تسۆنامی ناره‌زایه‌تییه‌كانی ئێران دانامركێته‌وه
Sunday, 20/11/2022, 15:21
ئه‌وه‌ی راستی بێت، سه‌ره‌تای ئه‌م ناره‌زایه‌تییانه‌ی گه‌لانی ئێران زۆر دراماتیكیانه بوو، بۆیه ئه‌وه‌ی له مێشكی چاودێراندا ده‌خولایه‌وه، كه ئه‌م جاره‌ش ناره‌زایه‌تیه‌كی كورتخایه‌نه و له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵێك هاورێی ژینا ئه‌مینی و خه‌ڵكی نارازی زه‌ره‌مه‌ندی سنوری كوردستانه و زۆری پێ ناچێت داده‌مركێته‌وه و ئه‌وه‌ی تێدا ده‌چێت و زه‌ره‌ر ده‌كات ته‌نها چه‌ند خانه‌واده‌یه‌كن و توشی ئه‌و جه‌رگ سوتانه ده‌بن، به‌ڵام كه ناره‌زایه‌تیه‌ك بۆ نزیكه‌ی دوو مانگ به‌و بارودوخه‌ی بابه‌تی و خودیه‌وه بێت و به‌و راده‌یه درێژه بكێشێت و به‌رده‌وام له فراوانبووندا بێت، ئه‌مه قسه‌یه‌كی تره و دۆست و دوژمنی توشی شۆك كردووه و هه‌مووان ئه‌وه‌یان بۆ دوپات بووه‌وه، كه س ئه‌و خه‌ڵكانه ئازایه‌تیه‌كی وایان نواندووه كه وێنه‌ی له دونیادا نیه. با بزانین ئه‌م شۆرشه بۆ نمونه‌ییه؟ ده‌ڵێین له‌به‌ر ئه‌وه‌ی :
* ئه‌و خه‌ڵكه بێ پشت‌و په‌نایه‌ی دوور له هه‌ر حزب و رێكخراوێك یان لایه‌نێكی ده‌ره‌كی( ته‌نانه‌ت دوژمنانی ئێرانیش ده‌سته‌وه‌ستان ته‌ماشای قاره‌مانێتی خه‌ڵكی ئێران ده‌كه‌ن و هاوكێشه‌ی په‌یوه‌ندی و به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانیان رێگه‌یان پێ نادات ته‌نانه‌ت یارمه‌تی مه‌عنه‌ویی ئه‌و خه‌ڵكه بده‌ن)ئه‌و خه‌ڵكه‌ن كه رۆژانه ته‌نها به خۆیان و به‌س ئه‌و قاره‌مانێتیه ده‌نوێنن.
* له‌به‌ر هاوه‌كێشه و فاكته‌ره سیاسه‌كان، خودی ئه‌مریكا و ئۆروپاش ئه‌گه‌ر به ئاشكرا سۆز بۆ نارازیه‌كان ده‌نوێنن به‌ڵام به روونی دیاره كه ئاواتی دامركاندنه‌وه‌ی ناره‌زایه‌تیه‌كان ده‌خوازن و ئه‌كه‌ر هه‌ست به عه‌یبه‌ش نه‌كه‌ن به شێوه‌یه‌كی جیاواز یارمه‌تیی ئه‌م وڵاته دكتاتۆره‌ش ده‌ده‌ن بۆ نه‌هێشتنی ناره‌زایه‌تیه‌كان.
* براكانی ئه‌م گه‌له له باشوور و ته‌نانه‌ت له باكوور و ررژئاوای كوردستانیش سه‌رقاڵی ململانێ و كێشه‌ی بێ ئه‌رزش و پرو پوچ و هیچوپوچه نێوخۆییه‌كانی خۆیانن و هه‌ر یه‌كه و گیرۆده‌ی ده‌ستی وڵاتێكه و فه‌رمانی لێ وه‌رده‌گرێت ( ئه‌مه‌ش له‌ده‌رئه‌نجامی هه‌ڵه‌ی سیاسی و ناسه‌ربه‌خۆیی بریاردانیان) و په‌یوه‌ستن به‌و ولاتانه‌وه و ناتوانن جموجوڵًێك بكه‌ن له قازانجی ستراتیجیه‌تی پرسی كورد بێت.
*ده‌ركه‌وت مردنی ژینا هاوشێوه‌ی بوعه‌زیزیش نیه و شۆرشێكی تاكه له مێژووی هه‌موو ناوچه‌كه‌دا و، بێ پشتوپه‌نایی كۆڵی پێنه‌داون تا دێت له رووی ژماره و نه‌وعیشه‌وه فراوانتر ده‌بێت و ئه‌و خه‌ڵكه بێ سڵكردنه‌وه له هیچ شتێك قوربانی زیاتر ده‌ده‌ن و شێلگیرانه بۆ پێشه‌وه ده‌رٍۆن.
ئه‌وه‌ی زۆر گرنگه كه پاش نزیكه‌ی دوو مانگ خه‌ڵكی نارازی هیچ یارمه‌تیه‌كی پێنه‌گه‌یشتووه و كۆڵی نه‌داوه كه‌چی رژێمێك به‌و هه‌موو توانا و ئیمكانیاته مادی و مه‌عنه‌ویه‌ی ده‌وڵه‌تێكی خاوه‌ن نه‌وت و غازه‌وه ( وه‌ك فاكته‌رێكی سه‌ره‌كی كاریگه‌ر له‌سه‌ر هاوكێشه جیهانیه‌كیانی ئه‌مرۆی پاش شه‌ری روسیا و ئۆكرانیا) یارمه‌تی ده‌ره‌كی له لایه‌ن حزبوڵای لوبنان و حزبه‌ڵای عێراق و حوسیه‌كانی یه‌مه‌ن پێیده‌كات و ئێستاش به ئاگرو ئاسن نه یتوانیوه ئه‌م ناره‌زایه‌تیه یان شۆرشه كۆتایی پێ بێنێت. بۆیه تا ئێستا ئه‌وه‌ی روونه ده‌رئه‌نجامی سه‌ركه‌وتنی ئه‌م شۆرشه ئا له‌م ئان‌وسات و كاته‌دا بۆ هه‌مووان ئاشكرا بووه، ئه‌گه‌ر بۆ ماوه‌یه‌كیش ساردی تێدا به‌دیبكرێت به‌ڵام گۆرانێكی وای به‌سه‌ر ئێًراندا هیًَناوه كه جارێكی دیكه ئه‌م وڵاته وه‌كو خۆی لێنایه‌ته‌وه.
بوغرایی رژێم كه سه‌ره‌تا ته‌نها به كۆبونه‌وه‌ی چه‌ند هاورێیه‌كی ژینای له‌قه‌ڵه‌م دا و دواتر به ئاژاوه‌گێران ناویهێنا و ئینجا هه‌وڵی ئه‌وه‌یدا كه به‌ده‌ستی ده‌ره‌كیی له‌قه‌ڵه‌م بدات. كه بۆی ده‌ركه‌وت شۆرشێكی خودیی پاك و بێگه‌ردی گه‌لانی ئێرانه و بواری هه‌موو بوختان و ناوهێنانێكی به‌ده‌ر له ناره‌زایه‌تی گه‌لانی ئێران بۆ كه‌س نه‌هێشتۆته‌وه، دانی به شۆرشه‌كه نا. ئێستاش وای لێهاتووه ئه‌م جمهوری ئیسلامیه پێ راناگات پینه‌ی هه‌ڵوێست و قسه‌كانی پێشوتری خۆی بكات و، كه ده‌بینێت ناره‌زایه‌تیه‌ك له فراوانبون دایه و وه‌كو گڵۆڵه‌یه‌كی ئاگر رێگه‌ی خۆی گرتووه و هه‌موو شتێك له‌به‌رده‌م خۆیدا داده‌ماڵێت و كه‌س ناتوانێت به‌ری لێ بگرێت، ته‌نانه‌ت ئه‌م ده‌سه‌ڵاته له‌به‌رده‌م دۆسته‌كانیشیدا زۆر روگیر بووه.
ئه‌وه‌ی به جوانی بۆ رژێمی ئاخوندی ئیسلامیش ده‌ركه‌وت، كه ئه‌م شۆرشه ته‌نها كاردانه‌وه‌ی شه‌هیدكردنی ژینا ئه‌مینی نیه به‌ڵكو ئه‌م ناره‌زایه‌تیه‌یه ده‌ربرٍینی ئه‌و ناخه‌یه كه بۆ چه‌ندین ساڵه په‌نگی خواردۆته‌وه و رقێكی پر له چه‌ربه‌زه‌ی له جه‌وهه‌ری خۆیدا مه‌ڵاس داوه‌و و ئه‌م شۆرشه ئه‌وه‌ی ده‌رخستووه كه نه به سوپای پاسداران ونه به‌سییج و نه به شێخانی ده‌رباری شۆرشی ئیسلامی و نه به جاشی ئیسلامی و نه به هه‌موو داموده‌زگا سه‌ركوتكه‌ره خوێنرێژه هه‌مه‌چه‌شنه‌كانی ئێران داده‌مركێته‌وه.
ئا له‌م كاتانه‌دا و ئێستا خه‌ریكه چاودێران ده‌گه‌نه قه‌ناعه‌تێك كه ئه‌مه تاكه شۆرشێكی نمونه‌ییه له مێژووی نزیكی سه‌رجه‌م گه‌لانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راستدا به‌و شێوه‌یه به‌رپابێت و ئه‌وه‌نده به‌رده‌وام بێت.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست