فراوانخوازیی ئیسلامی و فریودانی كورد
Wednesday, 16/11/2022, 20:27
ماده‌لی
پوخته‌ی توێژینه‌وه‌كه
مه‌به‌ستی سه‌ره‌كی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه، وه‌ڵامدانه‌وه‌ی دروست و زانستیی ئه‌و پرسیاره ساكارانهیه، كه به مێشكی گه‌وره‌و بچوكی ئه‌م گه‌له‌دا دێته‌وه، ئه‌ویش بریتین له: ئایا ئامانجی سه‌ره‌كی داگیركردنی ئه‌م ناوچه‌یه له لایه‌ن ئیسلامیه‌وه، ته‌نها بۆموسڵمان كردنی خه‌ڵكه‌كه‌ی و بڵاوكردنه‌وه‌ی ئایینه‌كه بووه، یان له‌گه‌ڵ داگیركردنیدا، پێش هه‌موو شتێك، بۆ ده‌ستبه‌سه‌ردا گرتنی ده‌سه‌ڵاتی ناوچه‌كه و هه‌ڵلوشینی سه‌روه‌ت و سامانه‌كه‌ی بووه، یان ئامانجی له‌پێشینه و سه‌ره‌كی داگیركه‌ران ته‌نها فراوانخوازی و به‌ده‌ستهێنانی ده‌ستكه‌وت و شكۆشكاندنی ئیمبراتۆریه‌ته‌كانی ناوچه‌كه بووه، دواتر بڵاوكردنه‌وه‌ی ئایینه‌كه كراوه‌ته پاساو ، یان له بنهرٍهتدا مه‌به‌ستیان به‌گشتی هه‌موو ئه‌م ئامانجانه پێكه‌وه بووه.
دیاره جیاوازی بارودۆخی قۆناغه‌كان و پره‌نسیپ و بیروباوهرٍٍی سه‌ركرده موسڵمانه‌كان و ئه‌و عه‌قڵیه‌ته‌ی له بنهرٍهتدا و له پێش ئیسلامبونیان هه‌ڵیانگرتبوو و ئه‌و رێبازه‌ی له ره‌وتی ژیانی پێش ئیسلامبونیاندا گرتبویانه‌به‌ر، رۆڵی خۆی هه‌بووه له دیاریكردنی جوغزی بیركردنه‌وه‌یان و گرنگیدان به ئامانجه‌كانیان، به پشتبه‌ستن به بیروبۆچونی تایبه‌تی خۆیان به‌ده‌ر له ئایینه‌كه، بۆ پرۆسه‌ی داگیركاریهكه.
له كۆتاییدا وه‌ڵامه‌كه‌مان ده‌ستده‌كه‌وێت و ده‌توانین بیسه‌لمێنین كه پاڵنه‌ری سه‌ره‌كی فراوانخوازی و داگیركاریان به پله‌ی یه‌كه‌م بۆ؛ هه‌وڵی پرٍكردنهوهی كه‌موكورتیه هه‌مه‌جۆره‌كانی ژیانی ئاسایی خۆیان و پێویستیه هه‌مه‌جۆره‌كانیان بووه و له پێناو خۆقوتاركردن له برسێتی و قاتوقرٍی و نه‌داری، رێگه‌ی داگیركاریان گرتۆته‌به‌ر، بۆیه ئه‌و ئایینه‌ی گونجاوی نیمچه دورگه‌ی عه‌ره‌ب بووه، بۆ پیرۆزكردنی كرده‌وه‌كانیان به‌كاریان هێناوه و بیری ره‌گه‌زپه‌رستی و خودویستییان تا راده‌ی شۆفینیه‌ت به پاساوی ئایینیه‌وه داپۆشیوه و له رێگه‌ی ناوزه‌دكردنی سه‌رجه‌م هه‌نگاوه‌كانیان به‌ناوی فه‌رمانی خودا و، بۆ دابینكردنی پێداویستیی دونیا و ئینجا ده‌سته‌به‌ری به‌ناو ئاخیره‌تی باوهرٍداران، ئه‌م كاره‌یان ئه‌نجام داوه!.
پێشه‌كی
بابه‌تی قسه‌كردن له‌سه‌ر ئایین و به تایبه‌تی ئایینی ئیسلام، زۆر هه‌ستیاره و له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌میشه به پیرۆز دانراوه و ده‌ست بۆ بردنی بڤه‌بووه، له زۆر توێژینه‌وه‌ی زانستیانه‌ی راسته‌قینه دوور خراوه‌ته‌وه و تاوه‌كو ئێستاش كه‌س خۆی له قه‌ره‌ی بنه‌ما جیًگیرهكانی ئه‌م ئایینه نه‌داوه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌میشه ترس له ده‌رئه‌نجامی زانستی ده‌رخستنی حه‌قیقه‌تی ئه‌م ئایینه هه‌بووه، ئه‌گه‌ر توێژه‌ر باوهرٍی ته‌واویشی به به‌كارهێنانی عه‌قڵ بوبێت له دۆزینه‌وه‌ی لایه‌نه تاریك و روونه‌كانی ئایین و به تایبه‌تی ئایینی ئیسلام، به‌ڵام به‌پێی واقیعه‌كه و ههرٍهشه و گورٍهشهی به‌رژه‌وه‌ندخوازانی ئیسلامی و ترس و دڵه‌راوكێ، هه‌موان ناچاركراون به‌ناراسته‌وخۆش بێت، زیاتر پشت به نه‌قڵ ببه‌ستن، كه ئه‌مه‌ش واده‌كات بیركردنه‌وه‌ی عه‌قڵانی به بیروبۆچون و باوه‌ری خه‌یاڵاوی خودی ئایینه‌كه داپۆشن.
ئێمه له‌م توێژینه‌وه‌دا ئه‌وه ده‌رده‌خه‌ین كه ده‌كرێت بڵێین كاتی ئه‌وه هاتووه به تایبه‌تی قسه له سه‌ر ئایین وه‌كو حۆی و دوور له یۆتۆبیا له كوردستان بكه‌ین، به‌ڵێ ده‌كرێت به بیركردنه‌وه و مامه‌ڵه‌كردنی عه‌قڵانیه‌وه بچینه بنجوبنهوانیهوه . لێره‌دا سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی هه‌وڵی ئه‌وه‌مانداوه زۆرێك له‌و پرسیارانه‌ی سه‌باره‌ت به ئایین ده‌كرێت، به پێی توانا و ئه‌و بواره‌ی كه توێژینه‌وه‌یه‌كی كورتی له‌م جۆره‌دا دهیرهخسێنیت، وه‌ڵام بده‌ینه‌وه و، گرنگی به ئایین و كورد به تایبه‌تی بده‌ین و وه‌ڵامی پرسیاره سه‌ره‌كی و تایبه‌ت و گرنگه‌كانی له‌مه‌ر هۆكاره راسته‌قینه‌كانی پشت هاتنی ئیسلام بۆ ناوچه‌كه و به تایبه‌تی بۆ كوردستان بخه‌ینه روو. ئه‌وه‌ی جیاوازه له‌م توێژینه‌وه كورته‌دا ئه‌وه‌یه كه كتومت وه‌ڵامی راسته‌وخۆی هۆكاری داگیركاریی كوردستان و مه‌به‌ستی سه‌ره‌كیی داگیركه‌ران بێ ترس له لێكه‌وته‌كانی بده‌ینه‌وه، كه له دواجاردا به راشكاوی ئه‌وه‌مان ده‌رده‌كه‌وێت كه رووه ئابووریه‌كه‌ی زاڵتر بووه و هه‌موو هۆكاره‌كانی دیكه‌ی خستۆته لاوه و هه‌ڵه‌ی راوبۆچونی چه‌واشه‌كارانه‌ی ئایدیاڵی رووتی تایبه‌تی وه‌كو هۆكاری سه‌ره‌كی داگیركاری له لایه‌ن داگیركه‌رانه‌وه ده‌رخستووه و به پشتبه‌ستن به به‌ڵگه‌ی زانستی ره‌تیكردۆته‌وه.
بارودۆخی ناوچه‌كه و نه‌ته‌وه‌ی كورد له كاتی هاتنی ئیسلامدا
له‌كاتێكدا كه ئه‌م ناوچه‌یه به‌گشتی، له مێژووی كۆنی پێش هاتن و داگیركاریی ئیسلام، كۆمه‌ڵێك نه‌ته‌وه و ئاین و وئایینزای دیار و ناسراوی له‌خۆ گرتووه، جگه له شهرٍی درێژخایه‌نی ئیمبراتۆره هه‌مه‌جۆره‌كانی مێژووی جیهانی ئه‌و كاته له ناوچه‌كه‌مان، جارجارێكیش و له چه‌ند قۆناغێكی پچرٍپچرٍی كورتخایه‌ندا، ئاڵۆزی و شهرٍوشۆر و لهیهكتردان و ره‌فتاری نابه‌جێی جیاواز له‌نێوان نه‌ته‌وه و ئایینه جیاوزه‌كان دروست بووه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی زاڵتر بووه به سه‌ر بارودۆخه‌كه‌دا، هه‌مووان له‌زۆرینه‌ی قۆناغه‌كاندا تا راده‌یه‌كی باش به ئاشتی و ئازادی و پێكه‌وه‌یی و به پێی زاراوه‌ی ئهمرٍٍۆ پلۆرالیزمی نه‌ته‌وه‌یی و ئایینی و بێ ده‌ستدرێژی بۆ مافی ئه‌ویتر، له‌م ناوچه‌دا ژیاون،( ئه‌گه‌ر داگیركاریه گه‌وره‌كانی ئیمبراتۆریه‌ته خۆسه‌پێنه‌كان وه‌لانێین، كه ئه‌وانیش هیچ گۆرٍانكاریهكی گه‌وره‌ی كه‌لتوری و رۆشنبیریان له‌م ناوچه‌یه ئه‌نجام نه‌داوه شایانی باس بێت ) تا ئه‌و كاته‌ی گه‌وره‌ترین هه‌وری ره‌شی بێ وێنه‌ی داگیركاری له نیمچه دوورگه‌ی عه‌ره‌بیه‌وه هاتووه و باڵی به‌سه‌رئه‌م ناوچه‌یه‌دا كێشاوه و به زه‌بری هێز داگیری كردووه. جگه له‌وه‌ی ئه‌م ناوچه‌یه‌ی خستۆته ژێر باری پشێویهوه، هه‌موو شتێكی به كه‌لتور و كیان و ئه‌خلاق و بیر‌و هۆش و ته‌نانه‌ت باری دیموگرافی و په‌یوه‌ندیه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان و كۆی گشتی خه‌سله‌تی خه‌ڵكه‌كه‌ی ئاوهژووكردووه و له زۆر لاوه گۆرٍانی ریشه‌یی تێیدا ئه‌نجامداوه، له‌هه‌موو خه‌ته‌رناكتر ئه‌وه‌یه به درێژایی ئه‌و قۆناغانه‌دا، ته‌نانه‌ت له‌و كاته‌شدا كه بارودۆخی ناوچه‌كه سهقامگیرنهبووه، اگیركاریی ئیسلامگه‌را زۆرینه‌ی خه‌ڵكی هاورده‌ی خۆی تێیدا نیشته‌جێكردووه و ئه‌وه‌ی به زاراوه‌ی ئهمرٍۆ ناوی ده‌نێین گۆرٍینی دیمۆگرافی تێیدا ئه‌نجامداوه و، خه‌ڵكه ره‌سه‌نه‌كه‌ی به هۆكارێك بێت له‌وانه‌ش پاراستنی گیانی خۆیان له كوشتن و قرٍٍٍكردن، به‌ناچاری داگیركاری و فراوانخوازی خاوه‌ن ئایین و نه‌ته‌وه‌یه‌كی جیاواز له نه‌ته‌وه‌كانی ناوچه‌كه قبوڵكردووه، هه‌روه‌ها له ده‌رئه‌نجامی هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندن و فریودان، به ترساندن و تۆقاندن و ته‌رغیب و ئیستغلالكردنی خه‌ڵكی لاوازی نێو گه‌لانی ناوچه‌كه و به‌تایبه‌تی خودی كورد و كه‌متر كلد و ئاشووریشه‌وه، قۆناغ به‌قۆناغ به یه‌كجاری ده‌ستیان به‌سه‌ردا گرتووه و تا وایلێهاتووه ئه‌م ناوچه‌یه له زۆر له پێكهاته‌كانی چۆڵبووه، یان گۆرٍانكاریهكی بنه‌ره‌تی هه‌مه‌چه‌شنی تێیدا دروستبووه و دواجار به‌یه‌كجاری داگیریكراوه و ورده‌ورده وایلێهاتووه كه هیچ سیمایه‌كی تایبه‌تی ره‌سه‌نی خۆی تێدا نه‌مێنێت و به شێوه‌یه‌كی زۆر جیاواز له قۆناغه‌كانی دیكه‌ی پێش ئه‌و كاته‌ی خۆی به‌رگی نامۆیی به‌سه‌ردا سه‌پێنراوه. له‌م حاڵه‌ته‌دا، یان خه‌ڵكه‌كه جێگه و پێگه‌ی خۆیان حێهێشتووه و سه‌ری خۆیان هه‌ڵگرتووه، یان چه‌ند كۆمه‌ڵێكیان به‌ره‌نگاریان كردووه و بۆ پاراستنی تایبه‌تمه‌ندی خۆیان، لاته‌ریك و گۆشه‌گیر و پهرٍگیر بوون و ته‌نها قه‌تیسی پێگه و باوه‌ر و بیروبۆچونی خۆیان بوون و به رۆیشتنی كات له‌گه‌ڵ براكانیاندا جیاواز ده‌ركه‌وتوون.
ئه‌وه‌ی جێگه‌ی باسه، ده‌بێت ئه‌وه له‌بیر نه‌كه‌ین كه له پاش داگیركاری ناوچه‌كه، ئه‌و هاتووانه‌ی هه‌ڵگری ئایینی نوێ بوون، له‌سه‌ر حسابی خه‌ڵكه ره‌سه‌نه‌كه‌ی ناوچه‌كه، به خۆیان له خۆشگوزه‌رانی و رابواردن و گوێ نه‌دان به به‌رژه‌وه‌ندیی دانیشتووی ناوچه‌كه ژیاون، ئه‌وه‌ش گه‌یشته ئاستێك مه‌گه‌ر هه‌ر مێژوونوسی وه‌ك ته‌به‌ری و مه‌سعوودی و یه‌عقوبی و ئینوئهسیر و ..تاد توانیبێتیان وێنه‌یه‌كی زیندووی كاروكردهوهكانیانمان بۆ بگێرنه‌وه (1)
داگیركاری و گۆرٍانكاری
زۆر سروشتی و ئاسایی و به‌دوور له زیاده‌رۆیی، بۆئه‌وه‌ی نه‌كه‌وینه خانه‌ی شۆفینیهتهوه، لێره‌دا جه‌خت له‌سه‌ر كۆمه‌ڵێك ره‌هه‌ندی سه‌ره‌كی نه‌ته‌وایه‌تی وه‌كو خۆی ده‌كه‌ین و ئه‌و كاریگه‌ریه نابه‌جێیانه‌ی كه ئایندهی میله‌تێكی خسته قورگی برسێتی و نه‌زانی و جه‌هل و كه‌لتوری ده‌ست به‌سه‌رداگرتنی مافی ئه‌ویتر و سه‌بی و كوشتن و باوه‌رنه‌بوون به ئازادی و به ناحه‌ق شێواندنی سه‌رجه‌م ده‌ستكه‌وته‌كانی مێژوی ئه‌م گه‌له و ، ته‌نها وه‌ك ده‌ستدرێژیه‌ك بۆ دابینكردنی پێداویستیه‌كانی ژیانی خودیی داگیركه‌ر، یاسای جه‌نگه‌ڵیان تێدا پهیرٍهوكرا.
بێگومان ئه‌وه‌ی زۆر زه‌ق دیاره و ئیسلامگه‌را ده‌یخه‌نه ژێره‌وه و دایده‌پۆشن و خۆیان له قه‌ره‌ی ناده‌ن، وه‌كو خۆی دان به‌وه‌دا نانێن كه فه‌رمانی داگیركاری، جگه‌له میزاجی سه‌ركرده‌كانی ئه‌و كاته و هه‌وڵی به‌ده‌ستهێنانی ده‌ستكه‌وتی شهرٍو داگیركاری، بۆ فریودانی خهلًكهكه، پشتیان به ئایینه‌كه‌یان و به‌تایبه‌تی قورئانه‌كه‌یان به‌ستووه و به ناوی ئه‌وه‌وه ئه‌نجامدراوه و كوژراوی خۆیان به شه‌هید له‌قه‌ڵه‌م داوه‌و هی ئه‌ویتر به كافر و داویانه به‌سه‌ر خه‌ڵكی ناموسڵمان و قرٍیان كردوون و ژنه‌كانیان سه‌بی كردون سه‌روه‌ت و سامانیان به تاڵان بردوون و ته‌نانه‌ت تایبهتمهندیهكانیشیان بۆ سوودی خۆیان زهوتكردوون، ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌یه كه له راستیدا به ناوی قورئانه‌وه، پێش ئه‌وه‌ی پشت به باوه‌ر و فه‌رمانی خودا بۆ فراوانكردنی رووبه‌ری ئایینه‌كه‌یان ببه‌ستن چاویان له‌سه‌ر ده‌ستكه‌وتی مادی بووه و، پێشوه‌خت ته‌ماحیان خستۆته به‌رده‌م ئه‌و خه‌ڵكه رهشورٍوتهی له خۆیان بوبێت یان ئه‌وانه‌ی نه‌ته‌وه‌ی داگیركراو كه به حوكمی ساویلكه‌یی و سیفه‌تی خراپی بێگانه په‌رستی، كۆیله‌یی بۆ كردوون، ئه‌وه‌تا له هیچ كوێیه‌ك گوێ به زۆری و كه‌می ژماره‌ی خه‌ڵكی به‌رامبه‌ریان نه‌داوه، كه رووبه‌روویان ده‌بونه‌وه و پشت به درٍندهیی خۆیان به‌ستووه و بۆ قه‌ناعه‌ت كردنی جه‌نگاوه‌رانیان ئایه‌تی قورئانیان به‌كار هێناوه و هه‌ر بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی وره‌یان به‌و ئایه‌تانه زۆرجار خۆیان خستۆته ته‌هلوكه‌وه . بۆ نمونه ئه‌م سورهتهیان له شهرٍهكانی ئه‌م ناوچه‌یه زۆر به‌كارهێناوه: خودا له سوره‌تی ئه‌نفالدا ئایه‌تی 66 ده‌ڵێت: ئێستا خودا ده‌زانێ تواناتان كه‌م بۆته‌وه، كاری بۆ ئاسانتر كردوون، ئه‌گه‌ر ئێوه سه‌د كه‌س بن و خۆرٍاگر بن ده‌ره‌قه‌تی دووسه‌د كه‌س دێن، خۆ ئه‌گه‌ر ئێوه هه‌زاری خۆرٍاگربن به ئیزنی خودا ده‌ره‌قه‌تی دووهه‌زاریان دێن، خودا له‌گه‌ڵ خۆرٍاگرانه. كه‌وابێت، ئه‌و خودپهرستیهی له ناوه‌ندی قاتوقرٍی بووه، هه‌وڵی رزگاربوون بووه له نه‌داری و نه‌هامه‌تیی نیمچه دوورگه‌ی عه‌ره‌ب و ئه‌وه‌ی خستۆته مێشكی ئه‌و خه‌ڵكه‌وه كه زۆری دوژمن مه‌ترسی نیه له‌سه‌ر موسڵمان و خوداكه‌یان وتویه‌تی برٍۆن جه‌نگی خۆتان بكه‌ن و مه‌ترسن و داگیری ناوچه‌كانیان بكه‌ن و ته‌فروتونایان بكه‌ن، له لایه‌كی تره‌وه ده‌ڵێت بكوژن و ببرن و گوێ به ژماره زۆریی كوژراوه‌كانیان مه‌ده‌ن.
له‌دوای داگیركردنیش، له باری تره‌وه، ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتی نێوخۆیی ئه‌و شوێنه داگیركراوه مابێت و بۆیان قرٍنهكرابێت و بۆیان نه‌كرابێت قهلاریان بكه‌ن، هێشتویانه‌ته‌وه و له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندیه دونیاییهكانیان، هه‌میشه باوه‌ردار و سه‌ركرده‌ی هه‌ڵگری ئه‌م ئایینه په‌یوه‌ندیه‌كی راسته‌وخۆیان له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاته پاشماوهكاندا گرێداوه، ئه‌مه ئه‌گه‌ر نه‌یانتوانیبێت به ئاسانی له‌ناویانبه‌رن، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش، پاش داگیركردنی هه‌ر شوێنیك ده‌ستیان درێژ كردۆته‌وه بۆ ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی هه‌رچیه‌ك بوبێت بێت و هه‌ڵگری هه‌ر ئایین و ئایینزا و سروتی تایبه‌تی خۆی بوبێت له‌وێ و، دواجار هه‌وڵیان داوه به هه‌موو جۆریك به كاریان بهێنن و له دواجاردا گه‌ر دۆخه‌كه لهباربوبێت و بۆ قازانجی داگیركه‌ران گونجاو بوبێت، ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و شوێنانه‌یان وه‌لاناوه و به‌خۆیان به سوك و ئاسانی جێگه‌یان گرتونه‌ته‌وه.
له لایه‌كی تره‌وه وه‌كو سیفه‌تێكی پارادۆكسی ئه‌م خه‌ڵكه داگیركه‌ره، سیفه‌تی مه‌رایی و هه‌وڵی به‌ده‌ستهێنانی متمانه‌ی ده‌م سپی و كه‌سایه‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی و دهسترۆیشتوویان بۆ به‌ده‌ستهێنانی قازانجی مادی خۆیان داوه و ته‌نانه‌ت سازشیان له‌سه‌ر پره‌نسیپه بنه‌ره‌تیه‌كانی ئایینی ئیسلامیش كردووه، بۆیه سه‌ره‌تا خۆیان نه‌داوه له باوهرٍی ئایینی فه‌رمی و سروتی تایبه‌تی هه‌ندێك شوێن، به‌ڵكو ئه‌گه‌ر به‌م ناوه‌شه‌وه نه‌بێت، بنه‌مای تهقییهیان به‌كارهێناوه و پشوو درێژیان نواندووه و سه‌بریان گرتووه و له كاتی تایبه‌تی و گونجاوی خۆیدا ئایینیان بۆ سه‌قامگیریی ژیانی خۆیان و سه‌پاندنی مه‌رامه‌كانیان به‌كارهێناوه و فرتوفێڵیان كردووه و خه‌ڵكی ره‌سه‌نی جێگه داگیركراوه‌كانیان فریوداوه، له‌مه‌دا بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت كه له‌م كوردستانه‌ی خۆماندا به فێڵی سه‌پاندنی جزیه و فدیه و سه‌رانه و زه‌ویانه له سه‌ره‌تادا و به پشتبه‌ستن به كتێبی پیرۆز و شرۆڤه‌ی هه‌مه‌جۆریی ته‌نانه‌ت ناكۆك بۆ ئایه‌ته جیاوازه‌كانیان كردووه و به چه‌ندین ناوی تر بۆ به‌ده‌ستهێنانی داهات به‌ناوی ئیسلامه‌وه، خودی پره‌نسیپه جیاوازه‌كانی ئیسلامیان بۆ چه‌واشه‌كاری به‌كارهێناوه ، ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌ی یه‌كلایی كه‌ره‌وه‌ی ئه‌وه‌یه كه ئایینیان بۆ به‌رژه‌وه‌ندی مادی و دابینكردنی پیًَداویستیه ژیانیهكانیان و ئامانجی لاوه‌كی تر نه‌بێت بۆ هیچیتر به‌كارنه‌هێناوه . لێره‌دا ده‌پرسین گه‌ر پرهسنیپهكان جێگیر بن و ئایینه‌كه‌یان چوار چێوه و بنه‌مای سه‌ره‌كی تایبه‌تی نهگۆرٍاوی خۆی هه‌بێت، چۆن جێبه‌جێكردنی له شوێنێكه‌وه بۆ ئه‌ویتر به پێی بارودۆخ و وه‌زعی داگیركه‌ر و داگیركراو و هێز و توانای هه‌ردوولا و بارودۆخی سیاسی و ئابووری، چۆنێتی په‌یره‌وكردنی ئه‌م ئایینه‌ش جیاواز بووه. (2)
به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگه‌ی باسه لێره‌دا، كه سه‌ره‌رای هه‌موو هه‌وڵه‌كانی سرٍینهوهی سه‌رجه‌م خه‌سله‌ته تایبه‌ته‌كانی كورد، به هۆكاری ره‌سه‌نایه‌تی و پته‌ویی نه‌ته‌وایه‌تی كورده‌وه، كاریگه‌ریی ئیسلامگه‌را له‌سه‌ر تایبه‌تمه‌ندیه كه‌لتوری و كۆمه‌ڵایه‌تی و به‌ها باڵا ره‌سه‌نه‌كان هه‌رچه‌ند كاریگه‌ر بووه به‌ڵام كه‌متر بووه له شوێنانی دیكه‌ی وه‌كو نیشتمانی ئه‌مازیغ و قیبتی و نوبی و خه‌ڵكی تریش، تاوه‌كو هه‌ڵتۆقینی سه‌رده‌می ئیسلامی سیاسی ، زۆر به سانایی نه‌یانتوانیوه شێواز و ره‌فتاری داگیركهرێتی فكر و رۆشنبیری وكهلتور و كرده‌وه‌ی نامۆی هاورده به یه‌كجاری بسه‌پێنن و تا ماوه‌یه‌كی دوورودرێژ له مانه‌وه‌یان، شتێكی تا راده‌یه‌ك كه‌م تایبه‌ت به‌خۆیان له ناوچه داگیركراوه‌كان به‌زه‌قی ده‌رنه‌كه‌وتووه .
له‌م باره‌وه، ههرچاودێرێك ته‌ماشای مێژووی ئه‌و قۆناغانه‌ی داكیركاری بكات، ده‌توانێت به هێڵێكی پان داگیركه‌ر و داگیركراو به هه‌موو ئاكار و خه‌سڵه‌ت و تاتیبهتمهندیهكانیانهوه له‌یه‌ك جیابكاته‌وه و هه‌ڵوێستی خهلًكهكه له هاتنی فكر و بیروبۆچونی نامۆ ده‌ربخات.
بیروبۆچونی هاورده و ئاستی رۆشنبیریی كورد له‌و كاته‌دا
گه‌لێك به هه‌موو پێكهاته‌كه‌یه‌وه له مافه‌كانی خۆی، ته‌نانه‌ت له مافی خه‌ونبینین به كیانی خۆیه‌وه بێ به‌ش بكه‌یت، جا به هه‌ر پاساوێكه‌وه بیـَت، ئایینی بێت یان ئابووری، ئه‌وه چی ئاینده‌یه‌كی بۆ چاوهرٍێ ده‌كه‌یت ، بۆچونێكی ساخته و تێكدراو به هه‌ر ناوێكه‌وه بێت و ئازادیه‌كی ناته‌واو له‌هه‌میشه له ئه‌گه‌ری بێبه‌شكردنی له مافه‌كانی تایبه‌ت به ژیان و گوزه‌رانی خۆی بیهێڵیته‌وه ، ئه‌مه‌ش واده‌كات كه هێشتنه‌وه‌ی مافخوراوی ودڵه‌راوكێ و داگیركراوی نه‌بێت هیچی تری به‌رناكه‌وێت (3)
ئه‌وه‌ی ده‌بێت روونبكرێته‌وه ئه‌وه‌یه، كه كورد سه‌ره‌رای ئه‌و رێژه جه‌هله‌ی تێیدا بووه، له‌چاو عه‌ره‌بی ئه‌و نیمچه دورگه‌یه هه‌ر به‌راورد ناكرێت، له رووبهرێكدا ژیاوه نیشتمانی خۆی بووه و خاوه‌نی زۆر شتیی تایبه‌تی خۆی بووه، بێ ده‌ستدرێژی بۆ هیچ تایبه‌تمه‌ندیه‌كی ئه‌ویتر ژیاوه و به‌دوور بووه له پێشێلكردنی به‌ها باڵا‌و رێزلێگراوهكانی ئه‌ویتر، ئه‌گه‌ر ساكار و ئاساییش بوبێت، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر زانیبێتی نیازی ئه‌ویتر خراپ و داگیركاریش بوبێت، ئه‌مه ئه‌گه‌ر چه‌ند كرده‌وه‌یه‌كی تاك كه‌سی یان كۆمه‌ڵێك به‌بێ ئه‌وه‌ی بیر و پلانێك له پشتیه‌وه بوبێت، حساب نه‌كه‌ین.
پێویسته ئه‌م گه‌له و به تایبه‌تی نه‌وه‌ی نوێ بزانێت چۆن دهگهرٍێتهوه بۆ سه‌ر شێوازی ژیان و تایبه‌تمه‌ندی و بیركردنه‌وه‌ی خۆی، به بێ پابه‌ندكردنی به پاشماوه‌ی هاورده زیانبه‌خشه‌كانی ره‌وتی ژیانی، به‌لام به پێی شێوازی ژیانی نوێگه‌رانه نه‌ك گهرٍانهوهی كتومتی بۆ سه‌له‌فیه‌تی نه‌ته‌وه‌یی. ئینجا قۆناغی فریودان به ناوه‌خنی كهرٍهجاڵیهوه به‌ناوی ئایینه‌وه به هه‌زار و یه‌ك بیروبۆچون خراوه‌ته روو و كوردی خۆشباوهریش به ئاسانی وه‌ریگرتووه و باوه‌ری پێكردووه و كاریشی پێ كردووه. ئاستی تێفكرین له ژیان و شێوازی به‌رێكردنی ژیان و رشته‌كانی رۆشنبیری ئه‌م ناوچه‌یه به به‌راورد به‌خه‌ڵكی نیمچه دورگه‌ی عه‌ره‌ب له‌وكاته‌دا زۆر جیاواز بووه .
سه‌پاندنی مه‌رجه‌كانی داگیركاری و ئه‌خلاقی كورد
ئه‌وه‌ی ده‌توانین ناوی بنێین دیاریكردنی فه‌لسه‌فه‌ی گونجاوی داگیركاریی ههمهجۆر بۆ گه‌لێك كه رێژه‌یه‌ك له گۆرٍٍانی ریشه‌یی به‌سه‌ردا سه‌پێنرابێت و، دواتر وه‌كو خێرپێكردنێك برٍێك له‌و مافه‌ی كه هی خۆیه‌تی و ئاگای لێنیه ، بیده‌یته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی له به‌ره‌نگاری ساردی بكه‌یته‌وه و ئینجا هه‌موو شتێكی بگۆرٍٍٍی. ئه‌گه‌ر هه‌ندێك فاكته‌ری خودی نه‌بوایه، ئه‌وا ئهمرٍۆ ئه‌م گه‌له به ته‌واوی و له بنهرٍهتهوه ریشهكیَِش ده‌كرا و ئه‌ڵته‌رناتیڤێكی نه‌گونجاوی تایبه‌تمه‌ند به نیمچه دوورگه‌ی قاتوقرٍی به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێنرا و هه‌موو تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی به یه‌كجاری دهسرٍایهوه، تا وه‌كو ده‌گه‌یشتین به‌م قۆناغه شتێك نه‌مابوو ناوی نه‌ته‌وه‌ی كورد بێت. بهرٍهنگاریی ههمهجۆر و بوونی سیفه‌تی تایبه‌ت و كه‌لتوری كورد وه‌كو نه‌ته‌وه‌یه‌كی ره‌سه‌نی سه‌ر زه‌وی خۆی، یارمه‌تیده‌ری مانه‌وه‌ی رێژه‌یی ئه‌م گه‌له بوو له‌سه‌ر رووبه‌ری زه‌ویه‌كه‌ی خۆیدا .
سه‌ره‌رای بوونی ئه‌و فاكته‌ره ئیجابیانه‌ی هۆكاری به زیندوو مانه‌وه‌ی كورد بوون، به‌ڵام به‌هه‌زار حاڵ گه‌یشتینه ئه‌م باره ئاڵۆزه‌ی ئێستا‌و دوای ئه‌و هه‌موو داگیر و دابه‌شكاری و غه‌در و هه‌وڵی له‌ناوبردنه‌ی، سه‌ره‌رای سیاسه‌ت و فه‌لسه‌فه‌ی كاری داگیركه‌ر به ته‌رغیب و ته‌رهیب، به شانازیه‌وه كورد به رێژه‌یه‌كی باش به‌ره‌نگاری خۆی كردووه و هه‌ر هیچ نه‌بێت ماوه‌ته‌وه، ئێستا و پاش ئه‌و گۆرٍانكایانهی به‌سه‌ریدا هێنراوه ، توانا و هێز و ئامرازی ده‌ستی داگیركه‌رانی زه‌وی و كه‌لتور و دابونه‌ریت و كه‌له‌پوری كورد كزبۆتهوه ، سه‌ره‌رای هه‌وڵی له‌راده‌به‌ده‌ری ئیسلامگه‌را، كورد له‌م قۆناغه‌دا له خه‌می له‌ناوچوون ره‌ویوه‌ته‌وه.
ئه‌گه‌ر داگیركاری و خواردنی مافی ئه‌ویتر به‌هه‌ر ناوێكه‌وه بێت له روانگه‌ی ئه‌خلاقه‌وه لێكبدرێته‌وه، كه ئیسلامگه‌را به‌رده‌وام جه‌ختی له‌سه‌ر ده‌كه‌نه‌وه، بێ ئه‌وه‌ی ته‌ماشای رابوردووی ئه‌خلاقی خۆیان بكه‌ن . ئه‌گه‌ر خودی فه‌لسه‌فه‌ی ئه‌خلاق به واتای مامه‌ڵه‌كردن بێت له‌گه‌ڵ كۆی بوون و به‌هاكان، ئه‌وا ئه‌و ئیدعایه‌ی خاوه‌ندارێتیی و رێزگرتن له به‌ها مرۆیی و ئه‌خلاقیه‌كانیان ده‌كه‌ن، هیچ به‌هایه‌كی نامێنێت و ئه‌و شێوازه مامه‌ڵه‌كردنه‌ی هاتووی ئیسلامی له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی ره‌سه‌نی شوێنه داگیركراوه‌كاندا، هه‌ر ئه‌وان وای داده‌نێن كه‌به‌و شێوه‌یه گوزارشت له‌ره‌فتاری بیرمه‌ندانه‌و فه‌لسه‌فیانه‌ی خۆیان ده‌كه‌ن و به پله‌ی باڵای داده‌نێن و ده‌بێت خه‌ڵكی دیكه پشتگیریان بكه‌ن و ببن به پاشكۆ و موریدیان (4)
لێره‌دا ئه‌گه‌ر باس له ئه‌خلاق به هه‌موو به‌شه‌كانیه‌وه له مێژوو و زمان و كۆمه‌ڵگه و سیاسه‌ت و له‌هه‌موو گرنگتر ئاییندا بكه‌ین، ئه‌و ئایینه‌ی كه به‌رده‌وام باسی ئه‌خلاق ده‌كات و ئایینی به ئه‌خلاقه‌وه به‌ستۆته‌وه. به بیركردنه‌وه‌یه‌كی سانا، بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت كه داگیركاری و زه‌وتكردنی موڵكی مادی و مه‌عنه‌وی ئه‌ویتر و هێنانه‌وه‌ی به‌هانه‌ی ئایینی بۆ ئه‌و سیفه‌ت و ره‌فتارانه، به‌تایبه‌تی به پێناسه‌كردنی ئه‌خلاق لای خۆیشیانه‌وه، به‌ڵێ ئه‌و ره‌فتارانه‌یان لوتكه‌ی بێ ئه‌خلاقیه، ته‌نانه‌ت به بیركردنه‌وه و بۆچونی خودی خاوه‌نی ئه‌و ئایینه‌ی كه خۆی به جوانی ئه‌م چه‌مكه‌وه ده‌رده‌خات و له به‌رامبه‌ردا، هه‌ر ئه‌خلاقی خۆی رێگه‌ی پێده‌دات، به ناوی پیرۆزیی ئایینه‌وه یاسای دونیایی و ئایینی بۆ ئه‌و ناحه‌قیه دابرێژێت.
داگیركاری ئیسلامی كه خۆی له خۆیدا ره‌گه‌زپه‌رستی نه‌ته‌وه‌ی سه‌رده‌سته و له ناوه‌خنی به‌رێوه‌چونی داگیركاری ئایینی و نه‌ته‌وه‌ی هاتوو بۆ وڵاتی داگیركراو ده‌رده‌كه‌وێت، كه ئه‌وانه‌ی بانگه‌شه بۆ ئایینێك له رێگه‌ی داگیركاریه‌وه ده‌كه‌ن و خه‌ڵكی تر فریوده‌ده‌ن و پاشكۆ و خه‌ڵكی نه‌زانی به‌رژه‌وه‌ندخواز به خۆیان ده‌به‌ستنه‌وه، له پێناو به‌دیهێنانی ئامانجه‌كانیان، ئینجا له رێگه‌ی هه‌وڵدانی هزرشۆردنهوهی خهلًكه ره‌سه‌نه‌كه به‌و پااشكۆیانهی كه ئه‌گه‌ر هیچ نه‌زانیش بن به زانای هه‌زار عیلم ناوزه‌د ده‌كه‌ن، ئه‌مه‌ش شێوازی داگیركاریهك بۆ هه‌موو لایه‌ك روون ده‌كاته‌وه كه سه‌رانی داگیركاری به هه‌ر بیانوویه‌ك بێت له‌وانه‌ن كه له‌و سیفه‌تانه دوورن و، له چاكه و خیًر بێبه‌رین و له باری فكر و فه‌لسه‌فه‌ی هیچوپوچیدا ده‌ژین، سه‌ره‌رای به پیرۆز ته‌ماشاكردنی ئاینیانه‌ی ئه‌و خه‌ڵكه و به چاكه‌خواز دانانیان، به‌ڵام له ده‌رئه‌نجامی ئه‌و ره‌فتارانه‌دا، گه‌لی داگیركراو جگه له په‌راوێزخستنی و زاڵكردنی بیركردنه‌وه‌ی دواكه‌وتووانه و خۆبه‌ستنه‌وه به داگیركه‌ر، هیچی تری بۆ نامێنێته‌وه و به‌و شێوه‌یه به ناوی ئایینه‌وه هه‌موو خه‌سله‌تی ئه‌و گه‌له داگیر ده‌كرێت و دهسرٍێتهوه و كاریگه‌ریش له‌سه‌ر ئه‌خلاقی ده‌بێت و ئه‌ڵته‌رناتیڤێكی هاورده‌ی ئه‌وه‌ی ده‌توانرێت ناوی بنێین دوور له ئه‌خلاق و ره‌وشتی جوان به‌سه‌ریدا ده‌سه‌پێنرێت و ، جگه له چه‌قبه‌ستنی وه‌زعی گشتی وڵاتی داگیركراو هیچی تری بۆ نامێنێته‌وه.(5)
موسڵمانبوونی كورد
كورد له‌و مێژووه دوورودرێژه‌ی خۆیدا، له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌وڵ و ته‌قه‌لا و قوربانیدانه‌ی پێش هاتنی ئیسلام، ئامانجێكی گرنگ و سه‌ره‌كیی تایبه‌تی خۆی مه‌به‌ست نه‌بووه، به هاتنی ئیسلام ، ناچاركراوه ئه‌و بیره نامۆیه هاورده‌كراوه به پیرۆز بزانێت و له بۆچون و عه‌قڵیه‌تی خۆیدا جێگیری بكات، كه‌چی وه‌كو ئه‌ویتر نه‌بێت ونه‌یه‌وێت به‌ناوی ئیسلامه‌وه ئامانجه نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانیه‌كانی خۆی بپێكێت و گرنگی نه‌دات به‌وئامانجه سه‌ره‌كیه نهێنیانه‌ی له پشت ئه‌و له‌شكركێشیه ئایینیه‌ی داگیركه‌رانه‌وه بووه و تۆی نه‌ته‌وه‌یه‌كی دیاری ناوچه‌كه بیت و هیچ گرنگیی نه‌ده‌یت به‌و بارودۆخه تایبه‌ته‌ی داگیركه‌ران كه پاڵنه‌ری سه‌ره‌كی داگیركاری و هاتنی ئه‌م ئایینه بووه، بۆیه زۆر زه‌رووریه هه‌موو كه‌سێكی ئه‌م كوردستانه به روونی و راشكاوی و دوور له بیروبۆچونی پیرۆزكردنی ئه‌و مێژووه، به وردی، حه‌قیقه‌تی پرۆسه‌كه بزانێت و به ورد و درٍشتیدا بچێته‌وه و په‌ند له روداوه‌كانی وه‌ربگرێت، به‌تایبه‌تی ئه‌و هه‌ڵدێران و وه‌رچه‌رخان و گۆرٍان و وهرگۆرٍانانهی به هۆكاری هاتنی ئایینی ئیسلام و سه‌پاندنی به‌سه‌ر ئه‌م میله‌ته‌دا به درێژاییی ژیانیدا روویداوه، به دوور له ترس و سڵكردنه‌وه له ده‌رخستنی راستیی شیكردنه‌وه و خوێندنه‌وه‌ی زانستیانه‌ی پرۆسه‌كه، به هۆی ئه‌و رێگریه‌ی له رێگه‌ی باوه‌ربون به پیرۆزیی ئایینه‌كه‌وه خۆی ده‌سه‌پێنێت و حه‌قیقه‌ته‌كان ده‌شارێته‌وه. پێویسته د‌رك به هۆكاری راسته‌قینه‌ی هاتنی ئیسلام و داگیركاریی كوردستان له پێشه‌وه‌ی ئه‌و بابه‌تانه بێت كه پێویسته گرنگیی پێ بدرێت و وه‌كو خۆی شرۆڤه‌ی بكرێت و به شێوه‌یه‌كی زانستیانه ئه‌رێنی و نهرێنیهكانی هاوكێشه تایبه‌ته‌كانی چۆنێتی هاتنی ئه‌و خه‌ڵكه و بازنه‌ی بیر و ره‌فتار و كرٍۆك و جه‌وهه‌ری خودی ئایینه‌كه و پرۆسه‌ی داگیركاریهكه ده‌ربخرێت و به راشكاوی باسی كاریگه‌ریه كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری و كه‌لتوری و فه‌رهه‌نگیه‌كانی داگیركاریی پیرۆز له‌سه‌ر خه‌ڵكی كوردستان بكرێًت و ده‌رئه‌نجامه‌كانی بخرێته روو . بۆیه به پێویستمان زانی جه‌خت له‌سه‌ر چۆنێتی فراوانخوازی ئیسلامی بكه‌ین و شێوازی داگیركاری و مامه‌ڵه‌ی ئه‌وانه‌ی به بیروبۆچۆن وكهلتور و ره‌فتار و په‌روه‌رده‌ی نیمچه دوورگه‌ی عه‌ره‌ب و پێداویستی و ئامرازه‌كانی ئه‌و رووبه‌ره‌ی كه نه‌بونی و قاتوقرٍی و كه‌مده‌رامه‌تی تێیدا به‌ربڵاوبووه، شرۆڤه بكه‌ین.
لێره‌دا ده‌بێت بزانین كه درێژیی مێژووه‌كه‌ی به‌و جۆره، مه‌سه‌له‌ی داگیركردن و دواكه‌وتنی ئه‌م گه‌له بۆته هۆكاری ئه‌و گۆرٍانكاریهی به‌سه‌ر كهلتورهكهیدا هێنراوه، له‌و رێگه‌یه‌وه ناچاركراوه له‌دواجاردا ملكه‌چ بێت و كه‌مته‌رخه‌میی بنوێنێت، پێویسته ئه‌وه‌ش باس بكرێت كه ته‌نانه‌ت له‌م سه‌رده‌مه‌شدا، كاریگه‌ریی ئه‌و سیفه‌ته هاوردانه‌ی له‌سه‌ر ماوه و بێگانه په‌رستیش بووه به یه‌كێك له سیفه‌ته بۆماوه‌ییه تایبه‌ته‌كانی ، ئه‌وه‌تا زانایانی كورد و بیانیش ده‌ڵێن : به‌شێكی هه‌ره گرنگ و ئاڵقه‌ی لێكگرێدانی زۆربه‌ی ئه‌و رووداوانه‌ی ئاكامی خراپیان بۆ كورد پێكهێناوه، ده‌گه‌رێته‌وه سه‌ر خۆبه‌ستنه‌وه‌ی به‌شێك له سه‌رۆكه له خۆباییهكانی كوردی دژ به یه‌ك به دوژمنه دهرهكیهكانیانهوه(6)
رۆڵی داگیركاری له سرٍینهوهی كه‌لتوردا
ئه‌گه‌ر بتوانین ناوی بنێن سیستمی په‌یوه‌ندیه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی كوردستان، ده‌ڵێین كورد پشتبه‌ستوو به رۆشنبیری و كه‌لتوری تایبه‌تی خۆی بووه و جیاواز بووه له نزیكترین نه‌ته‌وه‌ی دیكه‌ی ناوچه‌كه، بۆ ماوه‌یه‌كی دوروودرێژ له‌و رووبه‌ره ژیاوه كه ئێستا زۆربه‌ی داگیركراوه و قرتێنراوه و له ژێركاریگهریهكانی ره‌فتار و مامه‌ڵه‌ی داگیركه‌ران، راسته‌وخۆ یان به رۆیشتنی كات گۆرٍانكاریهكی نیمچه ریشه‌یی به‌سه‌ردا هاتووه. هه‌رچه‌ند تاسه‌ر پارێزگاری رێژه‌یی له خۆی كردووه، به‌ڵام سه‌پاندنی كه‌لتوری داگیركاریی ئایینی، یه‌كێك له هۆكاره سه‌ره‌كیه‌كان بووه بۆ ئه‌وه‌ی نه‌توانێت ده‌سته‌به‌ری باری كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری و رۆشنبیریی ئایندهی نه‌وه‌كانی حۆی بكات و تا راده‌یه‌كی زۆر ملكه‌چی هاتووه‌كان بێت و رێژه‌یه‌كی زۆری تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی بسرٍٍیًنرێتهوه و په‌یره‌وی دابونه‌ریت و كه‌لتوری خه‌ڵكی دواكه‌وتووی داگیركه‌ر بكات . كوردستان پێشتر خاوه‌نی نیمچه كیانی خۆی بووه، تاوه‌كو گه‌یشتۆته ئه‌وه‌ی ئیمبراتریهتی تایبه‌تی خۆی هه‌بێت و توانیویه‌تی پارێزگاری له كیانی خۆی بكات. گه‌لی كوردستان بێ هاوتا بووه، تاوه‌كو هاتنی ئایینی ئیسلام، كه‌س نه‌یتوانیوه كاریگه‌ریی كه‌لتوره‌كه‌ی خۆی بخاته سه‌ر كورد و گۆرٍانكاری له ره‌وتی ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی و كه‌لتوری و سیاسه‌تی ساكاری ئه‌وكاته‌ی كورد بكات. په‌یوه‌ندیه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی به‌شێوه‌یه‌ك بووه جیاواز له گه‌لانی ناوچه‌كه و باوهرٍی بته‌وی به رێباز و سروت و بۆچون و دواتر ئایینی خۆی بووه و پهیرٍهوی كردووه.
كێشه‌ی گه‌وره‌ی داگیركاریی ئیسلامگه‌را بۆ ئه‌م ناوچه‌یه و كوردستان به‌تایبه‌تی ئه‌وه‌بووه كه هاتووانی دورگه‌ی قاتوقرٍی و نه‌داری به‌ناوی پیرۆزی خودایه‌كه‌وه قسه‌یان كردووه و خۆیان به باڵاتر له‌خه‌ڵكی كورد زانیوه، كه گوایه ئه‌و خودایه ئه‌وانی هه‌ڵبژاردووه و ئایه‌تی پیرۆزی بۆ دابه‌زاندوون و كه‌س بۆی نیه گۆرٍانكاری تێدا بكات و، ته‌نها ده‌بێت بێ گفتوگۆ هه‌موو شتێكی جێبه‌جێ بكرێت. ئه‌وه‌ی سه‌یرو سه‌مه‌ره بووه له‌م پرۆسه‌یه‌دا كه سیفه‌ته‌كانی خودا به شێوه‌یه‌ك باس كراوه، وه‌كو بونه‌وه‌رێكی دانیشتووی نیمچه دوورگه‌ی عه‌ره‌ب و هه‌ڵگری ئه‌خلاق و ئه‌ده‌بی ئه‌وان بێت، له خه‌سله‌ت و سیفه‌ت و كرده‌وه‌كانیدا، كتومت خودایه‌كی دانیشتووی نیمچه دوورگه‌ی قاتوقرٍی و ده‌شته‌كی و چاو برسی و دڵ پیس بوبێت. بۆیه لێره‌دا ده‌كرێت وته‌ی پۆڵسی سه‌ركرده‌ی باڵای رۆممان بێته‌وه یاد كه له‌كاتی داگیركردنی میسر له لایه‌ن عه‌ره‌به‌كانه‌وه ده‌ڵێت ( ئێمه زانیمان له وڵاتی خۆتاندا پێش ئه‌وه‌ی ئه‌م وڵاته داگیربكه‌ن له نه‌داری و قاتوقرٍیدا ژیاون و له برسا ده‌مردن، ئێستا وڵاتێكتان داگیركردووه بۆ خۆتان له گۆشت خواردن تێربوون و سواری ئه‌سپ ده‌بن و چوست و چالاكن و شمشێری مشتهمرواری ده‌خه‌نه قهدپالًتان و پاش ئه‌و هه‌ژاری و نهداریهتان خۆشحاڵ بوون و به خۆشی ده‌ژین)(7).
له هه‌مان كاتدا به قسه‌ی خۆیان ئه‌مه پشت راست ده‌كه‌نه‌وه، ئه‌وه‌تا موغیره‌ی كورٍی شه‌عب به پاشای نه‌هاوه‌ند ده‌ڵێت ( ئێمه‌ی عه‌ره‌بی خه‌ڵكی دوورگه‌ی عه‌ره‌ب زه‌لیل بووین و خه‌ڵك سوارمان ده‌بوو و سواری كه‌س نه‌بووین و سه‌گ و پیسیمان ده‌خوارد)(8).
هه‌ر له‌مباره‌وه ئه‌وه‌مان بۆ روون ده‌بێته‌وه كه عه‌ره‌ب و به‌تایبه‌تی خه‌ڵكی نیمچه دوورگه‌ی عه‌ره‌بی، ئه‌گه‌ر ئه‌و خه‌ڵكه ببینن جیاوازبێت له‌وان، ده‌یانه‌وێت ژێرده‌سته‌ی بكه‌ن و داگیری وڵاته‌كه‌ی بكه‌ن، گه‌ر ساویلكه و ساكار و دڵپاكیش بن، ئه‌وا به ئاسانی به‌سه‌ریدا سه‌رده‌كه‌ون و له‌ناویده‌به‌ن، ئیبن خه‌لدون له (مقدمه )كه‌یدا به راشكاوی ده‌ڵێت ( له‌به‌ر ئه‌وه‌ی عه‌ره‌ب به سروشتی خۆیان درٍندهن و خه‌ڵكی دز و تاڵانچی و تێكدهریان زۆره، بۆیه به بێ ترس و سڵكردنه‌وه ئه‌وه‌ی بتوانن فرسه‌تی لێدێنن و ده‌یدزن و تاڵانی ده‌كه‌ن و ئینجا بۆ خۆیان فرته‌ی لێده‌كه‌ن و راده‌كه‌ن بۆ كێڵگه و جێگه قاتوقرٍٍیهكهیان) (9). هه‌روه‌ها ئیبن خه‌لدون ده‌ڵێت (ئه‌گه‌ر عه‌ره‌ب به‌سه‌ر وڵاتاندا سه‌ربكه‌ون، به‌خێرایی تێكیدهدهن و هۆكاره‌كه‌ش ئه‌وه‌یه كه ئه‌وان میله‌تێكی وه‌حشین، هه‌موو فاكته‌رێكی درٍندهییان تێدایه و ئه‌و سیفه‌ته‌ش بۆته پێكهاته و ره‌وشتیان) (10). دیسان ئیبن خه‌لدون له لایه‌كی تره‌وه ده‌ڵێت ( سروشتی عه‌ره‌ب ئه‌وه‌یه كه هه‌رچیه‌ك به‌ده‌ست خه‌ڵكه‌وه ببینن ده‌یدزێت.. هیچ سنورێكیان له تاڵانكردنی موڵكوماڵی خه‌ڵك نیه و چاویان تاكوێ برٍِبكات و بیبینێت و هه‌رچیه‌كیان ده‌ستكه‌وێت له پاره‌و پوڵ و ماڵ و كاڵا و كه‌لوپه‌ل یان قاپوقاچاغ ، ده‌یدزن و تاڵانی ده‌كه‌ن)(11).
عومه‌ری كوری كه‌حاله له كتێبی (عه‌ره‌ب كێن و چیان له‌سه‌ر وتراوه) ده‌ڵێت ( عه‌ره‌ب، هه‌موو شتێك به مادی و دیدێكی مادیانه‌ی ته‌سك ته‌ماشا ده‌كات و هیچ هه‌ڵسه‌نگاندنی ئایدیاڵیان نیه و ته‌ماشایه‌كی ئه‌خلاقیانه بۆ هیچ شتێك ناكه‌ن و ته‌نها حساب بۆ ئه‌و قازانجه ده‌كه‌ن كه له‌و شته ده‌ستیان ده‌كه‌وێت و هه‌ست و نه‌ستیان گیرۆده‌ی ته‌ماع بووه و هیچ بواری خه‌یاڵكردن و سۆزیان نیه و له‌و باره‌وه مه‌یلی ئایینیان نیه، هیچ گرنگی به‌شتێك ناده‌ن كه به‌كرده‌وه نه‌توانن چه‌ند سودێكی مادی لێوه‌رگرن و ئه‌و شته هه‌ستی شكۆمه‌ندی و باڵایی بوونیان تێرنهكات ) (12)
پاش داگیركردنی یه‌كجاریی ههمهجۆر، به درێژایی ئه‌و مێژووه وایان سه‌پاندوه، كه دواتر كورد خۆی به بچوكی داگیركه‌ر زانیوه و زۆر جار ئه‌گه‌ر كه‌سێكی هه‌ڵكه‌وتبێت و بیری باوی چه‌سپاوی ره‌تكردبێته‌وه، هه‌میشه بوختانی كافربونی ئه‌و كه‌سه زه‌قكراوه‌ته‌وه و لای نه‌ته‌وه‌كه‌ی خۆشی قێزه‌ون كراوه.
له‌سه‌ر ده‌می نوێِدا، باوی ئیسلامی سیاسی هاتۆته ئاراوه و له جیاتی ئیسلامی سونه‌تی و عیباده‌تی، عاده‌ت و دابونه‌ریتی ئێستا به شێوه‌یه‌كی خه‌ته‌رناكتر له ئیسلامكردنی نه‌ته‌وه‌ی كورد كار ده‌كه‌ن و، ئه‌نانه‌ت ئینسانبونی كوردیش دهسرٍنهوه و ته‌نها شكۆمه‌ندیی بۆ عه‌ره‌بی موسڵمان داده‌نێن، وه‌كو ئامانجێكی به‌دیهاتووی نیمچه دورگه‌ی عه‌ره‌بی سه‌رده‌می ئیسلام، دوای 1400 ساڵ كوردی ساكار بیروبۆچونه‌كانی خه‌ڵكی به‌رژه‌وه‌ندخوازی جوگرافیای قاتوترٍی جێبه‌جێده‌كات .
وه‌كو ده‌ڵێن رێره‌وی راستی ره‌وتی فكری و فه‌لسه‌فی ئیسلامگه‌را، له پاش ئه‌وه‌ی هێزی كۆن باوی نه‌ماوه و ژیان گۆرٍانكاریی سه‌ره‌كی به‌سه‌ردا هاتووه، ئێستا ئه‌م ئیسلامگه‌را نوێیانه هێزی نه‌رم به‌كاردێنن.
ده‌بێت ئامانجی كورد له رووبه‌روو بونه‌وه‌ی ئیسلامگه‌رادا، بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌م گیروگرفت و كێِشهو نارایشانه، هێزی گونجاوی به‌رامبه‌ری ئیسلامگه‌رادا بێت، به‌وه‌لانانی هێزی ره‌قی زیادهرهویكهر و ده‌رچوو له دابونه‌ریت و بۆچونی كۆمه‌ڵگه بێت ، كه هه‌میشه له رێگه‌ی چه‌پی واقیعی تایبه‌ت به كوردستان ده‌توانین به زاراوه‌ی (هه‌ژگه‌رایی) ناو بنێین ، یان به‌هه‌ر ناوێكه‌وه بێتـ ململانێی ئیسلامگه‌رای نوێ بكه‌ین، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ده‌سته‌واژه و وشه‌ی چه‌پی لێ بكرێته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی بوار نه‌دات ته‌نانه‌ت ئیسلامگه‌را ئیستغلالی سۆزی خه‌ڵك بكه‌ن و به چه‌واشه‌كاری دژایه‌تی هه‌وڵی سه‌لماندنی مه‌سه‌له‌ی راستودروستی فكر و فه‌لسه‌فه‌ی گونجاوی پێشكه‌وتنخوازانه له نێو گه‌لی كوردستاندا بكه‌ن. به‌ڵێ راسته ئه‌مه ته‌نها ده‌هه‌یه‌ك ده‌بێت كه هێزی ئیسلامگه‌رای سیاسی، له پاشه‌كشه دایه، به‌ڵام پێشتر به جیاوازی له‌وه‌ی ئهمرٍۆ هه‌یه ،نزیكه‌ی سه‌ده‌یه‌ك ده‌بێت زۆر ئامانجی خۆی به‌دیهێناو به هه‌موو رێگه‌یه‌ك فكری تایبه‌تی خۆی به شێوه‌یه‌كی رێژه‌یی سه‌پاند. به‌درێژایی ئه‌و مێژووه بۆ ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌ش، باردۆخی ئابووری و سیاسی و ململانێكان رێگه‌ی پێدان كه كاری خۆیان بكه‌ن و تا راده‌یه‌ك به پشودرێژیه‌وه درێژه‌یان به فریودان و هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنی خه‌ڵك به راسته‌وخۆ و ناراسته‌وخۆ ده‌دا، به‌ڵێ سه‌ره‌رای ئه‌و ماوه‌یه‌ی كاری ئیسلامگه‌را و كاریگه‌ریی زۆریان له‌سه‌ر ژیانی خه‌ڵكدا هبووه، له به‌رامبه‌ردا، له‌زۆر قۆناغدا، ره‌وته چه‌په‌كان به تایبه‌تی پهرٍگیرهكانیان ( بۆرژوا هه‌میشه بۆ بهدیهَێنانی ئامانجی دوور‌و ونزیكی خۆی، ئیسلامگه‌رای به‌قازانج زانیوه) هێشتا له ناو بازنه‌یه‌كی داخراوی تیۆریدا ده‌خولانه‌وه و له ئاست ئیسلامگه‌رادا لاوازبوون، ته‌نانه‌ت هێزه مه‌زهه‌بی و شۆفینیهكانی ده‌وروبه‌ر، ركێڤی خۆیان فهرزكردوو و بێ به‌ربه‌ست تا راده‌یه‌ك خۆیان سه‌پاند، باسی ئه‌مرۆ ناكه‌م كه پاش ئه‌و جوڵانه‌وه‌یه‌ی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان هێزی ئیسلامگه‌رای هێناوه‌ته له‌رزه و خه‌ریكه تا راده‌یه‌كی باش (ئه‌ویش له‌سه‌ر ده‌رئه‌نجامی ئهوهیئهگهر بتوانین ناوی بنێین شۆرشی له‌چكی نه‌وه‌ی نوێ وه‌ستاوه) هاوكێشه‌كان راست ده‌بنه‌وه و مه‌ساری سیاسه‌ت و فكری ئاسایی مرۆڤی ئه‌م ناوچه ئاڵۆزه روو له گۆرٍان و وهرگۆرٍان و ئاراسته‌ی راستودروستی خۆی ده‌كات و ئه‌گه‌ر بارودۆخه بابه‌تیه‌كه یارمه‌تیده‌ر بێت، له كۆتاییدا چه‌ند دوور بێت یان نزیك هه‌ڵدێرانی ئیسلامگه‌را به چاوی خۆمان ده‌بینین و ئه‌وه‌ی ده‌مێنێته‌وه ئیسلامی نه‌ریتی باوی كۆمه‌ڵایه‌تیه كه له‌گه‌ڵ ژیانی ئاسایی خه‌ڵك گونجاو بێـت.(14)
ده‌رئه‌نجام:
له ده‌رئه‌نجامدا ئه‌وه‌مان زۆر به جوانی بۆ روون ده‌بێته‌وه، كه كورد و كوردستان له ژێركاریگه‌ریی ئایینی هاورده له هه‌موو ئاكار و رهسهنایهتیهكانیدا گۆرٍانی رێژه‌یی به‌سه‌ردا هاتووه و ره‌وشتی گۆرٍاوه.
بۆ وه‌ڵامی پرسیاره بنه‌ره‌تیه‌كانی ئه‌م توێژنه‌وه‌یه، له دواجاردا به‌و به‌ڵگه زانستی و راسته‌قینانه‌وه ئه‌وه‌مان بۆ ده‌سه‌لمێنرێت، كه ئامانجی سه‌ره‌كی، واته گه‌وره‌ترین ئامانجی داگیركاریی ئیسلامی بۆ ئه‌م ناوچه‌یه وچاوتێبرٍینیی خه‌ڵكی نیمچه دورگه‌ی عه‌ره‌ب بۆ كوردستان و ده‌وروبه‌ری، ته‌نها له‌به‌ر قازانجی مادی و ده‌ست به‌سه‌ردا گرتنی سه‌روه‌ت و سامانی خه‌ڵكه‌كه‌ی و خۆرزگاركردن له قاتوقرٍی و نه‌داری بووه و، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ش هه‌موو ئامرازێكی مادی و ئایدیاڵی و پیرۆزیه‌كان به قورئانیشه‌وه به‌كارهێناوه و ئایین وه‌ك ئامرازێكی كاریگه‌ری ده‌ستیان بووه له داگیركاریهكانیاندا. به‌ڵام ده‌بێت ئه‌وه‌ش له‌بیر نه‌كه‌ین، كه هۆكاری لاوه‌كی دیكه هه‌بوون وه‌كو فیززلی داگیركه‌ری عه‌ره‌ب بۆ شكۆشكاندنی ئه‌ویتری ركابه‌ر و خۆ به‌زلزانی و خۆ به خاوه‌ن شكۆی باڵا زان و خۆ به خانه‌دان و جیاواز له‌ویتر و خاوه‌ن ئایین و كۆمه‌ڵێك سیفه‌تی پربه‌ها دانراوی تایبه‌ت به خۆیان .
بۆ رزگار بوون له‌م باره‌ی ئێستا تێیداین، پێویسته:
*هه‌وڵ بدرێت خه‌ڵك به دابونه‌ریت و مێژووی دوور و كه‌لتوری ره‌سه‌نی خۆی ئاشنابكرێتهوه و هه‌موو سیفه‌ته ناكۆكه‌كان له گه‌ڵ سروشت و دابونه‌ریتی خۆی و هاورده‌كانی بۆ باس بكرێت و چه‌وتیه‌كانی بۆ راستبكرێته‌وه و زیانه‌كانی كه‌لتوره گۆرٍاوهكهی دیاریبكرێت و ده‌رهاویشته‌كانی بخرێته روو.
* باشترین رێگه‌ی پاككردنه‌وه و پاڵاوتنی كه‌لتوری كورد، هه‌ڵاوێركردنی سه‌رجه‌م هاورده و شته سه‌پێنراوه‌كان و، گرنگیدانه به زانست و به‌كارهێنانی رێگه و ئامرازی زانستیانه‌یه بۆ نه‌هێشتنی خهڵتهكان.
*گرتنه‌به‌ری رێگه‌ی مۆدێرن له مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ باردوخی باوی كۆمه‌ڵ و به پلانی وردی هه‌مه‌جۆری زانستی زیانه‌كانی هاورده‌كان، كه‌م بكرێنه‌وه و هه‌وڵی به‌رجه‌سته‌كردنی روحی میانره‌وانه‌ی عاقڵانه له مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ واقیعه گۆرٍاوهكهدا بدرێت و جه‌خت نه‌كرێت له‌سه‌ر خۆتهریككردن و گۆشه‌گیری و ته‌نها مانه‌وه له‌سه‌ر كۆمه‌ڵێك كه‌لتوری تا راده‌یه‌كی ته‌سكبینی كوردی هه‌رچۆنێك بێت، بۆ ئه‌وه‌ی لێكه‌وته زیانبه‌خشه‌كانی بسرٍێنهوه.
* به ئاشتی و نه‌رمونیانی، زیانه‌كانی خورافه و كهرٍهجاڵی و بۆچونی ناباو و لهریزبهدهری ئایدیاڵیی هاتوو ده‌ربخرێت و هه‌موو ئامرازه‌كان به‌كاربێن و پشتگیری بكرێت له تازه‌گه‌ری ژیانی خه‌ڵك و پشتبه‌ستن به عه‌قڵیه‌تی نوێگه‌ری و به تایبه‌تی به‌كارهێنانی ئامرازه پێشكه‌وتووه‌كانی سه‌رده‌م و به تایبه‌تیتر ئه‌و شتانه‌ی كاریگه‌رن لهسهربیروبۆچون و ئاوه‌ز و ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی خه‌ڵك.
په‌راوێزه‌كان:
1-47ل بیری ئولچی ئیسلامی فۆاد مه‌جید میسری
2-ل 29 ئایین و جهسهڵات هاشمی كه‌ریمی
3-ل71ی اغد دیمقراگی و حرمان شعی حتى من حق الحلم حلال گالبانی
4-ل 86 فریوادنه گه‌وره‌كه د. یاسین المصری و: ماده‌لی
5-ل 87 ئه‌خلاق له دیدی عه‌بدوڵا ئۆجه‌لاندا
6-ل 9 ئیسكۆت به‌ره‌و تاران پیته‌ر بله‌چ
7- ل 86 فریودانه گه‌وره‌كه، د. یاسین المصری و؛ ماده‌لی
8- ل 143 تاریك خوازه‌كان له بازنه‌ی شه‌رێكی دۆراودا هاشم صاڵح
9- ل 115 فه‌لسه‌فه‌ی سیاسی ئهرستوتیلیس ئه‌میر حسین ره‌حیم
10-ل 34 ده‌وڵه‌تی عوسمانی و عه‌شیره‌ته كورده‌كان له‌كوردستانی باشوور خالد مه‌حمود كه‌ریم
11- ل 185ئاین و ده‌سه‌ڵات هاشم كه‌ریمی.
12-ل 57 اباده الارمن غسان نعسان مراجعه مامۆستا جعفر
13-ههژارگهرایی: وتارێكی ماده‌لی له ئاوێنه، شارپرێس، سپی میدیا، وتاریكورد، روانگه‌و ره‌خنه
14 - ل 26 دیموكراسی و چه‌پ كلان و راسان مه‌لا به‌ختیار
سه‌رچاوه‌كان:
1-ده‌وڵه‌تی عوسمانی و عه‌شیره‌ته كورده‌كان له كوردستانی باشوور 1869 – 1914 خالد مه‌حمود كریم
2- فه‌لسه‌فه‌ی سیاسی ئه‌رستۆتێلیس ئه‌میرحسێن ره‌حیم
3- مساله اباده الارمن امام المحكمه غسان نعسان
4- ئاین و ده‌سه‌ڵات له پرۆسه‌ی مێژووی روحانیه‌تی شیعه‌دا هاشم كه‌ریمی
5- فریودانه گه‌وره‌كه (عه‌ره‌ب له نێوان راستی و خه‌یاڵپڵاویدا) د؛ یاسین المصری و: ماده‌لی
6- شه‌یخه‌ین دوو پیرهمهردی پێشین ئه‌بوبه‌كر و عومه‌ر تههاحسێن و: عبهدوللهتیف بامۆكی
7- كورد و مێژوو و ده‌وڵه‌ت عبدالرحمن كریم درویش
8- مستقبل الدوله الكردیه بین الممكن و الواقع جاد الكریم الجباعی
9- تێروانینێك له باره‌ی هۆكاره‌كانی دروستنه‌بوونی ده‌وڵه‌تی كوردی ئه‌سعه‌د جه‌باری
10- له مۆدێرنه و پاش مۆدێرنه ( چاره‌نوسه‌كانی مۆدێرنه ) ئالان تۆرین
11- ئه‌خلاق له دیدی عه‌بدوڵا ئۆجه‌لاندا محه‌مه‌د به‌كر
12- دیموكراسی و چه‌پ گلان و راسان مه‌لا به‌ختیار
13- اغد و دیمقراگی و حرمان شعب حتى من حق الحلم جلال تاڵه‌بانی
14- زعما و عملاو محمود الباز
15-توركیا تونیڵه گه‌رمه‌كانی سیاسه‌ت حه‌سه‌ن ئه‌حمه‌د مسته‌فا
16- بیری ئوسوڵی ئیسلامی فوئاد مه‌جید میسری
17- مێژووی شۆرشی فه‌ره‌نسا ویل و ئاریل جۆرانت و:دلاوه‌ر عه‌بدوڵا
18- نسبه المسلمین فی الدول الافریقیه و الاسیویه اریج
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست