کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بنەماڵەی بارزانی، لە ناو خۆیاندا ئیستا نوشتە دەگرنەوە و تەڵاق دەخۆن

Wednesday, 16/11/2022, 3:17


لەناو حیزبە كوردیەكانی باشووردا كەلتوری سەنگەر گۆرینەوە دەمێكە باوە. ئەم سەنگەرگۆڕینەش دەكرێت  بەدوو بەشەوە.
 بەشێكیان بۆ پارە و پۆست و بەشێكی تریان بە خەت مایل، واتا وەکو سیخوڕی و لێدان و لاوازکردنی حیزبەکەی دیکە. بەڵام ئیستا لەناو بنەماڵەی بارزانییدا مۆدیلێكی تر پەیدابووە، چونکە ئەقڵی  کەسەکانی بنەماڵی بارزانی لە ئاسێکی زۆر نزمدایە، ئەویش بە نوشتە و فال لێكردن بەناوبانگە بۆ ئەو مەبەستەش  بەناو شیخەكانی بارزان چەندەها پەرتوكی جادوگرەوەیان  لە هندستانەوە هێناوە لە دژی نەیار و دۆستەكانیان بەكاردەهێنن. پێتان سەیر نەبێت، کە لە نوێترین سەیروسەمەرەكانی ئەو بنەماڵەیە، تەلاق خواردنیش هاتۆتە ناو سەنگەر گۆڕینەوە كە شیخ فستق بۆ كردنە ئەندامی كۆنگرە بۆ (ئازاد جوندیان و رێباز حەملان و محمد حاجی و مسعود حیدری ) خواردبووی بەتایبەتی دەرچواندنی رێباز حەملان بۆ ئەندامی كۆمیتەی ناوەندی  و پێدانی بەشێك لە دارایی پارتی،  بەلام شیخ خۆشی ئەگەری دەرنەچوونی هەبوو بۆیە ریباز حەملانی كۆنە پاراستنی پەراوێز خست، بەمەش  ئیستا لەناو بارزانییەکاندا بەردەوام لە دوای کۆنگرەوە هەموو دەیڵێنەوە، کەوا شیخ فستق تەلاقی كەوتوە، هەروەها  بەپێی قسەكانی رێباز حەملان كە لە چێشتخانەیەكی شاری دهۆك وتبووی، ئەگەر من دەرنەچم ئەوا شیخ سیدادیش تەلاقی دەكەوێت.
خوێنەری بەڕێز، پێتان سەیر نەبێت کە چارەنووسی کورد  بزانن کەوتۆتە دەست چ عەقڵیەتێکی دواکەوتوو و نەفام و نەزان، ئەمانە رابەری سیاسیی و ئیداری  کوردستانن،  باشوریش بەڕێوە دەبەن.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە