کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

سەباح عەلی قارەمان

https://www.facebook.com/profile.php?id=100087679831919

https://www.facebook.com/sabahaliqareman


مەسرور بارزانی هاوشێوەی داعشە

Monday, 21/11/2022, 20:28


گەورەترین هەڵە ئەوەیە، کاتێک بە دەسەڵاتی ڕەشی پارتی و یەکێتی بڵێیت دەسەڵاتی دیکتاتۆر، ئەوەتا سەدام حوسێن گەرچی دیکتاتۆر بوو، بەڵام ئەم دیکتاتۆرە ئەگەر چەکدارێکی جەلالیی و مەلایی لە شەڕدا دەستگیر بکردایە، بە لێبوردنی گشتی لەسەر پەتی سێدارەش بوایە ئازادی دەکرد. 
بۆ نمونە عوسمانی حاجی مەحمود لەسەرەتای دەستپێکردنەوەی شۆڕشدا و لە کاتی وەرگرتنی چەک لە جاشێکی تەنزیم  دەستگیر کرا، حوکمی لەسێدارەدانی بۆ دەرچوو، بەڵام بە لێبوردنی گشتی ئازادکرا. 
ئەم (مەسرورە عەقڵ پوت)ـە کە هەندێک لە کەسانی نەزان گەورەترین هەڵە دەکەن، کە بە دیکتاتۆری ئەچوێنن. دیکتاتۆرهەندێک جار کردارێکی جوان پیشان دەدات و  دەیەوێت خۆی جوان پیشان بدات، بەڵام مەسرور بارزانی ڕێک وەک داعش حوکم دەکات، نەک وەک دیکتاتۆرێک، ئەوەی سەر بە دینی بنەماڵەکەی نەبێت لە سنوری حوکمڕانی خۆیدا، حوکمی داعش ئاسای بەسەردا ئەسەپێنێت، بۆ نمونە گیراوە سیاسییەکانی بادینان.
ئەردۆغانی ئاغا و گەورەی مەسرور بارزانیش هەمان حوکمی داعش ئاسا بەرانبەر  بە دەمیرتاش و هاوڕێ و حیزبەکەی دەکات و بە ئاشکرا سیناریۆی پوچ دروست دەکات، کە لە ناو جەرگەی ئەستەنبوڵدا خۆی تەقینەوە ئەنجام دەدات و خەڵکی مەدەنی ئەکوژێت، تەنها بۆ ئەوەی کورد و ئازادیخوازی پێ تاوانبار بکات. دوور لەوەی ددان بەو راستییەدا بنێت، کە بەدرێژایی مێژووی شۆڕشی ئاپۆچێتی خەڵکی مەدەنی نەکراوەتە ئامانج. چونکە تەنها تورکی فاشیست و پارتی و داعش ئەو کارە قێزەونانە ئەنجام دەدەن. 
مەسرور بارزانی جگە لە پیاوێکی داعش ئاسا هیچیتر نییە، مرۆڤێکی نەخۆش و  بێ عەقڵێکی سەرشێتی بێ  ئەزمونە، چونکە ئەگەر ئەزمونی هەبوایە پەندی لە مێژوو وەردەگرت و سیناریۆی پوچی  بۆ گیراونی سیاسی بادینان دروست نەدەکرد، بەڵام بادڵنیابێت کە ڕۆژێک دێت خۆی و باوکی ئەگەر لە ژیانیشدا نەمان لەگەڵ باپیریشی لە گۆڕیشدا گەل دادگاییان دەکات. مێژوو ڕەحم بە هیچ کەسێک ناکات. ئەوەی ئەمڕۆ لە بەرزیدا خۆی دەبێنێت و خوار خۆی نابینێت، سبەی لە چاڵێکدا شەیتان و ئەهریمەنیش فریایان ناکەون.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە