کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


كۆنگره‌یه‌ك به‌و شێوه‌ دیموكراسی و هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ بێت !

Friday, 04/11/2022, 22:09


ئه‌وه‌ی چاودێری چوارده‌هه‌مین كۆنگره‌ی پارتی دیموكراتی كوردستانی كردبێت، ئه‌وه‌ی زۆر جوان بۆ روون ده‌بێته‌وه‌ كه‌ ئه‌م حزبه‌ دێرینه‌ له‌ پاش زیاتر له‌ده‌ ساڵ له‌ نه‌به‌ستنی گۆنگره‌، دیسان كتومت جوان وه‌كو خۆی مایه‌وه‌ و ئه‌م كۆنگره‌یه‌ش ته‌نها بوو به‌ وێسته‌گه‌یه‌كی په‌رٍینه‌وه‌ له‌ قۆناغێكه‌وه‌ بۆ ئه‌ویتر، بۆ به‌فه‌رمی كردنی بوونی حزبه‌كه‌ به‌ پێی یاسای عیراقی  و بۆ ئاهه‌نگ گێرٍان و خۆتازه‌كردنه‌وه‌ی رووكه‌شی دۆگمای بێ گۆرٍان، وه‌كو ئه‌وه‌ی ئه‌م ده‌یه‌ هیچ گۆرٍانكاریه‌ك له‌ كوردستان و ناوچه‌كه‌ و كاروباری حزبی و بیركردنه‌وه‌ی خه‌ڵكیش رووینه‌دابێت. ئه‌گینا ئه‌وه‌ی تا راده‌یه‌ك ده‌سه‌لاتی راسته‌قینه‌ی هه‌بێت له‌نێو پارتی له‌ سه‌رووی هه‌رٍه‌مه‌كه‌وه‌ به‌ سه‌رۆك و هه‌ردوو جێگره‌كه‌ی و مه‌كته‌بی سیاسی و كه‌سو كار و خزم و ناسیاو، هه‌مووی به‌ ته‌زكیه‌ و چه‌پڵه‌ رێزان جێگه‌ی خۆیان گرته‌وه‌ و توند ده‌ستیان به‌ كورسیه‌كه‌وه‌ گرت، ئه‌وه‌ی مایه‌وه‌ خه‌ڵكه‌ بی پشتو په‌ناو دوور له‌ ناسیاوی بنه‌مالًَه‌یه‌ كه‌ به‌كورسیه‌كی نزمه‌وه‌ له‌ خواره‌وه‌ و به‌ ده‌سه‌ڵاتی دیاریكراوی كورتمه‌وداوه‌ چووه‌ ناو ململانێ و هه‌لًَمه‌تی یروپاگه‌نده‌ و هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ و، بۆ ئه‌وه‌ی هیچ ساخته‌ و ته‌ڵه‌كه‌بازی له‌ پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی  ئه‌مانه‌دا نه‌كرێت، به‌ ئه‌لیكترۆنی هه‌ڵبژێردران و وا دێنه‌سه‌ر كورسیه‌ نزمه‌كه‌ی حزب . ئه‌گینا ئه‌وه‌ی تۆزقاڵیك ده‌سه‌ڵاتی هه‌بێت و توانای رێژه‌یه‌ك له‌ گۆرٍٍین و قسه‌ی هه‌بێت، به‌ قودره‌تی قادر و پاڵپشتیی مه‌رجه‌عی شێوه‌ (ولایه‌تی فه‌قێ) خرایه‌وه‌ سه‌ر كورسیه‌كه‌ی و بۆ قۆناغێكی دیكه‌ جێگیربوو.
ئه‌مه‌یه‌ حزبایه‌تی رۆژهه‌ڵات و جۆنێتی په‌یره‌وكردنی ئه‌و به‌ناو دیموكراسیه‌ راسته‌قینه‌ی كوردانه‌ی حزبی پێشرٍه‌و. ئه‌گه‌ر دیموكراسیه‌ت و ئامرازه‌كانی په‌یره‌وكردنی ئازادی و دیموكراسی وا بێت، ده‌كرێت بڵێین شورای ئیسلام و هه‌ڵبژاردنه‌ سااخته‌كانی دیكتاتۆره‌كانی ناوچه‌كه‌ش هه‌ر یه‌كه‌ و به‌ پێی بارودۆخ و پێویستی وڵاته‌كانیان ئه‌نجامیان ده‌دا، دیموكراسیه‌كی راست بووه‌ و ئه‌و پاساوه‌ حازربه‌ده‌سته‌ی كه‌ ده‌وترا به‌و شێوه‌یه‌ نه‌بێت، ده‌بێت چاوه‌رٍێی روودانی پشێوی هه‌میشه‌یی وڵاته‌مانیان بكه‌ین، پاساوێكی راست بووه‌،  بۆیه‌  ئه‌و دسكتاتۆرانه‌ حه‌قیان بووه‌ نزیك نه‌بوونه‌ته‌وه‌ له‌ دیموكراسی راسته‌قینه‌.     

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە