گرنگـییەکانی شـیعـر بۆ منـداڵان
Friday, 04/11/2022, 21:51
له زمانی کوردی‌دا، ئه‌م چوار وشه‌یه (شیعـر، هـۆنـراوە، هه‌ڵبه‌ست، هـۆازان) هاومانانن و بۆ یـه‌ک مه‌به‌ست به‌کـاردەهـێـنرێـن. به‌ڵام وشـهی (شـیعـر) له ئـه‌دەبی کوردیـدا زیاتر دەقی گـرتـووە و لە وتـن و نووسـیـندا زیاتر بەکـاری دەهـێنـین. مـن پێمـوایه که وشـهی (هـۆنراوە) که هـونه‌ری هـۆنینه‌وە دەگه‌یه‌نـێت، چـێـژی له وشه‌ی (شیعـر) که‌مـتر نییه.
شیعـر، جـوانترین و ناسکترین شێوەیه له شێوەکانی هـونه‌ر. که زۆر له کۆنه‌وە سه‌ری هه‌ڵـداوە. رەخـنه‌گران و مێژوونووسانی کۆن، جه‌ختیان له‌سه‌ر ئه‌وە کردووە، که شیعـر تایبەتمەنـدیی خـۆی هـەیە و له‌گـه‌ڵ په‌خـشانـدا جیـاوازی هـه‌یه. شـیعـر گـوزارشـتـێکی پـڕ لـه هـه‌سـت و ســۆز و خـۆشـه‌ویستـیـیه، که له نـاخـی دەروونـی شـاعـیرەوە دێـت. شیعـر هۆیه‌کی گرنگه بۆ گوزارشتکردن له هـیوا و خه‌ون و خه‌یاڵ و نیاز و سۆزداری و بـاوەڕ و رازەکـانمـان. شـیعـر زمـانی رۆحـمـانه. دەوتـرێـت (شـيعـر زمـانـێکە له‌نـاو زمـان دایـه) مه‌بەستـیش لـه‌م قـسه‌یه، ئه‌وەیـه کـە شــیعـر زمـان و شـێـوازی تایبـه‌تی خـۆی هـه‌یه.
شیعـر گرنگـترین لقه له لقه‌کانی ئه‌دەب، فـۆرمێکی نایاب و سەرنجـڕاکێشە. هـه‌ست و چـێـژ و خـۆشـییەکی تایبـه‌تی به دڵ و دەروونمـان دەبـه‌خـشـێـت. له کـۆنـه‌وە شــیعـر تـێکه‌ڵاوی خوێنمان بـووە و بـووە به به‌شــێک له ژیـانـمان، هـه‌سـتمان دەبـزوێـنێ و بووە به وێردی سه‌ر زمانمـان و به خـۆراکی دەروونمان. بووە به چـه‌کی به‌رگریمان. کاریـگه‌رییـه‌کی زۆری لـه رۆحـی رەوانمـانـدا هـه‌یه. به شـیعـریش گـۆزارشــتمان له خـۆشییه‌کـان و ناخـۆشییه‌کـانی ژیـانمان کـردووە.
(هـیمۆت) دەڵـێـت:"ئـیمـپراتـۆرییـه‌کـان له‌نـاودەچـن، به‌ڵام شـیعـری باش هـیچ کـاتـێک له‌نـاو ناچـێـت".
شیعـری منداڵان، سه‌رەڕای ئه‌وەی که چـێژ و خۆشییه‌کی زۆر به منـداڵان دەبه‌خـشێـت. جـۆگایەکی خـوڕیـشە له رووبـاری رۆشـنبـیریی منـداڵان. گه‌ورەتـرین کـاریگه‌ریشی له پـه‌روەردە و فـێرکـردنی منـداڵاندا هـه‌یه. بـۆیە شـیعـر بـووە به بەشــێک له کـتـێـبەکانی خـوێنـدنه‌وەی کـوردی.
شـیعـری منـداڵان، نـزیکـترین هـونـه‌رە له دەروونیانه‌وە. گرنگـترین کاریگەریی له‌سه‌ر که‌سایه‌تی و ژیانی ئه‌مڕۆ و داهـاتووی منـداڵان هـه‌یه. له کۆنـه‌وە دایکانی به‌سـۆز و مـیهـرەبـانی کوردمـان، بـه لایـلایـه و لـۆریـن و گـورگـانه شـه‌وێ و لاوانـدنـه‌وە، به دەنگـێکی ناسک و بـه ئـاوازێکی پـڕ به‌سـۆز و شـیریـن، له‌گه‌ڵ راژەنـدنی بـێـشکه و لانـکه‌کـانی کـۆرپه شـیریـنه‌کـانیـان، به ســۆزەوە کـورپـه‌کـانیـان لاوانـدوونـه‌تـه‌وە و ژیـریـان کـردوونـه‌تـه‌وە و کـردوویـانـنـه خـه‌وێـکی خـۆش.
(لامـارتین) دەڵـێت:"جـوانترین شـیعـر له سه‌رانسه‌ری جـیهـانـدا، لایـلایـه‌ی دایکانه".
هـه‌مـوو مـنداڵان، هـۆگـری گـۆرانی و شـیعـر و سـروودن. به تایبـه‌تیـش ئـه‌و شـیعـر و سروودانه‌ی که خۆشی و شادییان پێ دەبخه‌شن. ئه‌و شیعـر و سروودانه‌ی که باسیان له ژیـان و ژینگه و باڵـندە و ئـاژەڵ و گـوڵ و په‌پـووله و له خۆشی و لە یـاری و شـادی و ئـازادی و لە جـوانی کوردستانی قـەشـەنگ و شـیریـنمان و له سه‌رچـڵـیـیه‌کانی منـداڵان کـردوون. یا باسیان له هـیوا و خواست و له خـه‌ون و خه‌یـاڵ و له راز و نیـازی پاکیـان و لە ئارەزووەکانیان کردوون. که به ئاسانی لـێـیان تێـدەگه‌ن و ژیـان و خـه‌یـاڵی خۆیـان تێـیانـدا دەبینـنه‌وە. چـێـژ و خۆشـیان لێـوەردەگـرن.
نـووسین و پێـشکه‌شکـردنی شـیعـری جـوان، به شـێوازێکی هـونـه‌ریی دیـاریکـراو، تا رادەیه‌کی زۆر دەگه‌ڕێته‌وە بۆ به‌هـرە و رۆشنبیری و ئه‌زموونی سه‌رکه‌وتووی شاعـیر.
خه‌سڵه‌تە گونجـاوەکانی شـیعـری منـداڵان
به کورتی و به چـڕی له‌م خاڵانـه‌دا، باس له تـایبه‌تـمەنـدی و لـه گرنگـترین خـه‌سـڵه‌ته گـونجـاوەکـانی شـیعـر بـۆ منـداڵان دەکـه‌یـن.
١ـ پێویسته شاعـیری شیعـرنـووس بۆ منـداڵان، بـه‌ر له هـه‌مـوو شـتـێک و مه‌رجـێک، ئه‌وە بـزانێـت که شـیعـرەکانی بۆ منـداڵان دەنـووسێـت نـه‌ک بۆ گه‌ورەکـان. نـووسیـنی شیعـریش بـۆ منـداڵان، کارێکی هـه‌ڕەمەکی و ئاسـان نییه. چـونکه نـووسینی شیعـر بۆ منداڵان، هه‌ر ئه‌وە نییه که شاعـیر چه‌نـد دێـڕێکی کـێش و سه‌روادار رێکبخات و ناوی لێبنێت (شیعـر بۆ منداڵان). شیعـری منداڵان بنه‌ما و تایبه‌تمه‌نـدی و مه‌رجی خۆی هه‌یه. که پێویسته شاعـیر له کـاتی شـیعـر نووسـین بۆ منـداڵان رەچـاوی ئه‌و مه‌رجـانه بکات. پێویستە شارەزایی لە قـوناغـەکانی گەشەکـردنی منـداڵان هەبێت و خـواسـت و ئارەزوو و هـیوا و خەونەکانیان لەبەرچاوبگـرێت. چونکە شاعـیری منداڵان کاتێک دەتوانێت کە شـیعـری جـوان و دروسـت و گرنـگ و بەسوود و کاریـگەر بـۆ منـداڵان بنووسێـت، کە شـارەزایی تـەواوی لە قـۆنـاغـەکانی گەشـەکـردنی منـداڵان هـەبێـت، لە رووی تـوانـای دەروونی و جەسـتەیی و پەروەردەیی و کۆمەڵایەتی و سـۆزداری و هـزری و خەیـاڵ و حەز و ئارەزووەکانی منـداڵان. پێویستە شاعـیرانی شـیعـرنـووسی منـداڵان دەروونناس و پـەروەردەکـار و مامـۆســتا و هـونـەرمـەنـدبن . ناشـبـێت لەژێـر کـاریـگەریی هـیچ ئایـدۆلـۆژیـایەکی دیاریکراودابـن و رەنگـدانـەوەی لە شـیعـرەکانی بۆ منـداڵان هـەبێـت و بەرەو لایـەنێکی دیـاریکـراو ئاراسـتەیـان بـکات.
٢ـ جه‌خـتکـردن له‌سـه‌ر شـیرینی و ناسکی و ئاسانی زمـانی شیعـر بۆ منـداڵان، بەپـێی قـۆناغـه‌کـانی ته‌مه‌نیـان و به‌پـێی وشـه و رسـته گـونجـاوەکـانی فـه‌رهـه‌نگی زمـانیـان.
پێویسته وشه‌کـانی شیعـری منداڵان ئاسان و ناسک و رەوان بن، ته‌ڕ و پاراوبن. به‌بی گرێ و گۆڵـبن. وەکو گـوڵ جـوان و گه‌ش و بۆنخۆشبن، وەکو په‌پـوولە نه‌رم و نیـان و نه‌خـشینبن. وەک په‌لکه‌زێـڕینه رەنگاوڕەنگـبن. به ته‌واوی وەک دڵپـاکی و بێـتاوانی و راسـتگـۆیـی و جـوانی و سادەیی منـداڵان بـن، کە پـاک و جـوان و بێـتاوان و راستـن. ئـەم مەرجـانەش وا پێویست دەکات، کە شاعـیرانی منـداڵانی کوردمـان، شـارەزاییـەکی باشـیان لە زمـان و لە رێـزمـانی کـوردی لە داڕشـتـنی رسـتەدا هـەبێـت.
٣ـ وا باشه کێشی نیوە دێڕەکانی شیعـر بۆ منداڵان، ژمارەی بـڕگه‌کانیـان له (٦، ٧، ٨ ، ١٠) بڕگه زیاتر نه‌بن. کێشی بـڕگه‌یی "په‌نجـەیی" ئاسانترین کـێشی شیعـری منـداڵانه.
باشتریش وایه، ژمارەی وشه‌کانی هه‌ر شیعـرێک بۆ منداڵان له (٥٠) وشه زیاتر نه‌بن.
(کێش) و (ترپه) و (میوزیک) سێ بنه‌مای سه‌رەکین له شیعـردا. په‌یوەندییان به‌یه‌که‌وە هـه‌یه و ته‌واوکـه‌ری یه‌کـترین. یا گیـانێکـن له سێ جه‌سـته‌دان.
ریتـم و ته‌کـنـیکـیش پێـویسـته به‌پـێی پێـوەرەکـانی شـیعـری منـداڵان رێکـبخـرێـن.
٤ـ دوورکه‌وتنه‌وە له به‌کـارهـێنانی رەوانبـێژی و تـێز و ئاڵـۆزی له شـیعـر بۆ منـداڵان.
٥ـ هه‌ڵـبژاردنی ئه‌و بابه‌تانه‌ی، که له‌گه‌ڵ ژیـان و گرنگی پێـدانی منـداڵانـدا گونجاون و لە ژینگەیـانەوە نـزیکـن و بـۆ ئـەم سـەردەمە بگـونجـین.
٦ـ پێویسته شیعـری منـداڵان، بابه‌تی رەوشتی و په‌روەردەیی و دەروونی و نیشتمانی و کۆمـەڵایه‌تی و ژینگه‌پـارێـزی و مـرۆڤـایه‌تی له خـۆ بگـرێـت، تا له منـداڵـییه‌وە به ئـه‌م بەهـا و پـرەنسـیـپە بـەرز و جـوانـانە رابهـێـنرێـن.
٧ـ پێویسته ئه‌و سروود و شیعـرانه‌ی که ئاوازیان بۆ دادەنێن و دەکرێن به گۆرانی و بە سروود بۆ منداڵان و له ته‌له‌فـزیۆنەکاندا تۆماردەکرێن. له‌ژێر چاودێریی که‌سانی پسپۆر و شارەزای بواری ئه‌دەبی منداڵان و دەروونناسی و په‌روەردە و هـونه‌ری منداڵانـدابن. چونکه منـداڵان ئه‌م هـۆنـراوانه له‌به‌ردەکه‌ن. کاریـگه‌رییان له ژیانی منـداڵانـدا دەبێـت.
٨ـ پێـویسته شاعـیرانی شیعـرنـووس بۆ منـداڵان له بـواری پـه‌روەردە و دەروونناسی و ئـارەزووەکـانی منـداڵان نابـەڵـەد نەبـن.
٩ـ پێویسته شاعـیرانی شیعـرنووسی منـداڵان ئه‌وە بـزانن، که شیعـری منـداڵان، وەک هه‌ر بابـەتـێکی تری ئـه‌دەبی، پێـویستی به داهـێنان و گه‌شەکـردن هـه‌یه. پێـویستی به ته‌کنیک و ستایـل و به شێوازی گوزارشـتکـردنی تـازە هـه‌یه. چونکە منداڵانی ئەمـڕۆ منداڵانی سەدەی رابردوو نین. خواست و هـیوا و خەون و ئارەزوەکانیشیان جیاوازن.
١٠ـ پێویسته شـاعـیرانی شـیعـرنووس بـۆ منـداڵان، نـاونیشـانی کـورت و گـونجـاو بۆ شـیعـرەکانیان دابنێـن. ناونیشانه‌کانیش گوزارشـت له ناوەڕۆکی شـیعـرەکانیـان بکه‌ن.
١١ـ مانگی ئه‌پـریـلی هه‌مـوو ساڵێک، به مانگی شیعـری نیشتمانی دانراوە. ئه‌م مانگه بقـۆزنـه‌وە و هـه‌وڵـبـدن که زۆرتـرین شـیعـری نیشـتمانی بـۆ منـداڵه‌کانتان بخـوێننه‌وە.
١٢ـ شیعـری ئازاد بۆ منداڵان، له لای منداڵان چێژێکی ئەوتۆی نییە، وەک ئەو چێژەی کە له شیعـری کـێشدار و سه‌روادار و مـیوزیکـدار و ئـاوازداردا وەری دەگرن. دەڵـێن: شـیعـری ئـازاد بـۆ منـداڵان، وەک مێـزی بێ تـۆڕی یـاریی تـێـنسی سـه‌ر مێـز وایـه.
(ئـازار پـاد) دەڵێـت:"کاتێک کە شـیعـر لە ئـاواز دووربکەوێتـەوە، وشک دەبێـتـەوە".
ناڵـێین، شیعـری ئازادی جـوانـمان بـۆ منـداڵان نییـە، بەڵام زۆر کـەمـن. لە ئەزمـوونی دوو سێ شاعـیر زیاتـر نییـە، ئەوانیـش جاروبـار شـیعـری ئـازاد بۆ منـداڵان دەنووسن. هـەندێ شیعـریـش کە لەژێـر ناوی شیعـری ئـازاد دایـە بۆ منـداڵان، لە راسـتیـدا، هـیچ چـیژێکی شیعـرییان تێـدا نییە. بریتین لە پەخشانی نیوچە هـونەریی سادە، نەک شیعـر.
با ئـەم بابـەتە بـۆ رەخنـەگـرانی شـارەزای بـواری شـیعـری ئـازاد بەجـێـبهـێـلیـن.
گـرنگـییه‌کـانی شـیعـر بـۆ منـداڵان
له‌و بـڕوایـه‌دام، به زانـیـنی گـرنگـییه سه‌یـرەکـانی شـیعـر بـۆ منـداڵان سه‌رسـام دەبـن. زۆر به کورتی باس له چه‌نـد گـرنگییه‌ک له گـرنگـییه‌کانی شـیعـر بـۆ منـداڵان دەکه‌ین:
١ـ شـیعـر گه‌شه به زمـانی منـداڵان دەکات و شارەزایی زمـانی داهـێنانیان زیاتر دەکات. توانـایـه‌کی زیـاتریشیان دەبێت بۆ گوزارشـتکردن لە سـۆز و خەیاڵ و لە هەسـتەکانیان. بۆ گەشەکردنی به‌هـرەی نووسینیان لە شـیعـردا. فه‌رهـه‌نگی وشه‌کانیشیان دەوڵه‌مه‌نتر دەکات، له رێی خوێندنەوە و بیستنی شیعـرەوە کۆمه‌ڵێک وشه و رسته‌ی تازە فێردەبن.
٢ـ شـیعـر هـۆیـه‌کی گـرنـگه بـۆ منـداڵان، بـۆ گـوزارشتکـردن له بیـر و نـاخ و سـۆز و دەروونیان، بۆ گه‌شه‌کردنی خه‌یـاڵ و به‌هـرەی ئه‌دەبی و هـیوا و خولیا و خه‌ونەکانیان.
٣ـ زۆر گـرنگه هه‌ر له منـداڵـییه‌وە منـداڵه‌کـانتـان به چـێژ و حـه‌ز و خۆشــه‌ویستی بۆ شـیعـر رابهـێنـن. نـه‌ک ته‌نیـا هـه‌ر له قـوتـابخـانه‌دا، به‌ڵکـو له ژیـانی رۆژانه‌یـان و له په‌یـوەنـدییه‌کانیشیانـدا سـوودیـان پێ دەبـه‌خـشـێـت.
٤ـ شـیعـر گه‌ڵی دەرگـای بەسوود و گرنگ بـۆ منـداڵه‌کـانتان دەکاتەوە، کە به درێـژایی ژیـانیان سـوودیـان پێـدەبـەخـشـن. که‌واتـا نـابـێـت گـرنـگی و سـوودەکـانی شـیعـر بـۆ منـداڵان فەرامـۆش و پـشـتگـوێ بـخـه‌ن.
٥ـ شـیعـر رۆڵـێکی گرنـگ و کاریـگەرییـەکی زۆری لە پەروەردەکـردنی دروسـت و لە ئاراستەکردنی راستی منداڵاندا هەیە. لە ئامادەکردنیان بۆ ژیان و داهـاتوویەکی گەشتر.
٦ـ شـیعـری شـیرین و جـوان ناسک، پێداویستییە دەروونییەکانی منداڵان مەست دەکات. زاخـاوی بیـرۆ و هـۆش و هـزریـان دەدات. چـێژی جـوانـیـان پێ دەبـەخـشـێـت.
٧ـ به دەنگـێکی بـه‌رز و خـۆش و شـیرین شـیعـر بۆ منـداڵـه‌کـانتـان بخـوێننه‌وە. دەشێ هـێشتا منـداڵـن و له واتاکـانی وشـه‌کان تێـنه‌گـه‌ن، به‌ڵام هـه‌سـت به چـێژی مـوزیکی و تـرپـه‌ی سه‌روای شـیعـرەکـان دەکه‌ن. به مه‌رجـێک شـیعـرەکان سـووک و ئاسـان بـن.
٨ـ شـیعـری شـیرین، بـوارێـکی باشه بۆ فـێرکردنی منـداڵه‌کانتان به زمـانی کوردیمـان.
٩ـ شـیعـر هـانی منـداڵان دەدات بۆ خوێنـدنـه‌وە و بۆ دەرخستـنی بەهـرەی ئه‌دەبیـیان.
١٠ـ شـیعـر ئاسـۆی بیـر و ئه‌نـدێـشـه و خه‌یـاڵی منـداڵان فـراونـتر و گه‌شـتر دەکـات و یارمه‌تییان دەدات بۆ بیرکـردنه‌وە له داهـێنان و پێشکه‌وتن.
١١ـ شـیعـر، منـداڵان به گـه‌لێ بابـه‌تی هـه‌مه‌جـۆرە و به هـه‌ستی جیـاواز دەناسێنـێت.
١٢ـ سه‌روای ناسکی شـیعـر، رێگه‌یه‌کی نایابه بۆ منـداڵانی بچـووک، بۆ گه‌شه‌کـردنی هـۆشـیارییـان و ئاشـنابـوونیـان به زمـانی دایـک و به جـۆری دەنگه‌کـان و تـرپـه‌کان.
١٣ـ ئـه‌و منـداڵه به‌هـرەمه‌نـدانه‌ی که هـۆگـری خوێنـدنـه‌وەی شـیعـر دەبـن و له لایـه‌ن دایکـان و باوکـان و دادەکـانیان و مامۆستاکـانیانه‌وە هـانـدەدرێن و په‌روەردە دەکـرێن، هـه‌ر لـە منـداڵـییه‌وە ئالـوودەی چـێژی شـیعـر دەبـن و له ژینـگه‌یـه‌کی شـیعـر دوسـتـدا په‌روەردە دەبن. شه‌یـدای خوێنـدنه‌وەی شیعـر دەبـن. ناتوانن به درێـژی ژیانیان واز له خـوێنـدنـه‌وەی شـیعـر بهـێـنن. شـیعـر دەبـێـت بـه به‌شـێک لـه ژیـانیـان. بـه دووریـشی مه‌زانـن، که هـه‌نـدێک له‌م منـداڵانه ببـن به شاعـیر و به نـووسه‌ری بـواری ئـه‌دەبیاتی منـداڵان. منـداڵان هـه‌ر بە خـۆڕسکـی ئـارەزووی گـۆرانی و ئـاوازی شـیرینیان تێـدایه.
گه‌لـێک له که‌ڵـه شاعـیرانی کورد و جیهـانی، له منـداڵیـیه‌وە هـۆگـری شـیعـر نـووسین بوون، له‌گەڵ شیعـردا ژیـان و گه‌ورەبـوون، تا بوون به‌و شاعـیرە مـه‌زن و ناسراوانه.
١٤ـ له میـانه‌ی شـیعـرەوە، به‌هـرە و گـه‌لی له تـوانـاکـانی منـداڵان دەردەکـه‌ون، وەک دەنـگـڕەوانی و به جـوانی پێشکه‌ش کـردنی شیعـر و دەرخـستنی ئازایـه‌تی ئه‌دەبیـیان.
١٥ـ شـیعـر و سروود، رۆحـی کوردایه‌تی و هـاوبه‌سته‌بـوون و کوردستان په‌رروەری له دڵـی منـداڵاکانتـان شـیرینـتر دەکات. په‌رۆشـێکی زیاتـری نیشـتمانییان دەبـزوێنێـت.
زیاتـریش پابـه‌نـدی نه‌ریـت و به‌هـا نیشـتمانییه‌کـان دەبـن.
١٦ـ شیعـری شیریـن و گونجـاو بۆ منـداڵان، گه‌شه به چـێژی ئه‌دەبی منداڵان دەکات و هه‌سـت دەوڵه‌مه‌نتـریـان دەکـات و هـانیان دەدات بۆ دەرخـستنی توانـا و بەهـرەکانیان.
١٧ـ شـیعـر، هـۆکـارێکه بۆ بنیاتـنانی که‌سایه‌تییه‌کی دروسـت و بۆ رووانـدنی رەوشتی به‌رز و خـوو و نه‌ریـت و بەهـای جـوان. بـۆ زاخـاودانی هـۆش و هـه‌ست و دەروونی منـداڵان. کە کاریگەرییان لە ژیـانی ئەمـڕۆ و داهـاتـوویان دەبێـت.
١٨ـ په‌روەردەکردنی منـداڵان به ئاشنابـوون و خۆشـه‌ویستی بۆ شـیعـر، نه‌ک هـه‌ر له قـوتابخانه‌دا به‌ڵکو له ژیانی رۆژانه‌یان و په‌یوەندییه‌کانیشیاندا سوودیان پێ دەبخشێت.
١٩ـ شاعـیرانی منداڵان، لە میانەی شیعـرەکانیانەوە، هـانی منداڵانی کوردستان دەدەن، بـۆ ژینگەپـارێـزی، بۆ پاکڕاگرتـن و پاراستنی سـروشتی جـوان و رەنگینی کوردستان.
٢٠ـ شـیعـر رۆڵـێکی گـرنـگی لە چـارەسەرکـردنی هـەنـدێ گـرفـتی دەروونی منـداڵان هـەیە وەکو: تـرس، شـەرم، گـۆشـەگـیری، دڵـتـەنگی هـەیە.
٢١ـ شیعری منداڵان، یەکێکە لە گرنگترین رەگەزەکانی رۆشنبیریی منداڵان، کە گەلێک ناوەڕۆکی گـرنـگـیان بـۆ کـورت دەکـاتەوە.
٢٢ـ زۆریـش پێـویستیمان بە لێکـۆڵـینەوە و بە رەخـنەی زانستی بنیاتنەر هـەیە، بۆ لە بێژنگـدانی شیعـرەکانی منداڵان. بۆ دیاریکردنی لایەنی جوانییان و بۆ دیاریکردنی هەڵە و نادروستییەکانیان، لە هەمـوو روویـەکەوە. چونکە شیعـر بەبێ رەخنـە پێشناکەوێت.
داوا له شاعـیرانی شـیعـرنـووس بـۆ منـداڵان و له دادەکـانی باخـچـه‌کانی منـداڵان و له مامۆستایانی قوتابخانه بنەڕەتییه‌کان و له دایکـان و باوکان دەکه‌ین، که منداڵه‌کانیان و قـوتابییه‌کـانیان ئاشـنا و هـۆگـری شـیعـری جـوان و به‌سوود بکـه‌ن، چونکه شیعـر له زۆر رووەوە سوودێکی زۆر نایاب به منـداڵه‌کـانتان و به قـوتابییه‌کـانتان دەبه‌خـشێت.
کەواتا شـیعـر دەتوانێـت ئه‌رکـێکی زۆر گرنـگ ببـینـێـت، له چەنـد رەهـه‌نـدێکی وەک: په‌روەردەیی و نه‌ته‌وەیی و نیشتمانی و کۆمه‌ڵایه‌تی و رەوشتی و جوانی و سروشتی و ویـژدانی و ســۆزداری و هـزری مـرۆڤـایـه‌تی. ئـه‌وە شـیعـری منـداڵانـە، کـه منـداڵـه چـاوگـه‌شـه‌کـانتـان به کوردایـه‌تی و کوردسـتان په‌روەری گـۆش و پـه‌روەردە دەکات. فـێری وانه‌ی نیشـتمان په‌روەری و دڵسـۆزی و خـه‌بات و تـێکـۆشان و خـۆڕاگـری و ئازایـه‌تی و دلـێری و به‌رگـری و کۆڵـنه‌دانیـان دەکـات. ئـه‌وە شـیعـرە که رۆڵـه‌کانتان فـێری رەوشت به‌رزی و رەفتار دروستی و گه‌شبینی و هـیواخوازی و چاکه‌خوازی و هـاوکـاری و یـارمـه‌تی و لـێـبـووردن و رێـزگـرتـن و بـرایـه‌تـی و ژیـنگـەپـارێـزی و هـاوڕێـتی و مـرۆڤـایـەتی و زۆر شـتی جـوانی تـر دەکـات.
رەزا شـوان
نەرویـج: ٣٠/ ئـوکتۆبـەر/٢٠٢٢
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست