئایا له سه ر ئاستی ناوخۆ ڕژێم چه ند ئه توانێ خۆی ڕابگرێ، له م خاله نه دا خۆی ئه بینێته وە.
۱.سوربوونی رژێم له سه ر به رەنگا ر بوونه وەو رەت کردنه وەی هه موو داوایه کی خۆپێشان داران ، وە به کار هێنانی هێز ی زۆر دژی خه ڵک له شه قام ئه شێ له ماوە یه کی نزیکا رەوش له نارەزایه تی دەربرینه وە بگۆردرێ بۆ رە وشی شۆرش.وە له م حاله دا دە سه ڵات ئه که وێته شه ڕی مان و نه مان ،چونکه ڕوخانی دە سەلاتیکی ئا یدیۆلۆجیستی ئاسان نیه وەک روڤانی رژێمێکی بێ ئا یدۆلۆجی وەک موبارە کی میسرو و بن عه لی تونس.
۲.نه بوونی ریک خستن وابه رایه تی به په یام ئامانج و جیهان بینیه کی رووناک تا ئێستا به به رژەوەندی ڕژێما شکاوەته وە ، وە ئه گه ر رەوش هه روا به هه ڕەمه کی بمێنێته وە ،ئه شێ رژێم به هه ندێ ریساو رینمای ئاسایشی وە هه تا هه ندێ چاک سازی کۆمه ڵایه تی وە ئابووری بتوانێ وە ک جارانی پێشوو رە وش کۆنترۆل بکات.
۳. ئه گه ر به هه رهۆکاریک بیت ،ئێران له کێشه یه کی دەرەکی تێ وە بگلێ له که نداو/سعودیه و ئیمارات ،له گەل ئیسرائیل یا له ئه فغانستان وقه فقاس/ئه رمه نیاو ئه زه ربایجان ،ئه شی ببێته هۆکار بۆ دامرکانه وەی نارەزایه تیه کان.
٤. ئه گه ر به شی هه رە زۆری خه ڵک بریار بات له سه ر به ردەوامی خۆپێشان دان وە په رە سەندنی تا ئاستی به کارهێنانی چه ک له لایه ن هه ر دوولایه نی دە سه ڵات وخۆپێشاندەرانه وە ،ئه و کات ته رازووی هیز په یوه ندی ئه بێت به ،که ئایا جه ماوەری دە سەڵات وە هێزه چه ک دارەکانی تا چ ئه ندازە یه ک ئامادەن بۆ ماوە یه کی دوور خۆڕاگری بکه ن وە پشت له دە سەڵات نه که ن ، وە هه ڵبه ته به رد ەوامی و فراوان بوونی به شداری خه لک له شه قام له به رژوەندی مانه وەی ڕژێم نابێ بۆ درێژ خایه ن ،له هه ر حا لێکا ، ئه گە رە کان هه ر چیه ک بن، رەوشی ئێرانی دوای ۱٥ ی سیپتمبر که ژیانا ی تیا کوژرا ن نا گه ڕینته وە پێش ۱٥سیپتمبر،به لام به چ ئاراسته یه ک، ئه مه له رۆژان و هه فته کانی داهاتوودا زیاتر روون ئه بیته وە، وە ئه بیته نیشانه بۆ،که رە وش به قازانجی کام لاینه ئه شکێته وە خه ڵک یا دە سەڵات.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست