داعش چی لێ هات ؟
Thursday, 10/11/2022, 22:59
دامه‌زرانی حکوومه‌تی داعیش له سه‌ره‌تا وه و په‌ره ئه‌ستاندنی بۆ رۆژهه‌ڵاتی ناوین ئه‌گه‌ڕێته وه بۆ بیرۆکه و ئامرازی ده‌ست بوونی ده‌وڵه‌ته زلهێزه‌کانی وه‌کوو ئامریکا و رووسیا بۆ هه‌ر چی زیاتر ده‌ست پێداگرتن به سه‌ر سه‌روه‌ت و سامانی ناوچه‌که به گشتی و نه‌وت و پێترۆڵ به تایبه‌تی له لایه‌ک و فرۆشتنی چه‌ک و چۆڵ و بازرگانی کردنی ئامرازه‌کانی مرۆڤ کوشتن له ناوچه دا له لایه‌کی دیکه‌وه. له هه‌مان حاڵ دا جۆری بیرکردنه‌وه و په‌یوه‌ست بوونی خه‌ڵکی ناوچه تا ڕاده‌یه‌کی به‌رچاو به ئایین و بنه‌ما ئایینیه‌کان و ئیسلام به گشتی هه‌لێکی ناله‌باری ڕه‌خساندووه بۆ له دایک بوونی ده‌یان بیرۆکه و هێزی توندئاژۆی ئیسلامی وه‌کوو ئه‌لقاعیده و سه‌له‌فیه‌کان و له ئاکام دا داعیش به ڕاده‌یه‌ک که به ته‌واوه‌تی کونترۆڵی ناوچه‌که ئه‌گرنه ژێر ده‌سه‌ڵات و ڕکێفی خۆیان و مه‌یانی ڕمبازین بۆ وه‌دیهێنانی ئامانجه ناڕه‌واکانی خۆیان و ئه‌ربابه ده سه‌ڵات به ده‌سته‌کانیان.
له ساڵه‌کانی هه‌شتاکانی زایینی دوای هاتنه سه‌ر کاری رێژیمی کۆماری ئیسلامی له وڵاتی ئێران وه‌ک ئاگاداران خه‌ڵکی ئه‌و پارچه‌ی کوردستانی رۆژهه‌ڵاتی ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئێران ماوه‌ی بیست و چوار رۆژ به‌ربه‌ره‌کانێ و خۆڕاگری چاکیان ده‌ست پێ‌کرد به ڕیبه‌رایه‌تی هێزه نه‌ته‌وایه‌تی و نیشتمانیه‌کانیان له‌م ئارادا گرووپێکی تازه پێگه‌یشتووی ئیسلامی به ناوی مه‌کته‌ب قورعان به سه‌رۆکایه‌تی ئه‌حمه‌دی موفتی زاده له دڵی بیر و باوه‌ڕی کۆ مه‌ڵێک خه‌ڵکی دوا که‌وتووی ئایینی ساز کرا و خۆیان تێکه‌ڵ به ڕه‌وتی نه‌ته‌وه‌یی خه‌ڵکی کوردستان کرد و دواتر وه‌ک بینیمان ره‌نج و ماندوو بوونی جه‌ماوه‌ر و خه‌ڵکیان به فیڕۆ دا و خۆیان فرۆشت و دوو ده‌ستی ئه و هه‌موو ئه‌رک و ماندوو بوونه‌یان پێشکه‌شی دوژمن کرد و چوونه باوه‌شی رێژیمی کۆماری ئیسلامی. دواتر له ساڵه‌کانی ده‌یه‌ی نه‌وه‌ده‌کانی زایینی هێزی توندئاژۆی ئیسلامی ئه‌لقاعیده به پشتیوانی وڵاته زلهێزه کان له وڵاتی ئه‌فغانستان هاته ئاراوه که ئه‌ویش له دڵی جه‌ماوه‌ری ساویلکه و دواکه‌وتووی ئایینی و دژه نه‌ته‌وه هه‌ڵقوڵی و هاته سه رکار بۆ به لاڕێ دا بردنی هه‌ر چه‌شنه ناره‌زایه‌تی و به‌ها مرۆڤایه‌تی و نه‌ته‌وه‌ییه‌کانی خه‌ڵکی ناوچه و به ناو ده‌سته‌واژه ی ئیسلام و ئایین وه‌کوو مۆته‌که‌یه‌ک به سه‌ر کۆمه‌ڵگا و خه‌ڵکی نه‌خوێنده‌وار دا ڕووخان و وه‌ک بینرا ساڵانێکی زۆر بازرگانی چه‌ک و چۆڵ و ماده هۆشبه‌ره‌کان به‌رده‌وام بوو تا ئه‌و کاته‌ی هه‌ست به مه‌ترسی ده سه‌ڵات و په‌ره ئه‌ستاندنی ناوچه ژێر ده‌سه‌ڵات و سه‌روه‌ت و سامانی ئه‌لقاعیده کرا بۆیه هه‌ر وه‌ک چۆن خۆیان سازیان کردبوو هه‌ر به‌و شێوه‌ش له ناویان برد و کۆتای‌یان به ده‌سه‌ڵا ت و حکوومه‌تی ئه‌لقاعیده هێنا و ناویان له سه‌ر ئه‌و پارچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوین کاڵ و بێ ره‌نگ کرده‌وه. به‌ڵام وه‌ک ئاماژه‌مان پێدا ته‌ماح و به‌رچاو ته‌سکی ده‌وڵه‌ته زلهێزه‌کان قه‌ت کۆتایی پێ نایه‌ت و ئه‌مجاره بۆ وه‌دیهێنانی ئامانجه‌کانیان و بازاری بازرگانی نوێ له رۆژهه‌ڵاتی ناوین وڵاتی عێراقیان کرده ئامانج لێره‌دا وڵاتی عێراق دوای له ناوچوون و ڕووخانی حکوومه‌تی به‌عس و به‌دوای دامه‌زرانی حکوومه‌تی تازه پێگرتوو و ناسه‌قامگیری نوێ و سیستمی فێدراڵی و فره‌نه‌ته‌وه‌یی و هه‌روه‌ها به که‌ڵک وه‌رگرتن له به‌ها ئایینی و بیرۆکه ئیسلامی زاڵ به سه‌ر ناوچه‌که‌دا هێزیکی نوێی چه‌کداری توند ئاژۆی به ناوی داعشیان ساز کرد.
چه‌ن به‌ره‌کی نه‌ته‌وه‌یی وڵاتی عێراق وه‌ک عه‌ره‌ب و کورد و تورکمان له لایه‌ک و فره ئایینی وه‌ک شێعه و سوننه و ئیزه‌دی له لایه‌کی دیکه‌وه و هه‌ر وه‌ها به‌ر فراوانی سه روهت و سامان و ژێرخانه ده‌وڵه‌مه‌نده نه‌وتیه‌کان و ژێرخانی تازه پێگرتووی ئابووری وه‌کوو دامه‌زرانی چه‌ن هه‌زار کۆمپانیای نێوخۆیی و ده‌ره‌کی نه‌وتی و بازرگانی و کشت و کاڵ ئه‌مجاره وڵاتی عێراق کرا به ئامانجی ئێستێعماری نێونه‌ته‌وه‌یی بۆ دروست کردنی هێزێکی نوێ به ناوی داعش یان ده‌وڵه‌تی ئیسلامی عێراق و شام.
وڵاته زلهێزه‌کانی ناوچه وه‌کوو روسیا و تورکیه به فرۆشتنی چه‌ک و چۆڵ و بازرگانی نه‌وت و رووخانی پێگه‌ی نه‌وتی عێراق هاوکاری خۆیان له گه‌ڵ داعیش ده‌ست پێ‌کرد و داعیش ده‌ستی دایه تاڵان‌کردنی ماڵ و سامانی خه‌ڵکی ناوچه و له ناوبردنی شوێنه‌واره مێژوویی و نه‌ته‌وه‌ییه‌کان وه‌کوو سووتاندنی ئاسه‌وار و شوێنه نه‌ته‌وه‌ییه‌کان و هه‌روه‌ها ده‌ستیان به سه‌ر ناوه‌ندی نه‌وتی عێراق له مووسڵ گرت و ناوه‌ندی ئیمپراتوری حکوومه‌ته خه‌یاڵیه‌که‌یان له مووسڵ بونیاد نا و ده‌ستیان به تاڵانی ژیان و سامانی میلله‌ت کرد دوای ئه‌وه‌ی پایه و بنه‌ماکانی حکوومه‌تیان له مووسڵ قایم کرد له سه‌ر بونیادی بنه‌ما ئایینی و نه‌ته‌وه‌ییه‌کانی عه‌ره‌ب که رێگای بۆ خۆش کردبوون به بیانووی جیهاد و به‌رگری له ئیسلام هێرشیان کرده سه‌ر شه‌نگال که به ڕای ئه‌وان شاری کافره‌کان بوو و ئه‌یانویست عێراق له غه‌یری ئیسلامی خاوێن بکه‌نه‌وه و ئایینی تازه پێگرتووی خۆیان له ناوچه‌که دا زاڵ بکه‌ن بۆیه له ژێر ناوی ئیسلام هێرشیان کرده سه‌ر ناوچه‌ی شه‌نگال و ده‌ستیان کرد به تاڵان کردنی ماڵی خه‌ڵکی داماو و ڕفاندنی کچان و ژنانی شه‌نگال و بێ حورمه‌تی و سووکایه‌تی جنسی و به بارمته‌گرتنیان و بێگاری به کوڕان و پیاوان و کوشتنی ده‌یان و سه‌دان که‌س خه‌ڵکی داماو که پابه‌ند نه‌بوون به ڕێنوێنی و ئایینی دواکه‌وتوو و توندئاژۆی ئه‌مان.
بازرگانی نه‌وت و زیادکردنی هێزه‌کانیان و زیاده‌رۆیی له بیر و بڕوا دواکه‌وتووه‌کانیان و کوشتنی خه‌ڵکی بێ تاوان و ته‌نانه‌ت رۆژنامه‌وانانی بیانی و ده‌رچوون له بازنه‌ی ده‌سه‌ڵات و داوای ئه‌ربابه پاوانخوازه‌کانیان کارێکی وایکرد که مانه‌وه‌یان له ناوچه‌که دا بوو به مه‌ترسی و جارێکی دیکه له ده‌سه‌ڵاتی ئه‌م هێزه نوێ و تازه ڕێ که وتووه ترسان و خه‌م دایگرتن هه‌ر به‌و هۆیه‌وه که‌وتنه بیری له ناوبردنی و لاواز کردنی ئه‌مجاره له رێگای هێزی نێوخۆیی پێشمه‌رگه‌وه و به پشتیوانی و یارمه‌تی خه‌ڵکی کوردستان و هێزه‌کانی پێشمه‌رگه‌ی پارچه‌کانی دیکه‌ی کوردستان به‌ڵام له‌م ناوه‌دا دوو حکوومه‌تی چاوچنۆکی دراوسێی عێراق ـ ئێران و تورکیه له به‌رژه‌وه‌ندی و له ترسی که‌مبوونی ده‌سه‌ڵاتی خۆیان له لایه‌ک و سه‌ر هه‌ڵدانی هێزی کوردی له ناوچه کوردنشینه‌کانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی خۆیان خه‌م دایگرتن و یارمه‌تی خۆیان بۆ ده‌رباز بوونی هێزی داعیش له قه‌یران زیاتر ئاشکرا کرد و رێگایان بۆ هاورده کردنی چه‌ک و چۆڵ و گواستنه‌وه‌ی هێزه‌کانیان ئاوه‌ڵاتر له جاران کرد.
حکوومه‌تی کۆماری ئیسلامی ئێران به پێی درۆشمێکی کۆنی (ئاژاوه ساز بکه و حکوومه‌ت بکه) حه‌زی زیاتری به مانه‌وه‌ی داعیش له ناوچه‌که ئه‌کرد هه‌م بۆ به‌رده‌وامی شه‌ڕ و ئاڵۆزی له ناوچه‌که و هه‌م بازرگانی ماده هۆشبه‌ره‌کان به که‌ڵک وه‌رگرتن له نائارامی و ره‌وشی ناوچه. لێره‌دا ده‌وڵه‌تی ئێران له په‌راوێزدا هێزێکی نوێێ گوێرایه‌ڵی خۆی به ڕاهێنانی قاسم سولێمانی به ناوی حه‌شدی شه‌عبی ساز کرد بۆ به ناو یارمه‌تی هێزه‌کانی عێراقی و هێزی پێشمه‌رگه بۆ له ناوبردنی داعیش که دواتر بینرا ئه‌م هێزه به ڕاده‌یه‌ک به هێز و پڕ چه‌ک کرا که خه‌ونی سه‌ربه‌خۆیی کوردی شێواند و بوو به هێزێکی باوه‌ڕ پێکراوی حکوومه‌تی ناوه‌ندی و ده‌ستیان به سه‌ر دڵی کوردستان که‌رکووک دا گرت و سیسته‌می فێدرالیزم و حکوومه‌تی چه‌ندین ساڵه‌ی هه‌رێمی کوردستان که داهاتی ره‌نج و تێکۆشانێکی زۆر و چه‌ن هه‌زار شه‌هید بوو لاواز و ناکارا کرا هه‌ر چه‌ن لێره‌ش دا حکوومه‌تی ئێران دیسان که‌ڵکی له ئاژاوه و چه‌ن به‌ره‌کی له نێوان پارته کوردستانیه‌کان وه‌رگرت و به گژ یهکتریانی دا و تۆوی خه‌یانه‌ت و وڵات فرۆشی له نێوانیان ساز کرد. له لایه‌کی دیکه حکوومه‌تی تورکیاش له گه‌ڵ پشتیوانی ناراسته‌وخۆی له داعیش و ناردنی چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نی و یارمه‌تی ماڵی و هه‌روه‌ها کردنه‌وه‌ی سنووره‌کانی به‌ره‌و وڵاتانی ئوروپایی بۆ ره‌وانه کردنی نه‌وت و پێتروڵ و هه‌ر وه‌ها ده‌ربازکردنی هێزه‌کانی داعیش له قه‌یران و گه‌مارۆ رێگای بۆ ئاوه‌ڵا کردن و بینرا که هێزێکی زۆری پاشماوه‌ی داعیش له رێگای سنووره‌کانی تورکیاوه گه‌ڕانه‌وه بۆ ئوروپا و چه‌ندین کێشه و ئاژاوه‌ی گه‌وره‌یان له وڵاتانی ئوروپایی ساز کرد و چه‌ندین قوربانی و خه‌ساری لێ که‌وته‌وه له لایه‌کی دیکه‌ش هه‌ر وه‌ک حکوومه‌تی هاوپه‌یمانی خۆی ئێران خه‌می ئاژاوه و له ده‌س دانی پارچه‌یه‌کی زۆر گه وره‌ی که به ده‌س کوردانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی خۆی بوون دایگرت و هه‌ر بۆیه له پێشدا به دانانی سێناریویهک مانه‌وه و حکوومه‌تی پاشایه‌تی خۆی جێگر کرد و جێ پێی خۆی قایم کرد و دواتر له گه‌ڵ سه‌رکوت کردنی پارته نێوخوییهکانی دژبه ری خۆی وه ک ه د پ و زیندانی کردنی رێبه‌رانی ئه‌و پارته رێگه‌پێدراوانه هێرشی کرده سه‌ر ناوچه‌ی عه‌فرین له کوردستانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی سووریا بۆ داگیر کردنی و ده‌س به سه‌ر ڕاگرتنی و هه‌روه‌ها داسه‌پاندنی هێزی ناڕه‌وای خۆی به یارمه‌تی هێزه‌کانی ناتۆ و چاوترسێن کردنی وڵاتانی عه‌ره‌ب و دژبه‌ری و هه‌ر وه‌ها گرتنه ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و ناوچانه‌ی مه‌ترسی هێرشی هێزه‌کانی پ ک ک یان له سه‌ر بێت.
حکوومه‌تی تورکیا به وه‌رگرتنی بڕه پاره‌یه‌کی زۆر له یه‌کیه‌تی ئوروپا بۆ داخستنی سنووره هاوبه‌شه‌کانی له گه‌ڵ ئوروپا و به‌رگری له ڕه‌وتی كۆچی نایاسایی و سه‌ر به خۆی په‌ناخوازان بۆ ئوروپا وه‌رگرت که هه‌مووی سه‌رفی پڕ چه‌ک کردن و ته‌یار کردنی هێزه‌كانی خۆی کرد بۆ شه‌ڕی عه‌فرین و هێرش کردنه سه‌ر ئه‌و ناوچه و ده‌س گرتن به سه‌ر به‌شێکی لێقهوماووی کوردنشینی سووریه.
هه‌ر بۆیه ئه‌لقاعیده و داعیش قه‌ت کۆتای‌یان نایه‌ت چۆنکه له لایه‌ک به‌ر ته‌سک بوونی بیرکردنه‌وه‌ی خه‌ڵکی ناوچه و ئاسیمیلیزه بوونیان به ئایینی ئیسلام و هه‌وڵ نه‌دانیان بۆ ده‌رباز بوون له بارودۆخه‌که و نه‌بوونی دێموکراسی و باوه‌ڕ به سه‌ربه‌خۆ بوون ناوچه‌که‌ی وه‌ها لێکردووه به‌رده‌وام ژێر ده‌سه‌ڵات و چاو له ده‌ستی ئه‌م و ئه‌و بن وه‌ک ئاماژه پێکرا ژێرخانی له باری ئابووری و نه‌وتی زۆر قه‌ت بیری ژێر ده‌سه‌ڵاتی و ده‌سته‌مۆ کردنی ناوچه‌که له بیر و مێشکی ده‌وڵه‌ته زلهێزه‌کان ده‌ر ناکات و به له ناوچوونی ئه‌لقاعیده و داعیش هێزێکی نوێ له دایک ئه‌بێت و دێته ئاراوه و دیسان ئاژاوه و شه‌ڕ و کوشت و کوشتار و ژێرده سه ڵات بوون به‌رده‌وام ده‌بێت.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست