کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


تورکیا باڵیۆزی سوید بانگ دەکات

Monday, 21/11/2022, 20:36


ئەمڕۆ ڕۆژی دووشەممە 21 -11-2022 ئاژانسی ڕۆیتەرز بڵاویکردەوە، کە وەزارەتی دەرەوەی تورکیا باڵیۆزی سویدی لە تورکیا، (ستافان هێرسترۆم)ی بانگ کردووە و داوای ئەوە کردووە تا سوید لێکۆڵینەوە لەسەر خۆپیشاندانەکانی دەرەوەی باڵوێزخانەی تورکیا لە ستۆکهۆڵم بکات.
بە گوێرەی هەواڵەکەی ئاژانسی ڕۆیتەرز، تورکیا داوای کردووە کە سوید کار بکات و لێکۆڵینەوە لەسەر ئەو دروشمانە  بکات، چونکە تورکیا بە پڕوپاگەندەی تیرۆریستی ناودەبات و بە سووکایەتیکردن بە سەرۆک تەیب ئەردۆغان ، تورکیا وای لێکدەداتەوە گوایە لەلایەن خۆپیشاندەرانەوە بانگەشەی بۆ کراوە.. ئاژانسی ڕۆیتەرز ئاماژە بە دوو سەرچاوەی دیپلۆماسی دەکات ، گوایە  ئەو خۆپیشاندانە لە لایەن پەکەکەوە ئەنجامدرا وە.
ئەم بانگکردنەی باڵێوزی سوید لە هەمان کاتدا دێت کە سوید داواکاری ئەندامێتی بۆ هاوپەیمانی بەرگری ناتۆ دەکات کە لە دۆخێکی ناسکدایە و  ئەمە سێیەمین جارە لە مانگی تەموزەوە تورکیا بانگی باڵیۆزی سویدی کردووە

سەرچاوەی هەواڵەکە:

https://www.msn.com/sv-se


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە